سەنتەری زەهاوی سیمینارێك سەبارەت بە فەلسەفەی ئەخلاق ساز دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠/ ٩/ ٢٠٢٤، سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فیکریی لە شاری سلێمانی سیمینارێكی بۆ پڕۆفیسۆر دكتۆر ئەنوەر محەمەد فەرەج، بە ناونیشانی (دیدێكی ئیسلامیی بۆ بوارەكانی فەلسەفەی ئەخلاق)، ساز کرد.
تێیدا بەڕێزیان تیشکی خستە سەر جۆر و پۆلێنەكانی فەلسەفەی ئەخلاق وڕەهەندە جیاوازەكانی و ئەو خوێندنەوە ئیسلامییانەی بۆیان كراوە و قۆناغەکانی و پەرەسەندنەکانی لە مێژووی ئیسلامییەوە تا ئەمڕۆ، پاشان باسی پەیوەندیی ئەخلاق لە بوارەكانی كردارییەكانی ژیاندا كرد و بایەخپێدانی ئیسلام بۆ ئەو بوارە گرنگەی شی كردەوە، دواتر گرفتەکانی ئەخلاقناسی و فەلسەفەی ئەخلاقی خستەڕوو و لە ڕوانگەی ئیسلامەوە هەڵسەنگاندنێكی وردی پێشكەشكرد.
لە كۆتاییدا بەشداربووان بە تێچێن و پرسیار و بەشداریکردنیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و هیوایان خواست گرنگیی زیاتر بەم بوارە گرنگە بدرێت.