لادانی هاوچه‌رخ له راڤه‌ی قورئانی پیرۆز

د. موحسین عه‌بدولحه‌مید
ئا: ئیدریس سیوه‌یلی
دكتۆر موحسین عه‌بدولحه‌مید بیرمه‌ند و كه‌سایه‌تی ناسراوی ئیسلامیی، له ئێواره كۆڕێكدا كه سه‌نته‌ری زه‌هاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری له سلێمانی بۆی سازدا، باس له لادانی هاوچه‌رخ له راڤه‌ی قورئانی پیرۆزدا ده‌كات، باس له‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه به درێژایی مێژوو بۆ شێواندنی ده‌قه‌كان له ئارادابوون، ئه‌و پێی وایه ئێستاش ئه‌و هه‌وڵانه به شێوازی جیا جیا درێژه‌ی هه‌یه، له‌و رووه‌شه‌وه، محه‌ممه‌د شه‌حرور، محه‌ممه‌د ئه‌ركون و نه‌سر حامد ئه‌بوزه‌ید نموونه‌ی هاوچه‌رخی سه‌رمه‌شقی ئه‌و لادانانه‌ن، كه له كوردستانیش هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ وه‌رگێڕانی به‌رهه‌می ئه‌و نووسه‌رانه، بۆیه ناوبراو پێیوایه ئه‌وانه دوای كڵاوی بابردوو كه‌وتوون، دوای كه‌سانێك كه‌وتوون كه له جیهانی ئیسلامی‌دا بازاڕیان نه‌ماوه، به‌مه‌ش جگه له‌خۆماندووكردن هیچیان بۆ نامێنێته‌وه، له‌به‌ر گرنگی ناوه‌رۆكی كۆڕه‌كه لێره‌دا پوخته‌ی وته‌كانی دكتۆر موحسین بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
خوای گه‌وره قورئانی پیرۆزی ناردووه‌ته خواره‌وه به زمانێكی عه‌ره‌بی ره‌وان، هه‌ندێك ئایه‌تی موحكه‌م و ته‌نها یه‌ك راڤه و لێكدانه‌وه‌ی زمانه‌وانی هه‌ڵده‌گرێت، زۆر ئایه‌تیشی تێدایه له بواره‌كانی عه‌قیده و شه‌ریعه‌ت و رێسا ره‌وشتییه‌كان، كه راڤه و لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌بێت له چوارچێوه‌ی زانستی زمانی عه‌ره‌بی نه‌چێته ده‌ر، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بێت كه زمانزانه گه‌وره‌كان به‌درێژایی مێژوو به ئیلهام وه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌كانی زمانه‌وانی له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی دایانڕشتووه، له زۆر شوێنیش‌دا قورئانی پیرۆز به ئاگامان دێنێته‌وه له به‌كارهێنانی عه‌قڵی دروست و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) له راڤه‌ی قورئان و شیكردنه‌وه‌ی، كه‌واته زمانێكی عه‌ره‌بی پاراومان هه‌یه كه قورئانی پێ دابه‌زیوه، سوننه‌ی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) له‌به‌رده‌ستدایه كه ئه‌و قورئانه‌ی بۆ گواستوینه‌ته‌وه، یان قورئانی دابه‌زاندووه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌رزی واقیع، له رووی جێبه‌جێكردن و راڤه‌كردن و روونكردنه‌وه‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَأَنزَلْنَا إِڵیْكَ الذكْرَ لِتُبَیِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّڵ إِڵیْهِمْ وَڵعَلَّهُمْ ێتَفَكَّرُونَ). ئینجا عه‌قڵمان هه‌یه، له‌ناو عه‌قڵیشدا زانست، هه‌روه‌كو ئیمامی رازی ده‌ڵێت: “خوای گه‌وره دوو گه‌ردوونی هه‌یه، گه‌ردوونێكی خوێندراو، گه‌ردوونێكی بینراو، هه‌ركاتێكیش زانیاریمان به گه‌ردوونی بینراو زۆر بوو، زانیارییمان به گه‌ردوونی خوێندراو زیاد ده‌كات”.
قورئانی پیرۆزیش رێسا و بنه‌مای خۆی هه‌یه بۆ لێكدانه‌وه و راڤه‌ی ئایه‌ته‌كان، قورئانێك كه دابه‌زیبێت بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌بێت وا بێت، ده‌گونجێت تێی بگه‌ین و جێبه‌جێ بكرێت له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا.
له سه‌رده‌مانی زووشه‌وه لادان له راڤه‌ی قورئان به‌دی كراوه، هه‌روه‌كو ئیقبال ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر ویستت ده‌قێك به‌لاڕێدا به‌ری یان په‌كی بخه‌ی، لێكدانه‌وه‌یه‌كی باتنی بۆ بكه”.
نه‌یاران نه‌یانتوانیوه وه‌كو دین به‌ره‌نگاری ئیسلام ببنه‌وه، بۆیه پلانیان داڕشتووه كه ده‌قه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك راڤه بكه‌ن له مانای ئه‌سڵی خۆیان لایانده‌ن، له‌پێناو ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان بێننه دی، بۆ نموونه ده‌ڵێن ئایه‌تی (إِنَّ عِدَّه‌َ الشُّهُوڕ عِندَ اللّهِ اثنَا عَشَرَ شَهْراً) مه‌به‌ستی لێی دوانزه ئیمامه‌كه‌یه، یان ده‌ڵێن ئایه‌ته موحكه‌مه‌كان ئیمامه‌كانه، باشه پێمان ناڵێت به‌ڵگه‌ی مه‌عریفی و زانستی و عه‌قڵی و زمانه‌وانی كامه‌یه پشتگیری له‌م لێكدانه‌وه‌یه ده‌كات؟ یان ده‌ڵێت: (وَفَدَیْنَاهُ بِذبْحٍ عَظیمٍ)، مه‌به‌ست لێی حوسێنه نه‌ك ئیسماعیل. به‌درێژایی مێژوو ئه‌م لادانانه له راڤه‌ی قورئاندا هه‌بووه.
له سه‌رده‌می هاوچه‌رخیشدا ئه‌و ره‌وته به‌رده‌وامی هه‌یه، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌میش مۆدێرنه‌ی ئه‌وروپی گه‌یشته جیهانی ئیسلامیی، مۆدێرنه‌ی ئه‌رووپی ده‌رئه‌نجام و ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی ئه‌وروپی و ئاینی مه‌سیحی بوو، هه‌ربۆیه تێڕوانینی ئه‌وان بۆ ئاین، تێڕٍوانینه بۆ ئاینی مه‌سیحی و ئه‌وا واقیعه‌ی له ئه‌روپا گه‌ڵاڵه بوو، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی مۆدێرنه به وڵاتانی ئیسلامی، چه‌ندین نووسه‌ری وه‌كو “ته‌ها حوسێن، سه‌لامه مو‌سا، …تاد”، كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ره‌وته، ئه‌وانه هیچیان موسڵمان نه‌بوون، ئه‌وانه لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه و نادروستیان بۆ ئیسلام و قورئانی پیرۆز كردووه، زانایانی ئیسلامیش زۆر زانستیانه وه‌ڵامیان دانه‌وه و بۆچوونه‌كانیان پووچه‌ڵكردوونه‌ته‌وه، له سه‌رده‌می هاوچه‌رخیشدا چه‌ندین كه‌س شوێنپێیان هه‌ڵگرتوون.
محه‌ممه‌د شه‌حرور
ئه‌م پیاوه ئه‌ندازیاری كاره‌بایه، فكری ماركسییه، له رووسیا خوێندنی ته‌واو كردووه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت كه پسپۆڕه له ئیسلامناسی، یا شاره‌زا بێت له زمانی عه‌ره‌بی، یان ئاگاداری بنه‌ما و رێساكانی راڤه‌ی قورئانی پیرۆز بێت، له رووسیاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كتێبێك بڵاوده‌كاته‌وه به‌ناوی (الكتاب والقرآن)، له‌وێدا نكوڵی له هه‌موو رێساكانی راڤه‌ی قورئانی پیرۆز ده‌كات كه به درێژایی چوارده سه‌ده كاری له‌سه‌ر كراوه، هاتووه و بیردۆزی فه‌لسه‌فی مادیی له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی قورئان جێبه‌جێ ده‌كات، به هه‌مان شێوه‌ی توێژینه‌وه ئه‌وروپیه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌ورات و ئینجیل پێكرد. شه‌حرور جه‌خت له‌سه‌ر دوو خاڵ ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت ده‌بێت راڤه‌ی قورئان له‌به‌ر رۆشنایی بیردۆزی ماركس و داروین بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت گه‌ورترین زانای قورئان داروینه، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و ئیسلام وه‌كو تیۆریش ناناسێت، لێره‌شه‌وه ته‌ركیزی كردوه‌ته سه‌ر چه‌ند ئایه‌تێك راڤه‌یان ده‌كات، سه‌باره‌ت به ئایه‌تی (وَلْێضڕبْنَ بِخُمُڕهِنَّ عَڵی جُیُوبِهِنَّ) ده‌ڵێت (جیب) مانای درزی نێوان مه‌مكه‌كانه، لای كه‌می پۆشاكی ئافره‌ت “مایۆ”یه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ نامه‌حره‌م و له ده‌ره‌وه، له ماڵه‌وه‌ش له به‌رده‌م باوك و برا و ئه‌مانه ده‌توانێت رووت بێت، حیجابیش به واتای (الستار) ته‌نها بۆ هاوسه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) هاتووه، بڕوانن له‌م لادانه له راڤه‌ی قورئان.
شه‌حرور ده‌ڵێت “قورئان راستییه‌كی بابه‌تی ره‌هایه، بۆ تێگه‌یشتنیش له‌م راستییه نابێت ملكه‌چی هیچ رێسایه‌ك بێت، هه‌موو كه‌سێكیش ده‌توانێت لێكی بداته‌وه و تاوتوێی بكات به گوێره‌ی كات و سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی”. ئه‌و دێت ته‌واوی قورئان ده‌خاته به‌ر رۆشنایی بیردۆزی ماركسی، ئه‌و پێیوایه بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندنی داروین باشترین یارمه‌تیده‌ره بۆ راڤه‌ی ئایه‌ته‌كانی تایبه‌ت به به‌دیهێنان.
له شوێنێكی تری هه‌مان كتێبی ده‌ڵێت “ناتوانین ده‌قێكی قورئان بگۆڕین، به‌ڵام راڤه و لێكدانه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌گۆڕێت، به‌و گوێره‌ی كات و شوێن، بۆیه مانایه‌كی دیاری كرا‌و نییه بۆ قورئان، ته‌نانه‌ت ده‌شگونجێت له یه‌ك سه‌رده‌م و له یه‌كه‌م شوێنیش لێكدانه‌وه‌ی جیا بۆ قورئان بكرێت”. تێكڕای ئه‌م بۆچوونانه‌ی شه‌حرور له‌سه‌ر بنه‌مای بیردۆزی مێژوویه‌تی قورئان (تأریخانیة القرآ‌ن) دامه‌زراوه، به‌و واتایه‌ی قورئان ده‌قێكی مێژووییه، ئه‌و راڤه‌ی یه‌كه‌مجاریش بۆی كراوه، ته‌نها بۆ سه‌رده‌می خۆی گونجاوه، تێكڕای ئه‌و چیرۆكانه‌ش كه له قورئاندا باس كراون ئه‌فسانه‌یه‌كی ره‌مزین، له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا رووینه‌داوه، به‌ڵكو ئه‌وانه له سه‌رده‌می خۆی راڤه‌ی قورئانی پێكراوه.
مه‌نهه‌جی شه‌حرور بریتییه له نكوڵیكردنی ته‌واوی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) له راڤه‌ی قورئاندا و ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت له لایه‌ن موحه‌ممه‌ده‌وه ئه‌وه وه‌حی نه‌بووه، به‌ڵكو ئیجتیهادی خۆی بووه”. هه‌روه‌ها نكوڵی له ته‌واوی ئه‌وه ده‌كات كه له زمانی هاوه‌ڵانه‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه، چونكه به بڕوای ئه‌و ئه‌وه بۆ سه‌رده‌می خۆی بووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی بیردۆزی مێژووییه‌تی قورئان وتووه.
تێڕوانینی شه‌حرور ئه‌وه‌یه كه دژی عه‌قیده‌ی ئیسلامیی ده‌وه‌ستێته‌وه، لای ئه‌و زانستی خوا زانستێكی بیركاریانه‌یه، پێغه‌مبه‌رایه‌تیش كۆمه‌ڵێك زانیارییه له بواره‌كانی سروشت و مێژوو بوونه‌وه‌ر كه هاتووه بۆ پێغه‌مبه‌ر، په‌یامیش بریتیه له كۆمه‌ڵێك یاسا كه هاتووه بۆ پێغه‌مبه‌ر و به‌وه‌ش بووه‌ته پێغه‌مبه‌ر، هه‌روه‌ها نكوڵی له‌وه ده‌كات پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) نه‌خوێنده‌وار بێت، حوكمه شه‌رعیه‌ته‌كانی قورئانیش ره‌تده‌كاته‌وه.
موحه‌مه‌د ئه‌ركۆن
ئه‌ركون له ژێر سایه‌ی ئه‌و بێدینیه‌ی ناوی ناوه عه‌لمانیه‌ت، دید و تێڕوانینی خۆی ده‌خاته روو، ئه‌و مه‌نهه‌جی ئه‌وروپا له لێكدانه‌وه‌ی ته‌ورات و ئینجیل به‌سه‌ر قورئاندا ده‌سه‌پێنێ، ده‌ڵێت “قورئان ده‌قێكی مرۆڤییه”. ئه‌و ده‌ڵێت “بێئاگاترین كه‌س به راڤه‌ی قورئان ته‌به‌رییه”. ئه‌ركون ته‌نها قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ناكات كه ئیجتیهادین، به‌ڵكو له بابه‌ته‌كانی عه‌قیده‌ش قسه ده‌كات، ئه‌و بڕوای به راڤه‌ی ره‌های قورئان هه‌یه بێ ملكه‌چبوون و پابه‌ندبوون به هیچ بنه‌ما و یاسا و رێسایه‌ك.
له كتێبی (الفكر الاسلامی نقد واجتهاد) دید و تێڕوانینی خۆی ده‌خاته ڕوو ده‌رباره‌ی چۆنێتی تێگه‌ێشتن له قورئان، پێیوایه ئه‌و نه‌هجه‌ی ئه‌وروپییه‌كان گرتوویانه‌ته به‌ر بۆ لێكدانه‌وه و راڤه‌ی ته‌ورات و ئینجیل، ده‌بێت به هه‌مان نه‌هج قورئانیش لێكبدرێته‌وه، ئه‌و هاتووه ئه‌و نموونانه‌ی تایبه‌تن به كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی تایبه‌تمه‌ندییه ئایینی و میژووییه‌كه‌ی لێ داڕنیوه و هاوشێوه‌ی له مێژووی ئیسلامی بۆ دۆزیوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایترین بنه‌مای زانستی تێدا نییه، ئه‌وروپییه‌كان كه باس له مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه ده‌كه‌ن، له ناوه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیانه‌وه هه‌ڵیانهێنجاوه، له‌و واقیعیه مێژووییه‌ی ئه‌وروپای تێی كه‌وتبوو له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، جموجوڵی ئه‌وان له گه‌شه‌ی ناوخۆیی كۆمه‌ڵگه‌یی خۆیانه‌وه‌یه، به‌ڵام نه‌هامه‌تییه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌ركون و هاوشێوه‌كانی به ته‌واوی له شارستانیه‌تی ئیسلام چوونه‌ته ده‌ره‌وه، ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌رهاویشتانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی بێنن و بیسه‌پێنن به‌سه‌ر شارستانیه‌تی ئیسلامیی، كه ئه‌مه نه‌گونجاوه، چونكه هه‌ر شارستانیه‌ته و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. شارستانیه‌تی ئه‌رووپی ئاین و مێژوو و فیكر و سه‌رده‌م و دنیابینی جیاوازه، هه‌موو ئه‌مانه په‌یوه‌سته به كرۆكی شارستانیه‌تی رۆرژئاوا، به‌ڵام ئه‌مه بێنی و بیخزێنیته شارستانیه‌تی ئیسلامی، به‌راستی ئه‌مه گرفته سه‌ره‌كییه‌كه، چونكه هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك هه‌ڵقوڵاوی كرۆكی شارستانیه‌ته‌كه خۆی نه‌بێت، ئه‌وا دژ به شارستانیه‌ته‌كه ده‌وه‌ستێته‌وه.
ئه‌ركون زیاتر وه‌كو رۆژهه‌ڵاتناسێكی ده‌مارگیر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی قورئان پیرۆز و فیكری ئیسلامی ده‌كات، له كتێبی (تأریخنا الفكر العربی الاسلامي) قورئان به ته‌ورات و ئینجیل و ته‌نانه‌ت كتێبی بوزیه‌كانیش ده‌چوێنێت و جه‌خت له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی مێژووییانه له‌گه‌ڵ قورئان ده‌كاته‌وه.
نه‌سر حامد ئه‌بوزه‌ید
ئه‌بوزه‌ید قورئان به ده‌قێكی زمانه‌وانی ئه‌ژمار ده‌كات، هه‌روه‌ها دایده‌نێنت به به‌رهه‌مێكی رۆشنبیری مرۆیی (بشری)، واته قورئان وه‌كو هه‌ر به‌رهه‌مێكی تری مرۆیی كاریگه‌ر بووه به ژینگه‌كه‌ی، به‌مه‌ش قورئان نه‌وه‌ی ژینگه‌ی جاهیلیه‌تی عه‌ره‌بیه، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و قسه‌یه‌یه كه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌یكه‌ن، بۆ نموونه میشیل عه‌فله‌ق ده‌ڵێت “عه‌ره‌ب چه‌ند ده‌لاقه‌یه‌كی هه‌یه، شیعری جاهیلیی، ئاینی موحه‌ممه‌د، رۆشنبیری سه‌رده‌می مه‌ئمون و نوێكردنه‌وه‌ی فیكری له لایه‌ن حیزبی به‌عسه‌وه”. به‌مه‌ش نوێگه‌ری حیزبی به‌عش پێشكه‌وتووتره له رۆشنبیری سه‌رده‌می مه‌ئمون، ئه‌ویش پێشكه‌وتووتره له قورئان، كه ئه‌و پێی ده‌ڵێت دینی موحه‌ممه‌د ئه‌ویش پێشكه‌وتووتره له شیعری جاهیلیی. ئه‌بو زه‌ید بانگه‌شه ده‌كات كه نابێت رۆشنبیران وا له قورئان بڕوانن ده‌قێكی پیرۆزه و دوور له هه‌ڵه‌یه. به‌مه‌ش ده‌گاته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ده‌ڵێت “قه‌ڵه‌م و له‌وحی مه‌حفوز و عه‌رش وێنه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌ین”.
ئه‌بو زه‌ید بڕوای به مێژووییه‌تی قورئان هه‌یه، ئه‌وپێی وایه مێژوو راستییه‌كی قورئانی تێپه‌ڕاندوه، ده‌وبێت وا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت كه به‌رهه‌می سه‌رده‌مه‌كی خۆیه‌تی.
له كوردستانیش هه‌ندێ نه‌خوێنده‌وار كه خۆیان ناوناوه رۆشنبیر، ده‌یانه‌وێت ئیسلام له خۆیان داڕنن، گوایه ئیسلام هات و نه‌هامه‌تی بۆ كورد هێنا، له پێناو ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌تاكی كوردیش بكه‌ن كه ئه‌م بۆچوونه‌یان راسته، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كتێب و به‌رهه‌می ئه‌و نووسه‌رانه‌ی پێشتر ئاماژه‌مان پێدان و وه‌ریده‌گێڕنه‌وه سه‌ر زمانی كوردی، ئه‌وانه دوای كڵاوی بابردوو كه‌وتوون، دوای كه‌سانێك كه‌وتوون كه له جیهانی ئیسلامی‌دا بازاڕیان نه‌ماوه، به‌مه‌ش جگه له‌خۆماندووكردن هیچیان بۆ نامێنێته‌وه.