كتێبەكان بە PDF

فەلسەفەی گەشەپێدان: دیدێکی ئیسلامییانە

ناوی کتێب : فەلسەفەی گەشەپێدان: دیدێکی ئیسلامییانە
ناوی نوسەر/وەرگێر: د. ئیبراھیم ئەحمەد عومەر / بەختیار ێدیق رەحیم
زنجیرە :١٥
ئەم کتێبە کە لەبەر دەستتایە، سەرەتایەکی پێویست و دەستپێکێکی سەرەکییە بۆ بابەتی گەشەپێدان لە گشت زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا لە دیدێکی ئیسلامییانەوە، لە بەر ئەوەی ناکۆکیی نێوان پەیڕەوی ئیسلام و پەیڕەوی دانراوی سەردەم تەنھا جیاوازی لە ڕووخسار و ئامرازەکان نییە، بەڵکوو لە بنەڕەتدا جیاوازییە لە سەرچاوە و دەستپێک و ئامانجدا، ڕاستر بڵێین ناکۆکییە لە خودی فەلسەفەی زانست و بنەماکانی و ئامانجەکان و بیردۆزەکانی. ئەم نامیلکەیە لەگەڵ بچووکیدا، کۆمەڵێک بیرۆکەی گرنگ دەخاتە ڕوو. لە بەشی یەکەمیدا باس لە فەلسەفەی گەشەپێدان دەکات بە دیدیکی ئیسلامییانەی ڕەسەن و بنەماکانی دەخاتە ڕوو و ناساندنی بۆ دەکات، لە بەشی دووەمدا کار لەسەر شکاندنی گەمارۆی ھزری دەکات لە بوارە بنەمادۆزییەکان و فەلسەفە، لە بەشی سێیەمدا باس لە بنەما ئیسلامییەکان دەکات و ھەردوو سەرچاوەی قورئان و فەرموودە دەکاتە سەرمەشقی ھەڵێنجان لە بوارەکانی کەشەسەندنی مرۆییدا، لە بەشی چوارەم و کۆتاییدا کار لەسەر زانستە ئیسلامییەکان دەکات بۆ بنەمادۆزی لەم بوارەدا.

کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن:

فەلسەفەی گەشەپێدان: دیدێکی ئیسلامییانە

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply