تازەترين چاپكراو

قورئان ووردبوونەوەى عەقڵى

قورئان و وردبوونەوەى عەقڵى

قورئانی مەزن كتێبێكی شكۆمەند و پاك و بێگەردە و پارێزراو و داپۆشراوە، هەواڵی ئەوانەی پێش ئێمە و ئەوانەی دوای ئێمە و حوكمی ئەوانەی نێوان ئێمەی تێدایە، سەرسوڕهێنەكانی قورئان كۆتاییان نایەت، زانایان لێی تێر نابن، بۆ هیدایەتی مرۆڤ و ڕۆشنكردنەوەی كار و ئەركی مرۆڤ لە خیلافەت و ئاوەدانكردنەوە دابەزیوە، قورئان دەفری پەیڕەوی مرۆڤ و چاوگەی مەعریفە و ڕێنیشاندەریەتی بۆ كار و ئەركی سەرشانی.
وردبوونەوەی عەقڵیش ئامڕازی بنچینەیی ئەم مرۆڤەیە بۆ تێڕامان لەم قورئانە و بیركردنەوە تیایدا و تێگەیشتن لە ئایەتەكانی و لێوەشاوەیی و بەهرەداری لە خوێندنەوەیدا، بۆیە وردبوونەوەی عەقڵی ئامڕازێکى گرنگى مرۆڤە بۆ ڕێكخستنی پێشەكییەكان و بیناكردنیان لەسەر بەڵگەنەویستەكانی قورئانی پیرۆز و ئەوەی تیایدا هاتووە، تاكو بگاتە سەرئەنجامی داواكراو و ئامانجی ویستراو.
ئەم كتێبە لە چوار بەشی سەرەكی پێكهاتووە، نووسەر لە بەشی یەكەمدا باسی قورئان دەكات لە نێوان وردبوونەوەی عەقڵی و داوای زانست و مەعریفەدا، لە بەشی دووەمدا تیشك دەخاتە سەر میتۆدی وردبوونەوەی عەقڵی لە قورئانی پیرۆزدا، بەشی سێیەمی تەرخان كردووە بۆ ڕۆڵی وردبوونەوەی عەقڵی لە بینای بیروباوەڕی مسوڵماندا، بەشی چوارەم و كۆتایی باسى شوێنەواری وردبوونەوەی عەقڵی لە قورئاندا دەكات لەسەر بیری ئیسلامی.

 

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply