گفتوگۆی توێژینەوەی “قورئانی پیرۆز وەکو سەرچاوەیەکی ڕەسەنی ژیاننامەی پێغەمبەر (صل الله وعلیە وسلم)” بەڕێوەچوو.
لە میانەی تاووتوێكردنی توێژینەوەكانی ڕاوندى دووەمی “بەرنامەی هزری ئیسلامیی”، كە سەنتەری زەهاوی بەڕێوەی دەبات، گفتوگۆی توێژینەوەی خاتوو (ژیان مەجید مەحمود) بە ناونیشانی “قورئانی پیرۆز وەکو سەرچاوەیەکی ڕەسەنی ژیاننامەی پێغەمبەر (صل الله وعلیە وسلم)” بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ، 12/9/2023، لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، گفتوگۆی توێژینەوەی خاتوو (ژیان مەجید مەحمود)، بە ناونیشانی “قورئانی پیرۆز وەکو سەرچاوەیەکی ڕەسەنی ژیاننامەی پێغەمبەر (صل الله وعلیە وسلم)” بەڕێوەچوو.
پاش تاوتوێكردنی تێروتەسەلی لەلایەن لیژنەوە، توێژینەوەكە پەسەند كرا.
شیاوی باسە لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێز پ.ی.د حسین موحەمەد صاڵح، سەرۆکی لیژنە و هەریەک لە ئەندامان د. دلێر عەلی صاڵح و پ.ی.د.زریان سالار حمە عارف ، كە لە هەمانكاتدا ئەندام و سەرپەرشتی توێژینەوەكە بوو.
بەناوی سەنتەری زەهاوییەوە وێڕای دەستخۆشی لە لیژنەی تاووتوێ، پیرۆزبایی لە خاتوو (ژیان مەجید مەحمود ) و سەرپەرشتیاری بەڕێز دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.