چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەھاوی پێشوازی لە شاندی ئەکادیمیەی باشاکشەھیر لە تورکیا دەکات

ڕۆژی ھەینی، ڕێکەوتی ١٧/ ٦/ ٢٠٢٢ لە سلێمانی، بەڕێزان پڕۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی سەرۆکی سەنتەر و کاک ھاوژین عومەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری زەھاوی، پێشوازییان لە شاندی ئەکادیمیەی باشاکشەھیر بۆ زانستە عەرەبی و ئیسلامییەکان کرد، کە پێکھاتبوون لە بەڕێزان «دكتۆر عماد الدين الرشيد»، سەرۆکی ئەکادیمیەکە و «دکتۆر أحمد صوان»، ئەندامی ئەنجومەنی ئەکادیمیەکە و ڕاگری کۆلێجی ئاداب و زانستە مرۆییەکان.
لە کۆبوونەوەیەکی زانستی و دۆستانەدا، وێڕای ناساندنی دەزگاکان بەیەکتری، تاووتوێی چەندین پرسی ڕۆشنبیری و ھزری کرا و چەندین ھەنگاو و لەمپەری بەردەم کارە ھزری و ئەکادیمییەکان خرانە بەرباس.
شیاوی باسە گفتوگۆ و پێشوازییەکە، زۆر بەڕێزەوە، بە یاوەری و بەشداریی ئینستیتیۆی ژیار و خانەی بەیان بە ئەنجام گەیەندرا.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply