خولی میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی بۆ خوێندكارانی دكتۆرا بەكۆتا گەیشت
پاش ئەوەی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، بە هاوبەشیی لەگەڵ کولێژی زانستە ئیسلامییەکانی
زانکۆی سلێمانی، خولی میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر كردەوە و سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەستهێنا و خواستێكی زۆر لەسەر خولەكە هەبوو، خولەكە بۆ خوێندكارانی دكتۆراش كرایەوە، كە تێیدا نزیكهی (٢٠) بیست خوێندكاری دكتۆرا لێی بههرهمهند بوون.
جێی ئاماژەیە، خولەکە یەكشەممە، ١٣/ ١٠/ ٢٠٢٤ دەستیپێكرد و دوو ڕۆژی خایاند.
ئەمڕۆ لە كۆتایی خولهكهدا وتەیەک لەلایەن بەڕێز پ.د.سەباح بەرزنجی، سەرۆكی سەنتەرەوە پێشكەشكرا و هیوای سەركەوتنی بۆ بەشدابووان خواست و بەڵێنی هاوكاریی زیاتری دا بۆ خزمەتی زانست و زانستخوازان، لای خۆشییەوە، بەڕێز د.ئاراس حەمەئەمین، سەرۆكی بەشی شەریعە لە كۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان لە وتەیەكیدا، سپاسی ڕاگری كۆلێجەكەیانی گەیاندە سەرۆك و ستافی سەنتەری زەهاوی و هیوای بەردەوامی ئەم جۆرە چالاكییانەی خواست.
شیاوی باسه، لە خولهكەدا بهشداربووان چەندین وانە و ڕێنمایی پێویستی نوسینی ئهكادیمییان وەرگرت.
لە كۆتاییشدا، وێڕای بڕوانامەی بەشداریكردن، چەند كتێبێكی بەرهەمی زەهاوی بە بەشداربووان بەخشرا.
ماوەتەوە بڵێین ئەم خولە یەکێکە چالاکییە بەردەوامەکانی سەنتەری زەهاوی لەگەڵ زانکۆ و دەزگا ئەکادیمی و زانستییهكانی كوردستان، کە بەردەوام بۆ خزمەتی فێرخوازان ڕێکیدەخات.