هەڵە باوەکان بۆ ڕاڤەى بەشێک لە فەرمودەکان
«لاَ يَجُوزُ لِلْمَرْأَةِ عَطِيَّةٌ فِى مَالِهَا إِذَا مَلَكَ زَوْجُهَا عِصْمَتَهَا»
فەرمودەى هەشتەم
«لاَ يَجُوزُ لِلْمَرْأَةِ عَطِيَّةٌ فِى مَالِهَا إِذَا مَلَكَ زَوْجُهَا عِصْمَتَهَا»
لە ژێر ڕۆشنايى ئەم دەقە پیرۆزەدا، زۆرجار دەگوترێت دروست نييە و نابێ ژن هيچ جۆرە خەرجيى، ياخود مامەڵەيەك بە ماڵى پياوەكەيەوە بكات بەبێ ئاگادارى و ڕەزامەنديى ئەو.
لە ڕاستيدا پەیامى ئەم فەرمودەیەش وەكو پێويست نەگەيشتووە و، بە وردى ديراسە نەكراوە، ئومێد دەكەم ئەوەى ئێمە لێرەدا دەيخەينە ڕوو، گەیەنەر و بەسندەى ئەو پەیامە بێت.
بڕگەى يەكەم
دەق و واتاى فەرمودەكە
«لاَ يَجُوزُ لِلْمَرْأَةِ عَطِيَّةٌ فِى مَالِهَا إِذَا مَلَكَ زَوْجُهَا عِصْمَتَهَا». واتە: پێغەمبەر (دروودى خواى لەسەر بێت)، فەرمويەتى: دروست نييە ژن هيچ شتێك لە ماڵى خۆى ببەخشێت، کاتێک هاوسەرەكەى خاوەن و سەرپەرشتيارى بێت.
ئەمەش بەو واتایە نا، ئەگەر هاتوو ژن مامەڵەيەكى كرد، ياخود شتێكى بەخشى، بەتاڵ و نا دروست بێت، بەڵكو خودى مامەڵەكە شەرعييە و دادەمەزرێت، بەلآم ئەوەندە هەيە لە بابى ئەدەبدا دەبێ ژن پرس و ڕاوێژ بە مێردەكەى بكات و، لە مامەڵەكانيدا بگەڕێتەوە بۆ ڕاى ئەو؛ چونكە پياو سەرپەرشت و بڕياربەدەستە.
لەمبارەيەوە پێشەوا (نەسائى) دەفەرموێت: ((قَدْ يُمْكِنُ أَنْ يَكُونَ هَذَا فِى مَوْضِعِ الاِخْتِيَارِ. كَمَا قِيلَ: لَيْسَ لَهَا أَنْ تَصُومَ يَوْمًا وَزَوْجُهَا حَاضِرٌ إِلاَّ بِإِذْنِهِ فَإِنْ فَعَلَتْ فَصَوْمُهَا جَائِزٌ وَإِنْ خَرَجَتْ بِغَيْرِ إِذْنِهِ فَبَاعَتْ فَجَائِزٌ وَقَدْ أَعْتَقَتْ مَيْمُونَةُ رَضِىَ اللَّهُ عَنْهَا قَبْلَ أَنْ تُعْلِمَ النَّبِىُّ صلى الله عليه وسلم فَلَمْ يَعِبْ ذَلِكَ عَلَيْهَا فَدَلَّ هَذَا مَعَ غَيْرِهِ عَلَى أَنَّ قَوْلَ النَّبِىِّ صلى الله عليه وسلم إِنْ كَانَ قَالَهُ أَدَبٌ وَاخْتِيَارٌ لَهَا)).
بڕگەى دووەم
پلەى فەرمودەكە
فەرمودەكە پێشەوا (نەسائى) بە ژمارە: (١١٦٦٤)، لە (السنن الكبرى) هێناويەتى، لە باسی: (الْخَبَر الَّذِى وَرَدَ فِى عَطِيَّةِ الْمَرْأَةِ بِغَيْرِ إِذْنِ زَوْجِهَا). هەروەها فەرمودەيەكى ديكەى هاوشێوەى بە ژمارە (١١٦٦٥) هێناوە، كە پێشەوا (بەيهەقى)ش لە (معرفة السنن والآثار)دا، بەم دەقە هێناویەتى: «إِذَا مَلَكَ الرَّجُلُ الْمَرْأَةَ لَمْ تَجُزْ عَطِيَّتُهَا إِلاَّ بِإِذْنِهِ». بابی: (دفع مال المرأة إليها ببلوغها ورشدها، وجواز تصرفها)، فەرمودەى ژمارە: (٣٧٥١).
بەڵام هەر پێشەوا (نەسائى) خۆى لە زارى پێشەوا (شافيعى)یەوە دەگێڕێتەوە، كە فەرموويەتى: ((أَخْبَرَنَا الرَّبِيعُ قَالَ، قَالَ الشَّافِعِىُّ: يَعْنِي فِى هَذَا الْحَدِيثِ سَمِعْنَاهُ وَلَيْسَ بِثَابِتٍ فَيَلْزَمُنَا أَنْ نَقُولَ بِهِ، وَالْقُرْآنُ يَدُلُّ عَلَى خِلاَفِهِ ثُمَّ السُّنَّةُ ثُمَّ الأَثَرُ ثُمَّ الْمَعْقُولُ)). واتە: ئێمە ئەم فەرمودەيەمان بيستووە، بەڵام چەسپاو نييە، پێويستيشە لەسەرمان كە بڵێين: چەسپاو نييە؛ چونکە دەقەكانى قورئانى پيرۆز و، فەرمودەكانى پێغەمبەر و، هەواڵەكان و، ژيرى مرۆڤ پێچەوانەى فەرمودەكەن.
بڕگەى سێهەم
ئەو فەرمودانەى سەبارەت بەم بابەتە هاتوون
هەروەك لە فەرمودەكەى پێشەوا (شافيعی)دا خستمانە ڕوو، ئەم فەرمودەيە ناكۆكە لەگەڵ سەرجەم فەرمودەكانى ديكەى تايبەت بەم بابەتە، لەوانە:
١ـ «عَنْ زَيْنَبَ امْرَأَةِ عَبْدِ اللَّهِ قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: تَصَدَّقْنَ يَا مَعْشَرَ النِّسَاءِ وَلَوْ مِنْ حُلِيِّكُنَّ. قَالَتْ فَرَجَعْتُ إِلَى عَبْدِ اللَّهِ فَقُلْتُ إِنَّكَ رَجُلٌ خَفِيفُ ذَاتِ الْيَدِ وَإِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم قَدْ أَمَرَنَا بِالصَّدَقَةِ فَأْتِهِ فَاسْأَلْهُ فَإِنْ كَانَ ذَلِكَ يَجْزِى عَنِّى وَإِلاَّ صَرَفْتُهَا إِلَى غَيْرِكُمْ. قَالَتْ فَقَالَ لِى عَبْدُ اللَّهِ بَلِ ائْتِيهِ أَنْتِ. قَالَتْ فَانْطَلَقْتُ فَإِذَا امْرَأَةٌ مِنَ الأَنْصَارِ بِبَابِ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم حَاجَتِى حَاجَتُهَا، قَالَتْ: وَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم قَدْ أُلْقِيَتْ عَلَيْهِ الْمَهَابَةُ، قَالَتْ: فَخَرَجَ عَلَيْنَا بِلاَلٌ فَقُلْنَا لَهُ ائْتِ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم فَأَخْبِرْهُ أَنَّ امْرَأَتَيْنِ بِالْبَابِ تَسْأَلاَنِكَ أَتَجْزِى الصَّدَقَةُ عَنْهُمَا عَلَى أَزْوَاجِهِمَا وَعَلَى أَيْتَامٍ فِى حُجُورِهِمَا وَلاَ تُخْبِرْهُ مَنْ نَحْنُ، قَالَتْ: فَدَخَلَ بِلاَلٌ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم فَسَأَلَهُ فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: مَنْ هُمَا؟. فَقَالَ: امْرَأَةٌ مِنَ الأَنْصَارِ وَزَيْنَبُ. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: أَىُّ الزَّيَانِبِ؟ قَالَ: امْرَأَةُ عَبْدِ اللَّهِ. فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: لَهُمَا أَجْرَانِ أَجْرُ الْقَرَابَةِ وَأَجْرُ الصَّدَقَةِ».
وەكو لە دەقى فەرمودەكەدا ديارە، پێغەمبەر (دروودى خوداى لەسەر بێت)، فەرمانى بە ئافرەتان كردووە خێر بكەن و ببەخشن، بە بێ ئەوەى بفەرموێت: پرس بە پياوەكانتان بكەن، خۆ ئەگەر سەربەخۆ بۆيان نەبوايە ببەخشن فەرمانەكە بێ هودە دەبوو. ياخود دەيفەرموو: ڕەزامەندى لە پياوەكانتان وەربگرن، ئينجا ببەخشن.
٢ـ «عَنْ أَسْمَاءَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ قُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ مَا لِيَ مَالٌ إِلَّا مَا أَدْخَلَ عَلَيَّ الزُّبَيْرُ فَأَتَصَدَّقُ؟ قَالَ: تَصَدَّقِي وَلَا تُوعِي فَيُوعَى عَلَيْكِ». (ئەسما) دەڵێ: بە پێغەمبەرى خوام گوت: من خۆم هيچێكم نييە جگە لەوەى پياوەكەم (واتە: زوبەرير) بۆم پەيدا دەكات، ئايا دەتوانم لەوە ببەشخم؟ فەرمووى: بەڵێ ببەخشە و مەيگرەوە، با خوداش لێت نەگرێتەوە.
٣ـ «عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ، قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: إِذَا أَنْفَقَتِ الْمَرْأَةُ مِنْ طَعَامِ بَيْتِهَا غَيْرَ مُفْسِدَةٍ، كَانَ لَهَا أَجْرُهَا بِمَا أَنْفَقَتْ وَلِزَوْجِهَا أَجْرُهُ بِمَا كَسَبَ وَلِلْخَازِنِ مِثْلُ ذَلِكَ لاَ يَنْقُصُ بَعْضُهُمْ أَجْرَ بَعْضٍ شَيْئًا». واتە: هەركاتێك ئافرەت لە خواردنى ماڵەكەى بەخشى، بە بێ زيادەڕەوى و زيانگەياندن، ئەوا پاداشت بۆ خۆی و، بۆ پياوەكەشى وەكويەك دەنوسرێت، بێ ئەوەى پاداشتى هيچكاميان لە ئەويتر كەم بكاتەوە.
٤ـ «عَنْ كُرَيْبٍ مَوْلَى ابْنِ عَبَّاسٍ أَنَّ مَيْمُونَةَ بِنْتَ الْحَارِثِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَخْبَرَتْهُ أَنَّهَا أَعْتَقَتْ وَلِيدَةً وَلَمْ تَسْتَأْذِنْ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَلَمَّا كَانَ يَوْمُهَا الَّذِي يَدُورُ عَلَيْهَا فِيهِ قَالَتْ أَشَعَرْتَ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَنِّي أَعْتَقْتُ وَلِيدَتِي قَالَ: أَوَ فَعَلْتِ؟ قَالَتْ نَعَمْ، قَالَ: أَمَا إِنَّكِ لَوْ أَعْطَيْتِهَا أَخْوَالَكِ كَانَ أَعْظَمَ لِأَجْرِكِ». واتە: (مەيمونە)ى خێزانى پێغەمبەر (سەلامى خوداى لەسەر)، كەنيزەكێكى ئازاد كرد، بەبێ ئەوەى پرس بە پێغەمبەر بكات، كاتێك پێغەمبەر هات بۆ سەردان و نۆبەتى و، (مەيمونە) هەواڵەكەى پێدا، پێغەمبەر (دروودى خواى لەسەر بێت) فەرمووى: ئەو کارەت كردووە؟ گوتى: بەڵێ. فەرمووى: ئەگەر بتدايە بە خزمەكانى دايكت باشتر و خێردارتر دەبوو.
لێرەدا وەکو دەبینین، یەکێک لە خێزانەکانى پێغەمبەر، بەبێ پرس و وەرگرتنى ڕەزامەندى، کەنیزەکێک ئازاد دەکات. پێغەمبەریش نکوڵى لێ ناکات و کارەکەى هەڵناوەشێنێتەوە.
٥ـ «عَنْ عَائِشَةَ أَنَّ هِنْدَ بِنْتَ عُتْبَةَ قَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ أَبَا سُفْيَانَ رَجُلٌ شَحِيحٌ وَلَيْسَ يُعْطِينِي مَا يَكْفِينِي وَوَلَدِي إِلَّا مَا أَخَذْتُ مِنْهُ وَهُوَ لَا يَعْلَمُ، فَقَالَ: خُذِي مَا يَكْفِيكِ وَوَلَدَكِ بِالْمَعْرُوفِ». واتە: (هيندى كچى عوتبە) هاتە خزمەتى پێغەمبەر، گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا ! پياوەكەم (واتە: ئەبو سوفيان) كەسێكى ڕژد و ڕەزيلە، ئەوەندەم ناداتێ بەسی خۆم و منداڵەكەم بێت، منیش ناچار بە بێ ئاگادارى ئەو، بەشى خۆمانى لێ دەبەم. پێغەمبەر فەرمووى: بەشى خۆت و منداڵەكەت ببە، بەڵام بە شێوەيەكى پەسەند و باو.
٦ـ لە كاتى كۆچدا پێغەمبەر و حەزرەتى (ئەبو بەكر) زۆر برسييان بوو، لە ڕێگە لە ماڵى (واتە: ئومو مەعبەد) لاياندا، پياوەكە (ئەبو مەعبەد) لە ماڵ نەبوو. پێغەمبەر (دروودى خواى لەسەر بێت) داواى شيرى كرد، هيچ ئاژەڵێك لە ماڵدا نەبوو تەنها مەڕێكى لاوازى نەخۆشى گوان پوچ نەبێ، كە نەيتوانى بوو لەگەڵ ئاژەڵاندا دەربچێت. پێغەمبەر داواى ئەو ئاژەڵەى كرد و، دەستى پيرۆزى هێنا بە گوانيدا، پڕ شير بوو، هەتا خۆى و (ئەبو بەكر) تێر بوون، دواتر كوپەكەشى بە پڕى جێهێشت بۆيان.
ئەمەش بەڵگەى ئەوەيە كاتێك پياو لە ماڵ نييە، ژن دەتوانێت بەبێ ئاگادارى پياوەكەى ببەخشێت، خۆ ئەگەر دروست نەبوايە بێگومان پێغەمبەرى خوا ئەو داوايەى نەدەكرد و لە شيرەكەى نەدەخوارد.
ڕوداوەكە دوور و درێژە، ئەمە تەنها جێ مەبەستمان بوو: «قال: أتأذنين لي أن أحلبها؟ قالت: بأبي أنت و أمي إن رأيت بها حلبا فاحلبها فدعا بها رسول الله صلى الله عليه و سلم فمسح بيده ضرعها و سمى الله تعالى و دعا لها في شاتها..».
كەواتە مادام بڕيارە ژن و پياو بۆيەك بژين و پێكەوە هاوبەشى ژيانى يەكتربن، دەبێ ئەوەندەش لە يەكتر ڕا ببينن بڕيارى دروست و پێويست بدەن، بە بێ ئاگادارى یەکتر و مۆڵەت وەرگرتن. بە تايبەتى ژن دەبێ ئەوەندە مافى هەبێ بە بێ پرسى پياوەكەى بڕى پێويست لە ماڵ و موڵكى پياوەكەى خەرج بكات، بەڵام بە شێوەيەكى شەرعى و، بە ئەندازەيەك بۆشايى و بارگرانييان بۆ دروست نەكات و، زيان لە بڕى داهات و ئابورييان نەدات، وە لە ڕەزامەندى پیاوەکەى دڵنیا بێت.
سەبارەت بەمە پێشەوا (نەوەوى) دەفەرموێت: ((وَأَمَّا قَوْله صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «وَمَا أَنْفَقَتْ مِنْ كَسْبه مِنْ غَيْر أَمْره فَإِنَّ نِصْف أَجْره لَهُ». فَمَعْنَاهُ: مِنْ غَيْر أَمْره الصَّرِيح فِي ذَلِكَ الْقَدْر الْمُعَيَّن، وَيَكُون مَعَهَا إِذْن عَامٌّ سَابِقٌ مُتَنَاوِلٌ لِهَذَا الْقَدْر وَغَيْره، وَذَلِكَ الْإِذْن الَّذِي قَدْ أَوَّلْنَاهُ سَابِقًا إِمَّا بِالصَّرِيحِ وَإِمَّا بِالْعُرْفِ، وَلَا بُدّ مِنْ هَذَا التَّأْوِيل، لِأَنَّهُ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جَعَلَ الْأَجْر مُنَاصَفَة. وَفِي رِوَايَة أَبِي دَاوُدَ: «فَلَهَا نِصْف أَجْره». وَمَعْلُوم أَنَّهَا إِذَا أَنْفَقَتْ مِنْ غَيْر إِذْن صَرِيح وَلَا مَعْرُوف مِنْ الْعُرْف فَلَا أَجْر لَهَا، بَلْ عَلَيْهَا وِزْر، فَتَعَيَّنَ تَأْوِيله. وَاعْلَمْ أَنَّ هَذَا كُلّه مَفْرُوض فِي قَدْرٍ يَسِيرٍ يُعْلَم رِضَا الْمَالِك بِهِ فِي الْعَادَة، فَإِنْ زَادَ عَلَى الْمُتَعَارَف لَمْ يَجُزْ ، وَهَذَا مَعْنَى قَوْله صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «إِذَا أَنْفَقَتْ الْمَرْأَة مِنْ طَعَام بَيْتهَا غَيْر مُفْسِدَة». فَأَشَارَ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَى أَنَّهُ قَدْر يُعْلَم رِضَا الزَّوْج بِهِ فِي الْعَادَة، وَنَبَّهَ بِالطَّعَامِ أَيْضًا عَلَى ذَلِكَ، لِأَنَّهُ يُسْمَح بِهِ فِي الْعَادَة بِخِلَافِ الدَّرَاهِم وَالدَّنَانِير فِي حَقّ أَكْثَر النَّاس، وَفِي كَثِير مِنْ الْأَحْوَال. وَاعْلَمْ أَنَّ الْمُرَاد بِنَفَقَةِ الْمَرْأَة وَالْعَبْد وَالْخَازِن النَّفَقَة عَلَى عِيَال صَاحِب الْمَال وَغِلْمَانه وَمَصَالِحه وَقَاصِدِيهِ مِنْ ضَيْف وَابْن سَبِيل وَنَحْوهمَا، وَكَذَلِكَ صَدَقَتهمْ الْمَأْذُون فِيهَا بِالصَّرِيحِ أَوْ الْعُرْف. وَاَللَّه أَعْلَم)).
لە هەمان كاتدا پێويستە ژنيش ڕەچاوى دەستپاكى و متمانەى خۆى بكات و ڕێز لە ماندوبوون و مەينەتى پياوەكەى بگرێت و، هەست بەوە بكات لەم ژيانە قورس و ئاڵۆزەى ئەمڕۆدا پياو بە چ زەحمەت و نەهامەتييەك خەرجى و بژێوييان دابين دەكات!!