چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی ئێوارەكۆڕێك لەبارەی مەبەست و ئامانجی پەرستشەكان ڕێكدەخات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٠٤/ ٥/ ٢٠٢٣ سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، کۆڕێکی بە ناونیشانی «مەبەست و ئامانجی پەرستشەكان: خوێندنەوەیەكی شیكاریی نوێ»ی بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر (فاروق عەبدوڵڵا کەریم) لە ھۆڵی ئوتێل های كریست ڕێکخست، تێیدا بەڕێزیان دید و ڕاڤەیەکی قووڵ و ورد و نوێی بۆ بابەتەکە خستەڕوو و جەختی لەسەر ناوازەیی ئایەتەکانی قورئان و دیدی ئیسلامیی لەبارەی پەرستشەكانەوە کردەوە، کە بە جێبەجێکردنیان وەکو خۆی ئاستەكانی ئیمان باڵاتر و تێگەیشتن بۆیان قووڵتر دەبن.

بەڕێزیان ئاسۆیەكی فراوانی بۆ بەشداربووان كردەوە، 

شیاوی باسە بەشداربووانیش بە پرسیار و گفتوگۆ و ھاتنەناوەوەکانیان باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و سپاسی سەنتەری زەهاوییان كرد و داوای بەردەوامیی ئەم جۆرە چالاكییانەیان كرد.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply