چالاكیهەواڵ

بەخشینی مۆڵەتنامەی زانستە ئیسلامییەکان

بە ئامادەبوونی دەستەی کارگێڕی سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، مۆڵەتنامەی زانستی (الإجازة العلمية) لە زانستە ئیسلامییەکاندا بەخشرایە بەڕێز مامۆستا (ھەورامان ئەحمەد فەرەج پێنجوێنی)، کە لە ماوەی نزیکەی (١٢) دوانزە ساڵ بە شێوەیەکی لێبڕاوانە لەلای زانا ئایینییەکانی کوردستان خوێندوویەتی، دوای تەواوکردنی پڕۆگرامی دیاریکراو، لە ڕۆژی دووشەممە ١١/شەعبان/١٤٤٣ بەرانبەر ١٤/ ٣/ ٢٠٢٢، لە لایەن بەڕێز «پڕۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی»یەوە مۆڵەتنامەی پێ بەخشرا.

بە ناوی ستافی سەنتەری زەھاوییەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزان پ.د. سەباح بەرزنجی و مامۆستا ھەورامان پێنجوێنی دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply