وتار
په‌روه‌رده و گۆڕ‌انى كۆمه‌ڵایه‌تى
ئیسماعیل حاجی زه‌ڵمی
كۆمه‌ڵگه‌كان به‌پێى پێشكه‌وتن و گۆرِانه ئابووريى و مادديى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گۆرِانیان به‌سه‌ردا دێت، دیاره له‌م سه‌رده‌مى ئێستاشماندا گۆرِانكارییه‌كان زۆر به‌خێرایی رووده‌ده‌ن بۆ نمونه هه‌ندێك له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتی له ئیستادا ده‌یانه‌وێت چه‌ند هه‌نگاوێكى گه‌وره‌و گرنگ بۆ پێشه‌وه بهاون بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى چه‌ندین ساڵى حوكمدارى له سه‌ركوتكردن و دووركه‌وتنه‌وه و دابرانى به جیهانى ده‌ره‌وه‌و پێشكه‌وتنه‌كانى، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌و چینه گه‌نج و لاوه‌ى كه هه‌یه له پێشكه‌وتن و جیهانى نوێ دانه‌بڕێن .
په‌روه‌رده، میكانیزم و هۆكارێكى بنه‌رِه‌تییه بۆ زیادبوونى رۆشنبیریيه نوێیه‌كان، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ش خۆى هۆكارێكى تره بۆ زاڵبوون و به‌سه‌ر كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیيه‌كان و ئه‌ویش به زیادبوونى رۆشنبیرى تاكه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه په‌یوه‌ندیيه‌كى ئاڵوگۆرى و كارلێكى هه‌یه له نێوان په‌روه‌رده‌و گۆرانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، كه نابێت پشتگوێ بخرێت.
زۆربه‌ى زۆرى په‌روه‌رده‌كاران ئه‌وه‌یان خستووه‌رِوو، كه په‌روه‌رده له قوتابخانه‌كاندا پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌و به‌هێزى هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكارانه‌ى كه ده‌بنه هۆى گۆرانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌م ساڵانه‌ى دوایدا په‌روه‌رده‌كاران له سه‌ر ئاستى جیهان و ناوچه‌كه‌ش، گرنگیيه‌كى گه‌وره‌یانداوه به گرفتى ته‌واوكاريى قوتابخانه له‌گه‌ڵ ژیانى كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام له‌باره‌ى لێپرسراویه‌تى قوتابخانه له ماوه و كاتى گۆرانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، بیر‌و ڕایان جیاوازه، به تایبه‌ت له رووى چونیه‌تى مامه‌لَه‌كردن له‌گه‌ڵ هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه له ئه‌نجامى گۆرِانه كۆمه‌ڵایه‌تیيه‌كانه‌وه خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، بێگومان ئه‌مه‌ش تێروانینێكى سه‌رپێییانه‌یه، كه پێیوایه په‌روه‌رده هۆكارێكه دواى كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌وێت نه‌ك كۆمه‌ڵگه به‌هێز بكات، واته په‌روه‌رده وه‌ك ئاوێنه وێنه ده‌داته‌وه، نه‌ك خودى وێنه‌كه بێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه تێڕوانینه‌كان له باره‌ى په‌روه‌رده گه‌شه‌سه‌ندنیان به خۆیانه‌وه بینى؛ هه‌ندێكى تر وایان ئه‌بینى كه قوتابخانه‌كان پێویسته چه‌ندین رۆڵى گرنگ ببنین له ئارِاسته‌كردنى گۆرانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تیيه نوێكاندا.
قوتابخانه به‌شێكى دانه‌بڕاوه له سیسته‌مى كۆمه‌ڵایه‌تى باوى كۆمه‌ڵگه، له‌به‌ر ئه‌وه كاریگه‌ریش ده‌بێت به گۆرانى كۆمه‌ڵگه و گۆرانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، بۆیه هه‌ندێكجار ده‌كه‌وێته شوێن گۆرانكارییه‌كان و هه‌ندێكجاریش پێچه‌وانه‌ى سیسته‌مى باوى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت كه په‌روه‌رده دانابرێت له كۆمه‌ڵگه، به‌ڵكو وه‌ك گۆشت و خوێنن بۆ یه‌كتر، په‌روه‌رده هه‌میشه هۆكارێكى كاراى بنیاتنانى سیستمه‌مى كۆمه‌ڵایه‌تیى بووه له رابردوو ئێستاشدا، بۆیه به‌رده‌وام پرسیارێكى دوو لایه‌نى ده‌كرێت كه ده‌لَيَت: ئایا پێویسته له‌سه‌ر قوتابخانه كه به‌شداريى بكات، یان به‌شدارى نه‌كات له بنیاتنانى كۆمه‌ڵگه نوێكاندا؟، كه ئه‌م دوولایه‌نیه‌ش له واقیعدا جێى نابێته‌وه، چونكه قوتابخانه به‌شداره به‌شێوه‌یه‌كى چالاك له بنیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵام گرفته‌كه له پرسیارى چۆنیه‌تى به‌شداریكردنى په‌روه‌رده‌دایه له‌و بنیاتنانه‌دا.
ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌یرى كۆمه‌ڵگه نوێكان بكه‌ین ده‌بینین په‌روه‌رده به‌شدارێیه‌كى ته‌واو كاراى هه‌بووه له بنیاتنانیاندا، بنیاتنانى توركیاى نوێ له‌سه‌ر ده‌ستى كه‌مال ئه‌تاتورك ئایا به‌هۆى په‌روةر‌ده‌وه و كاریگه‌رییه‌كانیه‌وه نه‌بوو؟، یان پرۆسه‌ى بیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێستا له وڵاتێكى عه‌ره‌بى وه‌ك ميسردا به‌رهه‌مى چیه؟ ئه‌گه‌ر به‌شداريكردنى په‌روه‌رده نه‌بێت، په‌روه‌رده به‌رپرسیاریه‌تێكى گه‌وره‌ى له ئه‌ستۆدایه به‌و پێیه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له ميسردا بروایه‌كى زۆرى به شۆرشی و بنه‌ماكانى هه‌یه، ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا پێكهێنه‌رو ده‌ر ئه‌نجامى په‌روه‌رده‌یه به گشتى و قوتابخانه‌یه به تایبه‌تى، هه‌ر له‌و باره‌وه، كاتێك ئه‌و سه‌ركردانه‌ى تر‌ى، وه‌ك جه‌مال عه‌بدولناسر و عه‌بدولكه‌ریم قاسم بانگه‌شه‌ى شۆڕشى رۆشنبیریيان ده‌كرد مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و پرانسیپانه‌ى شۆرشى سیاسيی و ئابووريى و كۆمه‌ڵایه‌تى بگه‌نه ناخی تاكه‌كان و ببنه به‌شێك له‌وان و له‌كه‌سێتیاندا جێیان بكه‌نه‌وه‌و ده‌ربكه‌ون و به‌مانا بچنه قوڵایی ده‌روونیانه‌وه، نه‌ك ڕووكه‌شانه ده‌ره‌وه بگرن، بۆیه شۆڕشی رۆشنبیريى ئامانجی بنه‌ره‌تى په‌روه‌رده‌و خواستى یه‌كه‌مینیه‌تى.
دیاره بۆ بابایه‌كی ئاینى (به‌تایبه‌تى ئیسلامى)كاتێك ده‌ست بۆ په‌روه‌رده ده‌بات دواجار ئه‌و ئامانجه‌ى له پشته كه رۆشنبیریكردنى تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه به‌و پرانسیپه ئاینیانه‌ى كه به‌ها بۆ مرۆڤ و سه‌ربه‌رزيى و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگه دوانشینگه‌یه‌تى.
په‌روه‌رده له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، پێویسته له‌سه‌رى له‌رووى زانستى و ته‌كنۆلۆجی و رۆشنبیرى نوێوه زۆر به‌هێز بێت كه له‌سه‌ر ده‌ستى گۆرانكارى ده‌كرێت له سیسته‌مى كۆن و لێكۆڵینه‌وه و رۆڵ و كاریگه‌ریی و ئه‌نجامه‌كانى ده‌خرێنه ڕوو، قوتابخانه ده‌بێته سه‌ر مه‌شقى گه‌یشتن به‌و ده‌رئه‌نجامانه كه سیسته‌مى كۆن پێيگه‌شتووه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه په‌روه‌رده ئامرازێكى گرنگ بێت له ئامرازه‌كانى گۆرانى كۆمه‌ڵایه‌تى، كه ته‌نها پێچه‌وانه‌ى كۆمه‌ڵگه ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵكو شوێنكه‌وته‌ى كۆمه‌ڵكه‌و داینه‌مۆى تازه‌گه‌ريى و رۆڵى سه‌ركردایه‌تى ده‌بینیت له كۆمه‌ڵگه‌دا.په‌روه‌رده كاتێكیش پیَچه‌وانه‌ى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێته‌وه له كۆمه‌ڵگه‌دا هێشتا ده‌توانێت یارمه‌تى بڵاوبوونه‌وه‌ى داهێنانه نوێكان ده‌دات له به جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانیدا، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و گۆرانكارییانه ته‌كنۆلۆجی بوو هاتنه ناو كۆمه‌ڵگه‌ى نوێوه، ئه‌وا بڵاوبوونه‌وه‌یان پێویستى به كۆمه‌ڵێك پێداویستى گرنگ ده‌بێت وه‌ك كرێكارى لێهاتوو و ئه‌ندازیارانى پێویست بۆ سه‌ركردایه‌تى كردن، پاشان رۆڵى خێزان دێته كایه له گۆرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و یارمه‌تیدانى له به ئه‌نجام گه‌یاندى ئه‌و گۆرانكارییانه، په‌روه‌رده هه‌ڵده‌ستێت به‌م رۆڵه گه‌وره‌یه ئه‌ویش له رێگه‌ى قوتابخانه‌كانه‌وه، كه بریتین له ده‌زگا فێركارییه به مه‌به‌سته‌كان.
له‌لایه‌كى تره‌وه، قوتابخانه ده‌توانێت موژده‌ى گۆرانكاريى بدات و كاربكات له‌سه‌ر ئاراسته‌كردن و ئاماده‌كردنى ئه‌و عه‌قڵانه‌ى كه له‌بۆ ئه‌و ده‌توانن كاربكه‌ن و به‌دیبهێنن، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى ئه‌و تاكانه‌ى كه هه‌ڵده‌ستيَ به گێرانى رۆڵى گۆرانكارى، دیاره ئه‌مانه‌ش له قوتابخانه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن كة هه‌ڵگرى چه‌ند ئاراسته‌یه‌كى ئه‌قڵى و ئاوه‌زى دیاریكراون، كه له قوتابخانه‌وه وه‌رییان گرتووه و رووبه‌روى كۆمه‌ڵگه ده‌بنه‌وه و كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌ستان به‌و به‌رپرسیاریه‌ته‌ى كه ده‌بێته هۆى گۆرانكارى، ئه‌مه‌ش واده‌كات قوتابخانه به‌شداربێت له بنیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى نوێ‌دا.
پێویسته له‌سه‌ر په‌روه‌رده له‌ماوه‌و كاتى گۆرانى كۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌رپرس بێت له به‌ده‌ستهێنان و كۆكردنه‌وه‌ى تواناى تاكه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه توانا‌و به‌هره‌ى تازه و بیر‌و بۆچوونى تازه‌یان لایه، له‌و كاته‌ى كه گۆرانكارى تێیدا له‌سه‌رخۆو هه‌نگاو به‌نگاوه ئاستى تێگه‌یشتن و ئیدراكى تاكه‌كان به ته‌نها به‌سه بۆ رووبه‌رووبونه‌وةى ئه‌و گرفتانه‌ى كه ده‌رده‌كه‌ون. له كۆمه‌ڵگه ئاساییه‌كانیشدا كیشه‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى پسپۆرى و لیهاتووتى كۆمه‌ڵێك كه‌س و لایه‌ن و ژیرى هه‌ندێك له كه‌سایه‌تیه ئاقڵ و پێگه‌یشتووه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، به‌لآم له ئێستادا ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یبینین له گۆرانكارى كۆمه‌ڵایه‌تى زۆر خێرا‌و قووڵن و رۆشنبیریه‌كى زۆر‌و گه‌شه‌سه‌ندن و ئالۆزى زیاترى تێدایه، ناكۆكى و ململانیێى رۆشنبیريى، جیاوازيى زۆرى له نێوان نه‌وه‌ى كۆن و نوێ‌دا تێدایه، ئه‌مه‌ش واده‌كات تێگه‌یشتن لێى گه‌یشتن به چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان ئاسان نه‌بێت، زۆربوونى په‌یوه‌نديى و ئامرازه‌كانى په‌یوه‌نديكردن و له نێوان كۆمه‌ڵه جیاوازه‌كاندا و ئاسانيى به‌كارهێنانى ئه‌م تۆرى په‌یوه‌ندییانه و خێرابوونیان ناتوانرێت، به‌جۆرێك رێكبخرێت، كه هه‌مووان به‌یه‌ك شێواز له گۆرانكارییه‌كان تێبگه‌ن، به‌رده‌وام ئه‌م ئاراسته بیروبۆچونانه‌ش له ریگه‌ى هۆكاره‌كانى په‌یوه‌نديكردنه‌وه پێویستیان به تێگه‌یشتنى نوێ و راگرتنى هه‌ست و شعورى ئه‌وانى تر‌و به‌هاو نۆرم و داب و نه‌ریتیان هه‌یه، به‌خشین و لێخوخشبوونى هه‌ریه‌كه‌یان له‌وى تر، تاوه‌كو مامه‌لَه‌كردنییان له چوارچێوه‌ى گۆرانكارییه‌كاندا ئاسایی ده‌بێـته‌وه