تازەترين چاپكراوچالاكیهەواڵ
سەنتەری زەهاوی بەرهەمێک بە زمانی ئینگلیزی سەبارەت بە ئایندەناسیی چاپ دەکات
سەنتەری زەهاوی بەرهەمێک بە زمانی ئینگلیزی دەخاتە بەر دیدەی خوێنەران.
سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی بەرهەمێکی بەڕێزان (د.عەبدولواحید جەلال نووری و وەلید فیکری فارس) سەبارەت بە ئایندەناسیی، بەناونیشانی (Beyond today, the essentials of future thinking )، بەچاپ گەیاند.
كتێبەكە باس لە چەمك و میتۆد و میكانیزمەكانی ئایندەناسی و توێژینەوە سەردەمییەكان و گرنگیی ئایندەناسیی دەكات
شایەنی باسە ، نووسەرانی ئەم بەرهەمە ناوازەیە پسپۆڕی نێودەوڵەتیی بواری ئایندەناسیین و چەندین پاكێجی خول و وۆركشۆپی تایبەتیان لە بوارەدا لە كوردستان و وڵاتانی تر پێشكەشكردووە.