چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەھاوی خولی ڕێکارو میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستی دەکاتەوە

سەنتەری زەهاوی بەهاوبەشیی زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە، ٢٥-٢٦/ ٦/ ٢٠٢٢، لە ھۆڵی سەنتەر، خولی ڕێکار و میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستی بۆ کۆمەڵێک خوێندکار کردەوە.

لەم خولەدا، کە بە هاوبەشی کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا، خوێندکارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر، ١٤ کاژێر وانەی چڕوپریان سەبارەت بە میتۆد و ڕێگاکانی  توێژینەوەی زانستی وەرگرت، کە لەلایەن (٧) مامۆستای زانکۆوە پێشکەشکران.

شایەنی باسە دواتر خوێندکاران بڕوانامەی بەشداریکردنیان لەلایەن سەنتەری زەهاوییەوە وەرگرت، ئەوانیش داوایان کرد ئەم خولانەی سەنتەری زەهاوی بەردەوامییان هەبێت.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply