تازەترين چاپكراو

مەبەستەکانی شەریعەت

ئەم لێكۆڵینەوەیە بریتییە لە پێشكەشكردنی دیدێكی رشتەبەندیی (منظومي)، ئەویش بە مەبەستی داڕشتنی فەلسەفەی تەشریعی ئیسلامی كە لە پێگەی مەبەستەكانی شەریعەتەوە هەنگاو هەڵدەگرێ‌، نوسەر وادەبینێ‌ بۆ ئەوەی حوكمە ئیسلامییەكان مەبەستەكانی خۆیان لە دادپەروەریی و یەكسانیی و مافەكانی مرۆڤ و گەشەپێدان و باشی پەیوەندییەكان لەسەر ئاستی جیهانی هاوچەرخ بپێكن و جێبەجێ‌ بكرێن، ئەوا دەبێت مەبەستەكانی شەریعەت بە هەند بگیرێن و حیسابی جیددییان بۆ بکەین‌، چونكە مەبەستی خودای گەورەیان تێدایە، هەروەها ناوەرۆكی ڕەوشتی شەریعەتیان تێدایە، كە ئەم دووانە دڵ و بناغەی تەشریعی ئیسلامین. دكتۆر عەودە شێوازێكی نوێ‌ لە شیكردنەوەو پۆڵێنكردن و جیاكردنەوە پیادە دەکات كە سود لە روخسارە گونجاوەكانی تیۆری رشتەبەندیی وەردەگرێ‌، وەك گشتگیریی، فرەیی رەهەندەكان، كرانەوە، سروشتی مەعریفی و مەبەستداریی رشتەبەندییەكان بە شێوەیەكی تایبەت.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply