ئیسلامییه‌تى مه‌عریفه و له دایكبوونى جیهانبینییه‌كى هاوچه‌رخ
به‌شى دووه‌مى دیداره‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر موحه‌مه‌د ممتاز عه‌لی
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له به‌روارى 3/5/2017 له ئۆفیسى پرۆفیسۆر موحه‌ممه‌د ممتاز عه‌لى، به‌شى بنه‌ماكانى ئایین و موقاره‌نه‌ى ئه‌دیان له كۆلێژى (معارف الوحی والتراپ) له زانكۆى ئیسلامی جیهانیی – مالیزیا، له‌لایه‌ن ئه‌ندامى ده‌سته‌ى راوێژكارى (سه‌نته‌رى زه‌هاوى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى فیكریی)، (م.كۆسره‌ت ساڵح ئه‌حمه‌د) به زمانى ئینگلیزى، ئه‌نجامدراوه.
له‌م به‌شه‌دا ممتاز عه‌لى تیشك ده‌خاته سه‌ر مێژووى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه و گرنگى پرۆژه‌ى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه و رۆڵبینیى له دروستكردنى جیهانبینییه‌كى دروستى هاوچه‌رخ، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى هه‌ڵقوڵاوى ناخى ئیسلام بێت و له ئاستى پێداویستییه رۆحى و ماددیه‌كانى هاوچه‌رخ بێت و بتوانێت ریفۆرم و چاكسازى ریشه‌یى له كۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلامى هاوچه‌رخ ئه‌نجامبدات. هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته سه‌ر پرۆژه و بۆچوونه‌كانى ئه‌بو ئه‌علاى مه‌ودودى و سه‌ید قوتب و شیكارى هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌كات، ئه‌و پێی وایه, په‌یمانگاى جیهانى فیكریی ئیسلامى رۆڵێكى به‌رچاوى گێڕاوه له دارشتنى فه‌لسه‌فه‌یه‌كى نوێ، به‌رده‌وامیشه له‌هه‌وڵه‌كانى و له داهاتووشدا به به‌هێزتر له گۆڕه‌پانى هزرى و مه‌عریفى و ژیارى ئه‌سپى خۆى تاوده‌دات و جێى په‌نجه‌ى له واقیعى كۆمه‌ڵایه‌تى جیهان به گشتى و كۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلامى به‌تایبه‌تى ده‌نه‌خشێنێت.
ك.ص: (كۆسره‌ت صالح)
پرۆف: (پرۆفیسۆر موحه‌ممه‌د ممتاز عه‌لی)
ك.ص: سه‌ره‌تا زۆر سوپاست ده‌كه‌ین كه بۆ دووه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ت پێداین. له به‌شى رابردوو چه‌مكانێكى زۆرمان باس لێوه‌ركردن كه په‌یوه‌ندیدار بوون به مه‌فهومى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه. ئه‌مرۆ من ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك بوه‌ستم كه په‌یوه‌ندیدارن به میَّژووى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه. یه‌كه‌م پرسیار سه‌باره‌ت به چه‌مكى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه, ئایا له كه‌له‌پورى ئیسلامی‌دا هه‌بووه؟ به‌تایبه‌تى پێش سه‌ده‌ى بیسته‌م؟
پرۆف: منیش سوپاسى جه‌نابتان ده‌كه‌م بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م دیداره و دوباره به‌خێربێیت. سه‌باره‌ت به وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ت، نه‌خێر، نه‌خێر هه‌رگیز. ئه‌گه‌رچى هه‌ندێ كه‌س مێژوویى به‌كارهێنانى چه‌مكه‌كه ده‌گێرنه‌وه بۆ سه‌رده‌مى په‌یامهێن-د.خ-، هه‌ندێكى تر ده‌یگێرنه‌وه بۆ سه‌رده‌مى پێشه‌وا غه‌زالى. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه هیچیان راست و دروست نین. چونكه له سه‌رده‌مى پێشه‌وا غه‌زالیدا ئه‌و كاته‌ى كتێب و به‌رهه‌مه‌كانى ژیارستانیه‌تى یۆنان هێنران بۆ جیهانی ئیسلامیی و بۆ زمانى عه‌ره‌بى وه‌رگێردران، له‌و كاتدا جیهانى ئیسلامیی هێشتا له‌سه‌رده‌مى لاویه‌تى خۆییدا بوو, پڕ بوو له گه‌ڕم و گوڕی، به‌شێوه‌یه‌ك تێكرایی كلتور, شارستانیه‌ت, یاسا, ئابوورى و ژمێریارى، له سه‌ر كه‌له‌پوورى ئیسلامی و به‌ها ئیسلامییه‌كان و جیهانبینى ئیسلامى بونیادنرابوون. هه‌ر بۆیه ئه‌و كاته‌ى (ئیسماعیل فاروقى) ئه‌م پرسه‌ى وروژاند ئێمه –وه‌كو جیهانى ئیسلامیی- هه‌موو شتێكمان له ده‌ستدابوو. لافاوێكى گه‌وره‌ى رۆژئاوامان له‌سه‌ر بوو، ئێمه ژێركه‌وتوو بوین –مغلوب-.
ك.ص: ئایا ئه‌وه ماناى ئه‌وه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه كه شه‌هید ئیسماعیل فاروقى بانگه‌شه‌ى گه‌رانه‌وه بۆ كه‌له‌پوورى ئیسلامى كردبێت.
پرۆف: نا نا, خاڵى یه‌كه‌م ده‌مه‌وێت لایه‌نى مێژوویى ئه‌م پرسه شیبكه‌مه‌وه. له‌سه‌رده‌مى غه‌زالى كه‌له‌پوورى ئێمه به‌هێز بوو, به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى فارووقى كه‌له‌پوورى ئێمه زۆر لاواز بوو، ده‌كرێت بوترێت جیهانى ئیسلامى له‌سه‌رده‌مى فاروقى هه‌مووشتى دۆڕاندبوو، ته‌نانه‌ت له‌وڵاته ئیسلامییه‌كانى خۆمان، له ماڵه موسوڵمانه‌كان و له په‌یمانگا ئیسلامیه‌كان, كلتورى رۆژئاوایی زاڵ بوو بوو. له به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆسه‌پێنیه‌یی باگراوندى رۆژائاوایی به‌سه‌ر كلتور، ئایدیۆلۆژیا و زانست، ئیسماعیل فارووقى ئه‌م پرسه‌ى وروژاند. چونكه بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌و خۆسه‌پێنییه, خه‌ڵكێكى زۆر بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌كرد، ئه‌وه‌ى كه له‌رۆژئاوا بۆمان هاورده ده‌كرێت راسته و پێویسته وه‌ریبگرین. ئالێره‌دا محمد ئیقبال خالێك داده‌نێت و ده‌ڵێت: “پێویسته ئێمه سه‌ربه‌خۆبین و ره‌خنه‌گربین له‌وه‌ى هه‌موو شتێك وه‌ربگرین”. دواتر فاروقى هات و پێشنیازى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه‌ى كرد. كه‌واته ناوه‌رۆكى مێژوویی ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه له سه‌ده‌ى بیسته‌م ته‌واو جیاوازه له ناوه‌رۆكى مێژوویی ئه‌م پرسه له سه‌رده‌مى پێشه‌وا غه‌زالى.
ك.ص: دیارتین خاڵى جیاوازى نێوانیان چیه؟.
پرۆف: له‌سه‌رده‌مى پێشه‌وا غه‌زالى باڵاده‌ستى سیاسى موسوڵمانان هه‌بوو, خه‌لافه‌تى ئیسلامیی هه‌بوو, به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى ئیسماعیل فاروقى له سه‌ده‌ى بیسته‌م هه‌موو خاكى موسوڵمانان داگیركرابوو.
ك.ص: زۆرباشه, پرۆف ئایا هیچ چه‌مكێك هه‌یه له كه‌له‌پوورى ئیسلامی‌دا هاوواتابێت له‌گه‌ڵ چه‌مكى ئیسلامیه‌تى مه‌عریف، ته‌نانه‌ت له سه‌ده‌ى بیسته‌میشدا؟
پرۆف: نه‌خێر، ئه‌مه چه‌مكێكى تاقانه‌یه, ته‌نیا په‌یوه‌ندیداره به جیهانى هاوچه‌رخ، چونكه له سه‌رده‌مى په‌یامهێن –د.خ- تا سه‌رده‌مى خه‌لافه‌تى عه‌باسیی، دواتر سه‌رده‌مى مه‌غۆله‌كان و خه‌لافه‌تى صه‌فه‌ویه‌كان، موسوڵمانان هه‌ر ژێرده‌سته بوون. دواتر له سه‌ده‌ى بیسته‌میش ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى به‌ته‌واوه‌تى ژێرده‌سته‌كرا و روخێنرا. ده‌سه‌ڵاتى فارسه‌كان و مه‌غۆله‌كان و عوسمانیه‌كان ژێرده‌سته‌كران. بۆیه ئه‌م چه‌مكه ته‌واو جیاوازه و هه‌ڵگرى ناوه‌رۆكى مێژوویى ته‌واو جیاوازه له چه‌مكه‌كانى تر. له كاتێكدا كه جیهانى ئیسلامى هه‌موو شتێكى دۆڕاندبوو، فارووقى دێت و بڕوابه‌خۆبوون ده‌گێرێته‌وه، بریارده‌دات كه نا‌ئومێد نه‌بین چونكه خاوه‌نى كه‌له‌پوورێكى به‌هێزین. بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌و ئیسلامه به‌هێزه‌ى هه‌مانه ده‌توانین جارێكی‌تر ئه‌و شتانه به‌ده‌ستبێنینه‌وه كه له‌ده‌ستمان داوه و بگه‌ڕێینه‌وه گۆڕه‌پانى ژیارى و پێشه‌نگایه‌تى.
ك.ص: كێ بوو یه‌كه‌م زانا و بیرمه‌ند كه ئه‌م چه‌مكه‌ى به‌كارهێنا؟
پرۆف: به‌دڵنیایه‌وه فارووقى یه‌كه‌م كه‌سه كه ئه‌م چه‌مكه‌ى به‌و پێكهاته‌یه ته‌رحكردووه. پرۆفیسۆر سه‌ید محمد نه‌قیب عه‌تتاس بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و چه‌مكى (ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه‌ى هاوچه‌رخ) ی به‌كارهێناوه. به‌ڵام ئه‌و گه‌نگه‌شه‌ى چه‌مكه‌كه‌ى كردووه ته‌نیا له چوارچێوه‌ى به ئیسلامییه‌تكردن, به‌بێ به‌ستنه‌وه‌ى به مه‌عریفه. خاڵى دووه‌م خه‌ڵكێكى زۆر گه‌نگه‌شه‌ى ئه‌و پرسه‌یان كردووه كه به ئیسلامییكردن جیایه له ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه, چونكه وابه‌سته نیه ته‌نیا به مه‌عریفه‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كى زۆر فراوان هه‌موو بواره‌كان ده‌گرێته‌وه. ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شیكاریكردنى لایه‌نى میتۆدى، زمانه‌وانى و هه‌ژموونه‌كانیان. فاروقى جه‌ختى له‌سه‌ر لایه‌نى كردارى كرده‌وه، هه‌موو رۆژێك مامۆستاى موسوڵمان ده‌چێته پۆل و قوتابیه‌كانى په‌روه‌رده ده‌كات, له رێگه‌ى به‌كارهێنانى تێكستبوكه‌كانى رۆژئاوا, فاروقى ده‌پرسێت: چۆن ده‌كرێت ئه‌و كتێبانه بخوێنرێن و به‌كاربێن له كاتێك هه‌ڵقوڵاوى دیدێكى ئیسلامییانه نیین؟. بۆیه ئه‌و بیرۆكه‌یه‌كى نوێى داهێنا، كه بیرۆكه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه‌یه، ئه‌و پێشنیازیكرد بۆ قوتابى، مامۆستا و زاناكان، كه پێویسته به جدى وه‌ریبگرن و به‌گرنگیه‌وه لێى بڕوانن، پێویسته مامۆستاكان له‌ناو پۆل په‌روه‌رده‌ى نه‌وه‌كانمان بكه‌ن له رێگه‌ى مه‌نهه‌جێك كه له‌سه‌ر جیهانبینیى ئیسلامى بیناكرابێت.
به‌دبه‌ختانه، ئه‌و كات، ئێمه كتێبى مه‌نهه‌جى ئیسلامیمان به‌و ناوه‌ڕۆكه نه‌بوو كه ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه ده‌یخوازێـ. ئه‌مه‌ش به‌ربه‌ستێكى تربوو له‌به‌رده‌م سه‌رگرتنى پرۆژه‌كه. بۆیه فاروقى راسته‌وخۆ نیه‌تى لێهێنا, كه ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه له هه‌نگاوى یه‌كه‌میدا بریتى ده‌بێت له به‌رهه‌مهێنانى كۆمه‌ڵێك په‌رتووك كه له‌سه‌ر جیهانبینى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه رێنووس كرابن. دواتر، واته له 1982 بۆ 1989 گۆڕانكارى و به‌ره‌وپێشوه‌چوونى گه‌وره هاتنه ئاراوه.
سه‌یركه، كاتێك ئێمه نه‌خۆشیه‌كمان تووش ده‌بێت پێویسته سه‌ردانى دكتۆر بكه‌ین, پزیشك هه‌وڵده‌دات راسته‌وخۆ چاره‌سه‌رتبكات, ئه‌گه‌ر ده‌رده‌كه ئێشى هه‌بێت, یه‌كه‌م كار كه بۆت ده‌كات بریتیه له ده‌رمانى هێوركه‌ره‌وه و ئازاركوژ. فارووقى ئه‌مه‌ى كرد، ئه‌و ده‌ڵێت: ئێمه به كردارى په‌روه‌رده هه‌ڵده‌ستین, كتێبه‌كانى خۆشمان به‌كارده‌هێنین, پرۆسه‌ى په‌روه‌رده له روانگه‌یه‌كى ئیسلامییه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین, چونكه له زۆربه‌ى وڵاته ئیسلامییه‌كان, كۆلێژه‌كان, زانكۆكان, ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى زانكۆكان, له ده‌ستى موسوڵمانانه. بۆیه ده‌توانین به ئاسانى گۆڕانكارى ئه‌نجام بده‌ین.
دواى پێشنیازه‌كه‌ى ئه‌و، خه‌ڵكێكى یه‌كجار زۆر ئه‌و پێشنیازه‌یان وه‌رگرت و دانیان به‌وه‌نا كه فارووقى راست ده‌كات. له‌كاتێكدا پێشى ئه‌و هزرێكى تۆكمه‌ى له‌م چه‌شنه بخاته روو، كۆمه‌ڵیك كار له بوارى ریفۆرمى په‌روه‌رده كراون, سید محمد نقیب عه‌تتاس، محمد ئیقبال، سید قوتب, خه‌ڵكى تریش، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر به‌گشتى قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌كردووه. فارووقى پرسه‌كه‌ى زۆر به وردى خسته‌روو، ئه‌جێندایه‌كى تایبه‌ت به ئوومه‌تى خسته ڕوو.
جیاوازى نێوان فارووقى و ئه‌وانى پێش ئه‌و له‌وه خۆیده‌بینێته‌وه، كه فارووقى پیاوێكى كردارى بووه. ئه‌و ته‌نیا له‌رووى وێنانندن و تیۆریه‌وه هه‌نگاوى نه‌ناوه, به‌ڵكو به كرده‌یی هه‌نگاوى ده‌نا. چۆن به پرۆسه‌ى په‌روه‌رده هه‌ڵبستین له هۆڵه‌كانى خوێندن؟ چ جۆره كتێبێك پێویسته؟، وه‌ك مه‌نهه‌جى خوێندن، بخرێته به‌رده‌ستى قوتابى. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تاییش ئه‌نجام بدرێت ئامانجه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى رێژه‌یی ده‌پێكرێت، كه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى فه‌لسه‌فییه له پرۆگرامى خوێندن, به‌ڵام ئامانجى فارووقى به‌ته‌نیا پاراستنى مه‌عریفه‌ى ئیسلامى نه‌بوو, به‌ڵكو ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه لاى ئه‌و له‌سه‌ر بنه‌مایی داهێنان بونیادنراوه, كتێبى نوێ بنوسرێت, په‌رتووكى مه‌نهه‌جى نوێ بخرێته به‌رده‌م قوتابى، له پێناو ئه‌نجامدانى ریفۆرمێكى راسته‌قینه‌ى په‌روه‌رده‌یی كه دواتر گۆڕانكارى گه‌وره به‌رهه‌م بێنێت.
ك.ص: پرۆف، باست له‌وه كرد، كه هه‌ریه‌كێك له عه‌تتاس، ئیقبال و سید قوتب, باسیان له ئیسلامییه‌ت به فراوانیه‌كه‌ى كردووه, ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كى وردتر جیاوازى له‌نێوان ئه‌م پرسه و پرۆژه‌كه‌ى فارووقى بكه‌یت؟.
پرۆف: سه‌یركه ئیقباڵ، سعید نورسى و عه‌لى شه‌ریعه‌تى، به‌ر له ئیسماعیل فاروقى و نه‌قیب عه‌تاس, باسیان له دیدگاى مه‌عریفى و په‌روه‌رده كردووه له گۆشه‌نیگا ئیسلامییه‌وه. ئه‌وان هه‌وڵی هۆشیاركردنه‌وه‌یان داوه. ئاشكرایه ئامانج له په‌روه‌رده و فێركردن له ئیسلامدا ته‌واو جیاوازه له ئامانجى هه‌مان پرس له دیدگای رۆژئاواوه. ئه‌وان ویستیان هه‌ندێ هۆشیارى و به‌ئاگاهێنانه‌وه ئه‌نجام بده‌ن, كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركى مامۆستا كارامه‌كانه، كه ببنه هه‌ڵگرى ئه‌م ئاگایی و هۆشیارییه و له رێگه‌ى په‌رتووك و مه‌نهه‌جه‌كانى خوێندنه‌وه گرنگى پێبده‌ن. به‌ڵام په‌رتووكه‌كان راسته‌وخۆ به‌رهه‌م نه‌هاتن, به‌ڵكو سه‌ره‌تا سه‌دان ئارتیكڵى زانستى له چه‌ند گۆڤارێكى ئیسلامیه‌وه رێنووس كران, كه تاوتوێى چه‌ند پرس و چاره‌سه‌رى جۆراوجۆریان ده‌كرد. دواتر ئه‌م ئارتیكڵانه وه‌ك بابه‌تى مه‌نهه‌جى له پۆل ده‌خوێنران. بۆ نمونه: كاتێك من وانه‌ى (ئایدیۆلۆژیاى هاوچه‌رخى ئیسلامی)ــم ده‌وته‌وه ده‌گه‌رامه‌وه بۆ ئه‌و ئارتیكڵانه‌ى كه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه نوسرابوون, ناوه‌رۆكى ئه‌م ئایدیۆلۆژیاییه چیه؟ دیدى ئایدۆلۆژیایی مۆدێرنى سه‌رده‌م چیه؟ چۆن ئایدیۆلۆژیایی مۆدێرن له‌گه‌ڵ ئیسلام مامه‌ڵه ده‌كات؟.
ك.ص: باشه, پرۆف سه‌باره‌ت به مه‌ودودى و سید قوتب چی؟.
ئه‌مه ترادژیاییه‌كى جیهانیه نه‌وه‌ك ته‌نیا جیهانى ئیسلامى. به‌ڵێ ئه‌مه تراژیدیایه, چونكه به‌راشكاوى و كراوه‌ى، ئه‌وان سه‌باره‌ت به راستیه‌كانى جیهانى قسه‌یانكردووه, ئه‌وان نه‌رمیان نه‌نواندووه سه‌باره‌ت به پرسه كێشه‌داره‌كانى ئه‌م جیهانه. بۆیه سه‌ره‌نجام ئه‌وان وه‌ك جیهادى و ئسوڵى –فێنده‌مێنتالیست و سه‌رچاوه‌ى تیرۆریزم و توندوتیژى ناسێنراون. له‌كاتێك سه‌رچاوه‌ى ئیلهامى ئه‌وان سه‌د له سه‌د بریتی بووه له سه‌رچاوه‌كانى ئیسلام, قورئان و سونه‌ت, ئه‌وان توانیویانه جیاوازى بكه‌ن له‌نێوان مه‌عریفه و فه‌رامۆشكردن, مه‌عریفه‌یه‌كى دروست بۆ جیهانێكى دروست كامه‌یه؟ خاڵى فه‌رامۆشكردنى خه‌ڵك سه‌باره‌ت به جیهان و گه‌ردوون كامه‌یه و له‌كوێدایه؟ خودا نمونه‌مان پێده‌دا, ئه‌گه‌ر ئێوه بپرسن له خه‌ڵكى مه‌ككه كێ ئه‌م جیهانه‌ى دروستكردووه؟ ئه‌وه ئه‌وان له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن خودا. به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر ئێمه له مامۆستایه‌كى زانكۆ بپرسین: كێ ئه‌م گه‌ردوونه‌ى دروستكردووه؟ ئایا بنه‌ما له‌سه‌ر زانستى هاوچه‌رخ ده‌ڵێ الله؟ نه‌خێر. ئایا ئه‌مه فه‌رامۆشكردن نیه؟.
مه‌ودودى و سه‌ید قوتب لێردا ده‌لێن: پێویسته بگه‌رێینه‌وه بۆ قورئان. قورئان تێمانده‌گه‌ینێ ئایه ئه‌وه مه‌عریفه‌یه‌كى دروسته یان نا؟. ئه‌م بۆچوونه مه‌عریفیانه كه بره‌ویان پێدراوه له‌لایه‌ن ئه‌م جۆره كه‌سانه چ جۆره مه‌عریفه‌یه‌كه؟ مه‌عریفه‌ى مرۆیی؟ ئایا ئه‌و جۆره مه‌عریفه‌یه له‌گه‌ڵ په‌یامى خودا یه‌كده‌گرێته‌وه؟ نه‌خێر: مه‌عریفه‌ى وه‌حیی خوداییش مه‌عریفه‌یه‌كى زۆر دروستتره له مه‌عریفه‌ى مرۆیی, زۆر شیاوتره, زۆر گونجاوتره, زۆر هاتیه‌وه‌تره له گه‌ڵ سروشت و گه‌ردوون. له‌م رۆژگاره جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر گرنگى و پێویستى مه‌عریفه‌ى وه‌حى خودایی. قورئان لاى ئه‌وان ته‌نیا په‌رتووكێكى ئاینى نییه, قورئان ته‌نیا په‌رتووكى تایبه‌ت به تێگه‌یشتنه ئاینییه‌كان نیه, قورئان په‌رتووكێكى مه‌عریفییه, بۆ تێگه‌یشتن له هه‌موو شتێك له گه‌ردون و ئه‌م جیهانه‌دا.
ك.ص: پرۆف دواتر ده‌گه‌رێمه‌وه سه‌ر پرسه‌كانى تایبه‌ت به هزرى مه‌ودودى و سه‌ید قوتب, به‌ر له‌وه ده‌پرسم: په‌یوه‌ندى چیه له‌نێوان ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه و سیسته‌مى په‌روه‌رده و فێركردن؟
پرۆف: پرسیارێكى زۆر جوان و نایاب. له گۆشه‌نیگاى نه‌قیب عه‌تتاس و ئیسماعیل فاروقی و چه‌ند بیرمه‌ندێكى تر, له رێگه‌ى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه گرنگى به مه‌عریفه ده‌درێت. ئێمه مه‌عریفه ده‌گه‌یه‌نینه قوتابى, ئێمه چى ده‌گه‌یه‌نین له‌رێگه‌ى سیسته‌مى په‌روه‌رده؟ مه‌عریفه‌یه‌كى جیاواز.
ئێستا ئه‌و په‌رتووكه زانستیانه‌ى قوتابیه‌كان ده‌یانخوێنن ده‌لێن: بنه‌ما له‌سه‌ر بۆ چوونه زانستیه‌كان ئه‌م گه‌ردوونه بوونى هه‌یه, هه‌ر له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، واته له‌لایه‌ن گه‌ردوون خۆیه‌وه, بیناكراوه. ئه‌م مه‌عریفه‌یه مه‌عریفه‌یه‌كى دروست نیه, چونكه گه‌ردوون له‌لایه‌ن زاتى الله وه دروستكراوه. زانست باوه‌ڕ به‌مه ناكات, من نمونه‌م بۆ هێنایه‌وه سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵناسى. له كۆمه‌ڵناسیدا سه‌رچاوه‌ى كۆمه‌ڵگه و پاڵنه‌ره‌كانى بونیاتنانى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پێداویستییه ماددیه‌كان, له‌كاتێك ئه‌مه راست نیه. چۆن پرۆفیسۆرێكى موسوڵمان ئه‌مه به قوتابیه‌كانى بڵێته‌وه وه‌ك زانست؟ چۆن بناغه‌ى كۆمه‌ڵگه بۆ پێداویستیه ماددیه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه؟ كۆمه‌ڵگه به‌رده‌وامى هه‌یه و بیناكراوه بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌رك و پێداویستى رۆحیه‌وه به‌ر له ئه‌رك و پێداویستی ماددیه‌وه.
ك.ص: گرنگترین به‌ره‌وپێشوه‌چوونى ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه چیه له‌وه‌ته‌ى په‌یمانگا دامه‌زراوه؟.
پرۆف: باشه, له رووى زانستیه‌وه, به‌شداریی زانایان له پرۆژه‌كه‌ى په‌یمانگا زۆر به‌رزه, پڕ واتایه, له‌سه‌ر دوو شت وه‌ستاوه: یه‌كه‌م: ئه‌و زانایانه به‌شداریان كردووه له دیدگا فه‌لسه‌فیه‌كه‌یه‌وه, كه بریتیه له مه‌عریفه‌یه‌كى عه‌قڵى دروست, هه‌روه‌ها شیكردنه‌وه‌ى هه‌موو شتێك له روانگه‌ى بار‌و زروفى جیهانى ئیسلامى هاوچه‌رخ. دیدگاى ئه‌مان ته‌نیا وێناندن نه‌بووه, به‌ڵكو كرداریش بووه. ئه‌وان ئامانجیان چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئوممه‌ت بووه. كێشه هزریه‌كان, كێشه ئابووریه‌كان, كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان, كێشه په‌روه‌رده‌یه‌كان و كێشه سیاسییه‌كان.
هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكى تر‌ى زۆر گرنگه كه له‌لایه‌ن په‌یمانگاوه كاى زۆرى له‌سه‌ركراوه، بریتییه له گه‌شه‌ى هزرى ئیسلامى و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونى. له‌م پێناوه‌دا چه‌ندین په‌رتووكیان نووسی و بڵاویانكردنه‌وه, چه‌ندین كۆنفرانس سمینار, كۆڕ‌و كوبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدان، كه تیایاندا دوو پرسیان وروژاندن. یه‌كه‌م: هزرى ئیسلامى بۆ ماوه‌یه‌كى دوور و درێژه گه‌شه‌ى نه‌كردووه, دووه‌م: ته‌نیا له تیۆرى و وێناندن قه‌تیس بووه و نه‌بووه به‌كردار. ئاشكرایه هزرى ئیسلامى له ماوه‌ى دوو سه‌د ساڵى رابردوو ته‌نیا دووباره‌كردنه‌وه‌ى هزره‌كه بووه و به‌س, هیچ به‌ره‌و پێشوه‌چونێكى هزرى نه‌بینراوه. كه كێشه‌ى سه‌ره‌كی ئه‌م چه‌قبه‌ستنه‌ش بۆ كێشه‌ى مه‌نهه‌جیه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆیه بیرمه‌ندانى په‌یمانگا وتیان مه‌نهه‌جیه‌تى هزرى ئیسلامى گه‌شه‌ى نه‌كردوه و نوێنه‌بۆته‌وه و نه‌یتوانى ریفۆرم ئه‌نجامبدات. به‌تایبه‌ت بووه به‌شتێكى تیۆرى و به‌س له‌برى ئه‌وه‌ى كردارى بێت و هه‌ڵگرى میكانیزم و چاره‌سه‌ركارى كێشه‌كان بێت.
لێره‌دا به باشی ده‌زانم ئاماژه بۆ نمونه‌یه‌ك بكه‌م و شیبكه‌مه‌وه, ئێمه قسه له‌سه‌ر گرنگى په‌روه‌رده و مه‌عریفه ده‌كه‌ین, له‌كاتێك ملیۆنان موسوڵمان به‌ده‌ست نه‌خوێنده‌وارى و بێ مه‌عریفه‌ییه‌وه ده‌ناڵێنن. له رووى تیۆرى و وێناندنه‌وه ئێمه په‌رتووك و ئارتیكڵێكى یه‌كجار زۆرمان نووسیوون, به‌ڵام له رووى كرداریه‌وه خه‌ڵك هه‌م نه‌خوێنده‌واره و هه‌میش خاوه‌نى په‌روه‌رده‌یه‌كى دروست نیه, ده‌ره‌نجام ترازانێكى یه‌كجار گه‌وره له‌نێوان هه‌ردوو بوارى تیۆرى و كرداریه‌وه دروستبووه. په‌یمانگا كێوئاسا هه‌وڵى دروستكردنى پردێكى په‌یه‌وه‌ندى داوه له‌نێوان هه‌ردوو بوارى تیۆرى و كرداریه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م لێكترازانه.
ك.ص: كه‌واته ده‌توانین بڵێین, په‌یمانگا رۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بووه له ریفۆرمى هزرى ئیسلامییدا؟
پرۆف: په‌یمانگا له‌كاتى ده‌سپێكردنیه‌وه رۆڵێكى مه‌زنى هه‌بوو, رۆڵیكى مه‌زنیشى هه‌یه و به رۆلێكى مه‌زنتریش به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانى پێداچونه‌وه و ریفۆرم سه‌ره‌تا له هزرى موسوڵماناندا, ئه‌و كاته‌ى كه ئه‌بو سلێمان په‌رتووكێكى نووسى به‌ناوى ((قه‌یرانى هزرى موسوڵمان)) له راستیدا ئه‌و پرسى بیركردنه‌وه و هزرى موسوڵمانانى وروژاند. پرسى: چۆن بتوانین ریفۆرم له بیركردنه‌وه و هزرى موسوڵماناندا ئه‌نجام بده‌ین؟ چۆن بتوانین چاكسازى له چوارچێوه‌ى كارى بیركردنه‌وه و هزرى موسوڵمانان به ئه‌نجام بگه‌ینین؟. ئه‌مه بزوتنه‌وه‌یه‌كى هزرى گرنگ بوو. بۆیه ده‌كرێت په‌یمانگا وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كى زانستى بناسێنرێت بۆ بوژانه‌وه و چاكسازى له هزرى ئیسلامی‌دا.
ك.ص: پرۆف ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ مه‌ودودى و سه‌ید قوتب, له له نوووسینه‌كانتدا, تایبه‌ت له بوارى په‌روه‌رده، جه‌نابتان باس له مه‌ودوى و سه‌ید قوتب ده‌كه‌ن. خه‌ڵكێكى زۆر، ره‌نگه هه‌ندێ بیرمه‌ندیش, پێیان وایه هه‌ردووكیان بریتین له دوو سه‌رچاوه‌ى ئسوڵیه‌ت و ئیسلامى رادیكاڵ و توندئاژۆ, ئایا ئه‌مه راسته؟
پرۆف: قسه‌یه‌كى له‌م چه‌شنه هه‌رگیز راست نیه. قسه‌یه‌كى نا دروست , نا زانستیی, نا عه‌قڵانییه. بۆچى؟ من نمونه‌ت بۆ ده‌خه‌مه روو. قوتب گشت كتێبه‌كانى نووسیوون, مه‌ودودى په‌رتووكه‌كانى رێنووس كردوون. زانایانى تر, فه‌یله‌سوفانى تر, شاره‌زایانى تر په‌رتووكیان نوسیووه. ئێستا ده‌توانیت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى به‌راوردكارى بكه‌ى له‌نێوان ئه‌م په‌رتووكانه. ده‌توانى بگه‌ى به‌و ئه‌نجامه‌ى كه مه‌ودوودى و سه‌ید قوتب نه‌رمیان نه‌نواندووه به‌رامبه‌ر به رۆژئاوا, به‌ڵكو هه‌ڵه‌ى بناغه‌ى بیرى رۆژئاوایان ده‌ستنیشانكردووه, به‌ڵام زانایانى تر ده‌ڵێن, بناغه‌ى بیرى رۆژئاوایی به‌هێزه, عه‌قڵانییه و زانستیه, له‌كاتێك سه‌ید قوتب و مه‌ودوودى ته‌حه‌ددایى بناغه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ى بیرى رۆژئاواییان كردووه و سه‌لماندویانه كه له‌رزۆك و لاوازه، چونكه له‌سه‌ر خه‌مڵاندن و گومانه‌وه بیناكراوه, هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه رۆژئاوا ئه‌وانى قبوڵ نیه.
ئاشكرایه، قورئان ته‌حه‌ددایی بیروباوه‌رى مه‌سیحیه‌ت ده‌كات. ئاشكرایه كه تیۆلۆجى مه‌سیحیه‌ت له سه‌ر سێ پایه دامه‌زراوه: خودا, باوك, كوڕ. خودا كوڕى هه‌یه, ئیسلام ره‌خه‌نه له باوه‌ڕێكى له‌م چه‌شنه ده‌گرێت. ئیسلام ده‌ڵێت: خودا كوڕى نیه. (قل هو الله أحد…الخ). خودا كوڕى نیه, هیچ سازان و نه‌رمونیانیه‌ك سه‌باره‌ت به‌م پرسه له ئیسلامدا نیه, بریارێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه و راسته و راسته. مه‌ودوى و قوتبیش به‌م شێوه‌یه راسته و راست ده‌ستیان له‌سه‌ر خاڵه‌كه داناوه و دانوستانیان له‌سه‌ر نه‌كردووه. ئه‌م راستى و بێ پێچ و په‌ناییه‌ى سه‌ید قوتب و مه‌ودودى به‌رامبه‌ر بیروباوه‌رى رۆژئاوا هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر بناغه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ى هزرى رۆژئاوا, بۆیه ئه‌وان و هاوئاوازاه‌كانیان ئه‌م دوو بیرمه‌نده به فێنده‌مێنتاڵیست و توندڕه‌و تیرۆریست، رادیكاڵ و سه‌رچاوه‌ى تیرۆر له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئا لێره‌دا، مه‌ودودى و قوتب، به‌پێویستى ده‌زانن كه عه‌قڵ و هه‌سته‌وه‌ره‌كان به‌كاربێن له‌ژێر رۆشنایی قورئان و فه‌رمووده. له‌كاتێك رۆژئاوا عه‌قڵ و هه‌سته‌وه‌ره‌كان به به‌ڵگه و مه‌شخه‌ڵى هه‌ره باڵا هه‌ژمار ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ى قوتب و مه‌ودودى، كه پێیان وایه سروشى خودایی باڵایه و عه‌قڵى مرۆڤ و هه‌سته‌وه‌ره‌كان دوو فاكته‌رى گرنگى ته‌واوكارین بۆ سروشى خودایی نه‌وه‌ك باڵاتربن. هه‌ر كات عه‌قڵ و هه‌سته‌وه‌ره‌كان له ژێر رۆشناى سروشى خودایی كارانه‌كرێن, ناتوانن ئه‌ركى خۆیان به‌شێوه‌یه‌كى دروست ئه‌نجام بده‌ن, چونكه عه‌قڵ و هه‌سته‌وه‌ره‌كان مه‌حكومى ئاره‌زووه‌كانن. بۆیه پێویسته بڕیار و كار و كاردانه‌وه‌كانى ئه‌م دووفاكته‌ره له‌رێگه‌ى سروشه‌وه رێنمایی بكرێن و راستبكرێنه‌وه.
كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ژیاننامه‌ى پرۆفیسۆر:
– ناوى ته‌واوى: موحه‌ممه‌د ممتاز عه‌لی
– له ساڵى 1955 له شارى حه‌یده‌ر ئاباد له هیندستان له دایك بووه.
– له ساڵى 1974 له زانكۆى عوسمانیه له هه‌ما شار به‌كالۆریۆسى ته‌واوكردووه.
– له زانكۆى ئه‌لیگارا له هیندستان ماسته‌ر و دكتۆراى وه‌رگرتووه.
– له ساڵى 1987 وه‌ك مامۆستا -پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر له به‌شى بنه‌ماكانى ئایین و موقاره‌نه‌ى ئه‌دیان، كۆلێژى معارف الوحی والتراپ، زانكۆى ئیسلامى جیهانیی – مالیزیا، ده‌ستبه‌كاربووه.
– له هه‌مان به‌ش و كۆلێژ ز زانكۆ پله‌ى وه‌زیفى پرۆفیسۆرى پێبه‌خشراوه.
– ئێستا سه‌رۆكى لێژنه‌ى زانستى هه‌مان به‌شه و وه‌ك مامۆستاش به‌رده‌وامه له راژه‌كه‌ى.
– چوار كتێبى له‌سه‌ر پرسه‌كانى: فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه و مێژووه‌كه‌ى و ئیسلامیه‌تى زانسته‌كان و ته‌فكیرى ناقدى ئیسلامى نوسیوون.
– له پاڵ زمانى دایك، به زمانه‌كانى ئۆردۆ،پشتۆ و ئینگلیزى ده‌دوێت.