ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ / ٩ / ٢٠٢٣، لە شاری دیاربەكر، بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر فەرسەت مەرعی، ئەندامی دەستەی گشتیی سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فیكریی، بە توێژینەوەیەك بە ناونیشانی «سەلاحەددینی ئەیوبی و بەرگریكردن لە قودس»، بەشداری لە هەشتەمین دیداری نێودەوڵەتیی “یەكێتیی زانایان و خوێندنگە ئیسلامییەكان”دەكات.
شیاوی باسە دیدارەكە ساڵانەیە و چەندین زانای پایەبەرز لە وڵاتانی جیهانی ئیسلامییەوە بەشدابوون تێیدا; ئەمساڵ لە ژێر ناونیشانی “ترشيد الصحوة الإسلامية” ڕێكخراوە و دوو ڕۆژ دەخایەنێت و تێیدا چوار دانیشتنی زانستی بەڕێوە دەچێت.
جێی ئاماژەیە “یەكێتی زانایان و خوێندنگە ئیسلامییەكان” ڕێكخراوێكی چالاكی وڵاتی توركیایە و گرنگی بە زانست و زانایان و خوێندنگە ئیسلامییەكان و دۆز و كۆژانە گشتییەكانی جیهانی ئیسلامیی دەدات.