پەیوەندى نێوان وێنەکانى (جەیمس وێب) و ئایەتەکانى قورئانى پیرۆز
پەیوەندى نێوان
وێنەکانى (جەیمس وێب) و ئایەتەکانى قورئانى پیرۆز
م. محمد مەلا محمود تاوگۆزى
لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا، دەزگاى (ناسا) بە (تەلسكۆب)ى (جەيمس ويب)، چەند وێنەيەكى ڕەنگاوڕەنگى گەردوونى بڵاوكردەوە. لەگەڵ بڵاوبوونەوەى وێنەکانیشدا، بەشێك لە مسوڵمانان خێرا بابەتەكەيان ئاوێزان و ئاوێتەكرد بە دەقەكانى قورئانى پيرۆزەوە.
بە تایبەتیش ئايەتى: [فَإِذَا انْشَقَّتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ وَرْدَةً كَالدِّهَانِ]یان کرد بە سەرچاوە و ئیلهامبەخشی دیمەنەکان.
بەڵام لە ڕاستیدا قسەکرن دەربارەى ئایەتەکانى قورئانى پیرۆز و پەیامەکانى، هەروا سەپێیی نابێت، بەڵکو وردبوونەوەى زیاتر و، هەڵوەستەکردنى زانستى و بابەتییانەى پێویستە.
بۆیە بە پێویستمانزانى لەم دەلاقەیەوە ئەوە ڕوونبکەینەوە، کە ئاخۆ بەڵگەهێنانەوە بە ئەم ئایەتە پیرۆزە لە شوێنى خۆیدایە، یاخود نا؟!
بەندە ئەوەندەى سۆراغمکرد و، سەرچاوە زانستییەکانى تایبەت بە قورئانى پیرۆزم تاوتوێکرد، گەشتمە ئەو دەرئەنجامەى کە دوور و نزیک ئایەتەکە باس لە ئەم دیاردە گەردونی و داهێنانە زانستییەى ئێستا ناکات. وەک لە میانەى ئەم چەند خاڵەدا دەیخەینەڕوو:
يەکەم/ لە ڕووى یاساكانى زمانەوانییەوە:
بە سەرنجدان لە یاساکانى زمانى عەرەبی -کە قورئانى پیرۆز سەرچاوەکەیەتى-، دەردەکەوێت، ئایەتەکە ڕاشکاوانە باس لە ئەستێرەکان ناکات کە وەکو گوڵیان لێدێت، بەڵکو باس لە ئاسمان دەکات، کە ڕەنگى سوور هەڵدەگەڕێت. ئەمەیش بەپێی چەند وردەکاری و هێمایەکی زانستیی زمانەوانی (نەحو و صەرف)، کە باسکردنی ئەو وردەکارییانە لێرەدا بە پێویستنازانین.
بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا، دوور نییە و هەڵدەگرێت مەبەست ئەستێرەکانبێت، بەو پێیەی لە زمانەوانیدا هەرشتێک لە سەرووی مرۆڤەوەبێت پێییدەگوترێت: (سماء/ ئاسمان).
بەمپێیەش ئایەتەکە (بە مەجاز) هەرکام لە ئاسمان و ئەستێرە و گشت هەبووە گەردوونییەکانی بەشی سەرەوە دەگرێتەوە.
دووەم/ مەبەست لە وشەى (وردة)ى نێو ئایەتەکە:
خواى گەورە کە دەفەرموێت: [فَكَانَتْ وَرْدَةً كَالدِّهَانِ]. واتە: ئاسمان وەکو گوڵى لێدێت. مەبەست بە گوڵبوونى ئاسمان ئەوە نییە لە ڕووى شکڵ و شێوە و قەبارەوە وەکو گوڵ دەردەکەوێت، بەڵکو وەکو گشت ڕاڤەکارانى قورئان فەرموویانە: تەنها ڕەنگەکەى دەگۆڕێت، کە ڕەنگى گوڵیی دەنوێنێت. ئەمەش ڕا و بۆچوونى زانایانى موفەسیرە، لەوانە:
1. طبري: ((فكان لونها لون البرذون الورد الأحمر. وبنحو الذي قلنا في ذلك قال أهل التأويل)). تفسير الطبري.
2. ابن كثير: ((قال الضحاك عن ابن عباس في قوله تعالى: [وَرْدَةً كَالدِّهَانِ]. قال: هو الأديم الأحمر، وقال أبو كدينة عن قابوس عن أبيه عن ابن عباس [فَكَانَتْ وَرْدَةً كَالدِّهَانِ] كالفرس الورد، وقال العوفي عن ابن عباس: تغير لونها، وقال أبو صالح: كالبرذوان الورد، ثم كانت بعد كالدهان، وحكى البغوي وغيره أن الفرس الورد تكون في الربيع صفراء، وفي الشتاء حمراء، فإذا اشتد البرد تغير لونها، وقال الحسن البصري: تكون ألواناً. وقال السدي: تكون كلون البغلة الوردة)). تفسير ابن كثير.
3. سيوطي: ((عن ابن عباس رضي الله عنهما في قوله [فإذا انشقت السماء فكانت وردة] يقول: حمراء كالدهان قال: هو الأديم الأحمر. وأخرج الفريابي وسعيد بن منصور وابن جرير وابن المنذر وابن أبي حاتم عن ابن عباس رضي الله عنهما في قوله [فَكَانَتْ وَرْدَةً كَالدِّهَانِ] قال: مثل لون الفرس الورد. وأخرج عبد بن حميد وابن جرير عن الضحاك رضي الله عنه [فَكَانَتْ وَرْدَةً كَالدِّهَانِ] قال: حمراء كالدابة الوردة)). الدر المنثور.
4. بغوي: ((أي كلون الفرس الورد، وهو الأبيض الذي يضرب إلى الحمرة والصفرة، قال قتادة: إنها اليوم خضراء، ويكون لها يومئذ لون آخر يضرب إلى الحمرة)). تفسير البغوي.
5. رازى: ((المشهور أنها في الحال تكون حمراء يقال: فرس ورد إذا أثبت للفرس الحمرة، وحجرة وردة أي حمراء اللون)). مفاتيح الغيب.
6. زمخشري: ((وَرْدَةً حمراء كَالدّهَانِ)). الكشاف.
7. ابن الجوزي: ((وفيها قولان: أحدهما كلون الفرس الوردة قاله أبو صالح والضحاك وقال الفراء الفرس الوردة تكون في الربيع وردة إلى الصفرة فإذا اشتد الحر كانت وردة حمراء فإذا كان بعد ذلك كانت وردة إلى الغبرة فشبه تلون السماء بتلون الوردة من الخيل)). زاد المسير.
8. شوكاني: ((أي كوردة حمراء)). فتح القدير.
وەکو دەرکەوت، ئایەتەکە تەنها باس لە ڕەنگى گوڵيى ئاسمان دەکات، نەک گۆڕینى شێوەکەى بۆ شێوە و شکڵى گووڵ.
سێیەم/ بە سیاقى ئایەتەکەدا دەردەکەوێت، کە سوورهەڵگەڕانى ئاسمان، پەیوەست نییە بە ڕووداوەکانى ئەم دونیایە و ئەم گەردوونەى کە لەسەرى دەژین، وەک لە واتاى ئایەتەکەدا دەردەکەوێت، ئەگەر بێت و لە چوارچێوەى (سیاق و، سباق و، لحاق)دا ڕاڤەى بکەین، کە ئایەتەکانى دەور و پشتى باس لە هەڵسانى قیامەت و هاتنى ڕووداوەکانی دەکات. بەم پێیەش ئایەتەکە بۆ ئەم جیهان و گەردوونەى ئێستا بەکارناهێنرێت. هەربۆیە کاتێک دەگەڕێینەوە بۆ سەرچاوەکانى تەفسیر، لەوە دڵنیادەبینەوە، کە سووربوونى ئاسمان، لە کاتى هاتنى قیامەتدایە.
ئەمانەى خوارەوەش ئەو بۆچونان، کە ئاماژە بەو ڕاستییە دەدەن:
1. قرطبي: (([فَإِذَا انْشَقَّتِ السَّمَاءُ] أي انصدعت يوم القيامة)). تفسير القرطبي.
2. ابن كثير: (([فَإِذَا انْشَقَّتِ السَّمَاءُ] يوم القيامة. كما دلت عليه هذه الآيات مع ما شاكلها من الآيات الواردة في معناها)). تفسير ابن كثير.
3. طبري: ((فإذا انشقَّت السماء وتفطَّرت، وذلك يوم القيامة)). تفسير الطبري.
4. آلوسي: (([فَإِذَا انْشَقَّتِ السَّمَاءُ] أي انصدعت يوم القيامة)). روح المعاني.
5. ابن الجوزي: ((فإذا انشقت السماء أي انفرجت من المجرة لنزول من فيها يوم القيامة)). زاد المسير.
6. شوكاني: ((أي انصدعت بنزول الملائكة يوم القيامة)). فتح القدير.
کەوابوو ئەوانەى هەوڵى بەستنەوەى وێنەکانیان کردووە بە دەقی ئایەتەکەوە، لە (چوار) ڕووەوە توشى هەڵە هاتوون:
يەكەم/ ياساكانى زمانى عەرەبى (نەحو، صەرف)یان ڕەچاو نەکردووە، بە تايبەتى لە گێڕانەوەى ڕاناو (ضمير)ەكان بۆ شوێنى خۆيان.
دووەم/ مانا و مەبەستى گشتیى ئايەتەكەیان پشتگوێ خستووە و، ئايەتەکەیان بە سەربەخۆيى و بە دابڕاوى لە پێش و پاشى خۆی و، سەرجەم ئايەتەكانى ديكەى پەيوەست بەو بوارە، ڕاڤەکردووە.
سێهەم/ وەکو پێشتر گوتمان، ئەو ئایەتانەى باسی قیامەت و ڕووداوەکانى هاتنى دەکەن، بە هەڵە بۆ ئەم جیهان و گەردوونەى لەسەرى دەژین، بەکارهێناوە.
چوارەم/ تەئويلى زۆرەملێ و نەگونجاویان بۆ (موعجيزەكان) كارە دەرئاساكان کردووە، بۆ ئەوەى وەكخۆيان دەڵێن: دەقەكان لەگەڵ ژيرى و زانستی مرۆڤدا پێكبێننەوە. ئەمەش وادەكات هەندێکجار ڕاڤەيەكى بێ كۆت و بەندى نازانستیى بۆ ئايەتەكان بكرێت و، لە مەبەستە سەرەكييەكەى دووربخرێتەوە.
لە کۆتاییدا، هیواخوازم لە گشت پرسەکانى دیکەدا وردتر و وریاتر مامەڵە لەگەڵ دەقەکاندا بکەین و، هەر دەقێک و لە شوێنى خۆیدا بەکارێنین.