لە میانەی تاووتوێكردنی توێژینەوەكانی ڕاوندى دووەمی “بەرنامەی هزری ئیسلامیی”، كە سەنتەری زەهاوی بەڕێوەی دەبات، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێزان (نگین ئیکرام کەریم و سەروەر عومەر ئەمین) بە ناونیشانی “ڕۆڵی کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان لە چاندنی بەهاکان لای قوتابیانی بازنەی سێ لە دیدی مامۆستایانی بابەتەکەوە” بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ۲٠/۸/٢٠٢٣، لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێز (نگین ئیکرام کەریم و سەروەر عومەر ئەمین)، بە ناونیشانی“ڕۆڵی کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان لە چاندنی بەهاکان لای قوتابیانی بازنەی سێ لە دیدی مامۆستایانی بابەتەکەوە” بەڕێوەچوو.
پاش تاوتوێكردنی تێروتەسەلی لەلایەن لیژنەوە، توێژینەوەكە پەسەند كرا.
شیاوی باسە لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێز پ.ی.د عبدولسەمەد ئەحەمەد محەمەد، سەرۆکی لیژنە و هەریەک لە ئەندامان د. فەرمان عەلی مەحمود و هەریەکە لە د. زانا عوسمان موحمەد و م.ئیدریس موحەمەد سیوەیلی، كە لە هەمانكاتدا سەرپەرشتی توێژینەوەكە بوون.
بەناوی سەنتەری زەهاوییەوە وێڕای دەستخۆشی لە لیژنەکە، پیرۆزبایی لە (نگین ئیکرام کەریم و سەروەر عومەر ئەمین) و هەردوو سەرپەرشتی بەڕێز دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.