چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی ئێوارەکۆڕێک سەبارەت بە هونەری بیناسازی ئیسلامیی ساز دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢/ ١١/ ٢٠٢٤، سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فیکریی لە شاری سلێمانی ئێوارەکۆڕێکی بۆ بەڕێز مامۆستا گۆران عەبدوڵا حەمەعەلی، بە ناونیشانی (بیناسازیی ئیسلامیی لەنێوان بێگیانیی مادەكانی و گیانی هونەردا)، ساز کرد.

تێیدا بەڕێزیان تیشکی خستە سەر چەمكی بیناسازی و بیناسازیی ئیسلامیی و سەرەتاکانی سەرهەڵدانی هونەری بینارسازیی ئیسلامیی و قۆناغەکانی و پەرەسەندنەکانی لە مێژووی ئیسلامییەوە تا ئەمڕۆ، پاشان باسی پەیوەندیی هونەری بیناسازیی و ئیسلام و بایەخپێدانی ئیسلام بۆ ئەو هونەرە گرنگە لە ڕووی ماددی و واتاییەوە، دواتر گرفتەکانی تەلارسازیی لە ڕوانگەی ئیسلامەوەو ئاستەنگەكانی لە ئێستادا و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵی خستەڕوو. 

هەروەها پێشنیازی ڕەچاوكردنی شارستانیەتی ئیسلامی و زانست و هونەری بیناسازیی ئیسلامیی بكرێت، هەر لەو سۆنگەیە و سەرنج و ڕەخنەی زۆری لە شێوازی نۆژەنكردنەوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی و خوڕماڵ گرت و داوای كرد لە كارە هاوشێوەكانی تردا، دیوە مەعنەوییە عیرفانییەكەی هونەری بیناسازیی ئیسلامیی گرنگی و بایەخی تەواوی پێ بدرێت.

لە كۆتاییدا بەشداربووان بە تێچێن و پرسیار و بەشداریکردنیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و هیوایان خواست گرنگیی زیاتر بەم بوارە گرنگە بدرێت.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply