
سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی ۆرکشۆپێک سەبارەت بە
پڕۆژەیاسای پەروەردەو فێرکاری له هەرێمی کوردستان- عێراق
(هەڵسەنگاندن و پێشنیار) ساز ده‌كات
سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، ئێوارەی ڕۆژی ٥ شەممە، ڕێکەوتی ۲٤ـ ۲ ـ ۲۰۲۲، ۆرکشۆپێکی سەبارەت بە پڕۆژە یاسای پەروەردەو فێرکاری له هەرێمی کوردستان- عێراق
(هەڵسەنگاندن و پێشنیار) ساز کرد.
تێیدا سێ پەیپەر پێشکەشکران، کە بەڕێز پ.د. سامان فەوزی قسەی لەسەر ڕه‌هه‌ندی یاسایی پڕۆژه یاسای په‌روه‌رده‌و فێركاری هه‌رێمی كوردستان کرد، پاشان
مامۆستا عەبدولڕەحمان وەهاب تیشکی خستە سەر سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و تیشكێك له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای په‌روه‌رده‌و فێركاری، دواتر
مامۆستا بوخاری عه‌بدوڵا تاوتوێی فەلسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو یاسای په‌روه‌رده و فێركاریدا کرد،
پاشان بەشداربووان بە بەشداریی گەرموگوڕو گفتوۆکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەند کرد.
ئەوەی جێی باسە ئەم پڕۆژە یاسایە لە پەڕلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوەو جێی بایەخ و مشتومڕی دەزگا فەرمییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییە، بەتایبەت لە بواری پەروەردە.
شیاوی باسە چەندین پسپۆڕی بواری پەروەردەو بەرپرسی بواری پەروەردەو پەڕلەمانتار ئامادەی ئەم چالاکییە بوون.
ماوەتەوە بڵێین دەرەنجامی ئەم چالاکییە جۆری و گرنگەی سەنتەری زەھاوی، بە کۆی تێز‌و بیرۆکەو گفتوگۆکانییەوە، کۆدەکرێتەوەو پوختەکەی دەخرێتە بەردەستی بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەتایبەت پەڕلەمانی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە.