کاریگەری و گرنگی ئایین لە پەروردەدا
لەم جیهانەدا ماناکان زۆرترین ڕوونکردنەوە و لێکدانەوەهەڵدەگرن، ئێمە بۆ ئەوەی تێبگەین، دەبێت بگەڕێینەوە بۆسەرچاوە سەرەکییەکانی مانا، چونکە هیچ شتێک مانای نییە،ئەگەر ئێمە مانای پێنەدەین، زانست بەبێ پەروەردە بێمانایە، نوێژ بە بێ ئیمان بێ مانایە.
ئەو خاڵەی کە ” ئایین و پەروەردە” هەردووک تێیدا یەکانگیردەبن بریتییە لە:
( بیناکردنی تاک و کۆمەڵگە و مرۆڤ بەگشتی ).
پەروەردەو ئایین یەکەمین کار کە ئەنجامی دەدەن گۆڕینیسیستەم و چاکسازیکردنە لەهەڵسوکەوت و ڕەفتارو گفتاریمرۆڤدا، پەروەردەو ئایین تەنها لەڕووی کرداریەوە یەک ئامانجنین، بەڵکو لەڕووی زاراوەو زمانەوانیشەوە تێکەڵەیەکی هاوئامانجن و هەندێک بۆچوون هەیە کە دەڵێن: وشەی “تربیە” لە”رب”ـەوە هاتووە ( رب العالمین )، بەڵام لە بنەما وشەکەمشتەقەو لەبەرگیراوەی ( ربا) واتە: ( نما ـ نشٲ)، پەرەیپێدا یا گەشەی پێدا، بەهەر حاڵ ناگەڕێینەوە سەرتێچوونە مێژوویەکان و سەرهەڵدانی زراوەیی ئایین وپەروەردە، بەڵکو زۆربەی جار پێناساندنەکان کتومت دیوەکرداریەکانت نیشان دەدات هەربۆیە ئەومان باساند، بۆیە دەڵێن:
نزیکترین ڕێگای گەشتن بە دۆزینەوەی ئامانجی پشتی ووتنیزاراوەیەک تەنها پێناسەکەیەتی.
بێگومان لە زۆر لایەن و چەمکەوە تێبڕوانیت ئایین و پەروردەدوانەیەکی لێکچوون هەم لەڕووی زاراوەوە هەم لەڕووی خواستی ئامانجیەوە، چونکە هەموو شتێکی جوان دواجار یەکانگیرەلەتەک هەردووکیاندا.
بەڵام پێویستە ئەوە بزانین ئەوەی ئایین دەیەوێت لەمرۆڤ،
بەتەنها مرۆڤ ناتوانێت بەپەروەردەیەکی جوانی پەسەند کەباوەڕی تێدا نەبێت دابینی بکات ..!؟
چونکە ئایین سێ تێڕوانین داوا دەکات لە مرۆڤ،
دەیەوێت مرۆڤ لەژێر سیستەمی ئاییندا ئەو سێتێڕوانینەی تێدا بەدی بێت:
1ـ تێڕوانین بۆ کــەون .
2ـ تێڕوانین بۆ مرۆڤ .
3ـ تێڕوانین بۆ ژیان .
لەپەروەردەدا زیاتر چاو لەسەر تێڕوانینینی
1ـ مرۆڤ بۆ مرۆڤ
2ـ مرۆڤ بۆژیان
واتە پەروەردە داواکاری لە مرۆڤ کەمترە لەچاو ئاییندا؟بەڵامگرنگە بزانین کامیان دواجار مرۆڤێکی شیاوترو پەسەندتروتەندروستر پێشکەش بە کۆمەڵگە دەکات.
لە دوای فەیلەسوفی پەروەردەیی “کۆنفۆشیۆس” زۆرێک لەبیرمەندانی بواری پەروەردە ئایینیان بەهەند وەرنەدەگرت لەپەروەردەیی تاک و کۆمەڵگەدا، نەک هەر بەپێویستیشیاننەدەزانی بەڵکوو بەلای هەندێکیانەوە پشت بەستن بەئایینلە پرۆسێسی پەروەردەدا هەڵەیە.
ڕاستە ئایین تێڕوانینێکی فراوانتری هەیە، بۆ ( کەون ـمرۆڤ ـ ژیان )، بەڵام دواجار پەروەردەش دەیەوێت مرۆڤێکدروست بکات، کە لەژێر کۆمەڵێک بنەماو نەهج و سلوکیڕێکخراوی پەسەندا بجوڵێتەوە، زۆرێک لە بیرمەندو خاوەنئاوەزو هزرەڤانەکان باسی گرنگی ئایینیان کردووە لەناوپەروەردەدا، بەتایبەت لەم ساڵانەی داوییدا لەپاش ئەوەیمرۆڤایەتی بە ئەزموونێکی پەروەردەیی کرداری دوورلەئایندا گوزەریان کرد، زۆرێک لە پسپۆڕو لێکۆڵەرەوانیبواریی پەروەردە گەشتوون بەو باوەڕەیی کە هەڵەیە پەروردەئایین لەپشتیەوە نەبێت، لایەنی ڕۆحانیاتی مرۆڤ نابێتفەرمۆش بکرێت لەناو هیچ سیستەمێکی مرۆی دا.
بۆچوونی زۆرێک لە پەروەردەناسان وایە کە ئایین و باوەڕهەوێنی ڕاستەقینەی تاکێکی پەروەردەکراوی تەندروستەهەم لە هزرڤانە باوەڕدارەکان و هەم بێ باوەڕەکانیش،
جگە ئەوەی مرۆڤ لەڕووی پەروەردەیەوە کە ئایینیپێویستە، لەڕووی زانستیەوە سەلمێنراوە کە باوەڕو باوەڕداریلەجیناتی مرۆڤدا لەپێداویستیە هەرە سەرەکیەکانیپێکهاتەی مرۆڤە ، توێژینەوەکان لە لەبابەتەکانی(neurotheology) کە پەیواندی نێوان دەمارە خانە (neuron) لەگەڵ ئایینداری (Theology) باس لە دیاردەی باوەڕداریدەکات.
پرۆفیسۆر ” کاڤن نیلسۆن” کە پسپۆڕی دەمەرەکانە دەڵێت ( پەیوەندیەکی بەهێزو توند لەنێوان ڕۆحانیەت و پێکهاتەیمرۆڤدا هەیە وە بەهەردووکیانە ئینجا مرۆڤێکی تەواو کامڵدروست دەکەن)
لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی مێشک و بابەتە ڕۆحییەکان لەزانکۆی پەنسلڤانیا دکتۆر ” ئاندرۆ نیوبێرگ” توێژینەوەیەکی ئەنجام دا بە پاڵپشتی بەکارهێنانیتەکنیکی تیشکی هاوچەرخ بۆ زانیینی هەستەئایینەیەکان، سێ بەش هەن لەمێشکدا لەکاتی جێ بەجێکردنی ئەرک ئایینیەکاندا شەپۆلی ئاسودەیی و ئارامی دەردەن.
ئەمەش دواجار تاکێکی ئارام و گونجاو لەسەرخۆ دەخاتەکۆمەڵگەوە دوور لە توندوتیژی و خراپەکاری.
لێرەوە بۆماندەرکەوێت کە باوەڕ لێکاوە بەناخی مرۆڤەکانەوەومرۆڤی کامڵ ناتوانێت لێی جیابێتەوە، هەروەک ” دین هامەر” لەساڵی 2005 کتێبێکی بڵاوکردەوە بەناوی ( Gene God) تێیدا باسی بوونی جیناتی ئایینداری دەکات لەناو مرۆڤداوکە لەناخی مرۆڤدا جینی تایبەت بە بەباوەڕداری هەیەودەتوانێت کاریگەری بخاتە سەر هەڵسوکەوتی مرۆڤ.
کەواتە گرنگە ئەوە بزانین کە باوەڕداری لە ڕوی دەرونی و زانستیەوە لە پێداویستیە گرنگەکانی مرۆڤە، کوژاندنەوەوفەرامۆشکردنی خانەی باوەڕداری لەمرۆڤدا کەلێنی گەورە لەناخدا دروست دەکات.
کەوابێت قسەکەی فەیلەسوفێکی وەکوو ” کانت ” لێرەوەدەردەکەوێت کەدەیووت ” کاتێک سنوری عەقڵ کۆتایی دێتکە سنوری ئیمان دەست پێدەکات”
لەئێستادا وشەی پەروردە (Education) زیاتر بۆ فێرکردن وپەروەردەکردن بەکاردەهێنرێت، وە بەهەمان شێوە ئاینیش چارەنوسی مرۆڤی بەستۆتەوە بەزانست و زانیاریەوە ـ
( وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا… ) وە پێغەمبەرانیش وتەواویڕیسالەکانیش بۆ پەروەردەکردن هاتوون ـ ( إِنَّمَا بُعِثْتُ لِأُتَمِّمَمَكَارِمَ الأَخْلَاقِ..).
بۆیە لێرەوە دەگەین بەوەی کە بڵێین :
جۆرەکانی پەروەردە لەم دیدگایەوە بریتییە لە :
ـ پەروەردەیی نــا ئایینی و
ـ پەروەردەیی ئایینی
ئەگەر ئەم دوو جۆری پەروەردە بخەینە بەر تیشکی
لێکۆڵینەوە، لەئەنجام دا بۆمان دەردەکەوێت کە پەروردەییئایینی زیاتر تاکێک دروست دەکات وبەررهەمی دێنێت کەموقیدو پابەندبێت بە یاساکانەوە، ئەوەی کە جەختیلەسەر دەکەینەوە لێرەدا ئەوەیە:
کە ئایین چ ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت لە پەروەردەی ئەقڵ وئەخلاق و ڕۆح و گفتارو ڕەفتاری مرۆڤەکاندا.
بەگشتی پەروەردە پرۆسەیەکی چارەنوسازی مرۆڤایەتیەودیسپلینێکی زانستی و مەهارەتێکی پیشەیی وهەڵوێستێکی ئەخلاقیانەیە، هەم دڵ و هەم بڕبڕەی پشتیکۆمەڵگەیە. بۆیە ” نیلسۆن ماندێلا” دەڵێت :
( پەروردە بەهێزترین چەکە کە دەتوانیت جیهانی پێبگۆڕیت).
هەروەها فەیلەسوفی گەورەی چینی ” کیواتزۆ” دەڵێت : (ئەگەر ویستان پرۆژەی ساڵانە دابنێن گەنم بچێنن، ئەگەرویستان پرۆژەی دە ساڵ دابنێن درەخت بچێنن، ئەکەر ویستانپرۆژە بۆ سەراپای ژیان دابنێن، مرۆڤ پەروەردە بکەن).
ــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوەکان :
ـ کتێبی : دەرونناسیی پەروەردەیی ـ د.محمد پارسا .
ـ کتێبی : پەروەردەیی دینی ـ ئەحمەدی موفتی زادە.
ـ کتێبی : پاکانەی هەبون سوراغی حەقیقەت ـ محمد ساڵح .