چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی خولی کارامەییەکان و ڕێگاکانی وانەوتنەوە، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەریەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، دەکاتەوە

سەنتەری زەهاوی خولی کارامەییەکان و ڕێگاکانی وانەوتنەوە، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەریەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، دەکاتەوە
سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فکریی، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرێتیی مەشق و ڕاهێنان، خولی کارامەییەکان و ڕێگاکانی وانەوتنەوە بۆ کۆمەڵێک مامۆستای ڕاهێنەری سنووری بەڕێوەبەراتییەکە لە سلێمانی دەکاتەوە.
خولەکە لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی ٥ی ٢٠٢٤، لە بەڕێوەبەرێتیی مەشق و ڕاهێنان بەڕێوە دەچێت و وانەکانی لە لایەن دکتۆر جەبار ئەحمەد عەبدولڕەحمان و دکتۆر خالید ئیسماعیل مستەفا دەوترێنەوە.
ئەمڕۆ لە دەستپێکی خولەکەدا سەرۆکی سەنتەری زەهاوی پرۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی، بە ئامادەیی بەشێك لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕیی سەنتەر و بەڕێوەبەری مەشق و ڕاهێنان، وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە گرنگی کارامەییەکان و ڕێگاکانی وانەوانەوتنەوە بۆ مامۆستایان و کەرتی پەروەردە کرد و ئامادەیی سەنتەری بۆ خزمەتی زیاتری كەرتی پەروەدە دووپات كردەوە. لای خۆشیەوە مامۆستا سەربەست کەریم محمد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرێتیی مەشق و ڕاهێنان، سپاسی سەنتەری زەهاویی کرد بۆ هاوكارییەكانی لە بەڕێوەبردنی خولەکە و هاوکاری بەردەوامیان و بەخشینی چەند کتێبێک بە بەشداربووانی خولەکە.
شیاوی باسە خولەكە دوو ڕاوندی دەبێت و مامۆستایانی ڕاهێنەری سنووری بەڕێوەبەرێتییەكە لێی بەهرەمەند دەبن.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply