چالاكیهەواڵ

سه‌نته‌ری زه‌هاوی پێشوازی له‌پۆلێك خوێندکاری خوولێکی پەروەردەیی سەنتەری نوری حیکمە ده‌كات

سەنتەری زەهاویی بۆ لێکۆڵێنەوەی فیکری پێشوازی له‌ پۆلێک گەنجی خوێندکاری خوولێکی پەروەردەیی سەنتەری نوری حیکمە ده‌كات

رۆژی 2 شەممە 23 ی 8ی 2021 ، سەنتەری زه‌هاوی پێشوازی پۆلێک گەنجی خوێندکاری خوولێکی پەروەردەیی سەنتەری نوری حیکمە کرد و لەلایەن سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕییەوە پێشوازییان لێکرا،

لەوتەیەکیدا سەرۆکی سەنتەر پرۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی بەخێرهاتنی کردن و بە کورتیی سەنتەر و پێکهاتە و کار و چالاییەکەی پێناساندن و سوپاسی سەنتەری نوری حیکمە و خوێندکارەکانی کرد کە بۆ لایەنی پراکتیکیی خوولەکەیان كه‌ سەردانە مەیدانییەیان بۆ سەنتەری زەهاویی ئەنجامداوە،

له‌به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كه‌دا خوێندکارەکان سەرجەم بەشەکانی سەنتەریان بەسەرکردەوە و لە ڤیدیۆیەکی کورتیشدا، کار و بەرهەم و چالاکیی سەنتەریان پێ پیشاندرا، لە کۆتاییدا خەڵاتی زەهاویی، کە بریتی بوو لە بەخشینی بەشێک لە بڵاوکراوەکانی سه‌نته‌ری زه‌هاوی دابەشکرا بەسەر خوێندکارەکاندا و ئینجا بەرێزەوە بەڕێکران.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply