هەواڵ

سەرۆکی سەنتەری زەهاوی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی د.محمدی فاضلی دەکات

سەرۆكی سەنتەری زەهاوی بە بۆنەی كۆچی دوایی زانای ناوداری كورد، پڕۆفیسۆر دكتۆر محەمەدی فاضلى، پرسەنامەیەك دەنێرێت

كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بسم الله الرحمن الرحيم
مِنَ المُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا.
بەبۆنەی کۆچی دوایی زانا و ئەدیبی ناوداری کوردستان پرۆفیسۆر دکتۆر محەمەدی فاضلى، بەناوی خۆم و ئەندامانی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکرییەوە، پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵەی بەرزو بەڕێزی فاضڵی و زانایان و کۆمەڵگەی فەرهەنگی کوردستان دەکەم.
لە خوای گەورە داواکارین مامۆستای پایەبەرز لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستان و دۆستان و شەهیدان حەشر بکات و پلەو پایەی بەرزو بەرزتر بکات، بارانی سەبر و ئارامیش ببارێنێ بەسەر دڵ و دەروونی خۆمان و هەموو دۆستان و شاگردانی.
إنا لله وإنا إليه راجعون
پ.د.سەباح بەرزنجی
سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، سلێمانی
٢٣/١١/٢٠٢٥ زاینی

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply