چالاكیهەواڵ

سەرۆکی سەنتەری زەهاوی، بە پەیپەرێك، بەشداریی لە سمپۆزیەمی ئەكادیمیی “پاراستنی ئەدەبی و ڕاجیایی و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگای کوردیدا” دەكات

سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، بەشداریی لە سمپۆزیەمی ئەكادیمیی (پاراستنی ئەدەبی و ڕاجیایی و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگای کوردیدا) دەکات.
ئەمڕۆ بەروای ١٢.٥.٢٠٢٤ سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بە پەیپەرێك بەشداریی لە سمپۆزیەمی ئەكادیمیی (پاراستنی ئەدەبی و ڕاجیایی و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگای کوردیدا) کرد.
سمپۆزیەمەكە بە هاوبەشی لەلایەن زانکۆی سلێمانی و زانكۆی تیشكی نێودەوڵەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی و ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتور ڕێكخرابوو.
شایەنی باسە سەرۆکی سەنتەری زەهاوی لە پەیپەرەكەیدا تیشکی خستەسەر پێناسەی ڕاجیایی و هۆکارەکانی و جیاوازی ڕاجیایی لەگەڵ پەرتەوازەیی و چەند مەرجێكی پێویست بۆ پێكەوە ژیانێكی تەندرووست.
سمپۆزیەمەكە، كە لە زانكۆی تێشك بەڕێوەچوو، دوو پانێڵی لە خۆگرتبوو، كە پێنج پەیپەریان تێدا پێشكەشكرا و جەخت لەسەر پێكەوە ژیان و ڕێساكانی ڕاجیایی كرایەوە.
جێی ئاماژەیە لە دەستپێكی سمپۆزیەمەكەدا وتەی هەر چوار دامەزاوەی بەشدار و بەڕێز پارێزگاری سلێمانییش پێشكەشكرا و پێداگریی لە گرنگی باسەكە و كاری دەستەجەمعیی بۆ قبوڵكردنی یەكتری و پێكەوەژیان كرا.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply