هەواڵ

سەنتەری زەهاوی ئێوارەكۆڕێك لەبارەی فەریزەی حەج و ئاماژەكانی قورئانی پیرۆز ڕێكدەخات

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٧/ ٠٢/ ٢٠٢٥، سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، کۆڕێکی بە ناونیشانی «ئاماژەكانی ئەتۆم وەك لە فەریزەی حەج و قورئانی پیرۆزدا هاتووە»ی بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر (فاروق عەبدوڵڵا کەریم) لە ھۆڵی ئوتێل های كریست ڕێکخست، تێیدا بەڕێزیان دید و ڕاڤەیەکی ورد و نوێی بۆ بابەتەکە خستەڕوو و جەختی لەسەر ناوازەیی ئایەتەکانی قورئان و واتا قووڵەكانی لەبارەی پەرستشی حەجەوە کردەوە، بەمەش بەڕێزیان ئاسۆیەكی فراوانی بۆ بەشداربووان كردەوە.
جێی ئاماژەیە بەڕێزیان نوێترین بەرهەمی كتێبێكە بە ناونیشانی ”مەبەست و پەیامەكانی فەریزەی حەج”چاپ و بڵاوی كردۆتەوەو بە دیاریی بەخشرایە ئامادەبووان.
شیاوی باسە بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر سەباح بەرزنجی لە وتەیەكیدا هەڵسەنگانێكی بۆ باسەكەو ئەو كتێبەی بەڕێزیان كە لەو بارەیەوە نوسیویەتی خستەڕوو و چەند پێشنیازێكی پێشكەشكرد بۆ بەرەوپێشبردن و تەواوكردنی پڕۆژەكەی بەڕێزیان، دواتر بەشداربووانیش بە پرسیار و گفتوگۆ و ھاتنەناوەوەکانیان باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و سپاسی سەنتەری زەهاوییان كرد و داوای بەردەوامیی ئەم جۆرە چالاكییانەیان كرد.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply