چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی لیژنەیەکی بۆ دانانی کتێبی مەنهەجی پاڵپشت پێکدەهێنێت

سەنتەری زەهاوی لیژنەیەکی بۆ دانانی کتێبی مەنهەجی پاڵپشت پێکدەهێنێت دوای بڕیاردان بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی پسپۆڕ بۆ دانان و نووسینی کتێبی مەنهەجی پاڵپشت بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان، ڕۆژی پێنجشەممە 29/ 7/ 2021 لیژنەکە بە سەرپەرشتی پ.د.سەباح بەرزنجی سەرۆکی سەنتەری زەهاوی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوای تاوتوێکردنی هەندێک پرس و بابەتی گرنگ، چەند ڕاسپاردە و ئەنجامێک گەڵاڵەکران و بڕیاردرا لە داهاتوودا کاریان لەسەر بکرێت و هەوڵی هەماهەنگیش لەگەڵ زانکۆکانی کوردستاندا ‎بدرێت.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply