(جن) و (جادوو) و (چاو) و (چانس) مۆتەكەى تاك و خێزانى كورديى
هەر مرۆڤێك لەم دونيايەدا ئامانجگەلى جۆراوجۆري هەيە كە خەونى پێوە دەبينێت و پلانى بۆ دادەڕێژێت و لە پێناويدا دەكۆشێت، بەلآم كە دەستگيري نابێت و بۆي فەراهەم نابێت، ياخود دواى بەدەستهێنانى لەدەستى دەدات، زۆرجار بەرپرسيارێتي لە خۆي دووردەخاتەوە و ئۆباڵي دەبەستێتەوە بە كەساني ديكە ياخود هۆكارى ديكە. بە تايبەتى لە كۆمەڵگەى كوردى خۆماندا بابەتەكانى (چاو) و (چانس) و (جن) و (جادوو) واى لێهاتووە زۆربەى شكست و پاشەكشەكانمان پێوە بەستووە و بەرگێكى ئايينيشمان لەبەركردووە، وەك ئەوەى قەدەر و تاقيكردنەوەى خوايي بوونێكى نەبێت، لە كاتێكدا يەكێكە لە بنچينەكانى باوەڕمان و دەبێت هەموو شتێك بۆ ئەو ئەسڵە بگێڕينەوە. وەك پەروەردگارمان دەفەرموێت: [الَّژِينَ إِژَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَەٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِڵيْهِ ژاجِعُونَ]. هەروەها فێري كردووين هەموو ڕووداو و پێشهاتەكان بگەڕێنينەوە بۆ ويست و فەرمانى پەروەردگار خۆي، نەك كەس و شتيتر. وەك دەفەرموێت: [قُلْ ڵنْ يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ ڵنَا هُوَ مَوْڵانَا وَعَڵى اللَّهِ فَلْێتَوَكَّلِ الْمُۆْمِنُونَ].
بەلآم بەداخەوە ئەم بابەتانە لەلايەن بەشێك لە وتاربێژان و بانگخوازان و پەيجەكانيانەوە هێند گەورە كراوە و جاڕي بۆ دراوە، كۆمەڵگايشى چەواشە كردووە و تووشي بەدبيني و بێمتمانەييان كردوون بەرامبەر بە يەكترى. ئەوەيشي سەيرە ئەوەيە كە ئەو جۆرە وتاربێژانە و پەيجەكانيان گوێگر و ئەكتيڤيان زۆرە!!
لەبەرئەوە ئێمە لەم گۆشەيەدا هەوڵ دەدەين بە كورتى تيشك بخەينە سەر هەركام لەو چوار چەمكە و ڕوونكردنەوەيان لەسەر بدەين و بەشێك لە مسوڵمانان لەو چەواشەكارى و بەلاڕێدابردنە بێدار بكەينەوە.
يەكەم/ چاوپيسي: بڕوادار نابێت هەر شتێكى بەسەرداهات و هەر ڕووداوێكى لێ ڕوودا خێرا بيگێڕێتەوە و بيبەستێتەوە بە بابەتي چاوەوە كە غەيبە و لێي دڵنيا نين، ياخود ئۆباڵي بخاتە ئەستۆي كەسانێك كە ئەوانيش دەرهەقي بێئاگا و بێتاوانن. مەخابن خەڵكێكى زۆرمان هەيە هەموو ڕووداوە بچوك و گەورەكانى ژيانى دەبەستێتەوە بە چاوى ئەم و ئەوەوە. ئەگەر كەسێك پێي بڵێيت منداڵەكەت، ماڵەكەت، كەسابەتەكەت، باش و جوانە، دواى ساڵێكيش هەرچي تووشهات ئەو كەسە بە سەبەبكار دەزانێت و دەڵێت بە چاوى ئەوەوە بووم!!
(مەلاى گەورەى كۆيە) سەبارەت بەم تێگەييشتنە نابەجێ و نادروستانەى كۆمەڵگە دواكەوتووەكان جوانى گوتووە كە دەڵێت: ((ئەوەڵ و ئاخر و سەروەت و سامانى ئێوە چييە؟ دە پازدە حوشترى گەڕو گوڕ، پێنج شەش كچ و كوڕي ڕووت و قووت، يەك دوو عەبدى لچ ئەستوور، يەك دوو جاريەي ڕەشي برش، ددان گڕي چاوزەرد، كێ تەماع لە جاهو جەلال و حيشمەت و موكنەتى ئێوە ئەكات؟!)). تەفسيري كوردى لە كەلامى خوداوەندى: ٣/ ٢٢٠.
لە ڕێگەي چاوەوە بەشێك لە وتاربێژان خەڵكييان تووشي بەدگومانى و قەلەقي و بەدبيني بەرامبەر بە يەكترى كردووە و بە خۆيانەوە سەرقاڵيان كردوون. زۆرجار دەبيستين دەگوترێت: فلآن كەس ماڵي وێران كردم، فيسار ژيانى تاڵ كردم و واو واى بەسەر هێنام.. بە چەشنێكى وەها كە دەرفەت و قسەيەك بۆ تاقيكردنەوە و قەدەرى خودا نەماوەتەوە و، لە هەمان كاتدا قەلەقي و بەدگومانى و دڵپيسييەكى زۆرى هێناوەتە ئاراوە، كە سەرەنجامى باشي نەبووە و نابێت جگە لە زەرەر و زيان. [وَمَا ێتَّبِعُ أَكْپَرُهُمْ إِلَّا ڤَنًّا إِنَّ الڤَّنَّ ڵا يُغْنِي مِنَ الْحَقِّ شَيْئًا إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا ێفْعَلُونَ]. بۆيە گرنگە بڕوادار بزانێت و بێداربێت كە ناكرێت ئەوەندە دڵپيس و بەدگومان و بەدبين بێت و بە گومانەوە مامەڵە لەگەڵ بەرامبەرەكەى بكات.
لەلايەكي ديكەوە پێويستە بپرسين: ئاخۆ ئەم چاوە پيسە بۆ هەر لە من وتۆي بڕوادار و هەژار دەدات، ئەى بۆ لە خواپێداو و سەرمايەدار و ئەستێرە وەرزشي و هونەرييە جيهاني و خاوەن بەهرەكان و بەرپرسەكان نادات؟!! كە تەنها پيلآو و كاتژمێرەكەى دەستيان هاوتاى سامانەكەى ئێمەيە و، باخ و باخچەى ئاژەڵانەكەى بايي سەروەتى بنەماڵەيەكە؟!! بەدەر لەوەى كە لە ڕووي جەستەييشەوە هەڵكەوتە و ڕێك و ڕەشيق و سەرنجڕاكێشن.
ئەم جۆرە تێگەييشتنانە مەترسيين بۆسەر بڕوا و ئايينمان، چونكە لەلايەك پەيوەستە بە بابەتى قەدەرەوە، لەلايەكيترەوە لە قورئانى پيرۆزدا ئەوە بڕاوەتەوە كە قازانج و زەرەر تەنها و تەنها بە ويست و فەرمانى پەروەردگارە.
پێشەوا (ئيبن عەباس – خودا لێي ڕازى بێت) لە زارى پێغەمبەرەوە (دروودى خوداى لەسەربێت) فەرموويەتى: الْعَيْنُ حَقٌّ، وَڵوْ كَانَ شَيْءٌ ێسْبِقُ الْقَدَژ، ڵسَبَقَتْهُ الْعَيْنُ. رواه الترمژي، والگبراني، والبيهقي. واتە: چاوپيسي ڕاستە، خۆ ئەگەر شتێك هەبوايە بەسەر قەدەردا زاڵ ببوايە و پێشبكەوتايە ئەوا چاوەزار دەبوو.
كەواتە هەموو شتێك لە ژێر قەدەرى پەروەردگاردايە و قەدەر لە سەرووى هەموو شتێكەوەيە -بە چاوى پيسيشەوە-. هەروەك پێشەوا (نەوەوى) فەرموويەتى: ((أَنَّ الْأَشْێاء كُلّهَا بِقَدَڕ اللَّه تَعَاڵى، وَڵا تَقَع إِلَّا عَڵى حَسَب مَا قَدَّژهَا اللَّه تَعَاڵى، وَسَبَقَ بِهَا عِلْمه، فَڵا ێقَع چَژر الْعَيْن وَڵا غَيْره مِنْ الْخَيْر وَالشَّرّ إِلَّا بِقَدَڕ اللَّه تَعَاڵى. وَفِيهِ صِحَّە أَمْر الْعَيْن؛ وَأَنَّهَا قَوِيَّە الچَّژر. وَاللَّهُ أَعْڵم)). شرح النووي على صحيح مسلم: ٧/ ٣٩٦. تحفە الأحوژي: ٦/ ١٨٧.
پێشەوا (ئيبن حەجەر)يش فەرموويەتى: ((ڵوْ فُڕچَ أَنَّ شَيْئًا ڵهُ قُوَّە بِحَيْپُ ێسْبِق الْقَدَر ڵكَانَ الْعَيْن. ڵكِنَّهَا ڵا تُسْبَق، فَكَيْف غَيْرُهَا؟)). فتح الباري: ١٦/ ٢٦٧. نيل الأوگار: ٩/ ٨٨. كەواتە چاوەزار پێشى قەدەر ناكەوێت، بەڵكو قەدەر لەپێشتر و جێگيرترە.
دووەم/ چانس (بەخت): (چانس)يش يەكێكى ديكەيە لەو بابەتانەى زۆرێكمان لە كاتى ناهەموارى و نالەباريماندا پەناى بۆ دەبەين و نوشوستييەكانمانى پێ دەشارينەوە. ئەمەش دواجار گرێ و گۆڵي خستۆتە بير و باوەڕمانەوە. چونكە زۆرجار سەردەكێشێت بۆ بڕوابوون بەوەى -پەنا بەخوا- خودا ستەم و نادادى كردووە بەرامبەرمان.
لە كاتێكدا هەموو مرۆڤێك قابيلى جۆرەها تاقيكردنەوەيە و، دواجاريش خۆي لە كردەوە و ڕووداو و پێشهاتەكانى خۆي بەرپرسە. وەك خوداى گەورە دەفەرموێت: [كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ ژهِينَەٌ]. هەروەها دەفەرموێت: [أَوَڵمَّا أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَەٌ قَدْ أَصَبْتُمْ مِپْڵيْهَا قُلْتُمْ أَنَّى هَژَا قُلْ هُوَ مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَڵى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ]. وە سەربارى ئەوەى پێغەمبەران (سەلامى خودا لەسەريان بێت) خۆشەويستترين و بژاردەترينى نێو بەرەى ئادەميزاد بوون، بە جۆرەها تاقيكردنەوە و مەينەتي تێپەڕيون، كەچي ڕۆژێك لە ڕۆژان گازندە و گلەييەكيان لە بەختى خۆيان نەكردووە و بێزارييان لە چارەى خۆيان دەرنەبڕيوە و ڕەخنەيان لە قەدەرى پەروەردگار نەگرتووە.
سێيەم/ جادوو: ديسانەوە لە بابەتى جادووشدا زێدەڕۆييەكى زۆر هەيە، بە جۆرێك هەركەسێك ئێش و ئازار و كێشەيەكى هەبێت خێرا دەيگێڕێتەوە بۆ جادوو (سيحر).
وە هەر لەم ڕێگەيەشەوە -كاتێك بە كەسێك دەڵێن سيحرت لێ كراوە-، كەسەكە دەكەن بە دوژمنى نزيكترين كەسەكانى خۆي و كێشەى خێزانى و كۆمەلآيەتي بۆ دەسازێنن و، مرۆڤ بەدگومان دەكەن تەنانەت بەرامبەر بە خوشك، برا، خەسوو، هێوەر، دش و براژن و، بەوەش لەنێو خۆياندا بە يەكترەوە سەرقاڵيان دەكەن.
بانگەشەكارانى بابەتى جادوو خەڵكيان وەها خستۆتە نێو گومانەوە، كە كونى ديوار و ناو نوێن و نوستن و جلوبەرگ و تەنكى ئاو و تەنانەت گۆڕستانەكان بگەڕێن بۆ دۆزينەوەى ئەو جادووەى لێيان كراوە. كە تەنها فەرموودەيەكيش لەمبارەيەوە نييە و، ئەم جۆرە ڕێنماييانە نە لە پێغەمبەرى خودا و نە لە ياوەرانەوە نەهاتووە و باس نەكراوە؟
بۆيە جێي خۆيەتى بپرسين: ئەگەر جادوو هێندە كاريگەرە و جادووگەران هێندە دەستكراوە و بە توانا و خاوەن دەسەلآتن، بۆچي دۆخى خۆيان ناگۆڕن و باشترين ژيان بۆ خۆيان فەراهەم ناكەن؟!! بۆچي لەم ژيانەدا شتێكى ئەوتۆيان لە من و تۆ زياتر نييە؟!!
وشەي (سيحر) لە زمانى عەرەبييدا بە ماناى جۆربەجۆر هاتووە، يەك لەوانە: كاريگەري. واتە: وەكچۆن قسە كاريگەرى لەسەر بەرامبەر هەيە، ئەويش هەروەها. پێغەمبەر (دروودى خوداى لەسەربێت) دەفەرموێت: «وَإِنَّ مِنَ الْبَێانِ سِحْرًا». رواه الشيخان.
سەبارەت بە كاريگەرييەيشي پێويستە بگەڕێينەوە بۆ قورئانى پيرۆز، كە لەم چەند ئايەتەدا خواى گەورە حەقيقەتەكەى بۆ ڕوون كردوينەتەوە. وەك دەفەرموێت: [فَڵمَّا جَاءَ السَّحَژەُ قَاڵ ڵهُمْ مُوسَى أَلْقُوا مَا أَنْتُمْ مُلْقُونَ فَڵمَّا أَلْقَوْا قَاڵ مُوسَى مَا جِئْتُمْ بِهِ السِّحْرُ إِنَّ اللَّهَ سَيُبْگِلُهُ إِنَّ اللَّهَ ڵا يُصْلِحُ عَمَڵ الْمُفْسِدِينَ]. هەروەها دەفەرموێت: [وَڵا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْپُ أَتَى]. ديسان دەفەرموێت: [وَمَا هُمْ بِچَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِژْنِ اللَّهِ].
گەر بێت و سەرنج لەم ئايەتە پيرۆزانە بدەين، بۆمان دەردەكەوێت كە خواى گەورە بە ڕوون و ڕاشكاوى جادووگەران و كاريگەرييانى ئاشكراكردووە كە هەرگيز كاريان سەرناگرێت و سەركەوتوو نابن.
هەر لە سۆنگەى ئەم ئايەتانەشەوە بەشێك لە زانايان فەرموويانە: جادوو تەنها خەياڵ و فێڵ لە چاوكردنە. وەك دەفەرموێت: [سَحَرُوا أَعْيُنَ النَّاسِ]. واتە: باس باسي جوڵەى دەست و فێڵ كردنە لە چاوى خەڵك، نەك ئەوەى هەقيقەتێكى هەبێت.
كاريگەرييەكەيشي تەنها لەسەر ئەو كەسانەيە كە لاواز و خۆنەگر و ئارەزووبازن، وەك پێشەوا (ئيبن قەييم) فەرموويەتى: ((وَعِنْدَ السّحَژەِ أَنّ سِحْژهُمْ إنّمَا ێتِمّ تَأْپِيرُهُ فِي الْقُلُوبِ الچّعِيفَەِ الْمُنْفَعِڵەِ وَالنّفُوسِ الشّهْوَانِيّەِ الّتِي هِێ مُعَلّقَەٌ بِالسُّفْلِيّاتِ وَلِهَژَا فَإِنّ غَالِبَ مَا يُۆَپّرُ فِي النّسَاءِ وَالصّبْێانِ وَالْجُهّالِ وَأَهْلِ الْبَوَادِي وَمَنْ چَعُفَ حَڤّهُ مِنْ الدّينِ وَبِالْجُمْڵەِ فَسُلْگَانُ تَأْپِيڕهِ فِي الْقُلُوبِ الچّعِيفَەِ الْمُنْفَعِڵەِ الّتِي ێكُونُ مَيْلُهَا إڵى السُّفْلِيّاتِ قَالُوا: وَالْمَسْحُورُ هُوَ الّژِي يُعِينُ عَڵى نَفْسِهِ فَإِنّا نَجِدُ قَلْبَهُ مُتَعَلّقًا بِشَيْءٍ كَپِيڕ الِالْتِفَاتِ إڵيْهِ فَێتَسَلّگُ عَڵى قَلْبِهِ بِمَا فِيهِ مِنْ الْمَيْلِ وَالِالْتِفَاتِ وَالْأَرْوَاحُ الْخَبِيپَەُ إنّمَا تَتَسَلّگُ عَڵى أَرْوَاحٍ تَلْقَاهَا مُسْتَعِدّەً لِتَسَلّگِهَا عَڵيْهَا بِمَيْلِهَا إڵى مَا يُنَاسِبُ تِلْكَ الْأَرْوَاحَ الْخَبِيپَەَ وَبِفَژاغِهَا مِنْ الْقُوّەِ الْإِڵهِيّەِ وَعَدَمِ أَخْژِهَا لِلْعُدّەِ الّتِي تُحَاڕبُهَا بِهَا فَتَجِدُهَا فَاڕغَەً ڵا عُدّەَ مَعَهَا وَفِيهَا مَيْلٌ إڵى مَا يُنَاسِبُهَا فَتَتَسَلّگُ عَڵيْهَا وَێتَمَكّنُ تَأْپِيرُهَا فِيهَا بِالسّحْڕ وَغَيْڕهِ وَاَللّهُ أَعْڵمُ)). زاد المعاد: ٤/ ١١٣.
هەندێكي ديكە لە زانايان گوتويانە: جادوو ئەگەر بوونێكى هەبێت ئەوا تەنها لە بوارى تێكدان و لێكترازاندنى نێوان ژن و مێرد و هاوسەراندا هەيە، چونكە خودا تەنها ئەو كاريگەرييەى باسكردووە، خۆ ئەگەر كاريگەرييەكى ديكەى هەبايە ئەوا باسيدەكرد. [فَێتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ].
سەبارەت بەم بۆچوونانە پێشەوا (ئيبن حەجەر) دەفەرموێت: ((وَاخْتُلِفَ فِي السِّحْر فَقِيڵ هُوَ تَخْيِيل وَڵا حَقِيقَە ڵهُ وَهَژَا اِخْتِێار أَبِي جَعْفَر الْإِسْتِژبَاژِيّ مِنْ الشَّافِعِيَّە وَأَبِي بَكْر الرَّازِيِّ مِنْ الْحَنَفِيَّە وَابْن حَزْم الڤَّاهِڕيّ وَگَائِفَە. قَاڵ النَّوَوِيّ: وَالصَّحِيح أَنَّ ڵهُ حَقِيقَە وَبِهِ قَگَعَ الْجُمْهُور وَعَڵيْهِ عَامَّە الْعُڵمَاء، وَێدُلّ عَڵيْهِ الْكِتَاب وَالسُّنَّە الصَّحِيحَە الْمَشْهُوژە اِنْتَهَى.. وَقِيڵ: ڵا ێزِيد تَأْپِير السِّحْر عَڵى مَا ژَكَژ اللَّه تَعَاڵى فِي قَوْله: [يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْن الْمَرْء وَزَوْجه]. لِكَوْنِ الْمَقَام مَقَام تَهْوِيل، فَڵوْ جَازَ أَنْ ێقَع بِهِ أَكْپَر مِنْ ژَلِكَ ڵژَكَژهُ)). فتح الباري: ١٦/ ٢٩٥.
چوارەم/ جنۆكە: بەداخەوە بەشێك لە مسوڵمانان جنۆكەيان كردووە بە دوژمنى مرۆڤ و مرۆڤايەتى، وەك ئەوەى جنۆكەكان خۆيان مەلآسدابێت و لە كەميندابن هەتا پەلامارى مرۆڤ بدەن و تووشي زيان و زەرەرى بكەن و تۆڵەيان لێ بكەنەوە. نازانم كەى خودا بەو جۆرە جنۆكەى بە ئێمە ناساندووە؟ لە كاتێكدا ئەوانيش وەكو ئێمەن چاك و خراپ و بڕوادار و بێبڕوايان تێدايە، وە هەرچۆن سورەتێك بە ناوى (الإنسان) هاتووە، سورەتێكيش بەناوى (الجن) هاتووە. كە لەو سورەتەدا خواى گەورە چەندين ڕاستي لەبارەيانەوە خستۆتە ڕوو. سەرنج لە چەند بڕگەيەك بدەين كە دەفەرموێت: [فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآنًا عَجَبًا ێهْدِي إِڵى الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِهِ وَڵنْ نُشْڕكَ بِژبِّنَا أَحَدًا .. وَأَنَّا مِنَّا الصَّالِحُونَ وَمِنَّا دُونَ ژَلِكَ كُنَّا گَژائِقَ قِدَدًا… وَأَنَّا ڵمَّا سَمِعْنَا الْهُدَى آمَنَّا بِهِ فَمَنْ يُۆْمِنْ بِژبِّهِ فَڵا ێخَافُ بَخْسًا وَڵا ژهَقًا].
گرنگە لەم بارەيەوە بگەڕێنەوە بۆ قورئانى پيرۆز كە خواى گەورە تێيدا شەيتانەكانى بە لاواز ناساندووە لەبەرامبەر بڕواداراندا، وەك دەفەرموێت: [إِنَّ كَيْدَ الشَّيْگَانِ كَانَ چَعِيفًا]. لە كاتێكدا هەموو جنۆكە شەيتانييەكان لە نەوەى (ئيبليس)ن ، كەواتە خودى شەيتان خۆي لاواز و بێدەسەلآت بێت، ئيدي چۆن جنۆكە دەسەلآت و تواناى هەيە بەسەر ئێمەى مرۆڤدا؟!! وەك خوداى گەورە فەرموويەتى: [إِنَّهُ ڵيْسَ ڵهُ سُلْگَانٌ عَڵى الَّژِينَ آمَنُوا وَعَڵى ژبِّهِمْ ێتَوَكَّلُونَ إِنَّمَا سُلْگَانُهُ عَڵى الَّژِينَ ێتَوَلَّوْنَهُ وَالَّژِينَ هُمْ بِهِ مُشْڕكُونَ]. لێرەدا خواى گەورە بە هەردوو ئامرازى تەئكيد و حەصر (إن) و (إنما) دڵنياى كردوينەتەوە كە شەيتان بێتوانايە بەرامبەر بەو كەسانەى بەڕاستي بڕوادارن و بەڕاستيش پشتيان بە خودا بەستووە. [إِنَّ عِبَادِي ڵيْسَ ڵكَ عَڵيْهِمْ سُلْگَانٌ إِلَّا مَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْغَاوِينَ]. لێرەشدا هەمانشێوە بە هەردوو ئامرازى تەئكيد و حەصر (إن) و (إلا) جەختى كردۆتەوە.
هەروەها شەيتان بۆ خۆيشي دانى بەم لاوازى و دەستەوستانييەى خۆيدا ناوە و لە دواڕۆژدا لە وتارێك دەدات و دەڵێت: [وَمَا كَانَ لِێ عَڵيْكُمْ مِنْ سُلْگَانٍ إِلَّا أَنْ دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِي فَڵا تَلُومُونِي وَلُومُوا أَنْفُسَكُمْ]. واتە: من هيچ زۆر و زەختێكم بەسەرتانە نەبوو، تەنها ئەوە نەبێت بانگم دەكردن، ئێوەش بەدەممەوە دەهاتن.
لە كۆتاييدا چەند خاڵێك وەبير هەمووان دەهێنمەوە:
١ـ بۆ ئەوەى تووشي هيچكام لەم دەردە كۆمەلآيەتييە كوشندەيە نەبين پێويستە پشت بە خودا ببەستين و زيكر و ويردەكان بخوێنين كە مايەي سەلامەتين و وەك قەلآيەكى قاييم وەهان بۆمان لە هەموو جۆرە بەلآ و ترس و تەنگانەيەك. [وَمَنْ ێتَوَكَّلْ عَڵى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ].
