“شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی و مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی، ڕۆڵیان له نووسینه‌وه‌ی مێژووی كورددا”
به‌ڕێز عه‌باس
كورد به به‌راورد به گه‌لانی ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌كه دره‌نگ ده‌ستی به نووسینه‌وه‌ی مێژووی خۆی كردووه، مێژوونووسان و توێژه‌ران ئاماژه‌یان به هۆكاری جیاواز كردووه له‌م دره‌نگ كه‌وتنه‌وه‌ی كورد له نووسینه‌وه‌ی مێژووی خۆی و بایه‌خدان به ڕابردووه‌كه‌ی. ئه‌و مێژووه‌شی كه‌م تا زۆر نوسراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن غه‌یره كورده‌وه نوسراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌شێكی گرنگی مێژووه‌كه‌ی به لێڵی و شاراوه‌یی بمێنێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به تایبه‌تیتر مێژووی كۆنی و سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی، ئه‌وانه‌شی مێژووی كوردیان نووسیوه‌ته‌وه له‌ناو باسكردنی مێژووه گشتیه‌كه و باسكردنی مێژووی گه‌لانیان ئاماژه‌یان به مێژووى كورد و ڕووداوه‌كانیان كردووه نه‌وه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ باسی مێژووی كوردیان كردبێت! تاوه‌كو له سه‌رده‌می نوێ‌دا واته له سه‌ده‌ی شازده‌یه‌می زاینییه‌وه بۆماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ژماره‌یه‌كی مێژوونووسێكی كوردی دیاریكراو ده‌ست ده‌كه‌ن به نووسینه‌وه‌ی مێژووی كورد، له‌ناو ئه‌و مێژوونووسانه‌دا ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م نووسینه‌دا ئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین و ڕۆڵيان له نووسینه‌وه‌ی مێژووی كورددا باس ده‌كه‌ین بریتین له شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی كه ناسراوه به باوكی مێژووی كورد له‌گه‌ڵ مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی.
“شه‌ره‌فخانی بهلیسی”
“میر و مێژوونووسی كورد شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی له گوندی (گریهروودی) كه ده‌كه‌وێته نزیك شاری (قوم) له 25/2/1543 زاینی له‌دایكبووه”(1).” سه‌ر به بنه‌ماڵه و خێزانی ڕۆژهكییه”(2)،” هه‌شت ساڵ به‌ر له له‌دایكبوونی شه‌ره‌فخان واته له ساڵ 1535ی زاینی‌دا ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان باوكی شه‌ره‌فخان (میر شه‌مسه‌دین) له‌سه‌ر ته‌ختی میری لاده‌به‌ن، (میر شه‌مسه‌دین)یش له ڕقدا ده‌چێته پاڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی سهفهویيهكان، هه‌ربۆیه شه‌ره‌فخان ته‌مه‌نی منداڵی و هه‌رزه‌كاری له‌نێو كۆشكی شا‌و كوڕانی (شا ته‌هماسبی یه‌كه‌م) به‌سه‌رده‌بات(3).”شه‌ره‌فخانی كوڕی شه‌مسه‌دین خانی به‌تلیسی له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا چووه‌ته قوتابخانه‌ی شا ته‌هماسبی كوڕی شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی كه تایبه‌ت بووه به كوڕانی گه‌وره پیاوان” (4)،” سێ ساڵ له‌وێ خوێندویه‌تی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكی ده‌ستی له وه‌زیفه كێشاوه‌ته‌وه ئیدی شه‌ره‌فخان له ته‌مه‌نی دوازده ساڵیدا له‌باتی باوكی كراوه‌ته سه‌رۆكی تاقمی ڕۆژه‌كی كه له‌گه‌ڵ باوكی‌دا په‌نایان بردبووه بهردهوڵهتی سهفهويی و بووه به حوكمدار له به‌شێك ناوچه‌ی (شێروان) له قه‌فقاسیا، بۆیه نه‌یتوانیوه خوێندن له قوتابخانه‌ی شادا ته‌واو بكات، كاتێك حوكمداری ئه‌و به‌شه‌ی (شێروان)یش بووه له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بووه و هه‌ر خوێندوویه و مامۆستای بۆ خۆی ڕاگرتووه تا خوێندنی ته‌واو كردووه یا نزیك به ته‌واوبوون گه‌یاندووه(5)،”ساڵی مردنی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی، 1603/ 1604″ه(6).
كتێبی مێژوویی” (شه‌ره‌فنامه) شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی به زمانی فارسی دایناوه، ئه‌م شاكاره یه‌كێكه له سه‌رچاوه به نرخ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان. شه‌ره‌فنامه بۆ مێژووی كورد، بنه‌ماڵه فه‌رمانڕه‌واكانی كورد، میرنشین و ده‌ره‌به‌گه‌كان و په‌یوه‌ندییه دهرهبهگهكییهكان ته‌رخانكراوه و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ناوخۆی بنه‌ماڵه فهمانڕهواكانی كوردستان و په‌یوه‌نديیان به حكومه‌تی شای ئێرانه‌وه زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی سوودبه‌خشی تێدایه. بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی، هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و داهاتی بنه‌ماڵه فه‌رمانڕه‌واكان كه‌ڵك له شه‌ره‌فنامه وه‌رده‌گیرێ. شه‌ره‌فخان له كتێبه‌كه‌یدا بایه‌خێكی تایبه‌تی به شیكردنه‌وه‌ی گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی داوه، له ژیانی جوتیارانی كۆڵیوه‌ته‌وه و به‌گشتی ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و باسی كردوون ژیان و گوزه‌رانی كورد له سه‌ده ناوه‌ڕاسته‌كاندا ده‌رده‌خه‌ن(7)،”شه‌ره‌فخان به‌یه‌كه‌م مێژوونووسی كورد ده‌ژمێردرێت، به‌شێكی زۆری مێژوونووسان، له‌وانه‌ی كه ویستویانه ده‌رباره‌ی مێژووی ڕابردووی كورد بنوسن زۆربه‌یان سودیان له‌و به‌رهه‌مه‌ی شه‌ره‌فخان وه‌رنه‌گرتبێت(8)،”خوێنده‌وارێكی كورد، یا ڕۆژهه‌ڵاتناسێك نییه ناوی (شه‌ره‌فنامه)و شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی نه‌بیستبێ كه تاوه‌كو ئێسته به گه‌لێك زمان و به ده‌یان جار كورت و درێژ ده‌رباره‌یان نووسراوه ڕۆژهه‌ڵاتناسی سۆڤێت به گشتی و كوردناسی سۆڤێتی به‌تایبه‌تی بایه‌خی دیار و شایانیان به هه‌ردوك به‌رگی (شه‌ره‌فنامه)و دانه‌ری داوه. ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕۆژهه‌ڵاتناسانی شوره‌وی له نووسینه‌كانیاندا كه‌ڵكیان له (شه‌ره‌فنامه) وه‌رگرتووه، چ بۆ لێكدانه‌وه‌ی مێژووی كوردستان و چ بۆ لێكدانه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست(9)،” شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی مێژووی ته‌واوی له سه‌ده‌ی شازده‌یه‌مدا بۆ كورد دانا كه تایبه‌ته به مێژووی ده‌وڵه‌ت و ئیماراته كوردییه‌كان ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كتێبێكه كه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌ت و شۆڕشه‌كانی ئه‌وسا، كوردی به‌سه‌ركردۆته‌وه(10).
“به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی (ی. ڤاسیلێڤا) كۆی كردونه‌ته‌وه كۆنترین و به‌نرخترین و ڕاسترین ده‌ستنووسی زانراوی (شه‌ره‌فنامه) ئه‌و دانه‌یانه كه به ده‌ستوخه‌تی پیرۆزی شه‌ره‌فخان خۆی به‌ناوی (شه‌ره‌فنامه‌ی تاریخی كوردستان)ه‌وه نووسراوه‌ته‌وه و ئێسته له كتێبخانه‌ی بودلیانی ئۆكسفۆرد هه‌ڵگیراوه. ئه‌م ده‌ستنووسه نایابه‌ی (شه‌ره‌فنامه) بریتییه له 246 په‌ڕه‌و به بیست وێنه‌ی ده‌گمه‌ن ڕازێندراوه‌ته‌وه كۆتایی زولحجهی ساڵی 1005 ی كۆچی سیازده‌ی ئابی 1597ی زاينى شه‌ره‌فخان له نووسینه‌وه‌ی بۆته‌وه. واته ئه‌م ده‌ستنووسه یه‌كه‌م دانه‌ری نووسراوی (شه‌ره‌فنامه)یه، چونكه شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی مانگی ئابی 1597 له نووسینه‌وه‌ی به‌رگی یه‌كه‌می و مانگی مایسی 1599یش له نووسینه‌وه‌ی به‌رگی دووه‌می بۆته‌وه(11).” شه‌ره‌فخان، كه بۆ ڕۆژگاری خۆی خوێنده‌وارییه‌كی باشی هه‌بوو، هه‌ر له سه‌رده‌می لاوییه‌وه حه‌زی له زانینی مێژوو بووه، دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداری دانراو و كاری زۆر له مێژوونووسه عه‌ره‌ب و فارسه‌كان بوو، بڕیاریدا كه كتێبێك ده‌رباره‌ی پێشینه‌كانی دابنێ، ئه‌وانه‌ی كه هیچیان ده‌رباره ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه”(12)،” شه‌ره‌فخان بۆ خۆی به ڕوونی ئه‌و هۆیه‌ی ده‌ستنیشان كردووه كه پاڵی پێوه‌ناوه (شه‌ره‌فنامه) بنووسێت. شه‌ره‌فخان له سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژوونووسان تاوه‌كو ئێسته هیچیان ده‌رباره‌ی كورد و كوردستان نه‌نووسیوه‌ته‌وه من ویستم به‌پێی توانا له‌وباره‌یه‌وه كتێبێك بنووسم و ناوی لێ بنێم (شه‌ره‌فنامه)و هه‌موو ئاواتیشم ئه‌وه‌یه خانه‌دانانی كوردستان ناویان ون نه‌بێت(13).
شه‌ره‌فنامه” له‌نێو ئه‌و سه‌رچاوانه‌دا كه په‌یوه‌ستن به مێژووی كورده‌وه بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه(14)، ” كتێبی (شه‌ره‌فنامه)ی شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی، كه له مێژووناسیی كورددا، له سه‌ده‌ی 15 هه‌م و 17 هه‌مدا بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، بۆ له مێژووی كورد و سه‌رو سیما تایبه‌تییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مانه گه‌یشتن، یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌یه كه زانیاری زۆر به نرخ و به كه‌ڵكی تێدابێ(15)،” گرنگی و مه‌زنیی (شه‌ره‌فنامه) له‌وه‌دایه كه یه‌كه‌مین به‌رهه‌می مێژووییه كه نووسه‌ره‌كه‌ی تێكڕای بۆ مێژووی هه‌موو گه‌لی كورد و هه‌موو نێوچه‌كانی كوردستان ته‌رخان كردووه، مێژوونووسانی كورد دوای شه‌ره‌فخان بۆ زیاتر له سێ سه‌ده و هه‌تاوه‌كو مێژوونووسی مه‌زنی كورد محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی له ساڵی 1931دا كتێبه نایابه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌رهه‌مێكی تریان له‌باره‌ی مێژووی گه‌لی كورد و هه‌موو كوردستانه‌وه پێشكه‌ش به گه‌لی كورد نه‌كرد(16)،” (شه‌ره‌فنامه) گرنگترین به‌ڵگه‌نامه و تۆماری مێژووییه كه له‌باره‌ی ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی مێژوویی گرنگه‌وه ده‌دوێت كه نووسه‌ره‌كه‌ی تێیدا ژیاوه ئه‌ویش جه‌نگه‌كانی نێوان عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كانه(17).
” مێژوونووسی له سه‌ده‌ی ده‌هه‌می كۆچی‌دا له‌ناو كورددا ده‌ستیپێكراوه و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تا به‌هۆی میر شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی یه‌وه ئه‌نجامدراوه، له ڕاسته‌قینه‌دا میر شه‌ره‌فخان به یه‌كه‌مین مێژوونووسی كورد دێته ژمار(18)، ” ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه كه‌س به‌ر له شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی تێكڕای به‌رهه‌می خۆی بۆ مێژووی كورد و كوردستان ته‌رخان نه‌كردووه”(19)، ” بایه‌خی گه‌وره‌ی شه‌ره‌فنامه له سووده زانستییهكهیهتی له بواری نووسینی مێژووی كورد به‌تایبه‌تی و مێژووی ناوچه‌كه به‌گشتی تا كاتی ئێستا. ئه‌و زانیاريی و ورده‌كارییانه‌ی كه شه‌ره‌فنامه له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی كوردستان گرتوویهتییهخۆ وێنه‌یان له سه‌رچاوه‌ی تر ده‌ستناكه‌وێت. سنوور و ده‌سه‌ڵات و ململانێ و ڕه‌وشی سیاسی میرنشینه كوردییه‌كان و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سهفهويی و ده‌وڵه‌ته توركمانه‌كان به‌رامبه‌ر كوردستان و میرنشینه كوردییه‌كان شانبه‌شانی زانیاری مێژوویی زۆری تر له گرنگترین لایه‌نه‌كانی ناوه‌ڕۆكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی شهرهفنامهن”(20). ” شه‌ره‌فخان له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدا خۆی بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی كورد و كوردستان ته‌رخان ده‌كات، شه‌ره‌فخان 32 ساڵی ڕه‌به‌ق ته‌مه‌نی له‌نێو گه‌رمه‌ی ڕووداوه‌كانی ئێرانی و عوسمانی به‌سه‌ربرد، یازده ساڵی دوایی ته‌مه‌نیشی بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی كورد و كوردستان ته‌رخان كرد(21)،” شه‌ره‌فخان په‌نای بۆ به‌رهه‌می، نوسراوی نوێنه‌رانی مێژووناسی فارسی، عه‌ره‌بی و توركی پێش خۆی بردووه. زۆربه‌ی ناوی سه‌رچاوه و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی ناهێنێت”(22)،” دانه‌ر مهعلوماتێكی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تی- ئابووری و ئیتنیكی ئامێزی گه‌یاندووه”(23)، بۆیه” گه‌وره‌ترین و گرنگترین سه‌رچاوه‌ی مێژووی كورد شه‌ره‌فنامه‌یه”(24)،” ئه‌مڕۆ شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی تاڕاده‌یه‌كی باش لای كورد ناسراوه، نامه‌ی دكتۆرا له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی نووسراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی به‌شێكی زۆری نووسینه مێژووییه‌كانه، شه‌ره‌فنامه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر چه‌ندین زمانی ئه‌وروپی و ڕۆژهه‌ڵاتی و له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانیش وه‌رگێڕانی كوردی (هه‌ژار موكریانی) بۆ ئه‌م كتێبه به چاپ گه‌یاندرا(25)، “ئێمه له سایه‌ی شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی شتێك ده‌رباره‌ی مێژووی گه‌لی كورد ئه‌زانین، هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی كتێبی (شه‌ره‌فنامه)ی به‌تلیسی یه‌وه له بابه‌ت عه‌شایه‌ری كورده‌كانی كه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ژیاون شتێك ئه‌زانین. پێش شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی هیچ كه‌سانێك مێژووی گه‌لی كوردی نه‌نووسیوه‌ته‌وه”(26).” شه‌ره‌فنامه دووجار و له لایه‌ن دوو كه‌سی جیاوازه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی كه ئه‌وانیش بریتین له محه‌مه‌د عه‌لی عه‌ونی و محه‌مه‌د جه‌میل رۆژبهیانیيه”(27).
“مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی”
“مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی له ساڵی 1799 له ناوچه‌ی بایه‌زید له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی توركیا له‌دایكبووه، هه‌ر له‌وێش ده‌ستی به خوێندن كردووه، پاشان له ته‌ورێز فێری فارسی بووه، ئینجا هاتۆته‌وه شاره‌كه‌ی خۆی و بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئاینیی(حوجره). بایه‌زیدی، له‌گه‌ڵ شكانی به‌هلوول پاشای كورد، دواین میری كورد له بایه‌زید، شاره‌كه‌ی خۆی جێدێڵێ و ده‌چێته ئه‌رزه‌ڕۆم و له‌وێ ده‌بێته خواجه، پایه‌یه‌كی به‌رز له‌ناو نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی ئه‌وێ داگیرده‌كات”(28)، ” ساڵی مردن و كۆچی دوایی مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی ڕوون نیيه و یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ساڵی 1960 كۆچی دوایی كردووه له‌كاتێكدا ئه‌وه ڕاست نییه، چونكه هه‌ندێك له ده‌ستنووس و تۆماره‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1867 بۆیه ڕێی تێده‌چێت له‌و ساڵه‌دا یان دوای ئه‌و ساڵه كۆچی دوایی كردبێت”(29).
“مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی ویستی لاسایی شه‌ره‌فخان بكاته‌وه و ڕێگه‌ی ئه‌و بگرێته‌به‌ر و به‌و ده‌ستووره‌ی ئه‌و مێژووی كورد و كوردستان له‌و شوێنه بنووسێته‌وه كه (شه‌ره‌فنامه) تێیدا بڕاوه‌ته‌وه، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و نیازه به‌رزه‌ی مه‌لا مه‌حموود ساڵی(1857-1858ز) له دانانی (كیتابی تاریخی جدیدی كوردستان) بۆوه كه نزیكه‌ی هه‌زار لاپه‌ڕه ده‌بوو، له پێشه‌كييه‌ك و 11 به‌ش پێكهاتبوو. ساڵی 1865 كونسوڵی ڕووسیا (ئه‌لێكسه‌نده‌ر جابا) له ئه‌رزڕۆمه‌وه پێشه‌كی (كیتابی تاریخی جدیدی كوردستان)ی به‌زوبانی فه‌ڕه‌نسی نارده كۆڕی زانیاری ڕووسی بۆ نرخاندنی. به قسه‌كانی جابادا واده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و كتێبه یه‌ك ڕوونووسی هه‌بووه. به‌داخه‌وه تا ئێسته سه‌ره‌نجامی ئه‌و ده‌ستنووسه نه‌زانراوه. مه‌جموعه‌ی ده‌ستنووسه‌كانی جابا كه له كتێبخانه‌ی سهلتیكۆڤ شێدرین هه‌ڵگیراون ئه‌و كتێبه‌ی تێدا نییه”(30).” مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی ڕۆڵی به‌رچاوی له مه‌یدانی مێژوونووسیدا گێڕاوه و(31)، یه‌كه‌م كورد بووه كه كتێبی (شه‌ره‌فنامه)ی شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی له فارسییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و له ساڵی 1859 ته‌واوی كردووه(32)،” كتێبێكی گرنگی تری هه‌یه كه ئێستا بۆ زۆر له زمانه زیندووهكان چاپ كراوه ئه‌ویش كتێبی (عادات و رسوماتنامهی ئهكرادیه)یه، ئه‌م كتێبه جگه‌له بایه‌خی گرنگی له بواری ئه‌تنۆگرافی بایه‌خی مێژوویی گرنگیشی هه‌یه و سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه بۆ مێژووی ژیانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی باكوورى كوردستان له سه‌ده‌ی نۆزده(33)،” كتێبی (عادات و رسوماتنامهی ئهكرادیه) باس له دابونه‌ریت و بیروباوه‌ڕ و شێوه‌ی ژیانی خێڵه كوردییه‌كان ده‌كات”(34).
“جگه له زمانی زگماكی خۆی بایه‌زیدی له زمان و ئه‌ده‌بی توركی و فارسی ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه و شاره‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی قورئان بووه و بۆماوه‌یه‌كی درێژ مه‌لایه‌كی كه‌م هاوتای نه‌ك ته‌نها بایه‌زید به‌ڵكو هه‌موو كوردستان بووه، له‌ناو كورده‌واریدا وه‌ك زانایه‌كی ئایینی و مامۆستایه‌كی لێهاتوو ناوبانگی ده‌ركردبوو(35)،” هه‌ر له سه‌رده‌می منداڵییه‌وه خه‌ریكی خوێندن بووه‌و به فه‌قێیه‌تی گه‌لێ مه‌ڵبه‌ندی كوردستان گه‌ڕاوه و له پاشاندا ڕۆیشتووه‌ته به‌تلیس و له‌وێدا له‌لای زانایان لێكدانه‌وه‌ی قورئان و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلام و پیتۆڵی خوێندووه و له‌وێوه ڕۆیشتووه‌ته ته‌ورێز و وێژه‌ی فارسی خوێندووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه زێد و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی خۆی و پاشماوه‌ی ژیانی به وانه‌وتنه‌وه و دانانی په‌ڕاو و نامیلكه بردووه‌ته‌سه‌ر”(36).
جگه له نووسین و كتێبی مێژوویی” مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی كۆمه‌ڵێك چیرۆك و تێكست ( به دیالێكتی كرمانجی باكوور) ده‌نووسێت، كه به هاوكاری ئه‌لێكسه‌نده‌ر ژابا كونسوڵی ڕووسیا له ئه‌رزه‌ڕۆم خراوه‌ته سه‌ر ئه‌لفابێی لاتینی و ته‌رجه‌مه‌ی فه‌ڕه‌نسی كراون وه‌ك: مهم و زین (1856) كه ده‌بێته یه‌كه‌م چیرۆكی بڵاوكراوه‌ی كوردی، له‌یلاو مه‌جنوون(1859)، سیامه‌ند و شه‌مسێ(1860)، كیتابی مه‌ولوودی شه‌ریف(1858)، (صحه صبیان) كه بریتی یه له كتێبی ئهلف و بێی زمانی كوردی بۆ منداڵان، (رساله تحفه النحلان فی الزمان كردان) له‌باره‌ی ڕێزمانی كوردی(1866)، (جامع یی رسالیان و حكایتان) چل چیرۆكی كوردییه، كه ده‌بێته یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكی به كتێب(1860)، هه‌روه‌ها كتێبه ڕێزمانییهكهی عه‌لی ته‌ره‌ماخی (صرف و بعض اصول لازمه یی تعلیمه بزمانی كورمانجیه) كه بریتییه له ڕێزمانی عه‌ره‌بی به زمانی كوردی، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا نووسراوه، به‌ڵام بایه‌زیدی ئه‌م كتێبه‌ی سه‌رله‌نوێ له 1857 نووسیوه‌ته‌وه”(37).
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان:
1ـ فاضل كریم أحمد( ماموستا جعفر): تاریخ الفكر الكردی، ترجمه/ د. بندر علی مندلاوی، مؤسسة حمدی للنشر والطباعة، من مطبوعات اكادیمیة التوعیة وتأهیل الكوادر، السلیمانیة، 2011، ص125.
2ـ تیلی أمین: شرفخان البدلیسی، مجلة(سردم العربی)، عدد (19)، شتاء 2019، ص173.
3ـ كه‌ریم ئه‌حمه‌د عه‌زیز: كه‌شكۆڵی مێژوو، چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند، سلێمانی، 2013، ل47.
4ـ فه‌رهاد پیرباڵ: كرۆنۆلۆجیای كوردستان، چ1، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، 2011، ل66.
5ـ عبدالرقیب یوسف: تابلۆكانی شه‌ره‌فنامه، چ3، بنكه‌ی ژین، سلێمانی، 2005، ل24.
6ـ ی.ئی. ڤاسیلیێڤا: شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی (سه‌رده‌م، ژیان، نه‌مری)، و/ د.ئارام عه‌لی، چ1، مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی، سلێمانی، 2008، ل93.
7ـ د.عزیز شه‌مزینی: جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری نیشتمانی كوردستان، و/ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، چ4، سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی، سلێمانی، 2006، ل21.
8ـ محه‌مه‌د ڕسوڵ هاوار: كورد و باكووری كوردستان له سه‌ره‌تای مێژوه‌وه هه‌تا شه‌ڕی دووه‌می جیهان، به‌رگی یه‌كه‌م، چ2، به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌و وه‌رگێڕان، هه‌ولێر، 2006، ل227.
9ـ د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی گه‌لی كورد، به‌شی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی (الادیب البغدادیة)، به‌غدا، 1985، ل25.
10ـ ئازاد عه‌بدولواحید: گه‌شتێك به‌ناو(مێژوو، به‌ڵگه‌نامه، شوێنه‌وار) هه‌ڤپه‌یڤینێكی فراوان له‌گه‌ڵ عه‌بدولڕه‌قیب یوسف ، چ1، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، 2005، ل50.
11ـ د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی گه‌لی كورد، ل29.
12ـ كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری ڕووسی: چه‌ند وتارێكی كوردناسی، و.ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی، 2004، ل301.
13ـ د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی گه‌لی كورد، ل34-35.
14ـ به‌بێ نووسه‌ر: كورد له ئینسایكلۆپیدیای ئیسلامدا، و/ حه‌مه كه‌ریم عارف، چ1، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی، 2010، ل131.
15ـ د. شه‌مسی محه‌مه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر، مێژووی كورد له سه‌ده‌ی 16 هه‌مدا، و/ شوكر مسته‌فا، چ1، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، هه‌ولێر، 1998،ل23.
16ـ د. جه‌بار قادر: چه‌ند بابه‌تێكی مێژووی كورد، چ1، دوزگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی، 1999، ل135-136.
17ـ جواد كاظم البیضانی: التاریخ والمؤرخون الكرد، ط1، دار و مكتبهة البصائر، بیروت- لبنان، 2012، ل95.
18ـ صدیق صفی زاده (بۆره‌كه‌یی)، مێژووی وێژه‌ی كوردی، چ1، چاپخانه‌ی چهر تبریز، انتشارات ناجی، بانه-كوردستان، ل724.
19ـ جه‌نابی محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی محه‌مه‌دی (شه‌پۆل): زانایانی كورد، چ1، چاپه‌مه‌نی سه‌قز، تاران، ل19.
20ـ د.سه‌عدی عوسمان: مێژوونووسین لای كورد له سه‌رده‌می نوێ دا(1500-1900)، گۆڤاری(ڕامان)، ژماره(29)، تشرینی دووه‌می 1998، ل109.
21ـ كه‌ریم ئه‌حمه‌د عزیز: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل48.
22ـ ی.ئی. ڤاسیلیێڤا: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل94.
23ـ كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری ڕووسی: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل305.
24ـد. محمد عه‌بدوڵڵا كاكه‌سور: دیدارێك له‌گه‌ڵ د.ئه‌حمه‌د عوسمان، گۆڤاری (مێژوو)، ژماره(4)، ساڵی یه‌كه‌م، پایزی 2007، ل314.
25ـد. سه‌لام حه‌سه‌ن خۆشناو: له سه‌رده‌می شه‌ره‌فخانی بهدلیسیيهوه بۆ سه‌رده‌می كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی مێژوویی كوردستان، گۆڤاری(مێژوو)، ژماره(3)، هاوینی 2007، ل11.
26ـ د. أزاد عبید صالح: الاثار الكاملة للدكتور أحمد عثمان أبوبكر، ج2، مؤسسة ژین، السلیمانیة، 2010، ل588.
27ـ تیلی أمین: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل175.
28ـد. فه‌رهاد پیرباڵ: مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی(1799-1867) یه‌كه‌مین چیرۆكنووس و په‌خشاننووسی كورد، چ1، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، 2000، ل9.
29ـ جودت هوشیار: ملا محمود البایزیدی، مجلة(سردم العربی)، العدد(24)، السنه السادسة، ربیع 2009، ص174.
30ـ د.كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د: مێژوو” كورته باسێكی زانستی مێژوو و كورد و مێژوو”، چ2، ده‌زگای هێڤی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه، هه‌ولێر، 2007، ل105.
31ـ سه‌عدی عوسمان: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل112.
32ـ فوئادی تاهیر سادق: هۆشیاری مێژوویی، چ1، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی، 2001، ل116.
33ـ د.سه‌عدی عوسمان: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل112.
34ـ د. أزاد عبید صالح: الاثار الكاملة للدكتور أحمد عثمان أبوبكر، ج1، مؤسسة ژین، السلیمانیة، 2009، ص199.
35ـ د.كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د: مێژوو، ل103.
36ـ صدیق صفی زاده (بۆره‌كه‌یی): سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل726.
37ـ فه‌رهاد پیرباڵ: كرۆنۆلۆجیای كوردستان، ل81-82.
– ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره (32)گۆڤاری خاڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه..