چۆن ده‌ڕواننه واقیعی ئێستای ئومه‌ی ئیسلامی؟
دیمانه لەگەڵ عه‌بدولحه‌مید ئه‌بوو سوله‌یمان
ئومه‌ی ئیسلامی ئه‌مرۆ به خراپترین قۆناغ دا تێ ده‌په‌ڕێت، سه‌رچاوه‌كانی و مێژووی كه‌م نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا له دۆخێكی نامۆ ده‌ژیت، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینێت، كه رۆشنبیری هاوچه‌رخی كه‌م و كوڕی هه‌یه، پێویستی به پێداچوونه‌وه‌یه، به جۆرێك بێت به كرده‌یی بیكاته‌وه به باشترین ئومه‌تێك، ئیسلام و قورئان په‌یامی هه‌موو مرۆڤایه‌تین، ته‌نیا تایبه‌ت نیه هه‌ندێك گه‌ل، له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێویسته بزانین موسڵمانانی سه‌ره‌تا چۆن ژیاون له سه‌ره‌تای ئیسلام به‌و توانا كه‌مه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا توانیویانه ئیسلام بڵاو بكه‌نه‌وه له جیهان، به حیكمه‌ت و ئامۆژگاری جوان، چۆن ئه‌و ئومه‌ته به‌و هه‌موو سه‌رچاوه و توانایه‌ی ئێستا له په‌راوێزی مێژوو دا ده‌ژیت، چۆن خۆی له‌و مێژووه برده دره‌وه، من وه‌ك ئاستی كه‌سی و فكری كه ئه‌و رێڕه‌وه بانگه‌وازی و فیكریه‌ی گرتوومه‌ته به‌ر، له‌و ئیشكالیه‌ته مه‌ترسیداره ده‌كۆڵمه‌وه، بۆچی ئه‌و ئومه‌ته له مێژوو ده‌رچووه” هه‌وڵمداوه خشتێكی بچوك بم له میتۆدی چاكسازی ئومه‌تی ئیسلامی، یه‌كه‌م كتێبم به ناوی (نظریة الإسلام الإقتصادیة الفلسفة والوسائل المعاصرة) كه روونم كردۆته‌وه ره‌گه‌زه‌كانی شوێن و كات پێوه‌ندیان به چه‌مكه‌كان هه‌یه، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی له واقیعێكی دیاریكراو دروستكرد، ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تی زیره‌كانه‌ی ته‌به‌نی كرد، كه ده‌وڵه‌تی مه‌دینه‌ی له سه‌ر بنه‌ماكانی ئیسلامی دروستكرد، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌گۆڕاوی كرد به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ره‌خنه‌گر، جۆره‌كانی ریبای هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كڕین و فرۆشتنی زێر و زیوی گۆڕی زێڕ به ئه‌ندازه‌ی زێڕ و زیو به ئه‌ندازه‌ی زیو، بۆیه پێویسته ئومه‌تی ئیسلامی چه‌مكه‌كانی له قورئان وه‌ربگرێت به جۆرێك وه‌ریان بگرێت كه بتواندرێت چه‌مكه قورئانیه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، هه‌ركات بارودۆخه‌كان گۆڕا، هه‌روه‌ها دووباره چاو به جێبه‌جێكردنی بخشێنه‌وه، بۆ نمونه شورای ئیسلامی له دۆخێكی جیاواز جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه له وڵاتانی رۆژئاوا له ژێر ناوی دیموكراسی، به‌ڵام له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری جێی گرته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسلام ناوه‌رۆكه‌كه‌ی داپه‌روه‌رییه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان و نا موسڵمانان، به‌ڵام واقیعی سیسته‌می سیاسی له سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌كان گه‌نده‌ڵی و سته‌مكارییه، ئه‌وه چۆن رووی دا، پێغه‌مبه‌ر چۆن هۆشداری دا له‌و هه‌موو ئاشووبه‌ی تووشی ئومه‌تی ئیسلام ده‌بێت له‌و زه‌مه‌نه.
دیدگای تۆ وه‌ك بیرمه‌ندێكی ئیسلامی ئه‌و بنه‌مایانه چین كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، ئه‌مرۆ پێویستمان به‌چیه؟
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر له سه‌ر سێ بنه‌ما دامه‌زراوه، گه‌یاندن، ئه‌مه به‌كرده‌یی له‌گه‌ڵ دابه‌زینی قورئان ده‌ستی پێكرد پێغه‌مبه‌ر په‌یامه‌كه‌ی گه‌یاند خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ما فرطنا في الكتاب من شي‌ء) دووه‌م: بانگه‌واز بریتیه له به‌رچاوروونی به شێوه‌یه‌كی جوان به بیروباوه‌ڕی ( زۆركردن له دین نیه) سێیه‌م ده‌وڵه‌ت، یاخود حوكم، لێره پێویستی به قانوونه كه له ده‌قه‌كان وه‌رگیرابێت، بریتیه له ( ماڵ، خوێن، مافه‌كان) لێره‌وه به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات دێته گۆڕێ، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌ستی به‌سه‌ر بانگه‌واز داگرت بووه قسه‌كه‌ر به‌ناوی موقه‌ده‌س، وای لێدێت ناكرێت هه‌ڵه بكات، ناكرێت له گۆڕانكاری دابێت، به‌رده‌وام له سه‌ر حه‌قه، له‌و حاڵه‌ته ئایین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنێت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه سته‌مكاری و گه‌نده‌ڵی قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات و سامانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، پێویسته ده‌سه‌ڵات هیچ پێوه‌ندی به بانگه‌واز و واجبه بانگه‌وازیه ئاشكراكان نه‌بێت، پیاوی ده‌سه‌ڵات ئه‌ركی پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی ئیسلامییه، لێره جیاوازیه‌ك هه‌یه له نێوان بانگه‌واز و كاری سیاسی، بانگه‌واز له سه‌ر بنه‌ما و ئامانج و به‌های ئیسلامییه، به‌ڵام كاری سیاسی دوو به‌شه، به‌شێكی به‌هایه، به‌شێكی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌وله‌ویاته، ئه‌وه‌ش خه‌ڵك تێیدا جیاوازن، له‌و حاڵه‌ته پارته‌كان به‌رنامه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه روو، ئومه‌ت سه‌یری ئه‌و به‌رنامانه ده‌كات گونجاوترینیان هه‌ڵده‌بژێرێت، ژیانی سیاسی دوو چینه، چینێك بۆ هه‌موو خه‌ڵكه موسڵمان و نا موسڵمان، چینێك تایبه‌ته به خاوه‌ن بیروباوه‌ڕه‌كان له كاروباری تایبه‌ت، چینی باڵا، یاخود چینی گشتی چینی مرۆڤایه‌تین سروشتیان پێكهاتووه له دادپه‌روه‌ری و پاكی و كاركردن به شێوه‌یه‌كی جدی، هه‌موویان له سه‌ر ئه‌وه هاوڕان موسڵمان و ناموسڵمان، لێره‌وه كاری ده‌وڵه‌ت خۆی ده‌بینیتێته‌وه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بنه‌ما ده‌ستوریانه‌ی كه ژیانی گشتی له سه‌ر دامه‌زراوه، هه‌موویان له‌سه‌ری كۆكن، سه‌باره‌ت به موسڵمان كاركردن به جدی بیروباوه‌ڕ و پابه‌ندی و ئه‌خلاقه، به كه‌سانی تری ناموسڵمان هه‌ندێك جار به‌رژه‌وه‌ندیه.
جیهانی ئیسلامی له قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌ژیت، موسڵمانان چۆن ده‌توانن له‌و ئارێشه‌یه ده‌رچن، ئایه شۆڕشه‌كانی عه‌ره‌بی توانای ئه‌و ده‌رچوونه‌یان هه‌یه دیدگای تۆ چیه؟
راسته ئومه‌تی ئیسلامی له سه‌رده‌می قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له رابردوو چه‌ندین هه‌وڵدرا له سه‌ر ده‌ستی پیاوانی ئومه‌ت، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌وڵه‌كان هه‌وڵی تاك و كاردانه‌وه بوون، لێره‌وه ئه‌وه‌ی رووده‌دات ئه‌نجامی ئهوكارهساتانهیه، ئه‌وه‌ی رووده‌دات له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ساتانه‌یه له ئاستی ناوخۆ بێت، یاخود ده‌ره‌كی، به‌ڵام له ژێر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا كه ئومه‌تی عه‌ره‌بی پێدا تێده‌په‌رێت ده‌ڵێین: هه‌وڵی گۆڕانكاری به رێگای توندوتیژی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه، چونكه به‌كارهێنانی هێزی توند ده‌بێته هۆی نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی، بۆ نمونه له رۆژئاوا توندوتیژی ڕێگایه‌ك نیه بۆ گۆڕانكاری سیاسی، به‌ڵكو رێگه‌ی گۆڕین سندوقی ده‌نگدانه، پێویسته تێ بگه‌ین، ئیسلام وه‌ك ئایینی كامڵ ئه‌گه‌ر گۆڕا بۆ پرسی هۆز و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو وه‌ك ئه‌وه‌ی روویدا له لیبیا، ئه‌وه زۆر مه‌ترسیداره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَإِن طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا ۖ فَإِن بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَىٰ فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّىٰ تَفِيءَ إِلَىٰ أَمْرِ اللَّهِ ۚ فَإِن فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا ۖ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ) پێویسته له سه‌ر عاقڵمه‌ندانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی رێگه‌چاره بگرنه بۆ ئه‌و پرسه، رێگری بكه‌ن له به‌كارهێنانی چه‌ك دژی گه‌لی لیبی، به‌ڵام ئه‌وان جێیان هێشتن بۆ هاوپه‌یمانی ناتۆ، نه‌چوونه پێش بۆر ئه‌وكاره، لێره‌وه ئه‌وه‌ی روو ده‌دات ده‌كرێت ناوی بنێین (ئه‌و پهلكهی پشتی وشتری شكاند) بۆیه له سه‌ر عاقڵمه‌ندان پێویسته سیاسه‌تی چاكسازی خۆیان بگۆڕن بۆ حاڵی ئومه‌ت، دوو چه‌مك هه‌یه له چاكسازی پێویسته، بریتیه له جیاوازی تواناكان یه‌كسانی له رێزگرتن، كه ده‌سته‌به‌ری یه‌كسانی پێ ده‌كرێت” جیاوازی تواناكان شتێكی سه‌ره‌كیه له ژیان، به‌ڵام رێزگرتن له‌و ئایهتنه وه‌رگیراوه، كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ولقد كرمنا بنی آدام) ئه‌وه وشه‌یه‌كی قوربانی ره‌هایه، نه‌ك زیره‌كی و هێز و … هتد به‌ڵكو عیزه‌ت بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا و ئیماندارانه، رێزگرتن په‌یوه‌سته به یه‌كسانی و مامه‌ڵه‌ی سیاسی له نێوان هاونشتیمانان و ده‌سه‌ڵاتداران، پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌و پرسیاره بۆ ئه‌بو به‌كر روون ده‌كاته‌وه كاتێك هه‌موو ماڵه‌كه‌ی ده‌هێنێته لای پێغه‌مبه‌ر، پێغه‌مبه‌ر پرسیاری لێده‌كات به‌چی خێر ده‌كه‌ی ئه‌ی ئه‌بو به‌كر؟ ئه‌بو به‌كر گوتی: هه‌موو ماڵه‌كه‌م، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی چیت بۆ منداڵه‌كانت به جێهێشتووه، ئه‌بو به‌كر گوتی: خوا و پێغه‌مبه‌ری خوام بۆ به‌جێهێشتوون. زۆرێك ئه‌وه‌یان كردۆته به‌ڵگه له سه‌ر گه‌وره‌یی ئیمانی ئه‌بو به‌كر، ئه‌وه جێی گفتوگۆكردن نیه، به‌ڵام واتایه‌كی سیاسی هه‌یه زۆرێك لێی بێ‌ئاگان، كه بریتیه له‌وه‌ی من خوام بۆ جێهێشتوون، تۆش به‌و سیفه‌ته‌ی فهرمانهڕهوای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئه‌وه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه، شتێكی تر كاتێك موهاجیره‌كان چوون بۆ مه‌دینه، ئهنساڕییهكان ماڵیان له‌گه‌ڵ به‌شكردن، ئه‌هلی سوفه هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان داوایان نه ده‌كرد، چونكه ده‌یانزانی كه‌سێك ده‌ست پان بكاته‌وه، كه‌رامه‌تی نیه، مسوڵمانی راسته‌قینه ده‌ستی له‌به‌ر كه‌س پان ناكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌وه‌ستانیش بێت، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی له‌كه‌داركردنی كه‌رامه‌تی، نابینی كه‌سێك به‌رێز بێت و توانای كاركردنی هه‌بێت و ده‌ست پان بكاته‌وه، یاخود كه‌سێك بدۆزێته‌وه تا هاوكاری بكات، ئه‌ویش هاوكاری نه‌كات، یاخود خۆی بچووك بكاته‌وه، هاوه‌ڵان چه‌ند هه‌زار كه‌سێك بوون جیهانیان هه‌ژاند، مێژوویان گۆڕی، به‌ڵام ئومه‌تی ئیسلامی ئه‌مرۆ ژماره‌یان ملیارونیوێكه هیچ به‌هایه‌كی نیه، ئومه‌ت له رابردوو دروستكه‌ری مێژووبوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له په‌راوێز ده‌ژین، له‌و چوارچێوه‌ی خۆی ده‌رچووه، به‌هۆی داڕمانی میتۆدی دروست له خۆیان، ئێستا ناتوانی گرنگی به نه‌وه‌كانی خۆی بدات، ده‌مرن و ده‌كوژرێن له هه‌موو شوێنێك، ئه‌و ئومه‌ته هیچ بوونێكی نیه.
له سه‌ر ئاستی كه‌سی هه‌ڵساوی به چه‌ند هه‌وڵێكی فیكری بۆ دانانی نه‌خشه‌رێگه‌یه بۆ چاكسازی ئومه‌ت و گێرانه‌وه‌ی پایه‌ی، ئه‌وه له میانه‌ی پرۆژه‌ی فیكریت چۆنه؟
له راستیدا له ژیانی خۆم هه‌وڵم داوه له‌وه بگه‌م، ئه‌وه حه‌زی یه‌كه‌ممه له میانه‌ی سێ كتێب هه‌وڵمداوه نهخشهرێگهیهكی دروست بكێشم، یه‌كه‌م”أزمة العقل المسلم” هه‌وڵمداوه تێبگه‌م ئه‌وه چی روویدا ئومه‌تی گه‌یانده ئه‌و حاڵه‌ته خراپه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی له توانا و به‌ها، نه‌خۆشی راسته‌قینه ئومه‌تی گرتۆته‌وه، رۆڵه‌كانی ده‌زانن پێویسته چ كارێك باشه بیكه‌ن، به‌ڵام نایكه‌ن، كاری هه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئێمه لیستێكی درێژمان هه‌یه له‌و شتانه‌ی پێویسته، پێویسته یه‌ك بین، نه‌ك پێچه‌وانه‌ی، هیچ شتێك ناكه‌ی، چونكه په‌روه‌رده‌ی ویژدانمان له‌گه‌ڵ عه‌قڵ به یه‌ك هێڵ ناڕوات، ئیراده‌مان كه‌مه، فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر هه‌یه ئه‌و كێشه‌یه روون ده‌كاته‌وه ده‌فه‌رمووێت: باشترینتان له نه‌فامی باشترینتانه له ئیسلام، ئه‌گه‌ر تێبگه‌ن. لێره جه‌خت له‌سه‌ر لایه‌نێكی په‌روه‌ره‌دیی زۆر گرنگ دهكهیتههوه كتێبێكی درێژم بۆی داناوه له چوارچێوه‌ی په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی دروست به ناونیشانی (أزمة الإرادة والوجدان المسلم) كتێبی سێیه‌م ناوم ناوه (الرؤیة الكونیة الحضاریة القرآنية) ئه‌گه‌ر موسڵمان ئامانجێكی گرنگی نه‌بوو شایسته‌ی ئه‌وه بوو ژیانی له‌پێناو به‌خت بكات هیچ به‌هایه‌كی نیه، ئومه‌تی ئیسلامی له ئێستادا هیچ ئامانجێكی نیه، ده‌خوات و ده‌نوێت و چاوه‌ڕوانی مردنه، ئه‌و كتێبه له شوێنی نه‌خشه ڕێگه‌یه بۆ ئومه‌تی ئیسلامی، كارێكی تر هه‌یه كاتێك له قۆناغی دووه‌م بووم پرسیارم له خۆم كرد بۆچی موسڵمانم زۆرم له ئایینه‌كان خوێنده‌وه ده‌رونی خۆم له رووی فكریه‌وه زیندانی كرد، به‌رێگه‌ی عه‌قڵی رووت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه قه‌ناعه‌تێك، نه‌كرێت گومانی تێكه‌وێت ئه‌و پێغه‌مبه‌ر ره‌وانه‌كراوه، من دڵنیام كه قورئان و ئیسلام پێویسته نمونه‌یه‌كی باڵای هه‌بێت، ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه وای لێكردم توانای گفتوگۆم هه‌بێت به عه‌قڵ و لۆژیك له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه گومان ده‌ورژێنن ده‌رباره‌ی ئه‌و ئایینه پاكه، له‌میانه‌ی حوكم كردن به عه‌قڵێكی دروست توانیم دیدگا فكریهكانم بنیات بنێم بۆ هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی روبه‌ڕوویان ببه‌مه‌وه، بۆ نمونه ساڵی 1999 كاتێك له دروستكردنی زانكۆی ئیسلامی مالیزی بوومه‌وه، سه‌ردانی واشنتۆنم كرد ده‌بینم له‌وێ كێشه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه كه رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌رباره‌ی “لێدانی ئافره‌ت له ئیسلام” جوڵاندویانه، منیش هه‌ستام به شیكاری ئایه‌تی قورئانی گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه وشه‌ی “أضربوهن” بهكارهێنانهكی مه‌جازییه، به واتایی لێیان دووركه‌ونه‌وه” ئه‌و دیدگا فكریهم له كتێبێك نووسی به ناونیشانی ” لێدانی ئافره‌ت” هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی رووبه‌ڕووم ده‌بنه‌وه ده‌یگێڕمه‌وه بۆ قورئان و فه‌رمووده، ده‌گه‌م به ئه‌نجام.
چۆن ده‌ڕوانیه گوتاری ئیسلامی ئێستا، چۆن ده‌ڕوانیه ئه‌وانه‌ی كه ره‌خنه له ئیسلام له رێی سیسته‌می سزادان، بۆچوونی تۆ چیه؟
پێویسته له چه‌مكه قورئانیه‌كان بگه‌ین له سیسته‌می حوكم، هه‌موویان له ده‌وری داننان به بنه‌مای دادپه‌روه‌رانه ده‌خولێنه‌وه، به هه‌مان شێوه ناوه جوانه‌كانی خوای گه‌وره (الغفور الرحیم الودود) تا كۆتایی له‌وانه (القهار المنتقم الجبار) هه‌ڵه‌ی گوتاری ئیسلامی ئێستا له‌وه دایه زۆرێك له وته‌بێژه‌كانی به ناوی ئایین پاشكۆی ویستی سیاسین، ده‌ستیان كردووه به قسه‌كردن به گوتاری هه‌ڕه‌ش و ترساندنی كه‌مته‌رخه‌مان به ئاڕاسته‌ی (الجبار المنتقم القهار) به ته‌نیا، ئه‌وه‌ش كارێكی ره‌تكرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئیماندارانه‌ی ده‌یانه‌وێت چاك بن، سه‌رپێچی خوا ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ئه‌وانه‌ی ئیمانیان زۆر خۆشه‌ویستیان بۆ خوا هه‌یه، پێوه‌ندی موسڵمان به په‌روه‌ردگاری پێوه‌ندی خۆشه‌ویستنه، روونكردن له ناوه‌كانی (الغفور الرحیم الودود) موسڵمان ترسی له تووڕه‌یی خۆشه‌ویستی هه‌یه، ئه‌وه ترسێكی ئیجابیه، لێره‌یه موسڵمان جیاوازی ده‌كات له نێوان كافر و ئه‌وه‌ی ئینكاری ده‌كات، له نێوان ئیماندار و ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت باش بێت، پێویسته گوتاری ئیسلامی له سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست بنیات بنرێت رووبه‌ڕووی رۆشنبیری درۆكردن ببێته‌وه، كه له ناو رۆڵه‌كانی ئومه‌تی ئیسلامی بڵاوبۆته‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌وه سیاسیه درۆ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی ده‌كات، باوك درۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی ده‌كات، كاتێكیش منداڵه‌كه‌ی درۆ ده‌كات به توندی لێی ده‌دات، بێ ئه‌وه‌ی له‌وه بگات بۆچی گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه بۆچی منداڵه‌كه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووره ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ههڵدهستت میكانزمێك له سزایی باوكی ده‌یپارێزێت، ده‌گۆڕێت بۆ كه‌سێك دروزن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وتاربێژێكی هه‌ینی باس له‌وه بكات دایكان و باوكان چۆن به رێگه‌یه‌كی ئیسلامی دروست منداڵه‌كان په‌روه‌رده بكات، دیارده‌ی درۆكردن له نێوان رۆڵه‌كان نامێنێت له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داهاتووی له سه‌ر شانه، بۆیه پێم وایه وتاربێژی هه‌یه ئه‌گه‌ر دبلۆمی له په‌روه‌رده نه‌بێت گوناحباره، ناتوانێت رۆڵی په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی به دروستی بگه‌ینێت، ئه‌وه سه‌ره‌تای گۆڕانكاری دروسته له گوتاری ئیسلامی چونكه ئه‌گه‌ر وتاربێژ توانی بگاته خێزانی موسڵمانان و هۆشیاریان بكاته‌وه به شێوه‌یه‌كی دروست، ده‌گاته دروستكردنی ئومه‌تێكی ته‌واو جیاواز چونكه چاكسازی له خێزان چاكسازییه له ئومه‌ت و داهاتووی، ئه‌وه‌ی ئێستا داواكراوه هه‌ڵسانه به چاكسازی عه‌قیدی فیكری بۆ ڕۆله‌كانی ئومه‌ت و په‌روه‌رده‌ی دروستیان به فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی.
چۆن له حاڵه‌تی ململانێ و ئه‌و جه‌نگانه ده‌ڕوانی كه جیهان به رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا تێیدا ده‌ژی، جیاوازی له نێوان رۆژئاوایی و موسڵمانان چیه؟
فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام ته‌نیایه، بریتیه له فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامة، فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوا بریتیه له فه‌لسه‌فه‌ی ململانێ، مرۆڤ ئاوێته‌یه له رۆح و قوڕ، ئه‌و قوڕه خوای گه‌وره مرۆڤی لێ دروستكردووه پاشان رۆحی خۆی خستۆته به‌ر، مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ له قوڕ و ژیان یه‌ك ده‌گرێته‌وه، له رۆح له‌گه‌ڵی هاوبه‌ش نیه، قۆناغی قوڕ لای ئاژه‌ڵانی باڵا مرۆڤ ئاژه‌ڵێكی دڕنده و خراپی تێیدایه (قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ) بۆیه موسڵمان به رۆحه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه له كاتی ده‌ستگرتن به ئایینه‌كه‌ی، به‌ڵام له رۆژئاوا كاتێك خۆیان له ئایین داده‌ڕنن، پێویسته سروشتێكی مادی قوڕینه بپۆشن، دهگۆڕێنن بۆ ئاژه‌ڵێكی دڕه‌نده، روونه له زانسته سیاسیه‌كان دروستكردنی سیاسی له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی دیارده‌یه‌كی ئه‌وروپی تازه‌یه، ئه‌وه گونجان بۆ دژایه‌تی ئه‌وانه‌ی تر، ئه‌وه ده‌بێته هۆی بوونی جه‌نگی جه‌نگی وێرانكه‌ر له نێوانیان و حه‌زی به‌رده‌وامیان بۆ خوێنڕشتنی ئه‌وانه‌ی تر و تارانكردنیان ئه‌وه به‌روونی له جیهانی ئه‌مرۆ ده‌بینین، له به‌رامبه‌ردا مه‌بادیئه ئیسلامیه‌كان رووچوون و فه‌رمان به چاكه و رێگری له خراپه ده‌كه‌ن فره‌یی راجیایی و سۆز و به‌زه‌یی قوڵ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌یه ئه‌مرۆ رۆژئاوا له ده‌ستی داوه، ئیسلام ئاشتیه بۆ مرۆڤ، ئێمه به ویستی خۆمان لێی بێ به‌ش بووین، پێویسته جارێكی تر بیگێرێنهوه تا ئاشتی بۆ موسڵمانان دروست بكه‌ینه‌وه.
ئایه موسڵمانان ئه‌مرۆ پێویستیان به جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئابووری هه‌یه، بۆ ده‌ربازبوونیان له چڕنووكی ئابووری مادی ئێستا؟
ئه‌وه زۆر راسته، بازاڕی ئه‌مرۆ رێگه ده‌دات كه ماڵی ده‌وڵه‌ت له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندان بێت، ئیسلام ئه‌وه‌ی حه‌رام كردووه، رێگری له قۆرغكردنی سامانی تازه ده‌گرێت له بازاڕه‌كان، ئابووری ئێستا له جیهان رێكخراوه، نه‌ك هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌گه‌ر بۆ رێكخستنی بگه‌ڕێینه‌وه ده‌بینین له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی بزوتنه‌وه‌ی سه‌هیۆنی گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌وه‌شی ئێستا رووده‌دات تاڵانكردنی سامانه و كۆكردنه‌وه‌یه‌تی له ده‌ستی چه‌ند كه‌سێك له رێگه‌ی چه‌ند بانكێك، لێره‌وه سه‌هیۆنیه‌ت له رێگه‌ی بانكه جیهانیه‌كان ده‌ستیان به سه‌ر سیاسه‌تی جیهانی داگرتووه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری ئیسلامی پێویسته، ماڵ له ده‌ستی گروپێك نابێت، كه‌س ناتوانێ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌وه دابگرێت كه خوای گه‌وره بۆ خه‌ڵكی دروستكردووه.