كاتێك ئاده‌م له نه‌بووه‌وه خولقاندی، خوای گه‌وره هه‌ر له‌خۆی هاوژیانی بۆ دروستكرد: [يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمُ ٱلَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفۡسٖ وَٰحِدَةٖ وَخَلَقَ مِنۡهَا زَوۡجَهَا] النساء1.. تا پێكه‌وه ژیان به‌سه‌ربه‌رن و سوكنایی دڵی یه‌كتر بن.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنۡ خَلَقَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٰجٗا لِّتَسۡكُنُوٓاْ إِلَيۡهَا وَجَعَلَ بَيۡنَكُم مَّوَدَّةٗ وَرَحۡمَةًۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ] الروم21.. هه‌روه‌ها تا خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا دروست بێت (ۆجَعَڵ بَیۡنَكُم مَّۆدَّه‌ٗ ۆرَحۡمَه‌ً). ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ش، بێگومان، لایه‌نی روحیی و جه‌سته‌ییشه، ئه‌مانه‌ش نیشانه‌ی گه‌وره‌یی خوای به‌دیهێنه‌رن، به‌ڵام كۆمه‌ڵانێك لێی تێده‌گه‌ن كه ژیریی به‌كاردێنن و تێده‌فكرن (إِنَّ فِی ذلِكَ ڵأٓێٰتٖ لِّقَوۡمٖ ێتَفَكَّرُونَ).
په‌یوه‌ندی نێوان نێر و مێ، كارێكی فسیۆلۆجیی ئاساییه و زه‌روره‌تێكی ژیانه، تا وه‌چه‌كان به‌رده‌وام بن، كه ئه‌مه‌ش كردارێكی سروشتی نێوان، ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵانیشه، چ جای مرۆڤ..
سیستمی هۆڕمۆنیی به‌شێكی گرنگی له‌شه، كه زۆر كاری گرنگ و زینده‌گیان هه‌یه، له‌وانه ڕێكخستنی كار و حه‌ز و په‌یوه‌ندی سێكسیی.. له پیاودا هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن، كه له گونه‌كانه‌وه ده‌رده‌كرێن.. له ئافره‌تیشدا هۆڕمۆنی ئیسترۆجین، كه له هێلكه‌دان ده‌رده‌كرێن.. هه‌روه‌ها چه‌ند هۆڕمۆنێكی تریش.
ئه‌م هۆڕمۆنانه، له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت، كه‌موكوڕیان تێ ده‌كه‌وێت، وه‌ك له هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی تردا ڕوو ده‌دات.. ئه‌وكات وه‌ك نه‌خۆش ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و چاره‌سه‌ریشیان هه‌یه -بێگومان، ئه‌م بابه‌ته، درێژه‌ی زۆری هه‌یه و حاڵه‌ته‌كانیشی چه‌ندین جۆرن- له‌م بواره‌شدا باری ده‌روونیی كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر كاری سێكسی و تێكچوونی..
كۆم، كه ئه‌ندامێكی گرنگی لاشه‌ی مرۆڤه، توێكارییه‌ك و فسیۆلۆجیه‌كی گه‌لێك ئاڵۆزی هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له بواری نه‌شته‌رگه‌ریدا كار ده‌كه‌ن زۆر به‌ئاگادارییه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌و ئه‌ندامه ده‌كه‌ن، چونكه كێشه‌كانی زۆرن و هه‌ستیارن. كاری بنه‌ڕه‌تی كۆم بریتیه له ڕێكخستنی پیسایی كردن و هێشتنه‌وه و درێژه‌پێدانی كۆنتڕۆڵكردن به‌سه‌رخۆدا “خۆڕاگرتن”(1).
بوونی هه‌ستیاریی زۆری ده‌رچه‌ی كۆم، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات و، جیاواز بێت له ئاژه‌ڵان، كه ئه‌مه‌ش نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه، كاتێك زۆر هه‌ستی پێ ده‌كرێت كه له‌ده‌ست ده‌چێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌و نه‌خۆشانه‌دایه كه توشی ئیفلیجی بوون، یان دڕكه‌په‌تكیان بڕدراوه..
له‌به‌ر گرنگیی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی له‌شی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی شێرپه‌نجه‌ی به‌شی خواره‌وه‌ی ڕێكه، هه‌وڵده‌درێت كه كۆم ده‌ستكاری نه‌كرێت، گه‌رچی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریانه زۆر جار ته‌حددایه بۆ پزیشكه‌كان و گرانه.. به‌رده‌وامیش ئامێر و ته‌كنه‌لۆجیای نوێ ده‌دۆزرێته‌وه، تا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان ئاسان بكرێن و بیه‌ن به‌ده‌سته‌وه(2) ..
له‌لایه‌نی زانستی توێكارزانی (تشریح) و فسیۆلۆجی (كارئه‌ندامزانی) و نه‌شته‌رگه‌ریيه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كۆم به‌كاربهێنرێت له‌كاری سێكسی‌دا، ئه‌گه‌ر له‌نێوان نێر و مێشدا بێت، چ جای ئه‌وه‌ی كه له‌نێوان دوو نێرینه‌دا بێت!! چونكه ڕوپۆشی ناوه‌وه‌ی زۆر ناسك و هه‌ستیاره.. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه، جاری وا هه‌یه بچوكترین هه‌ڵه یان په‌ستان یان له‌كاتی پشكنیندا، له‌وانه‌یه ببێته هۆی دڕانی ئه‌و ڕوپۆشه!!
خوای گه‌وره خۆی به‌دیهێنه‌ری مرۆڤه و زاناتره به‌وه‌ی، كه سوود و زیانی هه‌یه بۆ مرۆڤ و، ده‌فه‌رموێت: [نِسَآؤُكُمۡ حَرۡثٞ لَّكُمۡ فَأۡتُواْ حَرۡثَكُمۡ أَنَّىٰ شِئۡتُمۡۖ وَقَدِّمُواْ لِأَنفُسِكُمۡۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُم مُّلَٰقُوهُۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ] البقرة223.. با ئافره‌ت حه‌ڵاڵی مێرده‌كه‌شی بێت، به‌ڵام پیاو ته‌نها بۆی هه‌یه له شوێنی خۆیه‌وه بچێته لای خێزانی، كه ئه‌ویش زێیه، كه جگه له‌وه‌ی مایه‌ی خۆشی بینینه، شوێنی زاوزێشه، بۆیه خوای گه‌وره به (حرث) ناوی هێناوه، واته كێڵگه، كه شوێنی تۆ‌و چاندنه..
په‌یوه‌ندی نێوان دوو توخمی هاویه‌ك له‌لایه‌نی سێكسیه‌وه جۆرێكه له نه‌خۆشی، پێشتر پێی ده‌وترا لادانی جینسی (الشذوذ الجنسی) و له هه‌موو كۆمه‌ڵگا و كه‌ڵچه‌ره‌كاندا به قێزه‌ون سه‌یركراون.. به‌ڵام له‌به‌ر هۆكاری سیاسی و ئابووری، دووای موعاره‌زه‌یه‌كی به‌هێز له‌لایه‌ن چالاكوانانی هاوڕه‌گه‌زبازی، له ساڵی 1973دا، لادانی جینسی له چاپی دووه‌می (DSM-II)(3) ده‌رهێنرا، كه وه‌ك نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونی دابنرێت(4)!! كه ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك كارێكی زانستیی نه‌بوو، وه‌ك زانایانی ئه‌م بوواره باسی لێوه ده‌كه‌ن.. ئینجا كردیان به تێكچوونی مه‌یلی جنسی (اضطراب المیول الجنسیة).. ئێستاش پێی ده‌ڵێن: مه‌یلكردنی جینسی ڕفزكراو له خوده‌وه (له منه‌وه) (ego-dystonic sexual orientation)!! كه‌واته لادانی جینسی له‌نێوان نێرینه‌كاندا، كه به (اللواط) ناسراوه، كردیان به هاوڕه‌گه‌زبازی، یان پێی ده‌ڵێن (MSM)، واته: سێكس له‌نێوان نێر و نێر!!.
هاوڕه‌گه‌زبازی زیانی ته‌ندروستی و ده‌روونی زۆری هه‌یه، هه‌ندێك له‌و زیانانه بریتین له:
1- هۆكاری یه‌كه‌می گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی سه‌رده‌مه (ئایدز: AIDS) یان (HIV): له توێژینه‌وه‌یه‌كدا، كه 3492 هاوڕه‌گه‌زباز به‌شداربوون تیایدا، ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 بۆ 22 ساڵ بوو، له چه‌ند شارێكی ئه‌مریكادا، ده‌ركه‌وت كه (7%)یان توشی ئایدز بوون(5).
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سێكس له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه له‌نێوان پیاو و ژنیشدا رووبدات، هۆكارێكی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئایدزه، كاتێك سه‌یركراوه كه ئایدز له‌نێوان ژن و پیاویشدا ده‌گوێزرێته‌وه، زیاتر هۆكه‌ی ئه‌وه بووه، كه له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه سێكس ده‌كه‌ن(6) .
له كۆتوێژینه‌وه‌یك (Meta-analysis)، كه 62643 توێژینه‌وه‌ی له‌خۆ گرتووه، ده‌ركه‌وتووه، كه سێكس له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی (HIV)یه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كه‌ن كه: “راپۆرته نوێكان ده‌ریده‌خه‌ن كه سێكس له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه له‌نێوان هیترۆسێكچوه‌ڵه‌كانیش (په‌یوه‌ندی نێوان پیاو و ژن = نێر و مێ) زیادی كردووه، لێره‌وه له رۆڵی سێكس له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه تێده‌گه‌ین، بۆ گواستنه‌وه‌ی ئایدز(HIV) چۆنه”(7) .
2- هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر، جۆری (B) و (C): دۆزراوه‌ته‌وه گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر له جۆری (B) (HBV) 8,6 جار زیاتره له ئایدز (HIV) به‌هۆی هاوڕه‌گه‌زبازیه‌وه(8) .. له توێژینه‌وه‌یه‌كیشدا له ئه‌مریكا ساڵی 2006، ده‌ركه‌وتووه زۆرترین هۆی توشبوون به هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسیی له جۆری (B) (HBV) به‌هۆی سێكسه‌وه بووه؛ 39% سێكسی نێوان ژن و پیاو و، 24% به‌هوی سێكی نێوان نێر و نێر (MSM)(9)..
هه‌روه‌ها چه‌ندین گروپی توشبوو به هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسیی جۆری (C) (HCV) تۆماركراوه له ئه‌وروپادا، كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدزن (HIV)، له‌نێو ئه‌وانه‌ی كه نێر له‌گه‌ڵ نێر سێكس ده‌كات (MSM)، یان ئافره‌ت له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێكدا (Multi partner). چونكه ئه‌و جۆره سێكسه ده‌بێته هۆی برینداركردنی ڕوپۆشی كۆم(10) ..
ته‌نانه‌ت له توێژینه‌وه‌یه‌كدا، ساڵی 2003، له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه به‌ژداربووان پیاو له‌گه‌ڵ ژن سێكس ده‌كه‌ن (پێیان ده‌ڵێن: هیترۆسێكچواڵ: Heterosexual)، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ڤایرۆسی (HCV) به‌كه‌می ده‌گوێزرێته‌وه، یان هه‌ر ناگوێزرێته‌وه له په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان ژن و پیاودا(11) ..
3- هۆكاری یه‌كه‌مه له توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆم: توێژه‌ران ده‌ڵێن: “رێژه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆم له‌زیادبووندایه له‌م سی ساڵه‌ی دووایدا. هۆكاره‌كانی تووشبوون چاك زانراونن، بریتین له هه‌وكردن به ڤایرۆسی (HPV) و (HIV)، كه هه‌ردووكیان په‌یوه‌ندن به زیادبوونی ژماره‌ی هاوسه‌ره‌كان (دۆسته‌كان) (partners) (ئافره‌تێك یان پیاوێك له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا سێكس بكات) و زیادبوونی سێكسكردن له‌ڕێی كۆمه‌وه..”(12) .
له توێژینه‌وه‌یه‌كی تردا (فریش و هاوه‌ڵانی، 2000) دووای توێژینه‌وه له‌سه‌ر 417 توشبوو به شێرپه‌نجه‌ی كۆم، بۆیان ده‌ركه‌وت له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی توشبوون به‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه: له‌و ئافره‌تانه‌دایه، كه له 10 دۆست (پارتنه‌ر) و زیاتریان هه‌یه، یان سیفلس و نه‌خۆشیه سێكسیه‌كانیان هه‌یه، یان ئایدز. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێش ته‌مه‌نی 30 ساڵی له‌ڕێی كۆمه‌وه سێكس ده‌كه‌ن(13) .
ئه‌مانه و چه‌ندین نه‌خوشی و نه‌هامه‌تی تر، كه پێگه زانستیه‌كان پڕێتی له‌و توێژینه‌وانه، ده‌ره‌نجامی موماره‌سه‌كردنی ئه‌م كاره‌یه، كه نه زانست و نه باری كۆمه‌ڵایه‌تی و نه ئایین پشتگیریی لێ ناكه‌ن.
با بزانین، كامه‌رانی و وخۆشژیانی هه‌ر له به‌رنامه‌ی خوای به‌به‌زه‌ییدایه، هه‌روه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێت: [وَٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يَتُوبَ عَلَيۡكُمۡ وَيُرِيدُ ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلشَّهَوَٰتِ أَن تَمِيلُواْ مَيۡلًا عَظِيمٗا ٢٧ يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُخَفِّفَ عَنكُمۡۚ وَخُلِقَ ٱلۡإِنسَٰنُ ضَعِيفٗا ٢٨] النساء… شوێنكه‌وتنی ڕێچكه‌ی شه‌یتانه‌كان هه‌میشه نوشستی و به‌دبه‌ختی له‌دوواوه بووه و، بانگه‌شه‌شیان كردووه بۆ ئاگر و دۆزه‌خی دونیا پێش قیامه‌ت: [أُوْلَٰٓئِكَ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلنَّارِۖ وَٱللَّهُ يَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱلۡجَنَّةِ وَٱلۡمَغۡفِرَةِ بِإِذۡنِهِۦۖ] البقرة221..
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌سته به بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز و پته‌و، جگه له ژێرخانی سیاسی و ئابووری تۆكمه و بوونی عه‌داله‌ت و ئاشتی.. كوردستان پێویستی به هاورده‌كردنی ته‌كنۆلژیای پێشكه‌وتوو و سیستمی خۆشگوزه‌رانیه له ڕۆژئاواوه، نه‌ك هاورده‌كردنی ماڵوێرانی و په‌رته‌وازه‌یی خێزانی، كه ئه‌وان پێی داغان بوون و خه‌ریكه ئه‌و بونیاده ئابووری و زانستیه به‌هێزه‌یان له‌بن بێنێت.
مایه‌ی ناخۆشی و خه‌فه‌ته، كه ده‌بینین په‌روه‌رده‌ی سلێمانی مۆڵه‌تی به ڕێكخراوێك داوه، كه گه‌نگه‌شه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازی و بایسێكچواڵ (Bisexual – ثنائیة الجنس) بكات له‌سه‌ر دیواری خوێندنگاكان!! (14). له‌بری ئه‌وه‌ی خوێندن و زانست ببێته هۆكاری پێشكه‌وتن و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ببێته هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی و په‌رته‌وازبوونی خێزان، پاشانیش وڵات..
ئه‌گه‌ر هاوڕه‌گه‌زبازی نه‌خۆشی بێت، ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت و، به ده‌رمانی تاڵ و ئازاری نه‌شته‌ر تیمار بكرێت، نه‌ك بانگه‌شه و ڕه‌واجی پێ بدرێت.. دووایی كێ ده‌چێته ژێر ئه‌و ئاكامانه‌ی كه به‌دووایاندا دروست ده‌بێت!؟
تێبینی: له‌م وتاره‌دا ته‌نها ئاماژه‌مان به هه‌ندێ له زیانه‌كانی نێربازی كردووه.. چونكه جۆره‌كانی تری لادانی جینسی، وه‌ك: بایسێكچواڵ (سێكس كردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو توخمدا) و ژنی هاوڕه‌گه‌زباز (السحاق) (Lesbian).. چه‌ندین زیانی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه..
خوای گه‌وره وڵاتمان بپارێزێت له هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك و ناخۆشییه‌ك…
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
1 Sabiston Textbook of Surgery, 19th edition, International Edition- 2012, p1382
2 Williams, N. S., P. Durdey, and D. Johnston. “The outcome following sphincter‐saving resection and abdomino‐perineal resection for low rectal cancer.” British journal of surgery 72.8 (1985): 595-598.
كه كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی ده‌روونی ئه‌مریكی ده‌ریده‌كه‌ن. DSM-II: 3 (ڕێبه‌ری ناسینه‌وه و ئاماركردنی تێكچوونه ده‌روونیه‌كان
4 Drescher, Jack. “Out of DSM: depathologizing homosexuality.” Behavioral Sciences 5.4 (2015): 565-575.
5 Valleroy, Linda A., et al. “HIV prevalence and associated risks in young men who have sex with men.” Jama 284.2 (2000): 198-204.
6Halperin, Daniel T. “Heterosexual anal intercourse: prevalence, cultural factors, and HIV infection and other health risks, Part I.” AIDS patient care and STDs 13.12 (1999): 717-730.
7Baggaley, Rebecca F., Richard G. White, and Marie-Claude Boily. “HIV transmission risk through anal intercourse: systematic review, meta-analysis and implications for HIV prevention.” International journal of epidemiology 39.4 (2010): 1048-1063.
8 Kingsley, Lawrence A., et al. “Sexual transmission efficiency of hepatitis B virus and human immunodeficiency virus among homosexual men.” Jama 264.2 (1990): 230-234.
9 Mast, Eric E., et al. “A comprehensive immunization strategy to eliminate transmission of hepatitis B virus infection in the United States.” MMWR 54.16 (2005): 1-32.
10 Götz, Hannelore M., et al. “A cluster of acute hepatitis C virus infection among men who have sex with men–results from contact tracing and public health implications.” Aids 19.9 (2005): 969-974.
11 Marincovich, B., et al. “Absence of hepatitis C virus transmission in a prospective cohort of heterosexual serodiscordant couples.” Sexually transmitted infections 79.2 (2003): 160-162.
12 Nelson, Valerie M., and Al B. Benson. “Epidemiology of Anal Canal Cancer.” Surgical oncology clinics of North America 26.1 (2017): 9-15.
هەروەها: Chiao, Elizabeth Y., et al. “A population-based analysis of temporal trends in the incidence of squamous anal canal cancer in relation to the HIV epidemic.” JAIDS Journal of Acquired Immune Deficiency Syndromes 40.4 (2005): 451-455.
13 Ryan, David P., Carolyn C. Compton, and Robert J. Mayer. “Carcinoma of the anal canal.” New England Journal of Medicine 342.11 (2000): 792-800.
14. ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه، ژماره 573. هه‌روه‌ها: چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕێكخراوی ڕاسان. |