
لەمیانەی تاووتوێكردنی توێژینەوەكانی ڕاوندى دووەمی “بەرنامەی هزری ئیسلامیی”، كە سەنتەری زەهاوی بەڕێوەی دەبات، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێز (فەرەیدوون ئەحمەد عەزیز) بە ناونیشانی “ڕای گشتی و ڕۆڵی لە مێژووی ئیسلامیدا” بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥/٧/٢٠٢٣، لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێز (فەرەیدوون ئەحمەد عەزیز)، بە ناونیشانی “ڕای گشتی و ڕۆڵی لە مێژووی ئیسلامیدا” بەڕێوەچوو.
پاش تاوتوێكردنی تێروتەسەلی لەلایەن لیژنەوە، توێژینەوەكە پەسەند كرا.
شیاوی باسە لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێز پ.ی.د کەنعان حەمەغریب، سەرۆکی لیژنە و هەریەک لەئەندامان پ.ی.د. زریان حاجی و پ.د ئیسماعیل سەید ئیبراهیم، كە لە هەمانكاتدا سەرپەرشتی توێژینەوەكە بووە.
بەناوی سەنتەری زەهاوییەوە وێڕایی دەستخۆشی لە لیژنەکە، پیرۆزبایی لە د.فەریدوون ئەحمەد و سەرپەرشتیاری بەڕێزی دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.