گفتوگۆی توێژینەوەی “ڕۆڵی کتێبی پەروەردەی ئیسلامیی نۆیەمی بنەڕەتی لە چاندنی بەهاکان لە دەروونی خوێندکاراندا لەڕوانگەی مامۆستایانی وانەکەوە”
گفتوگۆی توێژینەوەی “ڕۆڵی کتێبی پەروەردەی ئیسلامیی نۆیەمی بنەڕەتی لە چاندنی بەهاکان لە دەروونی خوێندکاراندا لەڕوانگەی مامۆستایانی وانەکەوە” بەڕێوەچوو.
لە میانەی تاووتوێكردنی توێژینەوەكانی ڕاوندى دووەمی “بەرنامەی هزری ئیسلامیی”، كە سەنتەری زەهاوی بەڕێوەی دەبات، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێزان (عەتا سەلیم فەقێ و غەفور تاهیر محەمەد) بە ناونیشانی “ڕۆڵی کتێبی پەروەردەی ئیسلامیی نۆیەمی بنەڕەتی لە چاندنی بەهاکان لە دەروونی خوێندکاراندا لەڕوانگەی مامۆستایانی وانەکەوە” بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێ شەممە ، ۲۹/۸/٢٠٢٣، لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێز “ (عەتا سەلیم فەقێ و غەفور تاهیر محەمەد)”، بە ناونیشانی “ڕۆڵی کتێبی پەروەردەی ئیسلامیی نۆیەمی بنەڕەتی لە چاندنی بەهاکان لە دەرونی خوێندکاراندا لەڕوانگەی مامۆستایانی وانەکەوە”بەڕێوەچوو.
پاش تاوتوێكردنی تێروتەسەلی لەلایەن لیژنەوە، توێژینەوەكە پەسەند كرا.
شیاوی باسە لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێز پ.ی.د ئازاد ئیسماعیل عەلی، سەرۆکی لیژنە و هەریەک لە ئەندامان د. خالید ئیسماعیل مستەفا و هەریەکە لە د. زانا عوسمان موحمەد و م.ئیدریس محەمەد سیوەیلی، كە لە هەمانكاتدا سەرپەرشتی توێژینەوەكە بوون.
بەناوی سەنتەری زەهاوییەوە وێڕای دەستخۆشی لە لیژنەی تاووتوێ، پیرۆزبایی لە بەڕێزان (عەتا سەلیم فەقێ و غەفور تاهیر محەمەد)” و هەردوو سەرپەرشتی بەڕێز دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.