چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی پێشوازی لە ستافی وێبسایتی گەلاوێژ دەکات

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی  پێشوازیی لەستافی وێبسایتی گەلاوێژ (galawzh.com) کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری ٢٧ /١٢ /٢٠٢١ لەشاری سلێمانی لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی سەنتەر، سەرۆکی سەنتەری زەهاوی و بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازیان لە ستافی وێبسایتی گەلاوێژ کردو گفتوگۆ لەبارەی کاری ھاوبەش لە خول و چالاکی و پڕۆژەی كلتوری و ڕۆشنبیری و ئەدەبی و فكری کراو ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوونی فەرهەنگی و ڕوناكبیری کرا.

لە میانەی دیدارەکەدا ستافەکە، کە پێکهاتبوون لە بەڕيزان (پ.د. زاهیر لەتیف کەریم و د. ژینۆ عبدولا )، كۆبەرهەمی خاتوو گەلاوێژیان پێشکەش بەكتێبخانەی سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فكریی کردو، ڕوونكردنەوەی پێویستیان لەبارەی کارو چالاكی و ئەدەبیاتی خاتوو گەلاوێژ و پڕۆژەو پلانی داهاتوویان پێشكەشكرد.

سەنتەریش چەند بەرھەمێکی خۆی کردە دیاری ستافەکە.

شیاوی باسە بڕیاردرا دیدارو ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا بەردەوامی ھەبێت.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply