چالاكیهەواڵ

نوێکردنەوەی فیکری ئیسلامی لە سیمینارێکی سەنتەری زەهاویدا

ڕۆژی پێنجشەممە ۱۳ـ٦ــ۲۰۱۹ لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی بەڕێز (د.ئەحمەدی نیعمەتی) هزروان و مامۆستا لە زانکۆی تاران لەمیانەی سیمینارێکدا تیشکی خستە سەر گرنگترین هەنگاوەکانی نوێکردنەوەی فیکری ئیسلامی لەم سەردەمەدا، ئەو پێیوابوو کە ژیانی هاوچەرخ و گۆڕانکاریەکانی سەردەم زەروورەتی پێداچوونەوە فەرز دەکەن بە تێزە فیکریەکان و دەخوازن دیدێکی نوێ بێتەئاراوە بۆ سەرجەم کایەکان بەتایبەتی بواری فیقهـ و ئوصول ئەمەش کارێکە بەدامەزراویی دەکرێت نەک هەوڵی تاکەکەس.
لە کۆتاییدا ئامادەبووان کە دەستەبژێری بواری فیکر بوون بە ڕاو سەرنجەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و ستایشی تێزە گرنگەکانی ناوبراویان کرد.
دواتر سەرۆکی سەنتەری زەهاوی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە د.نیعمەتی لەپای هەوڵ و ماندووبوون و بەخشینی تەمەنی بەو بوارە وەک زانایەکی ئەهلی سوننەت لە ئێران و ئەو وڵاتانەی بە زمانی فارسی دەخوێننەوە.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply