پێگه‌ی گه‌ڕان له بیكردنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی

نووسینی فەتحي حسن ملکاوی
وشه‌ی گه‌ڕان له قورئانی پیرۆز یه‌ك جار هاتووه، به‌ده‌سته‌واژه‌ی فرمانی داهاتوو، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ﴿فَبَعَثَ اللَّهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِي الْأَرْضِ لِيُرِيَهُ كَيْفَ يُوَارِي سَوْءَةَ أَخِيهِ قَالَ يَا وَيْلَتَا أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَٰذَا الْغُرَابِ فَأُوَارِيَ سَوْءَةَ أَخِي﴾ (المائدة: 31). ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پێكردنه ئه‌و واتایه‌ی له فه‌رهه‌نگه‌كانی زمان هاتووه، له‌و واتایه ده‌رنه‌چووه، كه له ئایه‌ته‌كه هاتووه، وشه‌ی “یبحث” بریتیه له هه‌ڵكه‌ندنی چاڵ به ده‌نوك و پێ له خۆڵدا، هه‌روه‌ها به واتای پرسیاركردن و پشكنینیش دێت. 1
ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته له سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی ته‌فسیر، كه من سه‌یرم كردوون، له‌وانه: ابن كثير، القرطبي، الخازن، الزمخشري، البغوي، السعدي، ابن عاشور، گێرانه‌وه‌ی رووداوی و كوشتنی هابیله له‌لایه‌ن قابیلی برای و نه‌بوونی بیرۆكه‌ی شاردنه‌وه‌ی لاشه‌كه‌یه‌تی، تا قه‌ڵه‌ڕه‌شێك ده‌بینێت، قه‌ڵه‌ره‌شێكی تر ده‌كوژێت، پاشان ئه‌و قه‌ڵه ره‌شه چاڵێك لێ ده‌دات له زه‌وی و قه‌ڵه‌ڕه‌شه كوژراوه‌كه‌ی تێدا ده‌شارێته‌وه، قابیل پرۆسه‌ی شاردنه‌وه به‌وجۆره فێر ده‌بێت، به‌ڵام ئیبن عاشور له ته‌فسیری” التحرير والتنوير” ده‌ڵێت: پرۆسه‌ی نمایشكردنی فێركارییه “ demostration ” كه خوای گه‌وره ئاسانكاری بۆ به‌نی ئاده‌م كرد، ئه‌وه دیمه‌ن‌ێكی گه‌وره‌یه، یه‌كه‌م دیمه‌نه له شارستانیه‌تی مرۆڤ، بریتیه له داواكردنی شاردنه‌وه‌ی شتی نه‌شیاو، یه‌كه‌م دیمه‌نی به‌ده‌ستهێنانی فێربوونه، یه‌كه‌م فێربوونه كه به‌چاولێكردن و ئه‌زموون مرۆڤفێریبووه، یه‌كه‌م دیمه‌نه له‌و رووه‌وه كه مرۆڤ زانیاریه‌ك فێربووه، له جیهانێك كه له‌خۆی لاوازتره، هه‌روه‌ك مرۆڤایه‌تی خۆی به ئاژه‌ڵ چواندووه له جوانی، پێستی ره‌نگاوڕه‌نگی جوانی له‌به‌ركردووه، خۆی رازاندۆته‌وه به په‌ڕی ره‌نگاوره‌نگ و گوڵ و به‌ردی گران به‌ها، ئه‌و ئایه‌ته چه‌ند په‌ندی تێدایه بۆ مێژو و ئایین و ره‌وشت2.
ئێمه شتێكی تر زیاد ده‌كه‌ی له بیكردنه‌وه له زاراوه‌ی ده‌گه‌ڕێ”یبحث” له‌و كۆنتێكسته كه ئه‌و ئایه‌ته ئاماژه‌ی به زۆر ده‌لاله‌ت كردووه له هه‌وڵی گه‌ڕانی به‌رچاو، ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌ڕه‌ش له زه‌وی بگه‌ڕێ به ده‌نووك و نینۆكه‌كانی چاڵ لێ بدات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌ڕه‌شه‌كه كوژراوه‌كه‌ی تێدا بشارێته‌وه، ئێمه ده‌توانین بیر له‌و كرده‌وه گرانه بكه‌ینه‌وه، كه ده‌خوازێت هه‌وڵی پێویست بدرێت بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و چاڵه به ئه‌ندازه‌یه‌كی گونجاو و كۆكردنه‌وه‌ی خوڵ له ده‌وره‌ی، وه‌ك ئاماده‌سازیه‌ك بۆ دانانی ئه‌و لاشه‌یه له‌و چاڵه، پاشان شاكردنه‌وه‌ی به‌و خۆڵه‌ی چوارده‌وری چاڵه‌كه، له شاردنه‌وه‌ی ئه‌و لاشه‌یه رێزگرتن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بوونه‌وه‌رانی تر پارچه پارچه‌ی نه‌كه‌ن و بۆگه‌ن نه‌بێت، بۆنه‌كه‌ی بڵاو نه‌بێته‌وه، ژینگه به بۆنی ناخۆش پیس نه‌كات.
پرۆسه‌ی گه‌ڕان له زه‌وی پرۆسه‌یه‌كه به وشیاری و ئامانج ده‌كرێت، هه‌نگاو و رێكار و ئه‌خلاقی له‌گه‌ڵه، له زنجیره‌یه‌كی دیاركراو ته‌واو كۆتایی دێت، نه‌ك به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی، پاشان ئه‌و گه‌ڕانه قورسه ئامانجی چاره‌سه‌ری ئارێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌زموونه بۆ مرۆڤ له‌جۆری خۆی له‌سه‌ر زه‌وی، بێگومان مرۆڤ سودی لێوه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی شاردنه‌وه، گه‌شه به ئامێره‌كانی لێكۆڵینه‌وه دراوه، له‌بری به‌كارهێنانی ده‌ست و پێ لقی دار، یاخود به‌ردی تیژ، پاشان ته‌وری له‌دار دروستكراوبه‌كارهاتووه، پاشان به‌رد، ئینجا دواتر ته‌وری له كانزا دروستكراو به‌كار هاتووه، له‌وه‌یه كفنێكی تایبه‌ت به لاشه ئاماده‌كرابێت، یاخود له‌وه‌یه لاشه‌كه ئاماده كرابێت و به‌هه‌ندێك ماده له‌پێناو پاراستنی لاشه‌كه له خاوبوونه‌وه و بۆگه‌نی بوون، شتی تریش هه‌یه به‌ڵگه‌نامه مێژوویه‌كان بۆیان پاراستووین، دواتر گه‌شه‌ی كردووه تا گه‌یشتووه به‌و شێوه شاردنه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌یزانین له فیكر و په‌یڕه‌ویانه‌ی كه مرۆڤ به‌ده‌ستی هێناوه به‌هۆی به‌رده‌وامی له گه‌ڕان و دۆزینه‌وه.
ئه‌و تێگه‌یشتنه بۆ وشه‌ی (گه‌ڕان) له قورئان پیرۆز سودمان پێده‌گه‌ینێت له دیاریكردنی چه‌مكی لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستی و پێناسه‌كه‌ی: گه‌ڕان هه‌وڵێكی مرۆییه ئامانجی چاره‌سه‌ری ئارێشه‌یه‌كه، یان وه‌ڵامی پرسیارێكه، یان گه‌شه‌پێدانی په‌یڕه‌وكردنێكه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی رێ و شوێنه دیاریكراوه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌نگاوه‌كانی له دوای یه‌كن، ئه‌خلاقیاتی دادوه‌ره، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه هه‌وڵێكی ماندوكه‌ری ده‌وێت، ئه‌و هه‌وڵه‌دانه‌ی مرۆڤ بۆ هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ ده‌یدات، ئه‌و هه‌وڵه پرۆسه‌یه‌كی رێكه، به‌گوێره‌ی هه‌نگاو و رێكاره‌كانه نه‌ك به‌شوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی، لێكۆڵه‌ر له لێكۆڵینه‌وه پێداویستی و میكانزمی گونجاو به‌كار ده‌هێنێت، هه‌موو لێكۆڵه‌رێك پێداویستی خۆی هه‌یه، پاشان پێداویستیه‌كان گه‌شه‌یان كرد، به‌شێوه‌یه‌كی باشتر دیزاینی ئه‌و میكانزمه نوێیانه كرا، ئه‌وه‌ش كارێكی ئامانجداره مرۆڤ ده‌زانێ پێویستی پێان ده‌بێت و سودیان هه‌یه، چونكه كارێكه به‌گوێره‌ی ڕێسا ئه‌خلاقیه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت، راستگۆی و بابه‌تی بوون له هه‌موو رێكخستن و شیكاری و ئاراسته‌كردنی ئه‌ندامه‌كانی تێدایه بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه سود به‌خشن، بۆیه زاراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ده‌لاله‌تی زانستی وه‌سفی بابه‌تی بوونی لێكۆڵدراوه‌ی تێپه‌ڕاندوه بۆ تێگه‌یشتنێك له سه‌رووی ئه‌وه، كه ئه‌وه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت، كه به‌وه كۆتایی دێت، له‌وه‌شه حكومكردن تێیدا بۆ زامنكردنی سود و دورخستنه‌وه‌ی زیان بێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له كاریلێكۆڵینه‌وه ئامانجه‌كانییه.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاوڕدانه‌وه‌یه كه ده‌لاله‌تی ئه‌و زاراوه‌یه له زمانی ئینگلیزی له واتای “ search” كه به واتای دووباره‌كردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه دێتre-search واته: search againچونكه لێكۆڵێنه‌وه به‌جارێك نامانگه‌ینێته ئامانجی دیاریكراو، كه ئه‌سڵێ كاره‌كه له‌پێناو گه‌یشتنه به ئامانج.
لێكۆڵینه‌وه لێكۆڵه‌ر ناگه‌ینیته سنورێكی دیاریكراو، تا كۆمه‌ڵێك ده‌رگای تری بۆ نه‌كاته‌وه كه پێشتر پێی ئاشنا نه‌بووه، ئه‌وه‌ش هه‌وڵێكی مرۆیی په‌یوه‌ست به‌یه‌كه‌وه‌یه، هه‌وڵێكی مرۆیی تایبه‌تیشه، ئه‌و شتانه له‌خۆ ده‌گرێت: دانانی پلانێك بۆ لێكۆڵێنه‌وه، ئامانج و رێكار و میكانزم و رێساكان، پاشان جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه و ده‌ستكردن به لێكۆڵینه‌وه به ئه‌نجامێكی دیاریكراو كۆتایی دێت، هه‌روه‌ها شرۆڤه و ناسینی ده‌لاله‌ته‌كان و جێبه‌جێكردن و ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌یوروژێنێت ده‌بێته پرسیارگه‌لێك بابه‌تبن بۆ به‌رده‌وام گه‌ڕانی مرۆڤایه‌تی له دوای وه‌ڵامه‌كانی، به‌وجۆره یه‌كێك له گرنگترینه‌كانی ئه‌نجامی پرۆژه‌ی لێكۆڵینه‌وه ئه‌وه ده‌تگه‌ینیته هه‌ندێك كه‌لێن له تێگه‌یشتن، پێشتر ئه‌و پرسیارانه به بیری مرۆڤه‌كان دا نه‌هاتبوو، هه‌روه‌ها هه‌ندێك پرسی هه‌نوكه‌یی پێشتر جێی گرنگی دان نه‌بووه، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ له به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ناوه‌ستێت، وه‌ك له‌و ئایه‌ته پیرۆزه ئاماژه‌ی بۆ كراوه: ﴿لَقَدْ خَلَقْنَا الإنْسَانَ فِي كَبَدٍ﴾3 ئایه به‌و هه‌وڵ و ماندوبوونه به‌رده‌وامه له‌گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه، زانست و زانیاریه‌كان له مێژوو گه‌شه‌یان نه‌كردووه، ئه‌و كاروانه تا ئێستا به‌رده‌وامه، مرۆڤ ئه‌و شتانه ده‌دۆزێته‌وه كه سودی پێ ده‌گه‌ینێت و گه‌ڕانی به هه‌ندێك له‌وشتانه‌شی ئاشنا ده‌كات كه زیانی هه‌یه، تا خوای گه‌وره كۆتایی به‌ژیانی دێنێت له‌و زه‌وییه، پاشان ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ شوێنی كۆتایی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی دونیای ببینێت، حه‌قیقه‌تی ئه‌و ئایه‌ته‌ی په‌روه‌ردگاری بۆ روون بێته‌وه: ﴿وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَىٰ. وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَىٰ، ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الْأَوْفَىٰ﴾ (النجم: 39-41)
ئه‌گه‌ر ئێمه پێشتر هه‌ڵوه‌سته‌مان له زاراوه‌ی گه‌ڕان “البحث” كردبێت به پشت به‌ستن به فرمانی”یبحث” هه‌روه‌ك له قورئانی پیرۆز هاتووه، ئه‌وا چه‌می گه‌ڕان له قورئانی پیرۆز ده‌لاله‌ته‌كانی زۆر فراوانتره له ده‌لاله‌تی زمانه‌وانی ئه‌و زاراوه‌یه، لێكۆڵینه‌وه پرۆسه‌ی به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاری له‌خۆ ده‌گرێت له دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كه قورئانی پیرۆز دیاریكردوون، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ده‌خوێندرێنه‌وه كه بنه‌ما‌كانی بیروباوه‌ڕ و حكوم و ئاراسته‌كردنه‌كان ده‌خاته ڕوو كه به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌قاسیدی بوون و ژیانی مرۆڤ به‌رجه‌سته ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و ئایته به‌رچاوانه‌ی دیاری ده‌كات كه مرۆڤ رێ و شوێنی بوون و تێگه‌یشتن ژیانی پێ ده‌دۆزێته‌وه ره‌چاوی ده‌كات و به‌كاری ده‌هێنێت له بنیاتنانی ئاوه‌دانی و شارستانیه‌ت.
قورئانی پیرۆز میكانزمی به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاری له‌و دوو سه‌رچاوه به دوو هۆكاری سه‌ره‌كی دیاریكردووه، كه بریتین له: هه‌سته‌كان و عه‌قڵ، به‌و دوانه پێكه‌وه بیكردنه‌وه و بیرخستنه‌وه و رامان له‌و ئایه‌ته خوێندراو و به‌رچاوانه به‌دی دێت، بۆیه ده‌بینین قورئان زۆر داوای گه‌ڕان و ڕوانین ده‌كات، هه‌روه‌ها داوای به‌كارهێنانی هه‌سته مرۆیه‌كانی وه‌ك بینین و بیستن و ئامرازه‌كانی تر بیركردنه‌وه ده‌كات، كه عاقڵ و فیكر و دڵن.
كاتێك ئێمه تێبگه‌ین كه قورئانی پیرۆز بنیاتنه‌ری ته‌واوكاری نێوان دوو سه‌رچاوه‌یه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تری دوو میكانزمه، ئێمه تێده‌گه‌ین كه لێكۆڵینه‌وه له بواری زانست و زانیاری په‌یوه‌ستی و ته‌واوكاری له نێوان ئه‌و دوو سه‌رچاوه و میكانزمه له‌خۆ ده‌گرێت، ئایه‌ته قورئانیه‌كانی له ئاراسته‌كردنیان تێدا هاتوو بۆ سه‌رچاوه و میكانزم به وێنه‌ی جۆراوجۆر، هه‌ندێك ئاڕاسته‌كردنی راسته‌وخۆیه: ﴿قُلْ سِيرُوا﴾، ﴿قُلِ انْظُرُوا﴾؛ هه‌ندێكی نیشانه‌ی پرسیاری دانپێدانانه ﴿أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا﴾، ﴿أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا﴾؛ هه‌ندێكی نیشانه‌ی پرسیاری نكۆڵیكردنه: ﴿أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ﴾، ﴿أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا الْقَوْلَ﴾؛ هه‌ندێكی دیاریكردنی ئامانجه: ﴿لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ﴾، ﴿لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ﴾، ﴿لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ﴾، هه‌روه‌ها شێوازی تری بانگكردن هه‌یه بۆ به‌كارهێنانی هه‌سته‌كان و بیركردنه‌وه و تێڕامان له روداوه مێژوییه‌كان و ئاسۆی ده‌رون و دیمه‌نه‌كانی جیهانی سروشت و كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك: ﴿أَفَلَا يَعْقِلُونَ﴾، ﴿قُلْ أَرَأَيْتُمْ﴾، ﴿أَفَلَا تَسْمَعُونَ﴾، ﴿أَفَلَا تُبْصِرُونَ﴾، ﴿أَوَلَا يَعْلَمُونَ﴾.
هه‌ندێك له شێوازه‌كانی قورئانی پیرۆز باسی فێربوون و به‌ده‌ستهێنانی زانست و وه‌سفكردنی دیمه‌ن و چیرۆكه‌كانه، هه‌ندێك جار به ئه‌ندازه‌یه‌ك ورده‌كاری كراوه له چۆنیه‌تی روودانی شته‌كان هه‌روه‌ك له باسی پێكهاته‌ی قۆناغه‌كانی دروستبوونی كۆرپه‌له له سكی دایكی، هه‌روه‌ها باسكردنی شینبوونی روه‌كه‌كان، چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك حاڵه‌تی ناكۆكی نێوان هاوسه‌ران، چاره‌سه‌ری سیاسی وه‌ك له چیرۆكی “ذي القرنين“ هاتووه، باس دروستكردنی سه‌دێكی به‌رز ده‌كات به به‌كارهێنانی ئاسن و مس.
هه‌ر له باسكردنی ئه‌و شێوازی جیاواز، فێركردنی ئه‌و بوارانه‌ی تایبه‌تن به مامه‌ڵه‌كردن له نێوان خه‌ڵك له كاروباری ماڵ و كڕین و فرۆشتن و قه‌رز و ره‌هن و بابه‌ته‌كانی تر، درێژترین ئایه‌ت له قورئان ئایه‌ت قه‌رزه، كه رێنمایی پێویستی داوه بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كان پارێزراوبن، كه ئاماژه‌ی داوه به نووسین، هه‌روه‌ها نۆجار به‌و كه‌سه‌ی گرێبه‌به‌سته‌كه ده‌نوسێت له یه‌ك ئایه‌ت.
مرۆڤ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كان كه‌م وێنه‌یه له دروستكردن و شێوازی ژیانی، به‌تایبه‌ت توانای گه‌ڕان و دۆزینه‌وه و گۆڕانكاری و گه‌شه‌پێكردنی به‌رچاوی هه‌یه، كه ئه‌وه بوونه‌وه‌رێكی گه‌ڕۆكه، له‌گه‌ڕان ناوه‌ستێت، به‌گه‌ڕانی ڕوكه‌شی كاره‌كان له‌گه‌ڕان ناكه‌وێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت قوڵ بێته‌وه بۆ قوڵایی و ورده‌كاریه‌كان، ئه‌و عه‌قڵه‌ی كه پێی له بوونه‌وه‌ره‌كانی جیاده‌كرێته‌وه هۆشیاریی بوونه به‌خودی خۆی و ده‌وروبه‌ری، هه‌بوونی توانای له‌سه‌ر تێگه‌یشتن و په‌یی پێ‌بردن و بیركردنه‌وهی زۆره، گه‌ڕانی مرۆڤ ته‌نها كورت نه‌كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر شته‌كان و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی گۆڕانكاری و سوده‌كانی، گه‌ڕان له فیكره‌كان و گۆڕانكاری له بۆچوون به‌رامبه‌ر ئه‌وشتانه‌ی ده‌وروبه‌ر، هه‌یه راسته، هه‌یه هه‌ڵه‌یه، كه ئه‌وه به ئه‌نجامی گه‌ڕان داده‌ندرێت، به‌شێوازی پێوه‌ندی و دواندنی زمانه‌وانی به قسه‌كردن و نووسین و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و شێوازانه‌یه به‌به‌رده‌وامی دان پێیان، به‌و جیاوازییه مرۆڤ له زه‌وی جێگیر بووه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كردۆته‌وه، زه‌وی ئاوه‌دان كردیته‌وه زۆرێك له وزه‌كانی بۆ رامكراوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له زه‌وی جێگیر بووه، شارستانیه‌تی دروستكردووه رۆڵه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه دوای ده‌یان سه‌ده پێی سه‌رسامن له‌رووی پێشكه‌وتووی هه‌ندێ لایه‌نی ئه‌و شارستانیه‌تانه‌ی رابردوو.
هه‌رچی ئاژه‌ڵانه خوای گه‌وره ئه‌و شتانه‌ی پێداون كاروباری رۆژانه‌یانی پێ جێبه‌جێ بكه‌ن، قورئانی پیرۆز ئه‌وه‌ی به رێنمایی ناوبردووه، ئیبن قه‌یم له واتای ئه‌و رێنمایه‌ی كه تایبه‌ته به ئاژه‌ڵان ده‌ڵێت: هیدایه‌ت چوار پله‌ی هه‌یه، كه له قورئان باسكراوه: پله‌ی یه‌كه‌م: رێنمایی گشتیه بۆ هه‌موو بونه‌وه‌رێكه، مرۆڤ و ئاده‌میزاد بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و هه‌ڵسان به فه‌رمانه‌كانی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿الَّذِي خَلَقَ فَسَوَّى وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَى﴾ (الأعلى: 2-3). چوار فه‌رمانی باسكردووه، دروستبوون، وه‌ك یه‌كی دیاریكردن و رێنمایی، له دروستكردن وه‌ك یه‌كن، ورده‌كاری و پته‌وی، پاشان هۆكاری به‌رژه‌وه‌ندی ژیان و گۆڕانكاریه‌كان هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی دیاریكردوه رێنمایی كردوون، رێنمایی فێربوون، كه ئه‌و دروستی كردووه و فێریكردووه” هه‌روه‌ك باسی هاوشێوه‌ی كردوه له سه‌ره‌تای یه‌كه‌م سوڕه‌تی دابه‌زیوه4، خوای گه‌وره له‌باسی چیرۆكی فیرعه‌ونی دوژمنی، به پێغه‌مبه‌ر موسای گوتووه: ﴿قَالَ فَمَن رَّبُّكُمَا يَا مُوسَىٰ. قَالَ رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَىٰ كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَىٰ﴾ (طه: 49- 50).5
عه‌قڵ شوێنی ته‌كلیفه لای مرۆڤ، ئاژه‌ڵان ته‌كلیفیان له‌سه‌ر نیه، چونكه خوای گه‌وره عه‌قڵی پێ نه‌به‌خشیون، ته‌نها هه‌ندێك جیاوازی و په‌یبردنی پێداون كه له ژیانی رۆژانه‌یان پێی هه‌ڵده‌ستن ئه‌وه‌شی بۆ رام كردوون له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ دایه، به رێنمایه‌كی گشتی، ئاژه‌ڵه‌كان لێك جیاوازن هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵێك به‌شتێك كه له‌گه‌ڵی گونجاوه، وه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌ت، له‌رووی ده‌نگ و جوڵه ناگۆڕێن گه‌شه‌ناكه‌ن له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر، ئاژه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وتێك ناكات پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له‌سه‌ری دروستبووه، لێی جیانابێته‌وه و دواناكه‌وێت.
هه‌ندێك له‌و ئاژه‌ڵانه جیا ده‌كرێنه‌وه، كه ده‌كرێت شتێك فێربن له غه‌یری خۆیان، كه فێربوونی بۆ نه‌ڕه‌خساوه، بۆ نمونه سه‌گی ڕاو و كێڵان و پاسه‌وانی، ئه‌وشتانه فێربووه له‌مرۆڤ بۆ ئامانجێكی دیاریكراو، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ وَمَا عَلَّمْتُم مِّنَ الْجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ اللَّهُ﴾ (المائدة: 4) ئه‌و فێربوونه بۆ ئامانجی راوكردنه له سه‌گ و باز و ئه‌وانه‌ی تر، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه مه‌شقیان پێ ده‌كرێت هه‌ڵده‌ستن به هه‌ندێك جوڵه‌ی دیاریكراو وه‌ك دۆلفینه‌كان، شێر، فیل، ئه‌سپ، له باڵنده‌كانیش وه‌ك كۆتر، توتی…هتد
هه‌ڵسوكه‌وتی ئاژه‌ڵان جێگای سه‌رسامییه له وچه‌خستنه‌وه و خواردن و كۆچكردن و دروستكردنی هێلانه و دواندنی نێوانیان به‌ده‌نگ و جوڵه… قسه‌كردنیان له رێگایه‌كه ئێمه ناتوانین لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكه‌ین، سه‌رسام ده‌بین به ورده‌كانری و به‌رهه‌می هه‌ندێك گیانله‌به‌ر، وه‌ك جاڵجاڵۆكه خانوه‌كه‌ی به لێهاتوویه‌كی زۆر جوان دروست ده‌كات، هه‌نگ خانه‌كانی زۆر به وردی دروست ده‌كات، كۆكردنه‌وه‌ی هه‌نگوینه‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی وردیه، هه‌موو ئه‌وانه له ئاژه‌ڵان له‌سه‌ر سروشتێكی دیاریكراو دروستكراون، كه له‌كات و شوێنی خۆی دا دووباره ده‌بێته‌وه به‌بێ گۆڕانكاری، به‌ڵام وه‌ك مرۆڤ وشیاری نیه به به‌خودی خۆی و ده‌وروبه‌ری و توانای له‌سه‌ر بیكردنه‌وه و گه‌ڕان و گه‌شه‌پێدانی زانست و دروستكردنی شارستانیه‌ت.
ئه‌و وشیاری و گه‌شه‌كردنه له مرۆڤ له‌سه‌ره‌تایی بوونیه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام وێنه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی جیاوازی گه‌وره‌ی تێكه‌وتووه به تێپه‌ڕینی كات، زانسته‌كان دروستبوونی شارستانیه‌ت مرۆڤ زانیویه‌تی، نوێ بۆته‌وه گۆڕاوه، گه‌شه‌ی كردووه، به‌ره‌وپێشچووه له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر، ئه‌وه‌ش گه‌شه‌كردن و گۆڕانكاری ئامانجداره، كه لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه و داهێنانی شێوه‌ی به‌رده‌وام هه‌بوو له هۆش و په‌یبردنی به ده‌وروبه‌ری.
ئه‌و قسه‌یه راست نیه كه ئه‌و رێگایانه‌ی كه مرۆڤ له گه‌ڕان بۆبه‌ده‌ستهێنانی زانست به گوێره‌ی مێژوو گه‌شه‌ی كردووه له قۆناغه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كان، كه ئۆگست كۆنت دیاریكردووه، بۆنمونه: قۆناغی هه‌ست، یاخود خوڕافه، پاشان فه‌لسفه‌ی میتافیزیكی، پاشان زانستی ئه‌زموونی مۆدێرن6. پاشماوه‌ی شارستانیه كۆنه‌كانی صین و هیند و یۆنان و دۆڵی نین و وڵاتی رافیده‌ین ئاماژه‌ن بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه، كه تا ئێستا ئێمه ــ لای كه‌می ــ به سه‌رسوڕهێنه‌ر ناویان ده‌به‌ین.
ئێمه ئێستاش ده‌بینین كه مرۆڤ ــ ته‌نانه‌ت له رۆژگاری منداڵی ــ سروشتێكی سه‌ركێشانه‌ی هه‌یه، حه‌ز له زاست ده‌كات، سوره له‌پرسیاركردن، ده‌گه‌ڕێت و فێر ده‌بێت زیاتر له رێگایه‌ك به‌كار ده‌ینی، هه‌موو كتێبه ئایینیه كۆنه‌كان باس له به‌رپرسیارێتی مرۆڤ ده‌كه‌ن له‌كاره‌كانی، كه تێگه‌یشتن و په‌یڕه‌وی له گه‌ڕان و بیكردنه‌وه و دۆزینه‌وه فه‌رزده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت كاتێك داوا ده‌كرێت شوێن رێنمایه‌كان بكه‌وین له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتن و هۆشیاری به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانه.
ئه‌وه‌ش راست نیه، كه هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ران له‌سه‌ری نیه، كه مرۆڤ سه‌ره‌تایی ژیانی توانای بیكردنه‌وه‌ی نه‌بووه، كاره‌كانی وه‌ڵامی ره‌نگدانه‌وه‌كانی بووه بۆ وروژاندنه ده‌ره‌كی، یان ناوه‌كیه‌كان بووبێت، هه‌رچی میتۆدی زانستیه له گه‌ڕان وبیكردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری متمانه پێكراو، له فرانسیس بیكۆنه‌وه ده‌ستی پێكردووه، كاتێك كتێبێكی له بواری رێسكانی میتۆدی ئه‌زموونی و هه‌نگاوه‌كانی له‌سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌ی زاینی دانا7.
راسته مرۆڤ له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌زموون و زانیاری كه‌می هه‌بووه، ئایه‌ته‌كه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌مان پێی ده‌ستپێكرد ئاماژه‌ی پێداوه، به‌ڵام به‌نی ئاده‌م له‌سه‌رتاوه فێربووه، كاتێك به‌های ئه‌وكاره‌ی بینیوه كه قه‌ڵه ره‌ش ئه‌نجامی داوه، وانه‌یه‌كی گرنگ فێربووهلێی، دواتر به‌رده‌وام بووه له‌گه‌ڕان و گه‌شه‌پێدانی ئه‌وشتانه‌ی تایبه‌تن به‌و وانه‌یه، هه‌روه‌ها په‌ی به‌و هه‌ڵه‌یه بردووه كه ئه‌نجامی داوه، ئینجا په‌شیمان بۆته‌وه.
په‌راوێزه‌كان:
1. ابن منظور، أبو الفضل، جمال الدين محمد بن مكرم (توفي711ه). لسان العرب، بيروت: دار صابر، ط3، 1414ه، المجلد الثاني، ص114-115.
2. ابن عاشور، محمد الطاهر. تفسير التحرير والتنوير، تونس: الدار التونسية للنشر، 1984، ج6، ص 174.
3. ئیمامی الرازي في تفسير له باره‌ی ئه‌و ئایه‌ته: ﴿لَقَدْ خَلَقْنَا الإنسان فِى كَبَدٍ﴾، ده‌ڵێت:: “ له دونیا خۆشی ره‌ها نیه، به‌ڵكو ئه‌وه گومان بردنه كه خۆشی یه‌و ده‌ربازی بووه له ناخۆشی، ئه‌وه‌ی له‌كاتی خواردن هه‌ستی پێ ده‌كرێت، بریتیه له ده‌ره‌بازبوون له ئازاری برسییه‌تی، له‌كاتی پۆشته‌ی هه‌ستكردنه به ده‌ربازبوون له ئازاری گه‌رمی و ساردی، مرۆڤ ئازار و ده‌ربازبوونی هه‌یه، گۆڕانه له دۆخێك بۆ دۆخێكی تر، ئه‌وه‌یه واتای ئه‌و ئایه‌ته﴿لَقَدْ خَلَقْنَا الإنسان فِى كَبَدٍ﴾ انظر ذلك في:
– الرازي، فخر الدين محمد بن عمر بن الحسن التيمي البكري، المشتهر بابن خطيب الري (توفي606ه). تفسير الفخر الرازي المعروف بالتفسير الكبير ومفاتيح الغيب، بيروت: دار الفكر، ط1، 1981م، ج31، ص182.
4. ئیبن قه‌یم به‌وه ئاماژه بۆ پێنج ئایه‌ت ده‌كاتی یه‌كه‌م ده‌كات له سوڕه‌تی سورة العلق: ﴿اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ. خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ. اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ. الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ. عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ﴾ (العلق: 1-5).
5. ابن قيم الجوزية، أبو عبد الله محمد بن أبي بكر (توفي 751ه). مفتاح دار السعادة ومنشور ولاية العلم والإرادة، تحقيق عبد الرحمن بن حسن بن قائد، مكة المكرمة: دار عالم الفوائد، 1432ه، ج1، ص234.
6. Durant, Will. The Story of Philosophy. New York: Simon and Schuster, 1953, p.266
7. Bacon, Francis. The New Organon, Edited by Lisa Jardine & Michael Silverthorne. Cambridge,UK: Cambridge University Press, 2000 (Cambridge Texts in the History of Philosophy).
بڕوانه: پێشه‌كی ئاماده‌كاران به‌تایبه‌ت لاپه‌ڕه‌یxxv ، هه‌روه‌ها بڕوانه/ نامه‌ی فرانسیس بیكۆن بۆ پادشا James ی به‌رتیانیای ئه‌و سه‌رده‌م، كه نووسه‌ر ئه‌و كتێبه‌ی خۆی به‌دیاری پێداوه، كاتێك ده‌ڵێت: به‌ڕاشكاوی ئه‌و كتێبه له‌دایك بونی زه‌مه‌نه، نه‌ك زیره‌كی، هه‌مان فیكره ده‌گێڕیته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه چه‌ند ئارێشه‌یه‌ك هه‌یه خه‌ڵكی جیاكردۆته‌وه به‌هۆی بیروباوه‌ڕه‌كانیان، بۆ هه‌ندێك هۆكار، كه نامۆ نه‌بێت تێگه‌یشتنی نوێ هه‌یه، كه به بیری خه‌ڵك دانه‌هاتووه، كه تا ئێستا به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌كۆتایی به فیكری مرۆڤێك داهاتوو چووه عه‌قڵیه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی حه‌زێكه‌وه بوو، نه‌ك زیره‌كی و جیاوازی، بۆیه ده‌كرێت ئه‌وه به له‌دایكبوونی زه‌مه‌نێكی تازه دابنێین، له ئه‌نجامی ئه‌و زیره‌كیه.ص64