هەنووكەوتار

هەڵە باوەکان بۆ ڕاڤەى بەشێک لە فەرمودەکان

«نَاقِصَاتِ عَقْلٍ ودِينٍ»

فەرموودەی سێیەم:-

«نَاقِصَاتِ عَقْلٍ ودِينٍ»

ئەم فەرمودە شيرينە، هەڵە لێكدراوەتەوەو، واتاکەى بە ئاقارێكى خراپدا براوە، بەتايبەت هەندێك پياو وا تێگەييشتوونزۆرينەى ئافرەتان ئايين و ئاوەزيان ناتەواوە و، زۆرينەيان دۆزەخين.

بەڵام وەك ڕوونى دەكەينەوە، ئەمتێگەييشتنە دوورە لە شكۆ و پێگەى ئافرەتلە ئيسلامدا و، ڕۆحى شەريعەت وفەرماييشتە پڕ گەوهەرەکانى پێغەمبەریش (دروودى خواى لەسەر بێت) پاڵپشتى ناکەن.

بڕگەى يەكەم

دەق و واتاى فەرموەدەكە

ياوەرى بەڕێز (ئيبن عومەر، خودا لێيانڕازى بێت) دەگێڕێتەوە، كە پێغەمبەر(دروودى خواى لەسەر بێت) فەرمويەتى: «يَا مَعْشَرَ النِّسَاءِ تَصَدَّقْنَ وَأَكْثِرْنَ الاِسْتِغْفَارَ فَإِنِّي رَأَيْتُكُنَّ أَكْثَرَ أَهْلِ النَّارِ. فَقَالَتِ امْرَأَةٌ مِنْهُنَّ جَزْلَةٌ: وَمَا لَنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ أَكْثَرَ أَهْلِ النَّارِ؟ قَالَ: تُكْثِرْنَ اللَّعْنَ وَتَكْفُرْنَ الْعَشِيرَ وَمَا رَأَيْتُ مِنْ نَاقِصَاتِ عَقْلٍ وَدِينٍ أَغْلَبَ لِذِي لُبّ مِنْكُنَّ. قَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا نُقْصَانُ الْعَقْلِ وَالدِّينِ؟ قَالَ: أَمَّا نُقْصَانُ الْعَقْلِ فَشَهَادَةُ امْرَأَتَيْنِ تَعْدِلُ شَهَادَةَ رَجُلٍ فَهَذَا نُقْصَانُ الْعَقْلِ وَتَمْكُثُ اللَّيَالِي مَا تُصَلِّى وَتُفْطِرُ فِى رَمَضَانَ فَهَذَا نُقْصَانُ الدِّينِ». واتە: پێغەمبەر (دروودىخواى لەسەر بێت)، لە ڕۆژى جەژندا بەژنانى فەرموو: ئەي كۆمەڵي ژنان خێر بكەنو داواى لێخۆشبوون زۆر بكەن؛ چونكە منزۆربەتانم بينيوە لە دۆزەخدان. ژنێكى ژير ودانا گوتى: بۆچي ئەى پێغەمبەرى خودا؟فەرمووى: چونكە زۆر نەفرەت دەكەن وبەرامبەر پياوان بێ وەفان، من هيچ ئايين وئاوەز ناتەواوێكم نەديوە هێندەى ئێوە زاڵببێت بەسەر پياوانى ژيردا و، دڵيان ببات. ئافرەتەكە گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوداناتەواوى ئاوەز و ئايينمان لە چیدایە؟فەرمووى: ناتەواوى ئاوەزتان لەوەدايەشايەتى (دوو) ژن بەرامبەر بە شايەتى (يەك) پياوە، ناتەواوى ئايينيشتان ئەوەيە لە كاتىبێ نوێژيدا نوێژ و ڕۆژوو ئەنجام نادەن.

بڕگەى دووەم

پلەى فەرمودەكە

هەريەك لە (دوو) پێشەوا مەزنەكەفەرمودەكەيان ريوايەت كردووە. (بوخارى) بەژمارە و بابى: (٣٠٤بَاب بَاب تَرْكِ الْحَائِضِ الصَّوْمَ). وە (موسليم) بە ژمارە و بابى:(٢٥٠-باب بَيَانِ نُقْصَانِ الإِيمَانِ بِنَقْصِ الطَّاعَاتِ وَبَيَانِ إِطْلاَقِ لَفْظِ الْكُفْرِ عَلَى غَيْرِ الْكُفْرِ بِاللَّهِ كَكُفْرِ النِّعْمَةِ وَالْحُقُوقِ).

بڕگەى سێيەم

چەند سەرنجێك لەسەر فەرمودەكە

ئەوەى لە فەرمودەكەدا پێويستى بە قسەلەسەر كردنە (دوو) بڕگەيە:

سەرنجى يەكەم/ «فَإِنِّي رَأَيْتُكُنَّ أَكْثَرَ أَهْلِ النَّارِ». واتە: زۆرينەتان دۆزەخين!!

لە ڕاستيدا ئەم بڕگەيە گرفتێكى ئەوتۆيتێدا نييە، چونكە مەبەستي ئەوەيە بەهۆيئەوەى ژنان ژمارەيان لە پياوان زياترە،حەتمەن زياتريان دەچێتە دۆزەخەوە،وەكچۆن لە بەهەشتيشدا ژمارەيان لە پياوانزياترە.

سەبارەت بەمە ياوەرى بەڕێز (موحەمەد،خودا لێي ڕازى بێت) دەفەرموێت: جارێکیان باسی ئەوە كرا ئاخۆ ژنان و پياوان لەبەهەشتدا کامیان زۆرينەن؟ (ئەبو هورەيرە) فەرمووى: بۆ مەگەر پێغەمبەر (دروودىخواى لەسەر بێت) نەيفەرمووە: يەكەمدەستە كە دەچنە بەهەشتەوە، لەسەرشێوەى مانگى شەوى چواردەن، دەستەىدواى ئەوانيش لە شێوەى ڕوناكترينئەستێرەكانى ئاسمانن، هەريەكەيان (دوو) هاوسەرى لەگەڵدايە لەسەر گۆشتەكەيانەوەمۆخى ئێسكى قاچيان ديارە؟!!. «عَنْ مُحَمَّدٍ قَالَ: إِمَّا تَفَاخَرُوا وَإِمَّا تَذَاكَرُوا الرِّجَالُ فِى الْجَنَّةِ أَكْثَرُ أَمِ النِّسَاءُ؟ فَقَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ أَوَلَمْ يَقُلْ أَبُو الْقَاسِمِ صلى الله عليه وسلم: إِنَّ أَوَّلَ زُمْرَةٍ تَدْخُلُ الْجَنَّةَ عَلَى صُورَةِ الْقَمَرِ لَيْلَةَ الْبَدْرِ وَالَّتِي تَلِيهَا عَلَى أَضْوَإِ كَوْكَبٍ دُرِّيّ فِى السَّمَاءِ لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ زَوْجَتَانِ اثْنَتَانِ يُرَى مُخُّ سُوقِهِمَا مِنْ وَرَاءِ اللَّحْمِ وَمَا فِى الْجَنَّةِ أَعْزَبُ».

ئەم فەرمودەيە ئەوە دەردەخات لەبەرئەوەى ژمارەى ئافرەتان لە پياوان زياترە، لەبەهەشت و لە دۆزەخدا بەراوورد بە پياوان زۆرينەن.

وە ئەو فەرمودانەشى دەربارەى زۆرێتىدۆزەخيبوونى ئافرەت هاتووە، هەر بەوجۆرە كۆگيرييان لە نێواندا كراوە. وەكپێشەوایان (حافزى عيراقى) و (قازى عەیاض) دەفەرموون: ((وَالْجَمْعُ بَيْنَهُمَا أَنَّهُنَّ أَكْثَرُ أَهْلِ الْجَنَّةِ وَأَكْثَرُ أَهْلِ النَّارِ لِكَثْرَتِهِنَّ. قَالَ الْقَاضِي عِيَاضٌ: يَخْرُجُ مِنْ مَجْمُوعِ هَذَا أَنَّ النِّسَاءَ أَكْثَرُ وَلَدِ آدَمَ. قَالَ: وَهَذَا كُلُّهُ فِي الْآدَمِيَّاتِ وَإِلَّا فَقَدْ جَاءَ أَنَّ لِلْوَاحِدِ مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ مِنْ الْحَوَرِ الْعَدَدَ الْكَثِيرَ)).

هەروەها پێشەوا (ئيبن حەجەر) دەفەرموێت: ((وَيُجَاب بِأَنَّهُ لَا يَلْزَم مِنْ أَكْثَرِيَّتهنَّ فِي النَّار نَفْي أَكْثَرِيَّتهنَّ فِي الْجَنَّة، لَكِنْ يَشْكُل عَلَى ذَلِكَ قَوْله صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي الْحَدِيث الْآخَر: «اِطَّلَعْت فِي الْجَنَّة فَرَأَيْت أَقَلّ سَاكِنهَا النِّسَاء». وَيُحْتَمَل أَنْ يَكُون الرَّاوِي رَوَاهُ بِالْمَعْنَى الَّذِي فَهِمَهُ مِنْ أَنَّ كَوْنهنَّ أَكْثَر سَاكِنِي النَّار يَلْزَم مِنْهُ أَنْ يَكُنَّ أَقَلّ سَاكِنِي الْجَنَّة، وَلَيْسَ ذَلِكَ بِلَازِم لِمَا قَدَّمْته، وَيُحْتَمَل أَنْ يَكُون ذَلِكَ فِي أَوَّل الْأَمْر قَبْل خُرُوج الْعُصَاة مِنْ النَّار بِالشَّفَاعَةِ، وَاللَّهُ أَعْلَم)).

بە هەمان شێوە پێشەوا (مەناوى) دەفەرموێت: ((فالنساء في الجنة أكثر،وحينئذ يكون لكل واحد زوجتان من نساء الدنيا وسبعون من الحور العين ذكره القرطبي وغيره)) .

كەواتە كە پێغەمبەرى خودا فەرمويەتى: زۆرينەى ژنان لە دۆزەخدان، بەو واتايە نييەزۆرينەيان لە بەهەشت مەحرومن، بەڵكو ژنانلە دۆزەخ و بەهەشتدا زۆرينەن؛ چونكەژمارەيان لە پياوان زياترە. ئەمە لە لایەم.

لەلايەكيترەوە، دەكرێت بڵێين: لەبەرئەوەى ئافرەتان سەرچاوەى لادان و هەڵدێرنو، توشبوونى پياوان بە گوناه و تاوان زياتربە هۆي ئەوانەوەيە و، ئەگەر ئەوان نەبنسەرپێچى پەروەردگار بەو جۆرە ئەنجامنادرێت، دەرئەنجام گوناهى خۆيان وپياوانيشيان دەكەوێتە ئەستۆ و سزايانلەسەر دووقات دەبێتەوە.

هەروەك پێشەوا (ئيبن حەجەر) ئەمەىفەرمووە: ((وَيَظْهَر لِي أَنَّ ذَلِكَ مِنْ جُمْلَة أَسْبَاب كَوْنهنَّ أَكْثَر أَهْل النَّار، لِأَنَّهُنَّ إِذَا كُنَّ سَبَبًا لِإِذْهَابِ عَقْل الرَّجُل الْحَازِم حَتَّى يَفْعَل أَوْ يَقُول مَا لَا يَنْبَغِي فَقَدْ شَارَكْنَهُ فِي الْإِثْم وَزِدْنَ عَلَيْهِ)). دووبارە دەفەرموێت: ((وَلَيْسَ الْمَقْصُود بِذِكْرِ النَّقْص فِي النِّسَاء لَوْمهنَّ عَلَى ذَلِكَ، لِأَنَّهُ مِنْ أَصْل الْخِلْقَة، لَكِنَّ التَّنْبِيه عَلَى ذَلِكَ تَحْذِيرًا مِنْ الِافْتِتَان بِهِنَّ، وَلِهَذَا رَتَّبَ الْعَذَاب عَلَى مَا ذَكَرَ مِنْ الْكُفْرَان وَغَيْره لَا عَلَى النَّقْص)).

سەرنجى دووەم/ «نَاقِصَاتِ عَقْلٍ ودِينٍ». واتە: ژنان ناتەواوون لە ڕووي ئاوەز وئايينەوە!!

ئەم بڕگەيەش بە هەمانشێوە هيچ جۆرەبێ ڕێزى و كەمگيرييەكى ئافرەتانى تێدانييە، وەك بۆمان دەردەكەوێت؛ چونكە:

١ـ ڕوداوەكە لە ڕۆژي جەژندا بووە، لەكەسايەتى و شكۆى مەزنى پێغەمبەریشەوەدوورە بە كەمترين ئاماژە بێ ڕێزى دەرهەقبە ئافرەتان بكات. بە تايبەت لە ڕۆژێكىپيرۆزى وەك جەژن، كە فەرمانى بەدڵخۆشىو دڵنەواييكردنى گشت كەس و چينێككردووە.

٢ـ پێغەمبەر (دروودى خواى لەسەر بێت) بە هيچ جۆرێك نەيفەرمووە: ژنان ناتەواونلە ڕووى ئايين و ئاوەزەوە، بەڵكوفەرمويەتى: لەنێو ناتەواوەكاندا لە ژنزيرەكترم نەديوە، زاڵ دەبێت بەسەر دڵ ومێشكى پياوە تەواوەكاندا.

كەواتە ئەم فەرمودە پيرۆزە بە هيچجۆرێك زەم و خراپەي ئافرەتانى  تێدا نييە،بەڵكو بە جۆرێك لە جۆرەكان ستايش وپێداهەڵدانە بۆيان.

٣ـ ئەگەر پێغەمبەر (سەلامى خوداىلەسەر بێت) مەبەستى بوايە تانە و توانج لەئايين و ئاوەزي ژنان بگرێت، ئەوا دەرفەتىگفتوگۆ و ڕا دەربڕينى بۆ ئەو ئافرەتەنەدەڕەخساند، بەڵكو دەيفەرموو: ناتەواويتان بڕيار و فەرمانى خودايە وبڕاوەتەوە.

هەروەها ئەو ئافرەتەى پرسيارەكەى كردبە ژير و تەواو نەدەهاتە ژمار. بەڵام هەروەكلە دەقى فەرمودەكەدا هاتووە: «امْرَأَةٌ مِنْهُنَّ جَزْلَةٌ». واتە: ئافرەتێكى ژير و خاوەنبۆچونى دروست پرسیارەکەى کرد.

ئەمەش لە ستايشى ژنانە و، بەڵگەيەلەسەر شكۆ و پێگەيان. هەروەك (ئيبنئەسير) دەفەرموێت: ((«الجزلة»: التامة، ويجوز أن تكون ذات كلام جزل، أي: قوي شديد)).

پێشەوا (قازى عەياض)يش لە واتايدا دەفەرموێت: ((«امرأةٌ منهن جَزْلةٌ»: أى ذات عقل ودين. قال ابن دريد: الجزالة: الوقار والعقل، وفى العين: امرأة جزيلة، أى ذات عجيزة عظيمة، وأصله العظيم من كل شىء، ومنه عطاء جزل)).

هەريەك لە پێشەوایان (نەوەوى) و(سيوتى)یش دەفەرموون: ((وَقَوْله «جَزْلةٌ»:بِفَتْحِ الْجِيم وَإِسْكَان الزَّايِ أَيْ ذَاتُ عَقْلٍ وَرَأْيٍ)).

٤ـ لە مێژووى ئيسلامدا چەندين ئافرەتىسەردەستە و سەرمەشق هەڵكەوتوون، كەفەرمانبەرداري تەنانەت پياوانيشيانكردووە، لەوانە: دايكانى بڕواداران حەزرەتى(خەديجە) و (عائيشە)، لە گەلانىپێشوويشدا شاژنە (بەلقيس) و، خاتوو(ئاسيە) و، چەندينى ديكە..

٥ـ ئەگەر ئافرەتان بە ناتەواو حيسابكرابن لە ڕووى ئاوەز و ئايينەوە، بێگومانئەو وەسفە پياوانيش دەگرێتەوە. چ پياوێكهەيە بتوانێت بانگەشەي تەواوێتى ئاوەز وئاييني خۆي بكات و خۆي پێ تێر و تەواوبێت؟! بێگومان كەس، خۆ گەر پياوێكيش ئەوبانگەشەيە بكات، نيشانەى ناتەواوييەتى.

٦ـ ژنان نەك ناتەواو نين، بەڵكو هەروەكولە فەرمودەدا هاتووە تەواوكارى ئايينىپياوەكانيان و، ڕێكخەرەوەىكەسايەتيشيانن.

پێغەمبەرى خۆشەويستمان (دروودىخواى لەسەر بێت) لەو بارەوە دەفەرموێت:«من تزوج فقد استكمل نصف الإيمان فليتق الله في النصف الباقي». هەروەهافەرمويەتى: «إِنَّمَا النِّسَاءُ شَقَائِقُ الرِّجَالِ». ئيدى چۆن دەتوانين بڵێين ژنان ناتەواو وكۆڵەوارى ئايين و ئاوەزن؟!!

٧ـ مەبەست لە ناتەواوى ئايينى ژنان«نَاقِصَاتِ دِينٍ»، ناتەواوى بير و باوەڕيان نييە، بەڵكو مەبەست ئەوەيە خودائاسانكاري بۆ دەستەبەر كردوون و لەتەكليفە شەرعييەكاندا خاتري گرتوون،ئەوەتا بەراورد بە پياوان بە هۆيمێينەبوونيانەوە هەندێ ئەركي لەسەرلابردوون. وەك: فەرزى جومعە، هەندێحاڵەتى شايەتيدان، هەندێ حاڵەتى جيهاد،نەفەقە، نوێژ نەكردنى بەردەوام بە هۆى بێنوێژييەوە، ڕۆژوونەگرتن بە هۆى بێنوێژييەوە، وە هەرەوەها.. كە هەموو ئەمانەكارئاسانييە بۆيان، لە كاتێكدا دەبێ پياوانپێوەى پابەندبن و لەسەريان فەرزە.

٨ـ خواى گەورە ئافرەتانى بە سروشتێكىتايبەت دروست كردووە، كە دەكەونە ناو بێنوێژييەوە، خۆ گەر بێ نوێژييان بە پێوەر وهۆكارى ناتەواوى لایەنى ئايينى دابنێين، بەهەمان پێوەر پياوانيش ناتەواو دەردەچن. بۆنمونە: لە كاتى نەخۆشكەوتن و گەشتكردن وهەبوونى پاساوي شەرعيدا كە نوێژەكانيانوەكخۆى جێبەجێ ناكەن و ڕۆژووەكەيانناگرن، ئەوانيش ئايينەكەيان ناتەواو ونوقسان دەبێت!!

هەروەها لە زۆر بوارى هاچەرخدا پياوانشايەتيشيان وەرناگيرێت. بۆ نمونە: لەبوارە تايبەت و پسپۆڕييە سەردەمييەكان،وەك: هونەرى، وەرزشى، پزيشكى، و هەمووئەو بابەتانەى پێويستييان بە پسپۆڕى وشارەزايى ورد هەيە، هەموو جۆرە پياوێكقسەى ناخوات و وەرناگيرێت.

كەواتە چۆن ڕەت كردنەوەى ئەو جۆرەشايەتييانە و ئەو جۆرە بيانووە شەرعييانەبۆ پياوان نابێتە مايەى ناتەواوى ئايين وئاوەز بۆيان، بۆ ئافرەتانيش هەروەها.

٩ـ سەربارى هەموو ئەوانەى ڕابوورد،زانايان لە توێژينەوە زانستييەكانياندائەوەيان دەرخستووە، كە مێشكى پياو لەهى ژن گەورەترە و خانەكانيشى زياترە، بەهەمانشێوە دڵيشى لە دڵى ژن گەورەترە و،تواناكانيشى زياترە.

ئاشكرايشە هەرچى بيركردنەوە وتێگەييشتن و فەرمانەكانى مرۆڤ هەيەپەيوەستە بەم (دوو) ئەندامەوە (دڵ ومێشك). بۆ ڕاستكردنەوەى ئەمهاوسەنگييەى نێوانیشيان، پێغەمبەر(دروودى خوداى لەسەر بێت) فەرمانى بەژنان كردووە خێرى زۆر و داواىلێخۆشبوونى زۆر بكەن.

 

محمد مه‌لا محمود تاوگۆزی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply