چالاكیهەواڵ

گفتوگۆی توێژینەوەی “فەلسەفەی پەروەردە: خوێندنەوەیەک بۆ بەشی زانست لە صەحیحی ئیمامی بوخاریدا” بەڕێوەچوو.

گفتوگۆی توێژینەوەی “فەلسەفەی پەروەردە: خوێندنەوەیەک بۆ بەشی زانست لە صەحیحی ئیمامی بوخاریدا” بەڕێوەچوو.

لە میانەی تاووتوێكردنی توێژینەوەكانی ڕاوندى دووەمی “بەرنامەی هزری ئیسلامیی”، كە سەنتەری زەهاوی بەڕێوەی دەبات، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێز (هێمن حەتەم حمەڕەشید) بە ناونیشانی “فەلسەفەی پەروەردە: خوێندنەوەیەک بۆ بەشی زانست لە صەحیحی ئیمامی بوخاریدا” بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە ، ۲٤/۹/۲٠۲٤، لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێز (هێمن حەتەم حمەڕەشید)، بە ناونیشانی “فەلسەفەی پەروەردە: خوێندنەوەیەک بۆ بەشی زانست لە صەحیحی ئیمامی بوخاریدا” بەڕێوەچوو.

پاش تاووتوێكردنی تێروتەسەلی لەلایەن لیژنەوە، توێژینەوەكە پەسەند كرا.

شیاوی باسە لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێز پ.ی.د خالید ئەحمەد 

سەفا، سەرۆکی لیژنە و هەریەک لە ئەندامان پ.ی.د. حسین محمد ئیبراهیم و پ.د.بەختیار نەجمەدین شەمسەدین،كە لە هەمانكاتدا ئەندام و سەرپەرشتی توێژینەوەكە بوو.

بەناوی سەنتەری زەهاوییەوە  وێڕای دەستخۆشی لە لیژنەی تاووتوێ، پیرۆزبایی لە بەڕێز  (هێمن حاتەم حمەڕەشید ) و  سەرپەرشتیاری بەڕێز دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply