
سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک بەشداریی پانێڵێك لە ژێر ناونیشانی (هزری زمانی کوردی لە ئەدەبیاتدا و کاریگەریی لەسەر مانەوەی شوناسی نەتەوەیی) لە زانکۆی تیشک- سلێمانی دەکات.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥/٢/٢٠٢٥، پ.د.سەباح بەرزنجی، سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە زانکۆی تیشک/ سلێمانی، پانێڵێكی لەگەڵ پ.د.محەمەد ئەمین عەبدوڵا، لەبارەی (هزری زمانی کوردی لە ئەدەبیاتدا و کاریگەریی لەسەر مانەوەی شوناسی نەتەوەیی) پێشکەشکرد و تێدا باسیان لە هێزی زمانی کوردی و ڕەنگدانەوەی ئەو هێزە لە ئەدەبیاتی کلاسیک و نوێدا کرد.
لە بەشێکی تری سمینارەکەدا تاوتوێی ڕۆڵی کاریگەریی ئەدەبیی لە پاراستنی شوناسی نەتەوەییدا کرا.
لە کۆتایی سمینارەکەدا ئامادەبووان بە سەرنج و پێشنیارەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد و دەستخۆشییان لە سەرۆکی سەنتەر و زانکۆی تیشک کرد بۆ چالاکییەکەیان.
ت. وێنەكان بە سوپاسەوە لە چەناڵی فەرمیی زانكۆی تیشك وەرگیراون.



