
لەمیانەی تاووتوێكردنی توێژینەوەكانی ڕاوندی سێیەمی “بەرنامەی هزری ئیسلامیی”، كە سەنتەری زەهاوی بەڕێوەی دەبات، گفتوگۆی توێژینەوەی دەرچوونی بەڕێز (سەڵاح ساڵح ڕەحیم) بە ناونیشانی “پێگەی پێغەمبەران لە نێوان قورئان و تەوراتدا” بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ١٨/ ١/ ٢٠٢٦، لە سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، گفتوگۆی توێژینەوەی دەرچوونی بەڕێز (سەڵاح ساڵح ڕەحیم) بە ناونیشانی “پێگەی پێغەمبەران لە نێوان قورئان و تەوراتدا” بەڕێوەچوو. پاش تاوتوێكردنی تێروتەسەلی لەلایەن لیژنەوە، توێژینەوەكە پەسەند كرا.
شیاوی باسە ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێز
پ.د.مەهدی قادر كەریم، لە زانكۆی سلێمانی، سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د.ئومێد عوسمان ئەحمەد، ئەندام، لە زانكۆی سلێمانی
هەروەها پ.ی.د. زانا محەمەد ئەمین، لە زانكۆی سلێمانی، ئەندام و سەرپەرشت.
بەناوی سەنتەری زەهاوییەوە وێڕایی دەستخۆشی لە لیژنەی گفتوگۆ، پیرۆزبایی لە (م.سەڵاح ساڵح ڕەحیم)و سەرپەرشتیاری بەڕێزی دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.



