ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی٢٨ /١ / ٢٠٢٥، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان/زانکۆی سلێمانی، سەرۆكی سەنتەری زەهاوی پ.د.سەباح بەرزنجی، سیمنارێكی بەناونیشانی “بایەخی شیعر و ئەدەب لە كەلتوور و كەلەپووردا” پێشکەشکرد. تێیدا ئاماژەی بە گرنگیی ئەدەب و شیعر لە شارستانیەتی ئیسلامی و لای زانایانی موسڵمان كرد و دیوانێكی چاپكراوی نوێی بە ناوی “ئاوێنەی خەیاڵ” ناساند و بەخشییە ئامادەبووان.
شايانى باسە سیمینارەکە بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێج بەڕێز پ.ی.د.خالید احمد مستەفا و یاریدەدەری ڕاگر بەڕێز د.عومەر جومعە و بەشێك لە مامۆستايان و خوێندكاران و فەرمانبەران بەڕێوەچوو.