وتار

سەنتەری زەهاوی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی خاڵ ڕێوڕەسمی ناساندن بۆ كتێبێكی ناوازە ڕێكدەخەن

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ / ٠٥/ ٢٠٢٣، سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فیكریی، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی خاڵ بۆ هزر و ڕۆشنبیری، لە سلێمانی لە هۆڵی ناوەندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا، ڕێوڕەسمێكیان بۆ ناساندن و دابەشكردن سازكرد بۆ كتێبی (بیرەوەرییەكانی بانگخوازێك)ی بەڕێز (دكتۆر حەسەن پێنجوێنی).

لە مەراسیمەكەدا، سەرەتا سەرۆكی سەنتەری زەهاوی، دكتۆر سەباح بەرزنجی، وتەی بەخێرهێنانی پێشكەش كرد، دواتر سەرۆكی ڕێكخراوی خاڵ، مامۆستا تۆفیق كەریم، وتەیەكی سەبارەت پڕۆژە و بەرهەمەكانی دكتۆر حەسەن پێنجوێنی پێشكەش كرد، پاشان بەڕێز دكتۆر حەسەن پێنجوێنی وتەیەكی بە نرخی ئیمانیی لەبارەی كتێبەكەی و ئەزموونی ژیانی خۆی پێشكەشی ئامادەبووان كرد.

پاشان چەند هاوڕێ و هاوڕێباز و دۆستێكی دكتۆر حەسەن كورتەوتەیان لەبارەی ئەزموون و ژیانی بانگخواز دكتۆر حەسەن پێنجوێنی پێشكەش كرد، لەنێوایاندا بەڕێز مامۆستا عەبدوڕڕەحمان نەوڕەسی و دكتۆر عومەر عەبدولعەزیز و دكتۆر  ئەبوبەكر پێنجوێنی و مامۆستا فازیل حەیدەر.

شیاوی باسە لە كۆتایی مەراسیمەكەدا وێنەیەك لە كتێبەكە و نوێترین ژمارەی گۆڤاری خاڵ بە دیاری بەخشرایە ئامادەبووان، لای خۆیانەوە ئامادەبووانیش وێڕای دەستخۆشییان لە ڕێزگرتن لەو كەسایەتییە گەورەیە و ئەو قەڵەمە بە بڕشتە، سپاسی سەنتەری زەهاوی و ڕێكخراوی خاڵیان كرد بۆ ڕێكخستنی ئەم مەراسیمە.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply