پیشه‌ی كتێبفرۆشی و نووسینه‌وه‌ی كتێب له شارستانیه‌تی ئیسلامی
محمد المختار ولد أحمد
ساڵی 854 كۆچی ــ 1450 زایینی، زانای ئه‌ڵمانی یۆهان گۆنتبه‌رگ “چاپخانه”ی بۆ خه‌ڵك داهێنا، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وته كرانه‌وه‌یه‌كی ته‌نكه‌لۆژی بوو به ڕووی مێژووی رۆشنبیری بۆ جیهان، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تایی كۆتایی بۆ ئه‌و رشته‌به‌نده تۆماركرد كه گه‌وره‌ترین دیارده‌ی رۆشنبیری كرده دیاری، كه شارستانیه‌تی ئیسلامی به مرۆڤایه‌تی به‌خشی، ده‌وڵه‌مه‌ندترین توراسی زانستی مرۆڤایه‌تی به‌خۆیه‌وه بینیبێت له سه‌رده‌می نوێ” به‌ڵكو ئه‌وه دیارده‌ی نووسینه‌وه و پیشه‌وه‌رانی نووسین.
له‌و بابه‌ته ده‌چینه جیهانێكه‌وه ــ به درێژایی زیاتر له هه‌زار ساڵ ــ جوڵێنه‌رێكی زیندو و داهێنان بووه، پڕبووه له گه‌نگه‌شه و ده‌نگدانه‌وه‌ی رۆشنبیری بوو، خاڵی نه‌بووه له راستی سه‌رسوڕهێنه‌ر، با سه‌یرێكی به‌رهه‌مهێنانی كتێب بكه‌ین له جیهانی ئیسلامی، چۆن پیشه‌ی كتێب نووسینه‌وه‌ی گه‌وره زانایان و فه‌رمانڕه‌وایانی ناودارو بووه به سه‌رچاوه‌ی داهاتی ژیان، پیشه‌ی نووسینه‌وه‌ی كتێب چۆن نووسه‌رانی هه‌ڵگری ئاینه‌كان به‌شداربووینه له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئیسلامی.
ئومه‌تی بخوێنه:
كه ئیسلام هات عه‌رب له بازنه‌یه‌كی ته‌سك شاره‌زاییان هه‌بوو له خوێندنه‌وه و نوسین، وه‌رگێڕان له زمانه‌كانی تر له سنوورێكی زۆر ته‌سكتر، به‌ڵام ئایینی تازه ــ كه ئه‌وه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌كان له خۆیان گرتبوو له گه‌وره‌یی زانست و زانایان ـــ یه‌كه‌م چركه‌ساتی له دایكبوونی بووی “ئومه‌تی بخوێنه كه زه‌وی پڕكرد له زانست و زانیاری و سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك به رۆشنبیری ئه‌ده‌ب.
كۆكردنه‌وه و رێكخستنی قورئان له خیلافه‌تی ئه‌بوو به‌كری سدیق (13ك) ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ گرنگی كۆكردنه‌وه‌ی زانستیه له ژیانی ئومه‌ت، به‌ڵام هه‌موو سه‌ده‌ی یه‌كه‌م زیاتر گێڕانه‌وه‌ی قورئان و فه‌رمووده له رێی له به‌كردن بوو و به‌زمانی عه‌ره‌بی بوو، بزووتنه‌وه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ندێك حاڵه‌تی سنوورداربوو.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی دووی كۆچی (100 ــ 200) كه به “سه‌ده‌ی كۆكردنه‌وه” ناسراوه، سه‌رچاوه‌ی زانسته‌كانته‌قیه‌وه، رۆڵی به‌رهه‌می زاره‌كی ته‌واوبوو، پێویست بوو وه‌ربگیرێت له سینه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ دێڕ، كه له له ناوچوون ده‌یپاراست ویكرد نه‌وه‌كان یه‌ك له یه‌كتری وه‌ری بگرن.
فتوحاتی ئیسلام بووه هۆی تێكه‌ڵبوونی شارستانیه‌ت و سیسته‌مه رۆشنبیریه جیاكانی نێوان گه‌لان و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له عێراق و فارس و شام و میسڕ، هه‌ڵگارانی ئه‌و شارستانیه‌تانه چه‌ندین گفتوگۆی رۆشنبیری و زانستیان ئه‌نجام دا، پێویستیان به گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ وه‌گێران له زمانه‌كانی خۆیان وه‌رگرتن له پرۆگرامه‌كانیان له كاتی گفتوگۆ، بازاڕی وه‌رگێران بووژایه‌وه و فراوان بوو، تا زیاتر له ده زمانی گرته‌وه له‌و سه‌رده‌مه، چالاكی نووسین و بڵاوكردنه‌وه فراوانتر بوو.
نووسین و بڵاوكردنه‌وه به دوو فاكته‌ری گرنگ به‌هێزبوو و گه‌شه‌ی كرد:
یه‌كه‌م پێگه‌ی به‌رزی دیوانه‌كان” ( وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌رێوبردنیان)” له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی گرنگی زیاتر بوو، كه له عه‌باسیه‌كان به میرات بۆیان مایه‌وه.
دووه‌م: به كارهێنانی كاغه‌ز له نووسین له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می عه‌باسی، ئه‌وه‌ش به به‌كارهێنانی قوڵكردنه‌وه و بنیاتنانی یه‌كه‌م كارگه‌ی دروستكردنی كاغه‌ز له سه‌رده‌می هاوڕوونه ره‌شید له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی دووی كۆچی.
به‌وه‌ش خه‌ڵك “پیشه‌ی كتێب” به هه‌ردوو به‌شی: “ره‌سه‌ن” نووسراو و “هاتوو” واته وه‌رگێڕدراو، پاشان زۆر به‌خێرایی پیشه‌ی كتێب بووه یه‌كێك له پیشه مه‌ده‌نیه‌كان له شارستانیه‌تی ئیسلامی، كه پێی ده‌گوترا “نووسینه‌وه” كۆمه‌ڵێك كه‌س تایبه‌ت مه‌ندبوون به نووسینه‌وه، هه‌موو لایه‌نه فكریی و ئه‌ده‌بیه‌كان به‌شداربون له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، تائیفه ئایینی و مه‌زهه‌بیه‌كان، داب و نه‌ریت و رێكاری تایبه‌تی خۆی بۆ دانرا، بازاڕێكی بۆ ته‌رخان كرا، چه‌ندین لق و تایبه‌تمه‌ندی لێ سه‌رچاوه‌ی گرت، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد بوونه خاوه‌نی ماڵ و سامان.
راگری نووسه‌ره‌وان
له لایه‌نی مێژووییه‌وه ناوی نووسینه‌وه په‌یوه‌ستكراوه به نووسینه‌وه و له به‌رگرتنه‌وه‌ی قورئان، ئین نه‌دیم (384كـ) له كتێبی”الفهرست” باسی كردوه كه خه‌ڵك موسحه‌فی قورئان به‌كرێ ده‌نووسیه‌وه، یه‌كه‌م كه‌سێك به‌و تایبه‌تمه‌ندیه ناسرابێت” عه‌مری كوڕی نافیعی مه‌ولای عومه‌ری كوڕی خه‌تاب بووه، به‌ڵام ئیبن نه‌دیم ئه‌وه‌ی داوه‌ته پاڵ مێژوونووس محه‌مه‌دی كوڕی ئیسحاق (151كـ) كه یه‌كه‌م كه‌سه له سه‌راته‌وه موسحه‌فی نووسیوه، خالیدی كوڕی ئه‌بوو هه‌یاج به كه‌سێكی خه‌تخۆش به‌ناوبانگ بووه، كاری نووسینه‌وه‌ی بۆ وه‌لیدی كوڕی عه‌بدولمه‌لیك كردوو.
یه‌كه‌م كه‌سێك كه نازانی”نووسه‌ری” پێدرابێت، شایسته‌ی ئه‌وه بێت پێی بگوترێت” پێشه‌نگی نووسه‌ره‌وان” مه‌تهه‌ڕی كوڕی ته‌همان (129كـ) به بـ”مه‌تهه‌ری نووسه‌ره‌وه” ده‌گوترێت ئه‌و له مه‌ولاكانی عه‌لی كوڕی ئه‌بوو تالیب بووه، هه‌روه‌ك هاوسه‌رده‌می مه‌ساوری كوڕی سواری كووفی بووه (نزیكه‌ی150كـ) “ كه په‌ڕاوگه‌ی هه‌بوو كتێبی ده‌نووسیه‌وه.
له ناوه‌راسته‌كانی سه‌ده‌ی دووه‌م نووسینه‌وه‌ی قورئان كۆكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر و فه‌تواكانی هاوه‌ڵان و تابیعینیشی به دواوه داهات، پاشان كۆكردنه‌وه‌ی زمان و شیعری عه‌ره‌بی، كتێب له جۆره‌ها زانست ده‌ركه‌وت، له كتێبه سه‌ره‌تاییه‌كانی به ئێمه گه‌یشتوون به دروستی “الموطأ” ئیمام مام مالك كوڕی ئه‌نه‌س و “الرسالة” ئیمام شافیعی“المبسوط” ئیمام محمد بن حه‌سه‌نی شه‌يباني “الكتاب”ی سیبه‌وه‌یهی فارسي له نه‌حو، قاموس “العين”ی فه‌راهيدي، “مختارات” له شیعره‌كانی عه‌ره‌ب وه‌ك “المفضليات” و”الأصمعيات”.
زۆربوونی فێرخوازانی زاست و سه‌رقاڵبوونی زانایان به نووسین وای له هه‌ندێك له زانایان كرد كه ده‌ست به كاری فرۆشتنی كاغه‌ز یاخود نووسینه‌وه بكه‌ن، هه‌موو شاعیرێك كه‌سێكی ده‌گرت بۆ گێڕانه‌وه‌ی دیوانه‌كه‌ی، بۆ نمونه حبيب بن أبي حبيب بوو به فرۆشی په‌ڕی ئیمام مالیك (179كـ)، محمد بن سعد (230كـ) به‌وه ناسرابوو كه نووسه‌ری الواقديمێژوونووسه (207كـ).
دواتر چینه‌كانی زانایان و ئه‌دیبان بڵاوه‌یكرد، تاگه‌یشته خه‌لیفه و فه‌رمانڕه‌واكان، كه فرۆشیاره‌كان پشتیان پێ ده‌به‌ستان، زانا گه‌وره‌كان له‌و سه‌رده‌مه پشتیان به‌وانه ده‌به‌ست كه كتێبیان ده‌نووسینه‌وه، محمد بن أبي حاتم بۆئیمام البخاري (256كـ)، ده‌نووسیه‌وه، ئه‌حمه‌د بن محمد النِّباجي كاغه‌زی بۆ ئیمام يحيى بن معين (233كـ)ده‌نووسیه‌وه، ئه‌ڵێن خه‌لیفه‌ی عه‌باسي المعتمد (284كـ) “نوسه‌رێكی هه‌بوو شیعه‌ركانی بۆ به ئاوی زێر ده‌نووسینه‌وه.
هه‌ندێك كه‌س دوو نووسه‌ریان هه‌بووه، واقیدی و ئه‌بوو عوبه‌یدی قاسمی كوڕی سه‌لام نووسه‌ری كتێبی “الأموال” (224كـ)، ئه‌بو داود (275كـ) خاوه‌نی “السنن” دوو نووسه‌ری هه بوو یه‌كیان له به‌غدا ئه‌وه‌ی تر له به‌سؤره، جاحظ (255كـ) دوو نووسه‌ری هه‌بوو، ئه‌بو القاسم عبد الوهاب بن عيسى وأبو يحيى زكريا بن يحيى.
گه‌شه‌كردن و ره‌نگدانه‌وه
به كۆتایی هاتنی سه‌ده‌ی دووه‌م پیشه‌ی په‌ڕاوگه به ده‌ربڕینی ئیبن خه‌لدون (808كـ)- بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوو له ده‌سه‌ی سێیه‌م، به جۆرێك چه‌ندین لقی گشتگیری لێ بوویه‌وه بۆ” نووسینه‌وه، هه‌ڵه‌چنی، به‌رگركردن، سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی تر و په‌یوه‌ست به‌و بابه‌تانه، وه‌ك فرۆشتنی كاغه‌ز و پێداویستیه‌كانی تر، چه‌ندین دووكانی بۆ كراوه‌یه‌وه، بازاڕی په‌راوگه‌كان، كه له هه‌موو شاره‌كان بازاڕی تایبه‌ت هه‌بوو، له هه‌ندێك شوێن كتێبخانه‌ی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت هه‌بوو، وه‌ك “بیت الحكمة” له به‌غدا و “دارالعلم” له قاهیره و “خزانة العلوم” له قورتوبه.
ئه‌بو حه‌یانی ته‌وحیدی (له دوای 400كـ) چوار سه‌ده به‌ر له ئیبن خه‌لدون له نامه‌یه‌ك بۆ یه‌كێك له دۆسته‌كانی هه‌ندێك له پێداویستیه‌كانی پیشه‌ی”په‌ڕاوگه”یی و پێداویستیه‌كانی تری كاری نووسینووه‌ی باشی كردوه، له‌وانه” مه‌ره‌كه‌ب، كاغه‌ز، پێست، خوێنده‌وه و به‌راورد و هه‌ڵه‌چن” له‌و سه‌رده‌م وا باوبوو” به‌زۆری ئه‌وانه‌ی كه جوان ده‌نووسن به‌شێك نه‌زانیان هه‌یه”
به‌سه ئه‌وه بیربخه‌ینه‌وه، كه به گوێره‌ی ئه‌بو هه‌فان عوبێدی (257كـ)- گێڕاویه‌ته‌وه كه جاحز دووكانی په‌ڕاوگه‌ی به‌ركێ ده‌گرت تێیدا ده‌مایه‌وه تێیدا بیری ده‌كرده‌وه، ئه‌بو مه‌قدسی به‌شاری گه‌ڕیده (380)ی خه‌ڵكی ئه‌نده‌لوس ده‌یگوت“لێهاتووترین له كه‌سن له كاری په‌ڕاوگه“، بازاڕی وڵاته‌كانیان ناوبانگی په‌یداكرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان زۆر سوربوون له سه‌ر خوێنده‌وه، تا ئه‌وه‌ی قازی و زه‌یری قورتبه ئه‌بو میتڕه‌ف ئیبن فه‌تیس (402كـ) شه‌ش كه‌سی به‌رده‌وامی هه‌بوو كتێبیان بۆ ده‌نووسیه‌وه.
ئه‌و كاره هه‌زاران پیاو ئافره‌ت له هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌نجامیان ده‌دا، گه‌وره زانیان و ئه‌دیبان و منداڵه پاشاكانی پێشوو و ــ به‌ڵكو فه‌رمانڕه‌واو ــ تا ده‌گاته عه‌بد و خزمه‌تكاره‌كان، له‌و گه‌وره زانیانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه ئیمامئه‌حمه‌د بن حنبل (241كـ) كه به كرێ كتێبی بۆ خه‌ڵك ده‌نووسیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژگاری قوتابیه‌تی خۆی پێداویستیه‌كانی پێ دابین بكاتن، قازی موعته‌زیلی ئه‌بو سه‌عیدی سه‌یره‌فی (368كـ) كتێبی به كرێ ده‌نووسیه‌وه پێی ده‌ژیا“.
ئیبن مه‌روانی به‌غدادی(403كـ) پێشه‌وای حه‌مبه‌لیه‌كان له زمه‌نی نووسه‌ره‌وه ناسرابوو، چونكه كتێبی ده‌نووسیه‌وه به كرێكه‌ی ده‌ژیا، خۆی ده‌پاراست له دیاری ده‌سه‌ڵاتداران، هه‌روه‌ها گێڕدراوه‌ته‌وه كه ئه‌بوو حامیدی غه‌زالی (505كـ) “كتێب و موسحه‌فی قوربانی ده‌نووسیوه” ده‌یفرۆشت.
له‌و فه‌رمانڕه‌وایانه‌ی كه كاری نووسینه‌وه‌یان كردووه له ده‌سه‌ڵاتیش بووینه سوڵتان شه‌هید نوره‌دین زه‌نگی (569كـ) به ده‌ستی خۆی كاری نووسینه‌وه‌ی ده‌كرد، له كوڕانی پادشایان ئه‌میر شه‌رف ده‌وله یه‌حیا بن موعته‌مه‌د بن عوباد سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی كتێب بوو، دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ئیشبیلیه به‌رده‌وام بوو له نووسینه‌وه‌ی دیوانه‌كان، چه‌ند نووسخه‌یه‌ك له كتێبی” الموطأ” كه عه‌لی بن یوسف بن تافشین (537كـ) نووسیوه‌یه‌تیه‌وه گه‌یشتووه به‌ده‌ستی ئێمه.
ئافره‌تانێ كاری نووسینه‌وه‌یان كردووه.
شانبه‌شانی پیوان ئافره‌تانیش كاری نووسینه‌وه‌یان كردوه، یاخود هاوكار بووینه، مێژوونووسی ئه‌نده‌لوسی عه‌بدلواحید مه‌راكیشی (647كـ) له مێژونووسی ئه‌نده‌لوسی ئه‌حمه‌د بن سه‌عيد بن ئه‌بی فه‌یاز (459كـ) ده‌ڵێ“ له ره‌بز كان لای رۆژهه‌ڵاتی قورتبه سه‌د و حه‌فتا ئافره‌ت هه‌بوو هه‌موویان قورئانیان به خه‌تی كوفی ده‌نووسیه‌وه، ئه‌مه له لایه‌كی ئه‌ی ده‌بی له هه‌موو لایه‌كانی تر چۆن بوبێ؟ وه‌رقای كچی یه‌نتای شاعیری تیلیتیه (بعد 540كـ) یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی به‌خه‌تێكی جوان ده‌ینووسیه‌وه.
له رۆژهه‌ڵاتی عێراق ئه‌بو ئه‌علای موعه‌ری (449كـ) له “رسالة الغفران” باسی ئه‌و ئافره‌ته خزمه‌تكاره ده‌كات كه له دارلعلم له به‌غدا له سه‌رده‌می بوهیه‌كان هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كرد سه‌رقاڵی كاری نووسینه‌وه بوون. نووسه‌ره‌وه‌كانی ده‌كرد.
له ساڵی 1928 عه‌بدوله‌تیف جه‌له‌بی (1945م) نووسه‌ری عێراقی له مزگه‌وتی حه‌یده‌رخانه له به‌غدا نووسخه‌یه‌ك له قاموسی “الصحاح” ئه‌بوو نه‌سری جه‌وهه‌ری (393كـ) دۆزیه‌وه ئه‌وكه‌سی نووسیبویه‌وه ناوی مه‌ریه‌م عه‌بدلقادر بوو كه مێژه‌وه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ده‌ی شه‌شی كۆچی له كۆتایی چه‌ند دێڕێكی كاریگه‌ری نووسی بوو، ئه‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: داوای لێبوردن ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا دۆزیه‌وه، چونكه ئه‌من به‌ده‌ستی چه‌پ ده‌نووسم به‌ده‌ستی راستم لانك ده‌هه‌ژێنم.
مێژوونووس سه‌لاحه‌دین سه‌فه‌دی(764كـ) ده‌ڵێت: ئه‌بو عه‌باس بن حوتیئه‌ی فاسی (560كـ) چه‌ندین كتێبی به پاره له میسڕ نووسیه‌وه، خێزان و كچه‌كه‌شی سه‌رقاڵی نووسینه‌وه بوون، خه‌تیان وه‌ك ئه‌و بوو، كاتێك كتێبێكیان ده‌نووسیه‌وه هه‌ر یه‌كه‌یان به‌شێكی ده‌نووسیه‌وه، كه‌س هه‌ستی پێ نه‌ده‌كرد، ته‌نیا ئه‌گه‌ر كه‌سێكی زۆر لێزان نه‌بوایه.
بازاڕه‌كان له وڵاتانی ئیسلام چه‌ندین جۆری لێ بوو، ناوه‌كانیشیان به گوێره‌ی وڵاته‌كان بوو، بۆ نمونه”بازاڕی نوسه‌ره‌وان” یا”خاوه‌ن لاپه‌ڕه‌كان” یاخود ” خاوه‌ن په‌ڕاوگه‌كان” هه‌موو ناوچه‌یه‌ك ناوێكی هه‌بوو بۆ ئه‌و پیشه‌یه.
یه‌عقوبی مێژوونووس(284كـ) ده‌ڵێت: له لایه‌كی به‌غدا زیاتر له سه‌د دووكانی نووسینه‌وه‌ی كتێبی بینیوه، له كتێبه‌كانی رۆژژمێری نووسراوه له مانگی شه‌والی ساڵی 720ی كۆچی له دیمه‌شق ئاگرێكی گه‌وره‌وه له بازاڕی نووسه‌ره‌وان كه‌وته‌وه، پێشتریش ئاماژه‌م به رۆژهه‌ڵاتی قوڕتبه كرد بوو، كه ده‌یان ئافره‌ت كاریان كه له دووكانه‌كان ئاماده‌كردنی لاپه‌ڕه بوو.
جوو و مه‌سیحیه‌كان
دوكانه‌كانی بازاڕی نووسینه‌وه‌ی كتێب ته‌نیا كتێبی رۆشنبیری ئیسلامی تێدا نه‌ده‌نووسراوه، به‌ڵكو چه‌ندین كتێبی وه‌رگێڕدراو هه‌بوو، ئه‌وانه‌ی كتێبیان ده‌نووسی كتێبه‌كان ده‌رباره‌ی ئایین و تائیفه‌كانی تریش بوو، نووسینه‌وه‌ش تایبه‌ت نه‌بوو به بیروباوه‌ڕوئایینیان، به‌ڵكو كتێبی تریشیان ده‌نووسیه‌وه، خه‌ڵكی تریش هه‌بوو كتێبی ئیسلامی ده‌نووسیه‌وه و ده‌یفرۆشت.
له‌وانه چیرۆك هه‌یه، یه‌كێك له‌و چیرۆكانه ئیمامی به‌یهه‌قی (458كـ) گێڕاویه‌ته‌وه، كه له یه‌كێك له رۆشنبیرانی جوو خه‌تی جوان بووه، موسڵمان بووه چیرۆكی موسڵمانی بوونی بۆ مه‌ئمونی (218كـ)؛ خه‌لیفه‌ی عه‌باسی گێڕاوه‌ته‌وه، گوتوویه‌تی: سێ نووسخه‌ی قورئانم نووسیوه، كه‌م و زیادم لێی كرد، چوومه بازاڕی كتێبفرۆشان كه‌سه‌یریان كرد زیاد و كه‌می تێدایه، به‌سه‌ریان دادامه‌وه نه‌یانكڕی، زانیم كه ئه‌وه كتێبه‌كی پارێزراوه، ئه‌وه هۆی موسڵمان بوونم بوو، له هیچ شوێنێك نه‌هاتووه كه ئه‌وه ببێته هۆی نكۆڵی كردنی یه‌كێك له‌و نووسه‌ره موسڵمانانه كه ئه‌وه جووه چۆن ده‌بێت قورئان بنووسێته‌وه.
ئیبن نه‌دیم له یه‌حیای كوڕی عه‌دی فه‌یله‌سوفی بواری مه‌نتیق ده‌گێڕێته‌وه، كه گوتوویه‌تی: دوو نووسخه ته‌فسیری ته‌به‌ڕیم به‌ده‌ستی خۆم نووسیوه، بردم بۆ فه‌رمانڕه‌واكان، ده‌رباره‌ی نووسینه‌وه‌ی كتێبی زانایانی بواری كه‌لام ده‌ڵێت: به حیساب نایه‌ت چه‌ند كتێبم نووسیوه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له‌وانه‌ی كاری نووسینه‌وه‌یان ده‌كرد كتێبی بچووكیان ده‌نووسیوه بۆ سه‌فه‌ركرد، كه ئه‌مرۆ پێی ده‌ڵێن” كتێبی گیرفانی” كه ئه‌وان پێیان گوت “كتێبی سوك” یاخود نووسخه‌ی سه‌فه‌ری” وه‌ك نووسه‌ره‌وه ئه‌بو فه‌زڵی ئیبن جه‌لیقی ته‌غلیبی جه‌شمی كه له حه‌له‌ب بوو كتبی بچووك و مام ناوه‌ندی به كرێ ده‌نووسیه‌وه.
نووسینه‌وه‌ی موسحه‌فی بچووك باوبوو، له‌وانه‌ی پسپۆڕیان هه‌بوو له‌و بواره ئه‌بوو حه‌ری كوفی بوو، له سه‌رده‌می موعته‌سه‌م سه‌رقاڵی ئه‌و كاره بوو، ئیبن حه‌جه‌ر(852كـ) ده‌ڵێت: ئیسماعیلی زومه‌كحه‌ل (788كـ) “ زۆرترین موسحه‌فی بچووكی نووسیوه‌ته‌وه.
هه‌موو كارێكی ده‌ستی ماندوكه‌ر و له‌سه‌ره‌خۆ و قورسه، به‌ڵام كاری نووسینه‌وه له ڕووی به‌رهه‌مه‌وه زۆر جیاواز بوو، به‌رهه‌مه‌كانیان زۆر بڵاو بووه، كتێب هه‌بوو سه‌دان نووسخه‌ی له به‌رده‌ست دابووه له یه‌ك كات، بۆ نمونه كتێبی “الفرق بين النبي والمتنبي“ للجاحظ – له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌م بووه به‌ڵام سه‌دان نووسخه له به‌رده‌ست بوو، ته‌نانه‌ت له مه‌وسیمی حه‌ج بانگی بۆكراوه، حه‌مه‌وی ده‌ڵێت: من نزیكه‌ی سه‌د نووسخه، یاخود زیاترم له‌وێ بینیوه، هه‌ندێك به ته‌نیا له زانایان هه‌زار نوسخه سه‌حیحی بوخاری لابووه.
پێشبڕكێی بازرگانی
نووسه‌ره‌وه‌كان پێشبڕكێیان بوو له خێرایی نووسین و توانی نووسینی كتێبی گه‌وره، مه‌راكیشی هه‌ندێك هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ده‌خاته ڕوو له سه‌رده‌می خۆی بۆ قه‌باره‌ی كتێبه‌كان بۆ نمونه: كتێبێكی بچووك به قه‌باره‌ی دیومانی المتنبي (نزیكه‌ی5350 به‌يت) بووه، “كتێبێكی مام ناوه‌ن” به ئه‌ندازه‌ی دیوانی ئه‌بوو ته‌مّام (نزیكه‌ی 7300 به‌يت)، “كتێبی گه‌وره” يضم 15 هه‌زار به‌يت زیاتر بووه، فأكثر، له‌وه‌یه له‌وێ كتێبی گه‌وره له نێوان زۆر گه‌وره مام ناوه‌ند بووه.
یه‌كێكی تر له نمونه‌كانی پێشبڕكێ له نێوان نووسیره‌وان، محمد بن تاهر مه‌قدسی زاهیری (507كـ) ده‌ڵێت: ده‌ڵێت ” صحيح البخارِي ومسلم وابن داود سبع حه‌وت جار نووسیته‌وه، سنن ابن ماجه بالوراقة ده جار نووسیته‌وه“ ئیبن نه‌دیم لێ فه‌یله‌سوفی مه‌سيحي ئه‌بو زكريا يه‌حيا بن عه‌دي (364كـ) “ ده‌یگوت شه‌و و رێژێك سه‌د لاپه‌ڕه‌م نووسیته‌وه.
ئه‌بوو عه‌لی شه‌هاب عه‌كبری له نێوان نووسه‌ره‌وان شانازی به‌خۆی ده‌یگوت: دیوانی موته‌نه‌بیم به سێ شه‌و نووسیته‌وه، ئیبن خه‌زابه(489كـ) ده‌ڵێت: ساڵی 466 به ته‌نیا حه‌و جار كتێبی سه‌حیحی موسلم نووسیته‌وه، كتێبی جوهرة التوحيد‘ للقاني (1041كـ) “ له یه‌ك رۆژدا حه‌وت نووسخه‌ی نووسیته‌وه.
رۆژهه‌ڵاتناسی ئیسپانی خولیان ریبیرا ده‌ڵێ: محه‌مه‌د بن ئیسماعیل بن ئه‌بو فه‌وارس له سه‌ده‌ی چوار به دوو حه‌فته موسحه‌فێكی قورئانی ده‌نووسیه‌وه، مه‌راكیشی ده‌رباره‌ی یوسف بن جنان سه‌له‌وی ده‌ڵێ: وا راهاتبوو هه‌موو رۆژێك بیست لاپه‌ڕه‌ی ده‌نووسیه‌وه، هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك بیست و حه‌وت دیر بوو، زیاتر له سه‌د به‌رگ كتێبی نووسیه‌وه.
گه‌وره‌یی و بچووكی كتێبه‌كان لای نووسه‌ره‌وان له خێری ته‌واوبوونی جیاوازی هه‌بوو، كتێبی بچووك زوو ته‌واو ده‌بوو له كتێبی گه‌وره، كاتێك ئیبن ئه‌بی شه‌یبه (235كـ) ده كه‌سی به كرێ گرت بۆ ئه‌وه‌ی كتێبی “المصنَّف” بۆ بنووسنه‌وه، كتێبی“تاريخ دمشق” ابن عساكر (571كـ) (80 به‌رگ) بوو به‌سه‌ر ده كه‌س دابه‌شكرا، به دوو ساڵ ته‌واویان كرد، ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كی گونجاوه بۆ پێوه‌ری نووسینه‌وه، هه‌روه‌ك فرانز رۆزنتال ده‌ڵێت” ئیبن حوته‌یه‌ی فاسی نووسخه‌ی كتێبی به‌س خێزان و كچه‌كه‌ی دابه‌ش ده‌كرد.
ئاشكرایه نووسه‌ره‌وه‌كان جیاوازیان هه‌بووه له جواننوسی و بێ هه‌ڵه‌یی، زۆجار هه‌بووه به‌خه‌ت خۆش یاخود ناخۆش وه‌سف كراون، یاخود شاره‌زا و لێهاتوو، خه‌تی هه‌نده‌سیی، كه شیخی خۆشنووسان ئیبن به‌وابی به‌غدادی (413كـ)رێساكانی بۆ دانابوو، بۆ نمونه ئیبن حه‌جه‌ر ده‌رباره‌ی زوموحول ده‌یگوت خه‌ته‌كه‌ی زۆرجوانه.
له‌كاتی كاری ورده‌كاری زۆرجار نووسه‌ره‌وه‌كان ده‌كه‌نه هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره ــ ئه‌وانه‌ی زانا نه‌بوون ــ یاخود لێی كه‌م ده‌كرد یاخود زیاده یاخود پاش و پێش، كتێبیان ده‌كرده كتێبی كه‌سێكی تر، چه‌ندین هه‌ڵه‌ی تریش، بۆیه ئێستاش توێژه‌ره گه‌وره‌كانی بواری تووراس تووشی هیلاكه‌تی زۆر ده‌بن، بۆیه زانایانی پێشوو كتێبیان له سه‌ر هه‌ڵه و پاش و پێشكردنی كتێبه‌كان نووسیوه به ناوی “أخبار المصحِّفين” وفي “شرح ما يقع من التحريف والتصحيف”.
بۆ جاحز له كتێبی “الحیوان” سكاڵای خۆی ده‌كات له‌وه‌ی كتێبه‌كانی رووبه‌ڕووی كاره‌ست بووینه‌وه له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌یانووسنه‌وه، زۆرجار نووسه‌ر ویستوویه‌تی پاشوپێشی وشه‌یه‌ك، یاخود هه‌ڵه‌یه‌ك راست بكاته‌وه، نووسینه‌وه‌ی ده لاپه‌ڕه زۆر ئاسانتربووه له چاكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه.
سبوكی ئیبن (771كـ): “ هه‌ندێك له‌وانه‌ی كتێب ده‌نووسنه‌وه له خوا ناترسن، زۆر به‌خێرایی شت ده‌نووسنه‌وه له‌كاتی نووسینه‌وه شت نانووسرێته‌وه، ئه‌وه‌ش له پێناو زوو ته‌واوكردن و كرێی نووسینه‌وه به جارێك، ئه‌وه خیانه‌ته له خوا و به زایه‌دانی زانست.
دووكان و بازاڕی نووسینه‌وه ته‌نیا بواری كتێب و بڵاوكردنه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو شوێنی به یه‌كگه‌یشتنی پیاوانی بواری زانست و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری بوو، له دانیشتنه‌كان جۆره‌ها باسی فیكر و ئه‌ده‌ب و مه‌عریفه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرا ره‌خنه ده‌گیرا، وه‌رده‌گیرا، ره‌ت ده‌كرایه‌وه.
جاحز ئه‌وه‌ی تێبینی كردبوو، ئه‌وه‌ی له بازاڕی ئه‌وان بڵاو ده‌كرێته‌وه بایه‌خی زیاتره، هه‌ر كه‌سێك قسه‌یه‌كی بكردایه، ده‌یبرده ناو ئه‌و بازاڕه، پاشان ده‌گێڕدرایه‌وه به‌بێ چه‌سپاندان و وه‌سه‌تان له‌سه‌ری، ته‌وحیدی ده‌ڵێ: كۆمه‌ڵێك له “إخوان الصفا‌ء”ئه‌وكاته‌ی ویستیان “رسائل فلسفتهم“بڵاوبێته‌وه پێشكه‌شی رایگشتی بكات له ناو نووسه‌ره‌وان بڵاویان كرده‌وه.
ئیبن جه‌وزی (597كـ) ده‌ڵێت: نووسه‌ره‌وه‌كان بازاڕێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو شوێنی دانیشتنی زانایان شاعیران بوو له ره‌سافه‌ی به‌غدا، موقریزی (845كـ) بازاڕی كتێبفرۆشان و نووسه‌ره‌وانی له شوێنه گرنگه‌كانی قاهیره‌ی دانابوو.
ده‌رباره‌ی ئه‌و دووكانانه زانایانی مێژوو چیرۆكه‌كانی سه‌ردانیكه‌رانیان تۆماركردووه له نمونه‌ی:
الأصمعي وأبي نواس، أبي العيناء أبي هفان والجاحظ، المتنبي و الأصفهاني والسيرافي والنديم، التوحيدي وابن سيناء والمعري، ياقوت الحموي وياقوت الموصلي وياقوت المستنصري، له شاره‌زایانی شه‌رع و فه‌رمووده الزركشي وابن عرفة التونسي والحافظ ابن حجر العسقلاني.
كارێكی گرانه بتواندرێت لیستی باسكراوه‌كان كۆبكرێته‌وه، ئه‌وه‌ی مێژوو باسی نه‌كرده‌وه زۆر زیاتره له‌وه‌ی باسكراوه، هه‌ندێك له‌وانه‌ی له قۆناغێكی ته‌مه‌نیان له‌و بازاڕه كاریان كردووه، وه‌ك السيرافي والنديم والتوحيدي والياقوتيْن الحموي والموصلی.
نووسینه‌وه و قانوون
نووسه‌ره‌وه‌كان سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ جۆره‌ها كتێب و دیوان و به‌ڵگه‌نامه‌بوو، زۆریان گوێیان به ناوه‌رۆكی ئه‌و شته نه‌دا، كه ده‌یانووسیوه، یاخود هی كێیه، ئیبن نه‌دیم نزیكه‌ی 110 كتێبمان بۆ باس ده‌كات كه باسی چیرۆكی عاشقان و خۆشه‌ویستانمان بۆ ده‌كات له جین مرۆڤ، بۆیه زانایانی ده‌سه‌ڵات داوای رێگریان ده‌كرد له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك كتێبی دیار له نێوان خه‌ڵك.
ته‌به‌ڕی (310كـ) له ڕووداوه‌كانی ساڵی 279 ئه‌وه‌ی هێناوه، كه سوڵتان موعته‌مه‌دی عه‌باسی كتێبفرۆشه‌كانی سوێند ده‌دا كه كتێبه‌كانی كه‌لام و جه‌ده‌ل و فه‌لسه‌فه نه‌فرۆشن.
خه‌تیبی به‌غدادی (463كـ) باس له‌وه ده‌كات كه له‌و كاته‌ی قازی حوكمی ئه‌بو عه‌بدوڵای حه‌لاجی309 فه‌یله‌سوف و سۆفی دا كۆمه‌ڵێك له كتێبفرۆشانی كۆكرده‌وه كه كتێبه‌كانی حه‌لاج نه‌فرۆشن و بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.
سبوكی ئیبن پێویستی قانوونی نووسینه‌وه‌ی كتێبی پوخت كردۆته‌وه، كه پابه‌ند به‌وه‌ی هیچ كتێبێكی ئه‌هلی بیده‌ع ئه‌هواء نه‌نووسینه‌وه، به هه‌مان شێوه ئه‌و كتێبانه‌ی هیچ سودێكیان نیه، وه‌ك ژیانی عه‌نته‌ر، كتێبه‌كانی تری بواره جۆره‌كانی زه‌مه‌نی به سه‌رچوو، كه ئایین پێویستی پێی نیه، به هه‌مان شێوه كتێبی گاڵته‌وگه‌ب، پێویسته نووسه‌ره‌وه دینه‌كه‌ی به دونیای نه‌فرۆشێت.
دوكانه‌كان ته‌نیا شوێنی نووسینه‌وه‌ی كتێب و به‌ڵگه‌نامه نه‌بوون، به‌ڵكو سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی تری نووسینه‌وه‌ی لێ ده‌فرۆشا، له‌وانه‌ی پیشه‌سازی دروستكردنی كاغه‌ز، له سه‌رده‌می مورابیتین رێژه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كاغه‌زی تێدا دروست ده‌كرا 104 شوێن بوو، له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی موه‌حیدین گه‌یشته چوار سه‌د كارگه، به هه‌مان شێوه هونه‌ره‌كانی خه‌ت و به‌رگكردنی كتێب و زوبه‌ندكردنی، هونه‌ری رازاندنه‌وه‌ی كتێب گه‌یشتبووه به‌رزترین ئاست، كه جوانترین هونه‌ره‌جوانه‌كانی مرۆڤایه‌تی بوو.
ئیبن نه‌دیم ناوی حه‌وت كه‌س له دیارترین ئه‌وكه‌سانه‌مان بۆ باس ده‌كات كه كاریان زووبه‌ندكردنی كتێب بووه، دیاترینیان “ابن أبي الحرِيش” كه له كتێبخانه‌ی “الحكمة“ی مه‌ئمون له به‌غدا كاری ده‌كرد، یه‌كێكی تر له‌وانه قاضي القضاة ئه‌بو بكه‌ر بن عاصم الغرناطي (829كـ) له منداڵیه‌وه سه‌رقاڵی به‌رگكردن و زووبه‌ندی بوو.
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی كاغه‌ز دروستكردنی قه‌ڵه‌م و مه‌ره‌كه‌ب و كیما و پێكهاته‌كان ره‌نگه‌كانی مه‌ره‌كه‌ب گه‌شه‌یان كرد، تا ئه‌وه‌ی شاره‌زابوون هونه‌كاری مه‌ره‌كه‌ب، به جۆرێك نووسینی شه‌و به‌رۆژ نه خوێندرێته‌وه، سه‌فه‌دی ده‌ڵێت: هه‌ندێك له خه‌ڵكی مه‌غریب بۆ مه‌لیك كامیلی ئه‌یوبیان ( 635كـ) له پارچه كاغه‌زه‌كی سپیایان نووسی، ئه‌گه‌ر له به‌رچرا خوێندرایه‌وه، ئه‌وه زیویه، ئه‌گه‌ر له به‌ڕۆژ خوێندرایه‌وه ئه‌وه زێڕیه، ئه‌گه‌ر له ژێر سێبه‌ر خوێندرایه‌وه ئه‌وه مه‌ره‌كه‌به‌كه‌ی ڕه‌شه.
له سه‌ر ئاستی رێكخستن، پێویسته بۆ پیشه‌ی نووسینه‌وه وه‌ك هه‌موو پیشه و پیشه‌سازیه‌كانی تركه شاره‌زاكانی ئه‌و بواره‌ی خۆیان بنووسنه‌وه، ئه‌زموونه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی كۆكه‌نه‌وه، سه‌ندیكای چاودێری پیشه‌كه هه‌بێت، به ده‌سته‌ی نووسه‌ره‌وان ناسرابێت، یه‌كێك له‌وانه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ی وه‌رگرت عبد الرحمن بن أحمد الحميدي به شێخی نووسه‌ره‌وانی میسڕی ناسرابوو له كۆرتایی سه‌ده‌ی ده‌ی كۆچی.
قه‌ڵه‌می شاره‌زایانی پێشووی بواری نووسینه‌وه رێنیشانده‌رمانن داب و نه‌ریتی ئه‌و پیشه‌یه و پێداچوونه‌وه و به‌راوردكردن و پاراستنیان به به‌رگ تێگه‌رتن و رازاندنه‌وه‌یان به هاوزێركردن و هونه‌ركاری، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆریان ته‌نیا ناونیشانه‌كانیان گه‌یشتووه به ئێمه له‌وانه”
“رسالتان في مدح الوراقين وذمهم“ جاحظ، “رسالة الوراقة”ی ئه‌بوو زيد البلخي (322كـ)، كتێبی“تنويق النطاقة في علم الوراقة” عبد الرحمن بن مسك السخاوي (1025كـ).
ئه‌و كتێبانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان گه‌یشتووه به ئێمه كه‌من، دیارترینیان كتێبی” التيسير في صناعة التسفير” ی ئه‌بوو عمرو بكر بن إبراهيم الإشبيلي (629كـ)، ورشتهبهندی“تدبير السفير في صناعة التسفير” ی ئین ئه‌بي حميدة.
دوای ئه‌و گه‌شته فراوانه‌ی نووسه‌ره‌وان پێویسته ده‌ست به دابه‌زینی بكه‌ن بۆ وه‌ستانی ناچاری له “چركه‌ساتی گۆتبه‌رگ” وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كۆتایی هێنانی یه‌كجاری دوای تێپه‌ڕینی دوو سه‌ده و نێو تێپه‌ڕی به‌سه‌ر ئه‌و چركه ساته.
دوای حه‌وت ده‌یه له داهێنانی “چاپخانه” چابخانه له ده‌رگه‌ی زمانی عه‌ره‌بی دا، هاته جیهانی عه‌ره‌بی به كتێبی “صلاة السواعي” المسيحي ده‌ستی پێكرد، كه یه‌كه‌م كتێبی عه‌ره‌بی له ساڵی 919ی كۆچی 1514 زاینی چاپكرا، یه‌كه‌م كتێبی نۆبه‌ره‌ی توراسی ئیسلامی له ئه‌وروپا كتێبی “الكافية”ی ئیبن حاجب و”الآجرومية” و”نزهة المشتاق”ی ئیدرسی بوو، پاشان یكه‌كه‌م كتێبی توراسی ئیسلامی له جیهانی ئیسلامی چاپ و بڵاوكرایه‌وه، وه‌رگێڕانی قامووسی ، “الصحاح” ی جه‌وهه‌ری بوو بۆ توركی كه له ساڵی 1142كۆچی/1729زایینی له ئه‌سته‌نبۆڵ له‌و چاپخانه‌یه چاپكرا هێنرابووه وڵاتی ئیسلامه‌وه.
تێبینی: ساڵی ناو كه‌وانه‌كان، ساڵی كۆچیدوایی ئه‌و زانایانه، كه باسكراون.