هەواڵ

سەنتەری زەھاوی بەدروشمی “لەسەر خوانی قورئان” ئێوارەکۆڕێک ڕێک دەخات

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکری بەدروشمی “لەسەر خوانی قورئان” ئێوارەکۆڕێکی ڕێکخست، کە تێدا دوو بابەت پێشکەش کرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢١ /٤/ ٢٠٢٢ سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی ئێوارەکۆڕێکی بە ناونیشانی “لەسەر خوانی قورئان” بۆ هەردوو بەڕێز (د. سەباح بەرزنجی)، و (د.دیاری ئەحمەد قەساب) ڕێکخست.

لە بەشی یەکەمی ئێوارەکۆڕەکەدا بەڕێز پ.د.سەباح بەرزنجی بەناونیشانی «دەروازەیەک بۆ تێگەیشتن لەقورئانی پیرۆز» تیشکی خستە سەر جیھانی فراوانی تێگەیشتن لە قورئان بە دیسپلینی ڕێکخراو، میکانیزم و بوارە جیاوازەکانی ئەو بوارەی بە وردی تاوتوێ کرد، پاشان بەڕێز پ.ی.د.دیاری ئەحمەد قەساب، بە ناونیشانی «زانستی قیرائات، پێناسە و ئامانجە مەعریفییەکان)، بابەتێکی تێروتەسەلی لەو بارەیەوە پێشکەش کرد و وەڵامی گومان و ھەڵبەستنەکانی ڕۆژھەڵاتناسان و نەیارانی قورئانی خستە ڕوو.

لەکۆتایی ئێوارەکۆڕەکەدا بەشداربووان، وێڕای دەستخۆشی، سەرنج و تێبینییەکان پێشکەشکرد و باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply