
مۆڵەتی زانستی شەرعی بەخشرایە كۆمەڵێك فێرخواز لەهۆڵی سەنتەری زەهاوی بۆلێكۆڵینەوەی فیكری .
پ.د. سەباح بەرزنجی سەرۆكی سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فیكری مۆڵەتی زانستی شەرعی بەخشییە كۆمەڵێك لە فێرخوازانی زانست و مەعریفەی ئیسلامی لەڕۆژی دووشەممە 12/4/2021 لەهۆلی سەنتەری زەهاوی بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی سەنتەرو وەزیری پێشووی ژینگە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان .