مشتومڕێكی كۆن و نوێ له توراسی په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی

نووسینی فه‌تحی حه‌سه‌ن مه‌لكاوی
فیكری په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی ئه‌وه‌ى پێویسته بۆ ئومه‌ت بیخاته به‌رنامه‌ی خۆی، بۆ ئێستا و داهاتووی، چوار سه‌رچاوه‌یه:
قورئانی پیرۆز، كتێبی رێنیشاندانه، رووناكیه، زانسته، حكیمه‌ته.
سونه‌ی پێغه‌مبه‌ر، بریتیه له دابه‌زاندنی حوكمه‌كانی قورئانی پیرۆز و حيكمه‌ته‌كانیه‌تی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، توراسی ئیسلامی نموونه‌ی ئیجتهادی زانایانی ئوومه‌ی ئیسلامی بوو له كات و شوێنی جیاواز، بۆ دابه‌زاندنی قورئان و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر له زه‌مه‌ن و شوێنه‌كانی خۆیان.
ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تی هاوچه‌رخ.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يُؤْتِي الْحِكْمَةَ مَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُؤْتَ الْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْرًا كَثِيرًا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو (البقرة: ٢٦٩)، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ لَهُ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (العنكبوت: ٦٢)، سونه‌نی په‌روه‌ردگار له گه‌ردوون و مێژوو و كۆمه‌ڵگه به‌رده‌سته، بۆ كه‌سێك كه هۆكاره‌كان به‌كار بهێنێت بۆ ئاشكراكردن و به‌كارهێنانیان.
قورئانی پیرۆز و سونه‌تی نه‌بووی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كین، توراسی ئیسلامیش توراسێكی مرۆییه ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تی هاوچه‌رخی تێدایه، كه هاوكار ده‌بێت بۆ ئیلهام وه‌رگرتن له‌و سه‌رچاوه‌یه بۆگه‌شه‌پێدانی تێگه‌یشتنی نوێمان و دابه‌زاندنی بۆ سه‌ر ئه‌رزی واقیع و پێشهاته‌كانی.
مه‌به‌ست له تووراسی په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی هه‌وڵی زانایانی ئومه‌تی ئیسلامیه به درێژایی مێژوو و فراوانبوونی له جه‌مسه‌ره‌كانه‌وه، كه بریتیه له ئیجتیهادی زانا گه‌وره‌كان به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتنی مه‌قاصیدیانه بۆ ئیسلام له ده‌قه سه‌ره‌كیه‌كانی قورئان و سونه‌ی نه‌به‌وی، بۆ په‌یڕه‌وكردنیان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی له بواره‌كانی فێركردن و فێربون، له ژێر تیشكی ئیجتیهادكردن به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتن له‌و ده‌قانه و دابه‌زاندنیان له‌سه‌رئه‌رزی واقیع به‌گوێره‌ی كات و شوێنی گونجاو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توراسی په‌روه‌رده‌یی له زۆربابه‌تی فیقه و ته‌فسیر و فه‌رمووده و ئه‌ده‌ب و زمان و مێژوو و ته‌سه‌وف هه‌یه، ده‌بوو بابه‌ته‌كانی فێركردن بنووسرێت، ئێمه ده‌لاله‌تی توراسی په‌روه‌رده‌یی كورت ده‌كه‌ینه‌وه له‌و كتێبانه‌ی دیاریكراون و ناونیشانی تایبه‌تیان هه‌یه، وه‌ك ئادا‌بی قوتابی، ئادا‌بی مامۆستا و قوتابی، هه‌روه‌ها ئه‌و كتێبانه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌یان له‌خۆگرتووه: گه‌وره‌یی فێربوون و فێركردن، پایه‌ی مامۆستا، رێگاكانی فێركردن، ده‌زگاكانی فێركردن، فێركردنی منداڵان، فێركردنی قورئان، جا ئه‌وانه له نێو كتێبێك بن هه‌ڵگری ئه‌و ناونیشانه بێت، یان به‌شێك بن له كتێبی فیقه و مێژوو، یان ئه‌ده‌ب، یان ته‌سه‌وف، یان فه‌لسه‌فه هتد…..
توراسی په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی له‌و بواره نمونه‌ی هه‌موو ئه‌و توراسه‌یه، نه‌ك ته‌نیا سه‌ده‌ی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها نه‌ك ته‌نیا توراسی سێ سه‌ده‌كه‌ی یه‌كه‌م، به‌ڵام توراسێكه درێژبووته‌وه به درێژایی سێزده سه‌ده، پاشان ته‌نیا توراسی فێركردنی فیقهـ و ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌ت نیه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خستنه سه‌ری سه‌رجه‌م جۆره‌كانی فێركردنی تره، كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی په‌یڕه‌وی كردووه وه‌ك فێركردنی زمان و ئه‌ده‌ب و فه‌له‌ك و پزیشكی، ئه‌مه جگه له پیشه‌ی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و بیناسازی و هونه‌ره‌كانی جه‌نگ و هتد…..
كه‌واته توراسی فیكری مرۆڤایه‌تیه، ئه‌نجامی ئه‌و كارانه‌یه مرۆڤ پێی هه‌ڵده‌ستێت، ناوه بۆ به‌رهه‌می ئه‌و كارانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی پاڵنه‌ره‌كانی كرده‌وه‌ی مرۆیی و مه‌قاصیده‌كانیه‌تی به گوێره‌ی كات و شوێن دیاری ناكرێت، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پاڵنه‌ر و ئامانجانه به دۆخی كات و شوێن و ئه‌زموونی گه‌شه‌سه‌ندوی مرۆڤایه‌تی دیاری ناكرێت.
له توراسی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی باڵا ده‌قه‌كانی قورئان و سونه‌ی نه‌به‌ویه.
توراس له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی ئه‌و ده‌قه نه‌گۆڕانه بنیات ده‌ندرێت و داده‌به‌زێندرێته سه‌ر ئه‌رزی واقیع، قورئانی پیرۆز و سونه‌ی نه‌به‌وی توراس نین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تیگه‌یشتنی ئه‌و ده‌قانه نه‌گۆڕه، تێگه‌یشتن له واقیع گۆڕاوه، فیكری مرۆیی كه له ئیجتهادی زانانایان و بیرمه‌ندان ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتی دابه‌زاندنی ده‌قه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌رزی واقیع ده‌بێته حاڵه‌تێكی گۆڕاو و گه‌شه‌سه‌ندو، ئه‌و فیكره كاتێك نه‌وه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو وه‌ریده‌گرێت نه‌وه‌ی پێشوو بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆی ده‌بێته توراس.
فیكری مرۆیی له توراسی ئیسلامیمان په‌یوه‌ستكراوه به دابه‌زاندنی ئایه‌ته‌كانی سه‌ره‌تا له قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كه ئه‌و ئایه‌تانه‌ی فه‌رمانكردن به‌خوێندنه‌وه‌ی ناوی خوای گه‌وره‌ی له خۆی گرتووه، ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه له دووجۆری ته‌واوكه‌ری یه‌كتر دیاریكراوه: خوێندنه‌وه‌ی به‌رچاو(المنظور) و خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی نووسراو(مقروء)، ئه‌مه‌ش بوویته شوێنی بیركردنه‌وه و تێڕامانی ئایه‌ته‌كانی كردگار له ئاسۆ و له ده‌روونی مرۆ، بیركردنه‌وه له ده‌لاله‌تی خوێندنه‌وه‌ی نووسراو به قه‌ڵه‌م، بریتیه له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی له‌سه‌ر به‌نده‌كانی كردووه، فه‌رمانیان پێ ده‌كات فێری بن، ئه‌ویش فه‌رمانه به نووسین كه ده‌بێته بابه‌تی خوێندنه‌وه، كه فه‌رمانێكه پشت ده‌به‌ستێت به نووسین و خوێندنه‌وه له‌بری زاره‌كی، كه ئه‌وه دابڕانێكی مێژووییه له‌گه‌ڵ نه‌خوێنده‌واری كه زۆربه‌ی عه‌ره‌بی پێ وه‌سف ده‌كرێت، به‌مه‌ش زانست و فێركردن و فێربوون ده‌بێته ماده‌یه‌كی فیكری مرۆڤایه‌تی كه نه‌وه بۆ نه‌وه وه‌ریان گرتووه، بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆی ده‌بێته توراسێكی په‌روه‌رده‌یی، به‌واتای گشتی بۆ په‌روه‌رده و فێركردن.
له توراسی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی مزگه‌وت ئه‌و ده‌زگایه بووه زانستی بڵاوكردۆته‌وه، بازنه‌ی فێركردن و فێربوونی تێدا كۆبۆته‌وه، ماده‌ی ده‌قه‌كانی وه‌حی خوای و ڕێنمایه‌كانی پێغه‌مبه‌ر بنه‌مای ئه‌و بازنانه بووه، كه له ریوایه‌ت و تێگه‌یشتنه‌كانیه‌وه ده‌رچوون و پڕكراینه‌وه، هه‌ڵوێسته‌كانی ژیانی لێ جێبه‌جێكراوه، زانستی فیقه و زانستی قورئان و زانستی فه‌رمووده و كۆی زانسته‌كانی تری تێدا خوێندراوه.
به‌ڵام توراسی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی به واتای تایبه‌ت، ئه‌و فیكره كۆكراوه‌یه كه په‌روه‌رده‌كاران و زانایانی موسڵمان به درێژایی مێژوو له‌و شتانه‌ی تایبه‌ت به فێربوون و فێركردن و په‌روه‌رده بووه، ئه‌وانه‌شی كه په‌یوه‌ست بووه به‌و شتانه‌ی بنه‌چه‌یین، یاخود په‌یڕه‌وده‌كرێن، یان ده‌زگان، ئه‌و كۆكردنه‌وه‌یه له كتێبه‌كی تایبه‌ت بووبێت، یاخود به په‌رش و بڵاوی له كتێبه‌كانی بواری ئاداب و ره‌وشت و به‌ها به‌رزه‌كان هاتبێت، یاخود له كتێبه‌كانی فیقه و ئه‌ده‌ب و مێژوو و ته‌سه‌وف و فه‌لسه‌فه و پزیشكی هاتبێت..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زۆرێك له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و توراسه له‌به‌رده‌ستمانه، ئێمه ده‌توانین جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه، كه زۆرێكیش نه‌گه‌یشتۆته ده‌ستمان، به‌هۆی پشتگوێخستنمان له‌به‌ر نه‌زانینمان بۆ به‌های ئه‌و توراسه، یان له‌به‌ر ناوچوونی له ئه‌نجامی باردۆخی سروشی و هاتنی دۆخێك، یاخود له‌ناوچوونی به‌هۆی سوتان و ته‌ڕبوون، یاخود له ئه‌نجامی ناكۆكی و ململانێی مه‌زهه‌بی و گروپه عه‌قائیدیه‌كان، یاخود خراپه و وێرانكاری كه هه‌میشه جه‌نگی له‌گه‌ڵ بووه.
توراس په‌یوه‌ندی به‌هێزی به مێژوو هه‌یه، هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌كانی ره‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی مێژووی خۆی هه‌یه، توراسه‌كه‌ی پێكهاته‌ی ئه‌و مێژووه‌یه.
توراسی ئه‌و ئومه‌ته تایبه‌تمه‌ندیه‌كه له تایبه‌تمه‌ندیه كاریگه‌ره‌كان له بوون و ناسنامه‌ی، ره‌گه‌زێكی گرنگه له سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئوومه‌ته، ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی روداوێكی دروستكردووه، هه‌وڵده‌دات مێژووێكی بۆ دا‌نێت و ئه‌وه‌ی تێدا بدۆزێته‌وه كه ده‌بێته تووراس، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توراس به‌هایه‌كی گرنگ و به‌نرخی هه‌یه، توراس زیندانێك نیه وزه‌ی ئومه‌ت و تواناكانی تێدا زیندانی بكرێت، هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی له توراس هه‌یه گونجاو نین بۆ كارپێكردن.
رێسایه‌كی نه‌گۆڕ نیه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كۆن له تازه له‌لایه‌نی زه‌مه‌نیه‌وه، ئه‌و قۆناغه زه‌مه‌نیه‌ی كه ئه‌وروپیه‌كان بۆ مێژووی ئه‌وروپا به‌كاریان هێنا: كۆن و ناوه‌ڕاست و نوێ، یان كۆن و نوێ و هاوچه‌رخ ….هتد هه‌ندێك لێكۆڵه‌ری عه‌ره‌ب له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و مێژوویی به‌كاریان هێنا بۆ دیاریكردنی جیابوونه‌وه‌ی زه‌مه‌ن له نێوان كۆن و نوێ، یان پێشوو و داهاتوو، یاخود رابردوو و داهاتوو له توراس له مێژووی ئیسلامی به پشتبه‌ستن به فه‌رمووده‌ی “خيرُ الناس قرني ثم الذين يلونهم ثم الذين يلونهم.1” ئیمامی زه‌هه‌بی پشتی به‌و فه‌رمووده‌یه به‌ستووه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی نێوان ئه‌و سیێ سه‌ده‌ی رابردوو و دواترییش، ئه‌وه گووته‌یه” سنووری جیاكردنه‌وه له نێوان رابردوو و داهاتوو سه‌ره‌تای ساڵی سێ سه‌ده‌ی كۆچیه”2
له توارسی ئیسلامی نموونه هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیه له توراسه جۆراوجۆره‌كان، له بواری فیقه و ته‌فسیر و ئه‌ده‌ب و مێژوو و بابه‌ته‌كانی تر، به‌ڵام ئه‌و پرسه شوێنێكی فراوانی گرتووه له گرنگیدانی هه‌وڵی زانایانی تازه به‌تایبه‌ت لای ئه‌وانه‌ی جیاوازی له نێوان پێشین و دواتر ده‌كه‌ن، نه‌ك به‌پشتبه‌ستن به‌زه‌مه‌ن، به‌ڵكو به پشتبه‌ستن به میتۆدی صه‌حیح و زه‌عیف كه له‌سه‌ر روانین له سه‌نه‌د و قه‌رینه و په‌یوه‌ستیه‌كان بنیاتنراوه، ئه‌و میتۆده‌یه كه فه‌رمووده‌ناسان و ره‌خنه‌گرانی بواری فه‌رمووده له قۆناغی ریوایه‌ت پشتیان پێبه‌ستووه، یان ئه‌و میتۆده‌یه كه به‌س به روانین له رووكه‌شی سه‌نه‌د به فه‌رمووده پشتده‌به‌ستن، هه‌روه‌ك زۆرێك له زانایانی دواتر وایانكردووه، به‌تایبه‌ت زانایانی بواری فیقه و ئوسوڵ.
زیاده خستنه سه‌ر ئه‌وه، ئه‌وانه‌ی پشت به فه‌رمووده‌یه‌كی تر ده‌به‌ستن، كه ده‌فه‌رمووێت: نموونه‌ی ئومه‌ته‌كه‌م وه‌ك بارانه3، نازاندرێت سه‌ره‌تاكه‌ی باشه، یان كۆتایه‌كه‌ی، بوونی باشی له سه‌ده‌كانی دوای سێ سه‌ده‌ی یه‌كه‌م دوور ناخه‌نه‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆچوونی بیرمه‌ندانی هاوچه‌رخ له روانینیان بۆ توراسی ئیسلامی و توراسی په‌روه‌رده‌یی به‌تایبه‌ت جیاوازه، له نێوان به‌زركردنه‌وه‌ی بۆ سنوورێك وا ده‌بینین بڕیاریان داوه، كه “پێشینه‌كان هیچیان بۆ داهاتوو جێ نه‌هێشتووه” هه‌روه‌ها زیاده‌ڕه‌وی له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های ده‌كه‌ن، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رده‌مێك زانسته‌كه‌ی كۆتایی دێت به‌كۆتایی هاتنی سه‌رده‌مه‌كه‌ی.
حه‌ق له‌وه‌دایه زێده‌ڕه‌وی، یان شلگیری نه‌كرێت، ئه‌و كاره لایه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌تی و هاوسه‌نگ ده‌خوازێت، له‌لایه‌كی تر دیاریكردنی ئامانج له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌خوازێت.
به‌ڵام جیاوازی له نێوان كۆن و تازه، كارێكی داهێنراو و تازه نیه، به‌ڵكو له سه‌ره‌تاوه ده‌ركه‌وتووه، به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌های ئه‌و نرخه پێویست بووه، به‌پشتبه‌ستن به پێوه‌ری ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش موبه‌ڕید (ت285هـ) له كتێبی “الكمال” ده‌ڵێت: له‌به‌ر كۆنی سه‌رده‌م قسه‌كه‌ر گه‌وره ناكرێت4، له‌به‌ر تازه‌یش ئه‌و كه‌سه‌ی راستی پێكاوه له پایه‌ی كه‌م ناكرێته‌وه، به‌ڵام بۆ هه‌موو ئه‌وانه ئه‌وه‌ی پێ ده‌درێت كه شایسته‌یه‌تی”
به‌درێژایی زه‌مه‌ن زێده‌ره‌وی و شكلگیری به‌رده‌وام هه‌بووه له دیاریكردنی به‌های كۆن و نوێ، شێخ محه‌مه‌د بن تاهیر بن عاشور(ت1393هـ/1973م) ده‌ڵێت: خه‌ڵكم له ده‌وری قسه‌ی پێشینه‌كانمان بینی یه‌ك له‌و دوو پیاوه بوون، پیاوێك ماوه‌ته‌وه له دیار ئه‌وانه‌ی كه پێشنیان دۆزیتیانه‌وه، ئه‌وه‌ی تر ته‌ورێكی پێیه ئه‌وه‌ی پێشینه‌كان له سه‌ده‌كانی پێشوو له‌سه‌ری بووینه وێرانی ده‌كات، له هه‌ردوو حاڵه‌ت زیانێكی زۆر هه‌یه، حاڵه‌تێكی تر هه‌یه ئه‌و باڵه شكاوانه چاك ده‌كاته‌وه، كه بریتیه له پشتبه‌ستن به‌و شتانه‌ی پێشینان دۆزیتیانه‌وه، پاكی ده‌كه‌ینه‌وه لێی زیاد كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی لێی كه‌م بكه‌ینه‌وه، یان وێرانی بكه‌ین، بۆ زانیاریش چاونوقاندن له گه‌وره‌یی كاری پێشینان كوفری نیعمه‌ت و نكۆڵی كردنه له گه‌وره‌ییان، ئه‌وه‌ش له كرده‌وه‌ی جوانی ئومه‌تی ئیسلامی نیه5. هه‌ندێك كتێبی توراس هه‌ندێك ده‌ق ده‌خه‌نه‌روو له پێشخستنی پێشوو، له‌به‌ر كۆنی ئه‌و ده‌قانه پێشكه‌وتنی هه‌ر نوێیه‌ك دوور ده‌خه‌نه‌وه، له‌وانه ئه‌وه‌ی ئه‌نباری (577 ك) گێراویه‌ته‌وه، كه ئه‌بو عه‌مری بن عه‌لاء (254هـ) گوتویه‌تی: ” هه‌ر كه‌سێك پێش ئێمه بووبێت، وه‌ك ئه‌و ده‌نكه پاقله‌یه له نه‌وه‌ی خورما بێت6” له سه‌ده‌ی حه‌فتی هیجری ئه‌و زانایانه‌ی له قوتابخانه‌ی موسته‌نسڕیه ده‌رسیان ده‌گوته‌وه له به‌غدا، له‌وانه ئیبن جه‌وزی خاوه‌نی قوتابخانه‌كه بوو، ده‌ستیان به دانانی كتێبی تازه‌كرد بۆ گوتنه‌وه‌ی، خۆیان كتێبه‌كانیان داده‌نا، ساڵی 656 هـ داوای راگرتنی ئه‌وه‌یان لێكرا، كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كتێبی پیشینه‌كانیان، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌ده‌ب و به‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و كتێبانه. ئیبن جه‌وزی وه‌ڵامی دانه‌وه و داواكه‌ی جێبه‌جێكردن7.
له‌وانه‌شی كه كتێبی پێشینه‌كان به‌باشتر ده‌زانێت ئه‌بوو ئیسحاقی شاتبیه، كه پێی وایه فێرخوازی زانست له‌و كتێبه فێربكرێت، كه پێویستى كردوو زياتر قووڵ ببنه‌وه له مه‌به‌ست، ئه‌وان شاره‌زاتر بوون له‌وانه‌ی دوای خۆیان… ئه‌وه‌ی دواتر له قووڵی ناگات به‌وه‌ی پێشخۆی، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو خاوه‌ن زانستێكه، تیۆری بێت، یان پراكتیكی، كاری پێشینه‌كان ــ بۆ چاكسازی دونیا و ئایینیان ــ بوو، به‌پێچه‌وانه‌ی كاره‌كانی دوای ئه‌وان و زانسته‌كه‌یان، زانستی هاوه‌ڵان به زانسته‌كانی شه‌ریعه‌ت وه‌ك زانستی تابیعین نه‌بوو، تابیعین وه‌ك ئه‌وانه‌ی دوای خۆیان نه‌بوون، تا ده‌گات به ئێستا به‌و جۆره‌یه8.
به‌گه‌وره‌تر سه‌یركردنی كتێبی سه‌ده‌كانی پێشوو به‌سه‌ر كتێبی ئه‌وانه‌ی دوای خۆیان به‌رده‌وام بووه، تا ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی فێركردن ئه‌و كتێبانه‌ی دیارده‌كرد كه وانه‌بێژه‌كان به‌كاری بهێنن، له‌و به‌ڵگانه‌ی هاتووه، پێیان وابووه هه‌ندێك زانست پێویست به‌خوێندن ناكات، چونكه پێویستی به ئیجتیهاد نیه، له‌وانه ئه‌و رێنماییه‌ی كه ساڵی(1192هـ/ 1778 م) سوڵتان سه‌یدی محه‌مه‌د بن عه‌بدوڵای ده‌ریكرد بۆ چاكسازی له پرۆگرامی خوێندن له مزگه‌وتی قه‌ره‌وین و په‌یمانگای سه‌ر به‌و مزگه‌وته، له به‌شی سێیه‌می ئه‌و رێنماییه تایبه‌ته به مامۆستایانی مزگه‌وتی فاس، كه هاتووه: ئێمه فه‌رمانمان كردووه، كه جگه له (قورئان) به ته‌فسیره‌وه و كتێبی (دلائل الخيرات)
كتێبی فه‌رمووده (المسانيد) و كتێبی (البخاري ومسلم) كتێبه صه‌حیحه‌كانی تربخوێندرێن، هه‌روه‌ها له فیقهـ كتێبی (الفقه) و (المدونة) و (البيان) و (التحصيل) و (مقدمات ابن رشد) و (الجواهر لابن شاس) و (النوادر) و (الرسالةی إبن أبي زيد) كتێبی تری زانایانی پێشوو بخوێندرێت …. هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت كتێبی عیلمی كه‌لام بخوێنێت (عقيدة ابن أبي زيد) به‌سه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت ئوسوڵی فیقه بخوێنێت، ئه‌و لێی بووینه‌وه، فیقه كۆكراوه‌ته‌وه، هیچ ئیجتیهادێك نه‌ماوه، تا ئوسوڵی بۆ بخوێندرێت9.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاڕاسته‌یه به‌رامبه‌ر كتێبی پێشینه‌كان له‌بواری فێركردن، ئاراسته‌یه‌كی تازه هه‌بوو جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستبوونی به‌رده‌وامی نوێگه‌ری و نووسین ده‌كرده‌وه، گوته‌ی: “پێشینان هیچیان بۆ دوای خۆیان جێنه‌هێشتووه” ره‌ت ده‌كرده‌وه، له‌و باره‌یه‌وه یاقوتی حه‌مه‌وی له جاحز (255هـ) ده‌گێرێته‌وه كه گوتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر گوێت له‌و پیاوێك بوو10، گوتی: “پێشینان هیچیان بۆ دوای خۆیان جێنه‌هێشتووه” بزانه ئه‌وه نایه‌وێت سه‌ركه‌وێت، ئیبن عه‌بدو ره‌به (320هــ) دوو دڵ نه‌بوو له‌وه‌ی كه دانراوی دواتر ئیجابیاتی زیاتره له‌وه‌ی پێشوو، ده‌یگوت: هه‌موو ئاسته‌كان و دانه‌ری هه‌موو حیكمه‌ت و نووسه‌ری هه‌موو ئه‌ده‌بێك، وشه‌ی ڕه‌وان، بنه‌مای ئاسان، مه‌زهه‌بێكی به‌هێز، رێگایه‌كی روون له دووه‌مه، چونكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ده‌سپێك له‌پێشتره11.
ئیبن مالیك له پێشه‌كی كتێبی”تسهيل الفوائد وتكميل المقاصد” به پێویستی ده‌زانی كتێبی تازه به‌رده‌وام بێت، به‌ته‌نها پشتنه‌ستن به كتێبی پێشینان، كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر زانسته‌كان به‌خششێكی خوایی بن و به‌خششی تایبه‌تمه‌ندی بن، دوور نیه هه‌ندێك بۆ ئه‌وانه‌ی دوای خۆیان هه‌ڵگرن كه ئه‌وانه‌ی پێشوو نه‌یانتوانیوه شی بكه‌نه‌وه، حاجی خه‌لیفه قسه‌یه‌كی ئیبن مالیك ده‌گوازێته‌وه، بۆچوونه‌كه‌ی خۆی پێ فراوان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی بۆچوونی خۆی پێبكات، ته‌فسیری پێویستی به‌رده‌وام بوونی نووسین ده‌كات و پشت نه‌به‌ستن به زه‌مه‌ن وه‌ك تاكه پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌های شت، ده‌ڵێت: سه‌ركه‌ش مه‌به به قسه‌ی ئه‌وه‌ی گوتوویه‌تی: “پێشینان هیچیان بۆ دوای خۆیان جێنه‌هێشتووه” به‌ڵكو قسه‌یه‌كی تری دروست تر هه‌یه: كه ده‌ڵێت: پێشینان چه‌ندیان به‌جێهێشتووه بۆ ئه‌وانه‌ی دواتر” هێنانه‌دی شت و به‌خراپ دانانی و باش دانانی له‌به‌ر كۆن و نوێیی نیه.
گوتراوه هیچ گوته‌یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی”پێشینان هیچیان بۆ دوای خۆیان جێنه‌هێشتووه” زیانی به‌زانست نه‌گه‌یاندووه، چونكه هیوا به زانست ده‌بڕێت، دانیشتن به‌دیار زانسته‌وه به‌رهه‌م دێنێت، ئه‌وه‌ی دوایی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشوو ده‌ژیت، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه، قسه‌یه‌كی لاوازه، ئه‌وانه‌ی پێشین ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووش بوبن له ده‌رهێنانی بنه‌ماكان و رێخۆشكردنیان، ئه‌وانه‌ی دوای خۆیان سه‌ركه‌وتوو بوون له لق لێكردنه‌وه و به‌هێزكردنی ئه‌وه‌ی پێشینان12.
زانایان جه‌ختیان كردۆته‌وه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ره‌خنه‌ی بابه‌تی بۆ روونكردنه‌وه‌ی به‌های هه‌ر بابه‌تێك له بابه‌ته‌كانی توراس، هه‌روه‌ها له بواره‌كانی فه‌رمووده و فیقهـ و ته‌فسیر و ئه‌ده‌ب و مێژوو و فێركردن ….هتد
گرنگترین شتێك كه ئومه‌تی ئیسلام هه‌یبوو، بابه‌تی ره‌خنه‌ی مه‌نهه‌جیه له لایه‌ن فه‌رمووده‌ناسانه‌وه، له مه‌نهه‌جه‌كه‌یان به‌و په‌ڕی وردییه‌وه له ره‌خنه‌ی سه‌نه‌د و مه‌تنی فه‌رمووده جێبه‌جێیان كردووه، زاراوه‌كانیان به پله‌ی راویه‌كانیان داهێناوه، له‌وانه ” محدِّثٌ، حافظٌ، حُجّةٌ، أمير المؤمنين له الحديث، الضعيف، الوضَّاع، المدلِّس، الكذَّاب.
فه‌رمووده چه‌ندین پله‌ی جۆراوجۆری هه‌یه له‌وانه: الصحيح، الحسن، الضعيف، جگه له‌وانه ورده‌كاری زانستی فه‌رمووده وه‌ك :الجرح والتعديل، والعلل.
له مێژوو ئیبن خه‌لدون میتۆدی مێژوونووسانی پێش خۆی وه‌سف ده‌كات، هه‌ندێك ریوایه‌تی ره‌تكردۆته‌وه، به پشتبه‌ستن به‌وه‌ی كه ناسراوه و روویداوه، له سیسته‌می فێركردن شه‌وكانی هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر ئه‌وانه‌ی ته‌قلید ده‌كه‌ن و ئیجتیهادیان پشتگوێ خستووه، قورئان و فه‌رمووده‌یان راگرتووه به پشتبه‌ستن به زانایانی مه‌زهه‌ب و كتێبه‌كانیان13.
ئه‌بوو عه‌باسیی ونشریستی له كتێبی (المعيار الـمُعْرِب) ده‌رباره‌ی دۆخی فێركردن ده‌ڵێ: هه‌رچی باڵه‌خانه‌یه ده‌بێ قوتابی بۆخۆی راكێشێت، ده‌بێ ئه‌و كه‌سانه‌ی تێیدا قبوڵ بكرێت كه شایسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بن، یان رازی بێ كه بچێته حكومیه‌وه، دووریان بخاته‌وه له ئه‌هلی زانستی حه‌قیقه‌ت كه بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر داوایان لێ بكرێت وه‌ڵام ناده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ڵام ده‌نه‌وه پابه‌ند نابن به‌و شته‌ی داوایان لێ ده‌كرێت.
خه‌ڵك رێگه‌ی به‌خۆی دا له‌و كتێبه كورتانه‌ی خاوه‌نه‌كانیان نامۆن بگوازنه‌وه، بیانده‌نه پاڵ كتێبه گه‌وره‌كان، پاشان حیساب بۆ ئه‌وانه نه‌كه‌ن كه ده‌یگوازنه‌وه، پاشان خه‌ڵكی ئه‌و سه‌ده‌یه14 دووركه‌وتنه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی پێشخۆیان له ئه‌زبه‌ركردنی كتێبه كورته‌كان و شه‌رح و ئوسوڵی گه‌وره، ته‌نها وشه‌گه‌لێكی كه‌میان له‌به‌ر ده‌كرد و سه‌رقاڵ ده‌بوون به شیكردنه‌وه‌ی ره‌مزه‌كان و تێگه‌یشتن لێیان، له نێو ئێمه لادان زۆر بوو له كتێبی پێشه‌واكان، ئاڵۆزی عیباره‌ت به‌ڕه‌وا زاندرا، به‌ڵكو ئه‌وانه به ره‌شنووسی وه‌لاندراون “فإنَّا لله وإنَّا إليه را‌جعون” ئه‌مه رسته‌یه‌كه ده‌تگه‌ینێته ئه‌سڵی زانست و وازهێنان له‌وه‌ی خه‌ڵك لێی بێئاگایه، پاشان 15ونشريسي قسه له زانای ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات، هه‌روه‌ها قسه له‌و راجیایانه ده‌كات له كتێبی ته‌فسیر و بابه‌تی ته‌قلید و ته‌عه‌سوب بۆ مه‌زهه‌به‌كان ده‌كات.
له ره‌خنه‌ی شیعر و شاعیران، ره‌خنه‌ی كۆن بابه‌تێكی سه‌ره‌كی بوو مه‌قاماتی ئیبن شه‌ره‌فی قه‌یره‌وانی (ت460هـ) دوای ئه‌وه ئاماژه ده‌كات كه ده‌روونی مرۆڤ ده‌ست به كۆنه‌وه ده‌گرێت، ویستی روانینی بۆ تازه كه‌مه، هه‌روه‌ها روونی كردۆته‌وه كه زۆرێك له شیعری كۆن ورده‌كاری جوانی تێدایه، به‌ڵام بێ عه‌یبیش نیه، چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و عه‌یبانه‌ی باسكردووه له هه‌ندێك شیعری به‌ناوبانگی سه‌رده‌می جاهیلی و ئیسلام، له‌وانه ئیمرئ لقه‌يس، فه‌ره‌زدق، زوهير، به‌شار، موته‌نه‌بي و شاعیرانی تر، له‌وانه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی ئه‌بوو ره‌یان صه‌لت بن سكین، گوتوویه‌تی: پارێزی بكه: وات لێ بكات گه‌وره‌ی باسكرا‌و زاڵ كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و شتانه كه چێژیان لێ ده‌بینیت.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی هاوچه‌رخه داواكراوه به بچووكی سه‌یر بكه‌یت، ئه‌وه سته‌مكردنه له حكومه‌كان ئه‌وه سته‌مكردنه له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌واكانه‌وه‌یه، كه ئه‌وكاته حكومیان بۆ ده‌ده‌ی، یان حكومیان له‌سه‌ر ده‌ده‌ی، ئه‌وه ده‌ر‌گایه‌كه داخستنی قورسه، له لادانی گشتی یا هه‌ندێكی به تایبه‌ت ماندوبوونی زۆره، خوای گه‌وره باس له ده‌ستگرتنی دڵه‌كان ده‌كات به رێڕه‌وی كۆن و هه‌ڵاتن له تازه، له زمانی ئه‌و ده‌گێڕێته‌وه، كه ده‌فه‌رمووێت: ( (إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَي أُمَّةٍ) 16 (الزخرف: 22) هه‌روه‌ها گوتویه‌تی: لن نعبد إلا ما وجدنا عليه آباءنا. وقد قلتَ أنت: 17
أُغْرِيَ الناس بامتداح القديم وبذمِّ الجــــديد غير ذَمِيــــــمِ
ليس إلا لأنَّهم حسدوا الحيَّ وَرَقُّوا على العِظام الرَّميمِ
ده‌رباره‌ی ئه‌و وتایه گوتوته:
قُل لمن لا يَرى المعاصرَ شيئاً ويــرى للأوائـــــــــل التقــديمـــــــــا
إنَّ ذاك القـديم كان جديداً وسيغدو هذا الجديد قديما 18
ئه‌و ده‌قانه و هاوشێوه‌كانی ئاماژه بۆ دوو پرس ده‌كه‌ن: یه‌كه‌م ئه‌و ره‌خنه‌ی كه ئاڕاسته‌ی هه‌ندێكی كۆنی ده‌كه‌ن، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی پێشوو باشتر بێت له‌وه‌ی دوایی دێت، دووه‌م: ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی ئاڕاسته‌ی واقیعی فیكری و په‌روه‌رده‌یی كراوه له زه‌مه‌نێكی دیاریكراو ئاماژه ده‌كات بۆ گۆڕانی ئه‌و واقیعه‌ی هه‌یه، كه به‌ره‌و حاڵه‌تێكی خراپتر له‌و حاڵه‌ته‌ی كه پێش گۆڕانكاری هه‌بووه، كۆنیش باشتره له تازه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌ش دا ئه‌وه‌ی كۆن بووه و ئه‌وه‌شی نوێ بووه، ئێستا بووه به توراسێكی كۆن، ئێستا به تێروانینی بۆ ئێستامان و داهاتوومان سوودی لێوه‌رده‌گرین.
هه‌وڵه چاكسازیه‌كان و گه‌شه و په‌ره‌پێدان داواكراوه له‌لایه‌ن تاكه‌كانی ئومه‌ت و كۆمه‌ڵه‌كان و نه‌وه‌كانی ئومه‌ت، كه هیچ كه‌سێك نابوردرێت له به‌رپرسیارێتی، كات و شوێن هه‌رچی بێت، باشی ئومه‌ت له كۆی گشتی دایه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: “كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ…” (آل عمران: ١١٠) ئه‌مه واتای ئه‌وه نیه كه هه‌موو تاكێك له ئاستی ئه‌و باشییه دایه، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌موو موسڵمانانی به‌یه‌ك ئاست دانه‌نا‌وه له هه‌موو فه‌رمانێك له فه‌رمانه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه دڵنیایین هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر له باشترین سه‌ده بوون، هه‌روه‌ك نه‌وه‌كانی خه‌ڵكی باشترین سه‌ده بوون، به‌هه‌مان شێوه له هه‌موو تاكه‌كانیشه، پێوه‌ره‌كان كاری تاك و به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وتیه‌تی، نه‌ك ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی تێیدا ژیاوه.
توراسی په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی سه‌رچاوه‌یه‌كه له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه پێویسته گه‌شه به میتۆدێكی گونجاو بده‌ین بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌وان، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه:
نموونه‌ی گه‌ش ده‌بینین كه تێگه‌یشتنیان له مه‌قاسیدی قورئان و فه‌رمووده وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش له زۆرێكیان دایه، له‌وانه ده‌ستپێشخه‌ری كردن له‌لاین كه‌سایه‌تی و زانایان و فه‌رمانڕه‌وایان و خه‌ڵكی گشتی، ئه‌وه‌ش ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه ده‌بڕی ئه‌و به‌ها جێگیرانه‌یه، كه ده‌گونجێ ببێته پاڵنه‌ر بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی ئه‌مرۆ و به‌یانی و دووبه‌یانی.
– به‌هه‌مان شێوه هه‌ندێك حوكم فه‌توای فیقهی ده‌بینین، واقیعی باڵای كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌رچوونی هه‌یه، حاڵه‌تی ده‌روونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌رچوونی فه‌توا ده‌رهه‌یه، تێكه‌ڵاوی ئه‌و پرسه‌ی كه فه‌تواكه‌ی بۆ دراوه كاریگه‌ری هه‌یه، ئه‌وه‌ش له هه‌موو حاڵه‌تێك ده‌ربڕی تێگه‌یشتنی هاوچه‌رخ نیه بۆ مه‌قاسیدی قورئان و فه‌رمووده له فێركردن و فێربوون.
هه‌ندێك په‌یڕه‌وی فێركردنی تاك و كۆمه‌ڵه‌گا ده‌بینین، توراس زۆر نكۆڵی لێ ده‌كات، شوێنی قبوڵ نیه، له زه‌مه‌نی ئه‌مرۆش شوێنی قبوڵكردن نیه.
– كاتێك توراس به كۆن حیسابكراوه، ئه‌ی چی نوێمان هه‌یه له بواری په‌روه‌رده و فێركردن؟ به دڵنیاییه‌وه ئێمه: نموونه‌ی گه‌ش ده‌بینین له ئه‌زموون له كاری په‌روه‌رده‌یی له‌شوێنه جۆراوجۆره‌كانی جیهان، كه پاڵشتبووینه به فكری رۆشنگه‌ر و به‌های به‌رز، زۆرێك له داخوازیه‌كانی رێزگرتنی مرۆڤیان به‌ده‌ستهێناوه، زۆر توانایان ده‌ستكراوه كردووه بۆ جێنشینی و ئاوه‌دانكردنه‌وه.
ده‌بینین سیسته‌م و قانوونه‌كان له په‌روه‌رده و فێركردن له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی جیهان كاریگه‌ری هه‌یه له واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی له‌و شوێنانه، به‌هاكانی ده‌رناكه‌وێت ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت، كه ملكه‌چی ئه‌و واقیعه‌ن، به‌خۆشی بێت، یان به ناخۆشی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه پێوه‌ی په‌یوه‌ستن به‌رده‌وام به‌ره‌و نوێگه‌ری و گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات.
ئه‌زموونی هاوچه‌رخ ده‌بینین له په‌یڕه‌وكردنی فێركردنی تاك و كۆمه‌ڵگه، كه وه‌سف ده‌كرێت به ئاشوبی فكریی و كه‌وتنی ده‌روونی و شكاندنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ و مل پێكه‌چكردنی و شكاندنی كه‌سایه‌تی، په‌یڕه‌وگه‌لێكی ناشیرنن، له هه‌ندێك شوێن كۆتایی هاتووه له ئه‌نجامی نه‌زانی و دواكه‌وتوویی شارستانی، یاخود گه‌نده‌ڵی دارایی و به‌رێوبردن، یاخود سته‌مكاری سیاسی بۆ هه‌ندێك گروپ كه به‌رده‌وامن له به‌ده‌سهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وته‌كانیان له‌ژێر ئه‌و بارودۆخانه.
ئه‌و چاكه‌یه‌ی كه ئێمه لێی ده‌گه‌ڕێین له بنیاتنانی فكری په‌وه‌رده‌یی ئیسلامی هاوچه‌رخمان، له كۆن دا نیه به‌ڕه‌هایی و له نوێش نیه به‌ڕه‌هایی، ئه‌وه هاوكێشه‌یه‌كی هاوسه‌نگه، ره‌گه‌زه‌كانی چاكه له كۆن و نوێ ئاوێته‌ی یه‌كتر ده‌كرێت، عه‌قڵی موسڵمانی هاوچه‌رخ ئه‌و هاوكێشه‌یه داده‌ڕێژێته‌وه له چوارچێوه‌ی مه‌قاسید، كه خوای گه‌وره ته‌زكیه‌ی لاشه و عه‌قڵ و رۆحی مرۆڤی ده‌وێت، ته‌زكیه له ژیانی تاك و پێوه‌ندیه‌كانی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وێت، خوای گه‌وره داوا له مرۆڤ ده‌كات بۆ به‌رهه‌مێنانی ئه‌و شتانه‌ی به‌رده‌سته له زه‌وی له پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی بنیاتنانی شارستانیه‌ت، تا دونیا كۆتایی دێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه لای خوای گه‌وره، هه‌ركه‌س له دونیا چاكه بكات بۆخۆیه‌تی، هه‌ركه‌سێك خراپه بكات له‌سه‌ر خۆیه‌تی، خوای گه‌وره سته‌م له‌كه‌س ناكات.
والحمد لله رب العالمين.
په‌راوێزه‌كان.
- البخاري، أبو عبدالله، محمد بن إسماعيل (ت256ه)، صحيح البخاري، اعتنى به أبو صهيب الكرمي، بيروت: بيت الأفكار الدولية، ط1، 1998م، كتاب فضائل الصحابة، باب فضائل أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم، حديث رقم (3651)، ص697.
2. الذهبي، شمس الدين محمد بن أحمد بن عثمان (ت748ه): ميزان الاعتدال في نقد الرجال، تحقيق علي محمد البجاوي، بيروت: دار المعرفة، 1963، ج1، ص 4.
3. الترمذي، أبو عيسى، محمد بن عيسى بن سورة (ت279ه) جامع الترمذي، كتاب الأدب، بابٌ، حديث رقم (2869)، ص459.
4. الـمُبَرِّد، أبو العباس محمد بن يزيد (ت285ه) الكامل في اللغة والأدب. تحقيق عبد الحميد هنداوي: الرياض: وزارة الشؤون الإسلامية والأوقاف والدعوة والإرشاد، 1419ه (1998م)، جزء1، ص 79.
5. ابن عاشور، محمد الطاهر. التحرير والتنوير، تونس: الدار التونسية للنشر 1984، جزء 1، ص 7 من مقدمة التفسير.
6. الأنباري، أبو البركات كمال الدين بن عبد الرحمن (577ه). نزهة الألباء في طبقات الأدباء، تحقيق إبراهيم السامرائي: الزرقاء، الأردن: مكتبة المنار، 1985، ص 32. والبَقْلُ نباتٌ عُشبي قصير، والرَّقْل النخلُ طويل القامة.
7. معروف، ناجي. تاريخ علما‌ء المستنصرية، بغداد: المؤلف (مطبعة العاني)، 1959م، ص 83.
8. الشاطبي، أبو إسحاق إبراهيم بن موسى (ت790ه). الموافقات في أصول الشريعة، شرح وتخريج الشيخ عبد الله دراز، طبعة جديدة كاملة في مجلد واحد، بيروت: دار الكتب العلمية، 2004م، ص57.
9. مه‌داد، الزبير، السلطان سيدي محمد بن عبد الله العلوي رائد إصلاح التعليم بجامع القرويين، مجلة دعوة الحق (تصدرها وزارة الأوقاف في المملكة المغربية)، العدد 367 ربيع 1- ربيع 2/ ماي – يونيو 2002م.
10. الحموي، ياقوت (ت622هـ). معجم الأدباء: إرشاد الأريب إلى معرفة الأديب، تحقيق إحسان عباس، بيروت: دار الغرب الإسلامي، 1993، ج5، ص 2103.
11. ابن عبد ربه، شهاب الدين أحمد بن محمد الأندلسي (ت 328هـ) العقد الفريد، بيروت: دار الكتب العلمية، ط1، 1404 هـ، ج1، ص 4.
12. ابن مالك، جمال الدين بن مالك الطائي (ت672هـ). تسهيل الفوائد وتكميل المقاصد، تحقيق محمد كامل بركات، القاهرة: دار الكتاب العربية للطباعة والنشر، 1967م، ص 2.
13. حاجي خليفة، مصطفى بن عبد الله (ت1067هـ). كشف الظنون عن أسامي الكتب والفنون، عناية محمد شرف الدين بالتقايا، ورفعت بيلكة الكليسي. بيروت: دار إحياء التراث العربي، 1360ه/ 1941م)، المجلد الأول، ص 39.
14. عاش الونشريسي في القرن التاسع والعاشر 834-914 هـ، فالمائة التي يشير إليها هي أحد القرنين.
15. الونشريسي، أبو العباس أحمد بن يحي (ت914هـ). المعيار المعرب والجامع المغرب في فتاوي أهل إفريقية والأندلس والمغرب، خرَّجه جماعة من الفقهاء بإشراف محمد حجي، الرباط: وزارة الأوقاف والشؤون الإسلامية للمملكة المغربية، 1981م، ج2، ص 479 – 482.
16. لكن هذه ليست آية، وهناك آيات بمعناها، منها قوله تعالى: (بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا) (البقرة: 170).
17. أي أن أبا الريّان ينسب الأبيات الأربعة لابن شرف القيرواني.
18. ابن شرف، القيرواني، محمد بن أبي سعيد (ت360ه). رسائل الانتقاد في نقد الشعر والشعراء، تحقيق حسن حسني عبد الوهاب، بيروت: دار الكتاب الجديد، 1983م. ص 39-40. وقد رويت هذه الأبيات في عدد من المصادر منسوبة لأكثر من واحد فهي رسائل البلغاء منسوبة لابن شرف القيرواني، وعند الزبيدي البيتان الأولان لعبد الله بن سلامة المؤذن، والبيتان الأخيران لابن رشيق: انظر:
– الزَّبيدي، محمد مرتضى الحسيني (ت1205ه). تاج العروس من جواهر القاموس، تحقيق عبد الستار أحمد فراج، الكويت: وزارة الإرشاد والأنباء، 1965، ص 93.