ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی پڕۆگرامی پسپۆڕی لەهزری ئیسلامیدا
ئێوارەی ئەمڕۆ، پێنج شەممە، 28 تشرینی یەکەم ،2021 لههۆڵی تایتانیك لە سلێمانی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی پڕۆگرامی پسپۆڕی لە هزری ئیسلامیدا، لە خولی د.جەمال بەرزنجی بەڕێوەچوو.
له مهراسیمەکەدا
وتەی سهرۆكی سهنتهری زههاوی لە لایەن پ.د.سهباح بهرزنجی سەرۆکی سەنتەری زەهاوی و وتهی د. حسێن محمد، سەرۆکی بەشی پەروەردە و ووتەی خوێندکاران لهلایهن م. محمد تاوگۆزی پێشكهشكراو سوپاسی سەنتەرو مامۆستایانی خولەکەی کرد.
دواتر هونەرمەند سەرکان فایەق بە سروودێک ئاھەنگەکەی ڕازاوەتر کردو کێکی پیرۆزبایی دابەشکرا،
لە کۆتایی مەراسیمەکە بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان و یەکەم و دووەمی سێیەمیش خەڵات کران و بڕوانامەی دەرچوون بەسەر سهرجهم خوێندکارەکاندا دابەشکرا.
شایەنی باسە خولی د.جەمال بەرزنجی بۆ پسپۆڕی لەهزری ئیسلامیدا کە بەڕێز(د.مەریوان حمە) بەڕێوبەری خولەک بوو دوای زیاتر لە دوو ساڵ بەردەوامی پڕۆگرامی پسپۆری لە هزری ئیسلامیدا و وەرگرتنی کۆمەڵێک وانەی جیاجیا و نووسینی توێژینەوەیەک نزیکەی بیست خوێندکار بڕوانامەی دەرچوونیان لەلایەن پەیمانگای جیهانیی فیکری ئیسلامی و سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکری پێبەخشرا..
جێی باسە لەکۆتاییدا مژدەی بەردەوامی ئەو خولانە بەخشرایە بەشداربوون.