
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢/ ٠١/ ٢٠٢٦ سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، بە هاوبەشیی لەگەڵ كۆلێجی زانستە ئیسلامییەكانی زانكۆی سلێمانی، کۆڕێکیان بە ناونیشانی “ڕۆڵی هێما و ژمارەی سورەت و ئایەتەكان لە تێگەیشتن و ڕاڤەی قورئانی پیرۆزدا” بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر (فاروق عەبدوڵڵا کەریم) لە ھۆڵی كۆلێج ڕێکخست، تێیدا بەڕێزیان دید و ڕاڤەیەکی قووڵ و ورد و نوێی بۆ بابەتەکە خستەڕوو و جەختی لەسەر ناوازەیی ئایەتەکانی قورئان و فەلسەفەی ژمارە و وابەستەیی ژمارە و هێمای سورەت و ئایەتەكان بە واتا قوڵ و فرەڕەهەندەكانی قورئانەوە كردەوە، كە یارمەتیدەرن بۆ ڕامان و هەڵوێستە و قووڵبوونەوەی زیاتر لە واتاكانی قورئان، لەو بارەیەوە بەڕێزیان ئاسۆیەكی فراوانی بۆ بەشداربووان كردەوە;
شیاوی باسە بەشداربووانیش بە پرسیار و گفتوگۆ و ھاتنەناوەوەکانیان باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و سپاسی سەنتەری زەهاوی و كۆلێجی زانستە ئیسلامییەكانیان كرد و داوای بەردەوامیی ئەم جۆرە چالاكییانەیان كرد.
لە كۆتاییدا، لەلایەن ڕاگری كۆلێج، بەڕێز دكتۆر خالید ئەحمەد، خەڵاتی ڕێزلێنان بە بەڕێز دكتۆر فاروق عەبدوڵڵا كەریم بەخشرا.