لەگەڵ ئەوەيشدا بزانين كە خوداى گەورە كۆمەڵێك فريشتەى داناوە بۆ پاراستن و پاسەوانى من و تۆي بڕوادار، كە ئاسان نييە بەسەر ئەواندا زەفەرمان پێ ببرێت. وەك دەفەرموێت: [ڵهُ مُعَقِّبَاتٌ مِنْ بَيْنِ ێدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ ێحْفَڤُونَهُ مِنْ أَمْڕ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ ڵا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ وَإِژَا أَژادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَڵا مَژدَّ ڵهُ وَمَا ڵهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَالٍ]. الرعد: ١١.
٢ـ پێويستە سەرەتا دەروونى خۆمان بەهێزبكەين و بڕوامان بە خۆمان هەبێت، وە لە كاتى لێقەومان و شكستدا هەستي بەرپرسيارێتيمان هەبێت و دان بە هەڵە و هەنگاوى ناڕاستي خۆماندا بنێين و، شكستى خۆمان نەخەينەسەر كەسانيتر.
٣ـ هەتا دەتوانين دەروونى خۆمان خاوێن بكەينەوە بەرامبەر مسوڵمانان و دەرودراوسێ و خزمان. وە هەرگيز بەبێ متمانەيي و دڕدۆنگييەوە بۆيان نەڕوانين، بۆئەوەى ڕەشبيني و شوومييان لە ناخماندا نەچەسپێت. چونكە ژيان و پێشهاتەكان ڕەنگدانەوەى بير و باوەڕي خۆمانن.
٤ـ زۆرجار كچێك، كوڕێك لە هەڕەتى لاوێتيدا چەندين خەياڵ و خۆزگە و تموح و عاتيفەى جۆراوجۆري هەيە، ڕەنگە لە قۆناغێكدا تووشي سەدمەيەك ببێت و كێشەى دەروونى بۆ درووست ببێت، ناكرێت ئەم حاڵەتانە و هاوشێوەكانى ببەستينەوە بە جادوو ياخود جنۆكە و چاوەزارەوە، بەڵكو زياتر پەيوەستە بەلايەنى دەروونى كەسەكەوە.
٥ـ سروشتى خوداى پەروەردگار وەهايە بەندەكانى بە چەندين شێوە تاقيدەكاتەوە، تاقيكردنەوەكانيش لەو شتانەدايە كە پێي بەخشيوين. بۆ نمونە: ئەگەر هاوسەرت هەبوو، كێشەت دەبێت لەگەڵى.. كە منداڵت هەبوو نەخۆش دەكەوێت، دەمرێت.. كە ئۆتۆمبيلت هەبوو، دەكرێت توشي ڕووداو ببيت.. كە كەسابەت و بازرگانيت هەبوو زەرەريش دەكەيت .. كە تاقيكردنەوەى قوتابخانە هەبوو، ڕەنگە كەوتنيش هەبێت.. كەواتە نابێت هەموو شتەكان ببەستينەوە بە بابەتي چانسەوە، بەڵكو ئەوانە سونەت و سرووشتى ژيانن.
٦ـ پێويستە بزانين وە دڵنيابين كە خوداى گەورە هەرگيز فەرمان و بڕيار و ويستى خۆي تەسليمي جادووگەر و چاوپيس و حاقيد و حاسيد و جنۆكە و شەياتينييەكان ناكات. تەنانەت نزا و پاڕانەوە -كە عيبادەتە- ئەگەر شەڕ و زيانبەخش بێت خودا قبوڵى ناكات و ڕەتى دەكاتەوە، چ جاى ويستى شەڕي جادووگەر و چاوپيس و شەياتينييەكان. وەك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: «لاَ ێزَالُ يُسْتَجَابُ لِلْعَبْدِ مَا ڵمْ ێدْعُ بِإِپْمٍ أَوْ قَگِيعَەِ ژحِمٍ مَا ڵمْ ێسْتَعْجِلْ». رواه مسلم