وۆرکشۆپی سەنتەری زەهاوی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی لەبارەی ئایندەناسیی بەسەرکەوتووی کۆتایی هات
وۆرکشۆپی سەنتەری زەهاوی بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی لەبارەی ئایندەناسیی بەسەرکەوتووی کۆتایی هات.
دوای ئەوەی ڕۆژی پینجشەممە (۲۷.۷.۲٠۲۳) سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فیکریی، بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی لە هۆڵێ کۆنگرێسی زانکۆ، وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان لەبارەی ئایندەناسیی بە ناونیشانی (زانکۆی سلێمانی لە ۲٠٥٠ دا) سازکرد، ئەمڕۆ لە كۆتایی وۆرکشۆپەکەدا سیناریۆ و ڕوانگەی ئایندەی زانكۆی سلێمانی داڕێژرا.
لەکۆتایی وۆرکشۆپەکەدا سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بەڕێز پ.د.سەباح بەرزنجی، وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و سپاسی سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکایەتیی زانکۆ و ڕاهێنەری کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم وۆرکشۆپە و بە سەرکەوتوویی بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری زانکۆ و بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ خوێندنی باڵا لە کوردستان.
لەکۆتاییدا هەریەک لە بەڕێز (پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی)و (پ.د.سەباح بەرزنجی)، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، و سەنتەری زەهاوی وتەی کۆتاییان پێشکەشکرد و سپاسی ”پ.ی.د عبدالوحید جلال”یان کرد بۆ وتنەوەی وۆرکشۆپەکە.
شیاوی باسە وۆرکشۆپەکە ئەنجومەنی زانكۆ و كارگێڕیی زانكۆ و چەند مامۆستایەكی زانکۆی دایک (زانکۆی سلێمانی) تێیدا بەشداربوون و ماوەی دوو ڕۆژی خەیاند.
هەر لە مەراسیمی دەسپێکدا سەنتەری زەهاوی قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ (پ.د.کۆسار محەمەد عەلی موراد)و بەڕێز (پ.ی.د.پێشڕەو حمەجان) و بەڕێز (پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی)و بەرێز (پ.ی.د. عەبدولواحید جەلال نوری) ڕاهێنەری ۆرۆکشۆپەکە.
لە كۆتاییشدا بڕوانامەی بەشداری بە بەشداربووان بەخشرا.
جێی باسە سەنتەری زەهاوی هەمیشە لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی زانستی و خوێندنی باڵایە و بۆ ئەمەش بەردەوام کاری جیاواز هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ و ناوەندە زانستییەکان دەکات لە هەرێمی کوردستان.