وتار

باوەردار و چەکی رۆح

رۆح چییە ؟
خوای گەورە لەقورئانی بیرۆزدا دەفەرموێت

وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُم مِّن الْعِلْمِ إِلاَّ قَلِيلاً،

واتە : پرسیاتان لێدەکەن دەربارەی ( رۆح ) بێیان بلێ ، رۆح لە پەروەردگارەوەیە . ، کەواتە رۆح ئەو ھێزەیە شاراوەیە کە خودا لەئادەمیزاددا دایناوەو راستەوخۆ پەیوەستە بە پەروەردگارەوە .
بۆیە ھەتا ئەم ھێزە ھۆشیارتر و چالاکتر بێت ئەوەندە کەسی بروادار ھۆشیارترو بەھێزترو چالاکتر دەبێت ، بەپێچەوانەوە ھەرلاوازییەک لەم بوارەدا رووبدات کاریگەری نەرێنی لەسەر بیرو ھۆش و کاری بروادار ھەیە بۆیە دەبێت لەگەل ھەوڵدان بۆبەھێزکردنی خود لەلایەن باوەردارەوە لەبوارە جیاجیاکاندا ، ھەرگیز ئەوە لەبیر نەکات کە دەبێت بەردەوام لەھەوڵی بەھێزکردنی لایەنی رۆحی خۆیدا بێت ، ھەتا بتوانێت سوود لە ھێزەکانی تر وەربگرێت و رەوتی دیندارانەو باوەردارانەی خۆی لەدەستنەدان لەگەڵ ھەموو خۆشی وناخۆشیەکانی ژیاندا ، ئەبینین خوای گەورە لەسەرەتای سوورەتی ( ھود ) دا باسی حاڵەتی لاوازی ئادەمیزاد دەکات لەکاتێکدا کەدڵخۆشە و لەکاتێکیشدا کە دڵتەنگ و بێ ھیوایە ، کە ئەمانە بەھۆی لاوازی رۆحەوە روودەدات .

کاریگەرە نەرێنییەکانی لاوازی رۆح :
کەسی باوەردار لەجووڵەو رەوتی دیندارانەو باوەردارانەی خۆیدا وەک مەلەوانێک وایە کە بە بێچەوانەی ئاراستەی ئاوەوە بروات ئەمە ھەتا ئاوەکە خووڕتر بێت مەلەوانەکە لەگەڵ شارەزایی تەواو لە مەلەکردندا پێویستی بە ھێزێکی دەروونی زیاتر ھەیە ھەتا بتوانێت شەپۆلەکانی ئاوەکەو ببڕێت و لانەدات یان پەکی نەکەوێت .
باووەردار کۆمەڵێک ھێز ھەیە کە دەبنە ئاستەنگ بۆی وەکئەوەی کە پێغەمبەر ( د.خ) لەفەرموودەیەکدا دەفەرمووێت : (  المؤمن بين خمس شدائد : مؤمن يغبطه , ومنافق يحسده , وكافر يقاتله , ونفس تنازعه , وشيطان يضله )  واتە : ( باوەردار لەنێوان بێنج نارەحەتیدایە : باوەردارێک ئیرەیی پێ دەبات ، دووروویەک دەی تۆرێنێت ، کافرێک دەیەوێت بیکوژێت ، نەفسێک کە کێشمەکێشمی لەگەڵ دەکات ، شەیتانێک دەیەوێت بەلاێدا بیبات ) . کەھەموو ئەمانە نەخشەو پلان و ئازاری خۆیان بەبەردەوامی ھەیە بۆ باوەرداران ، کۆی ئازاری ھەموویان ھەوڵەکانیان بۆلەپێخستنی باوەردارو سنووردار کردنیەتی ، ھەتاکو نەتوانێت ئەو ئەرکەی لەسەرشانیەتی وەک پێویست جێبەجێی بکات ، بەڵام خودای گەورە دەیەوێت لەباوەڕدار کە لەڕێگەی ڕاستی خودا لانەدات ، ھەروەک لەکۆتایی سوورەتی ( ھود ) دا دەفەرموێت بە پێغەمبەر ( د.خ ) : فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطْغَوْا ۚ إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (112)  ، واتە : ھەروەک چۆن فەرمانت پێکراوە خۆت و ئەوانەی وا لەگەل تۆدا بۆلای خوا گەراونەتەوە ڕێگەی راستی خودا بگرن ڕێگەی راستی خودا بگرن و بەولاولادا مەرۆن خودا بینەری ناخ و نیەتتانە .

ھۆکارەکانی بەھێزکردنی لایەنی رۆحی بروادار :-
دیارە رۆح کەپەیوەستە بە خوداوە تەنھا بەیادی خودا بەھێز دەبێت ، چەند بروادار لایەنی خواناسی وەک چەمک و خواپەرستی وەک کردار پاکتر و بەھێزتر بێت ئەوەندە لایەنی رۆحی بەھێزتر و چالاکتر دەبێت . ، ھەروەک سورەتی فاتحە کە کۆو پووختەی ھەموو قورئانەو پێویست ئەکات مسوڵمانان ڕۆژانە ە نوێژەکانیاندا بیخوێنن ئەو ڕاستییەمان پێدەگەیەنێت کە دەبێت بڕوادار سەرەتا لایەنی خواناسی خۆی بەھێز بکات و دواتر خۆی بناسێت ئینجا بە کردار ڕێگەی راست بگرێت . ئادەمیزاد کە پێکدێت لە ڕۆح و جەستە ئەم دوانە کاریگەری ئەرێنی و نەرێنیان لەسەر یەک ھەیە ، کاتێک رۆح ئاسودەو دلئارام و بەھێز دەبێت لاشەش چالاک و نەپساو دەبێت بەڵام رۆح بێ ھێز و بێ ھیوا دەبێت لاشەش تەمبەڵ ە پەککەوتە دەبێت .
بۆیە لەگەلڕ پێویستی گرنگیدان بەلایەنی جەستە لەرووی بیرو ئەندێشەو خوراک و خەوتن و ھەموو ئەو شتانەی دەبنە مایەی سەلامەتی بۆ جەستە پێویست دەکات وەک ئەوەی کە خودا بۆی دیاری کردووین لە قورئانی پیرۆز و سونەتی بەرزی پێغەمبەر ( د.خ ) بەردەوام گەشە بەلایەنی رۆحیمان بدەین . وەک :

١. نوێژ : نوێژ ئەو بەخششە خواییە بوو کە خود خەلاتی کرد بە کۆمەلگەی ئیسلام بۆ خۆپێ بەستنەوەی بە خودای پەروەردگار ھەروەک دەفەرموێت : وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي (14)، واتە : ( نوێژ بە دروستی جێبەجێ بکە ۆ زیکرو یادی من * خوای پەروەدگار * ) . جا ئیتر ئەم نوێژە ئەگەر نوێژە فەرزەکان بێت یان سونەتەکان بەگشتی و بەتایبەت شەونوێََََژ کە خودای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا زۆر پێداگیری لەسەر کردووە پێغەمبەریش ( د.خ ) وەک کردار جێبەجێی کردووەو برواداری لە گرنگی و سوودی ئاگادار کردووەتەوە .
ھەربۆیە خوای گەورە داوامان لێدەکات بۆ بەردەوام بوون لەسەر دینداری و لەپێناو بڕینی ئاستەنگەکان بە ئارام بین و نوێژبکەین ، وەک دەفەرموێت (﴿ وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى الْخَاشِعِينَ ﴾(سورة البقرة: الآية 45) . واتە ( بۆبەردەوام بوونتان لەسەر جێبەجێ کردنی ئەرکی دینداری پشت ببەستن بە ئارام گرتن و نوێژکردن ، کە ئەمە کارێکی زۆر گرانە لەسەر کەسانێک کە دڵەکانیان ھەست بە گەورەیی خودا بکات .
لەزۆر شوینی قورئاندا فەرمان دەکات بە بیرکردنەوە لە تاک و تەنھایی خودا و یادکرندی لە بەیانیان و ئێواراندا لە خۆشی و ناخۆشیدا لە شکست و سەرکەوتندا وەک دەفەرموێت : فَسُبْحَانَ اللَّهِ حِينَ تُمْسُونَ وَحِينَ تُصْبِحُونَ (17) ، وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدْرُكَ بِمَا يَقُولُونَ (97) فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَكُنْ مِنَ السَّاجِدِينَ (98) وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ (99)}( ، إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ (1) وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجًا (2فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ ۚ إِنَّهُ كَانَ تَوَّابًا (3) ئەمانە چەندەھا نموونەی لەم چەشنە کە ھەموویان پێداگیری لەسەر لەسەر سوود وەرگرتن لە و کاتانەی کە کە گۆرانکاری گەورەن لە بوونەوەر و ژیانداو نیشانەی دەسەڵاتی ڕەھاو تەنھاو بێ ھاوتایی پەروەردگارە . ، ھەربۆیە کاتێک پێغەمبەر ( د.خ ) لەساڵی ماتەمینیدا بەھۆی لەدەستدانی ( خدیجە ) ی خێزانی (رەزای خوای لێێت ) مامی ( ابو تالب ) چوونی بۆ ( تائیف ) و نارەحەت بوون و بێ ھیوا بوون لێان ، ھەموو ئەمانە کاریگەری گەورەیان لەسەر دەروونی پێغەمەبر ( د.خ ) بوو بەڵام خوای گەورە بۆ زیاتر بەھێزکردنی لایەنی رۆحی و پێدانی بەرچاوڕۆشنی زیاتر لەسەر بۆ دەسەڵاتی خوا لە بوونەوەر و مێژوو و بەھەشت و جەھەنەمدا ، بانگھێشتی کرد بۆ ئاسمانەکان و شەورەووی پێکرد لە مەککەوە بۆ بیتالمقدس ، ھەروەک دەفەرمووێت : سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ واتە : ( پاک و بێگەردی پۆ ئەو خودایەی شەورەووی کرد بەبەندەکەی لەمزگوتی حەرامەوە ( مەککە ) ەوە بو مزگەوتی ( اقێی ) پیرۆزی خۆمان بەسەریدا باراندووە ھەتا نیشانەو بەڵگەی دەسڵاتی خۆمانی پێ ببینین خودا خودایەکی بینەر و بیسەرە ) .
کەواتە ئامانج لە لەو شەورەووی و بڵندبوونەوەیە بۆزیاتر نیشاندانی دەسەڵاتی خودابووە بە پێغەمبەر ( د.خ ) ھەتا لایەنی رۆحی زیاتر دابمەزرێنێت و بەھێزتر بتوانێت بەرامبەر ئاستەنگەکان ببێتەوەو پەیامی خۆی بگەیەنێت .

٢. بیرکردنەوە : بیرکردنەوە بەدروستی و لەسەر بنەمایەکە باوەردارانە یکێکە لە گرنگترین ھۆکارەکانی بە ھێوی رۆح ، بۆیە خوای گەورە لە کۆتایی ھەندێک لە ئایەتەکاندا دەفەرموێت : ( لعلکم تتفکرون ، لقوم یتفکرون ) ، واتە ( بەلکو بیربکەنەوە ، بۆکەسانێک کەبیر دەکەنەوە ) ، دیارە بیرکردنەوە لەدەسەلات و دروست کراوەکانی خودا * ( نەک لەخودی خودا ) بۆ مرۆف مایەی ھەوڵدانە بۆ تێگەیشتن و بەھێزکردنی لایەنی رۆحی خۆی لەم رێگەیەوە ، بۆیە پێغەمبەر ( د. خ ) دەفەرموێت :تَفَكَّرُوا فِي خَلْقِ اللهِ، وَلاَ تَفَكَّرُوا فِي اللهِ، واتە ( بیربکەنەوە لە درووستکراوەکانی خودا بۆ خودا ناسین ، بیرمەکەنەوە لە خودی خودا ، چونکە ئێوە ئەو توانایەتان نیە ) .

• رۆڵی ھێزی رۆح بۆ باوردار :-
باوەردار بروای بە دەسەڵاتێکی نادیار ھەیە کار بۆ دنیایەکی نادیار دەکات ، بۆیە بەھێزکردنی لایەنی رۆحی زیاتر پەیوەستی دەکات بەو ھێزە نادیارەوە و وای لێدەکات زۆرتر و جوانتر کار بۆ ئەو جیھانە نادیارە بکات کە ئەمەش لە خۆیدا دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی کەسێتی بروادار لەرووی عەقلی و عەقیدی و ئەخلاقیەوە ، وە ھەروەھا ھۆشیارانەتر دەست بۆ دونیا دەبات و سوودی لێ وەردەگرێت بۆ خزمەتی خۆیی و خەلکیش .
ئەوەیە کە خوای گەورە لە باروە داری دەوێت ھەروەک بۆ دەفەرموێت : (هُوَأَنْشَأَكُمْ مِنَ الأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ ) واتە ( خودا ئێوەی لە زەوییەوە پەیدا کردوەو ئەرکی ئاوەدانی زەویشی بەئێوە سپاردووە ) .

• گرنگی رۆح بۆ بەھێزکردنی :-
رۆرح کە پەیوەستە بە پەروەردگارەوە باوەریش کە زانستە بە بوونی خوداو ناسینیەتی و دڵنیابوونە لەڕۆژی دوایی ئەم دوانە یەکتر بەھێز دەکەن کاتێک رۆح بەھێزە باوەریش دامەزراوتر دەبێت ، ھەروەک دەبینین پێغەمبەران ( علیھم صلات وسلام ) بەگشتی چونکە لایەنی رۆحیان بەھێز بووە لایەنی ئیمانیشیان دامەرزاوتر بووە بۆیە لەکاتە زۆر تەنگاو و نارەحەتەکاندا ئەوان پەیوەست بوون بەخوداوەو لایەنی بەرزی رۆحیان یارمەتی دەریان بووە .

– ھۆکارەکانی لاواز بوونی ڕۆح : –
ھەروەک چۆن شتانێک ھەن رۆح بەھێز دەکەن بەھەمان شێوە ھەدێ شتی تر ھەن کە رۆح لاواز دەکەن وەک :

١. بێ ئاگابوون لەیادی خودا :- یادی خودا ئەو بزوێنەرەیە کە رۆح چالاکتر و ھەستیار تر دەکات ، ھەتا زیکر و ویردەکانمان زۆرتر و ووشیارانەتر بێت ، رۆح ئاسوودە تر و چالاکتر دەبێت بۆیە خوای گەورە دەفەرموێت : { الا بذکر الله تطمئن القلوب } .
واتە ( تەنھا بەیادی خودا دڵەکان ئارام دەبن ) ، کواتە کاتێک دڵ لە یادی خودا بێ ئاگا دەبێت ڕۆح لاواز دەبێت ، ھەر بۆیە کەسی دووڕوو کە زۆر بەکەمی یادی خودا دەکات لەئاست نوێژکردندا تەمەڵەو بۆ بەخششیش چروکە .

٢. پشتکردنە قورئان :- قورئان کە فەرموودەی خودایە ، خوێندنی ( بەئاگای و لێ وورد بوونەوە ) ھێزێکی گەورە بەڕۆح دەبەخشێت ، بۆیە خوای گەورە دەفەرموێت دەربارەی ئەو کەسانەی کە پشت دەکەنە قورئان : {  ۆمنْ آعٍرٍض عٍنْ ذكري فَآنْ لُه معيشة ضنكا  } واتە : ( ئەوانەی پشت دەکەنە قورئان ژیانێکی پڕلەدلتەنگی و نا ئارامی دەژین ) .

٣. گرنگیدان نەدان بە جێبەجێ کردنی نوێژەکان :- نوێژ ھۆکاری ئاسوودەیی و دەروون و ئارامی رۆحە بۆیە پێغەمبەر ( د.خ ) دیفەرموو بە بیلال ( ر.‌چ ) لەکاتی بانگداندا { ارحنا بھا یا بلال } واتە : ( بە بانگدانەکەت دڵئاراممان بکە بیلال ) .

بە پێچەوانەوە خوای گەورە ئەکەسانەی کە گرنگ بەکاتی نوێژەکانیان نادەن خوای گەورە بەکەسێکی بێ ئاگا ناویان دەبات وەک دەفەرموێت فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ ,الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلاتِهِمْ سَاهُونَ ، واتە : ( وەیل بۆ ئەو نوێژکەرانەی کە کە بۆ ئەنجامدانی نوێژەکانیان بێ ئاگان ) .

٤. حەرام خواردن :- حەرام خواردن رۆح تاریک دەکات و زینوویەتی ناھێڵێت بۆیە خوای گەورە لەسورەتی ( مگفیفن ) دا باسی حەرام خۆری و دەربارەی حەرام خۆرەکان دەفەرموێت : {كَلاَّ بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا يَكْسِبُونَ } ، واتە : ( ئەو حەرام خۆرانە ، حەرام خۆرییەکە بووەتە ھۆی تاریک بوونی دڵەکانیان ، بەرادەیەک ھەست بە بوونی خودا ناکەن .

٥. کوناە کردن : – گوناە کردن یەکێکی ترە لەو ھۆکارانەی کە رۆح ئازار دەدات و دڵتاریک دەکات وەک ئەو فەرموودەیەی کە پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت : { ( إِنَّ العَبْدَ إِذَا أَخْطَأَ خَطِيئَةً نُكِتَتْ فِي قَلْبِهِ نُكْتَةٌ سَوْدَاءُ ، فَإِذَا هُوَ نَزَعَ وَاسْتَغْفَرَ وَتَابَ سُقِلَ قَلْبُهُ ، وَإِنْ عَادَ زِيدَ فِيهَا حَتَّى تَعْلُوَ قَلْبَهُ ، وَهُوَ الرَّانُ الَّذِي ذَكَرَ اللَّهُ ( كَلاَّ بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ )  ، واتە : ( بەندە کاتێک ھەلەیەک یان گوناھێک دەکات خاڵێکی ڕەش لەسەر دڵی درووست دەبێت ، ئەگەر پەشیمان ببێتەوە و داوای لێخۆشبوون بکات ، دڵی پاک دەبێتەوە ئەگەر زیادەرەوی کرد لە گوناە کردن خاڵە ڕەشەکە زیاتر دەبێت ، دەبێتە ئەو ( ران ) ەی کە خودا لە قورئاندا باسی دەکات ( کلا بل ران قلوبھم بما کانوا یکسبون ) .

• لایەنە ئەرێنیەکانی بەھێزبوونی ڕۆح :- ڕۆح کاتێک بەھێزە ، باوەردار چالاکتر و بیرو ھۆشی بەھێزتر دەبێت ئەمە وادەکات بە متمانەوە دینداری خۆی بکات و ھەوڵ بۆ گەیاندن و سەرخستنی بدات ، ئەوەتە کاتێک فرعەون بە ( موسا ) پێغەمەر ( د.خ ) دەڵێت : (
إِنِّي لأَظُنُّكَ يَا مُوسَى مَسْحُورًا ) . واتە : ( ئەی موسا من وا گومانت لێ دەکەم کە سیحرت لێ کراوە ) .
بەڵام وەڵامی موسا ( د. خ ) زۆر بە دڵنیاییەوە بە فرعەون دەفەرموێت : (( قَالَ لَقَدْ عَلِمْتَ مَآ أَنزَلَ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ بَصَآئِرَ وَإِنِّى لَأَظُنُّكَ يَٰفِرْعَوْنُ مَثْبُورًا ) . واتە : ( تۆبە دڵنیاییەوە دەزانیت ئەو بەڵگانەی دەسەڵاتی خودای پەروەردگاری ئەرزو ئاسمانەکان دایبەزاندووە وەک بەرچاو ڕۆشنییەک بۆ ناسینی خودا ، بەڵام وا گومان دەبەم تۆ ڕۆش ڕش و نارەحەت دەبیت ئەی فرعەون ) .
ئەم متمانە بوونە بە دین و دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی بەخششێکی گەورەی خودایە کەسەری باوەڕدار بەرز دەکات و ڕێگەی ڕاستی پاش ڕەحمی خودا بۆ ئاسان دەکات .

لەکۆتاییدا دەبێت ئەوە بزانین گەشەدان بە لایەنی ڕۆحی ھاوکات لەگەڵ لایەنەکانی تری ژیاندا پێویستییەکی بەردەوامە نابێت ھەرگیز لێی بێ ئاگابین بەبەردەوامی شەووڕۆش وەھیچ کارێک جێگەی ئەو زادە ڕۆحییانە ناگرێتەوە کە خودا لە قورئاندا بۆی دیاری کردوین لە دوای فەرزەکان لە شەونوێژ و قورئان خوێندن و زیکرکردنی بەیانیان و ئێواران و بەردەوام چونکە پێغەمبەر ( د.خ ) کاتێک پرسیاری لێدەکەن کام کار زۆر گەورەیە ئەو لەوەڵامدا دەفەرموێت : (عَنْ أَبِيهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، عَنِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، أَنَّ رَجُلا سَأَلَهُ ، فَقَالَ : أَيُّ الْمُجَاهِدِينَ أَعْظَمُ أَجْرًا يَا رَسُولَ اللَّهِ ؟ قَالَ : ” أَكْثَرُهُمْ لِلَّهِ تَعَالَى ذِكْرًا ” ، قَالَ : فَأَيُّ الصَّائِمِينَ أَعْظَمُ أَجْرًا ؟ قَالَ : أَكْثَرُهُمْ لِلَّهِ ذِكْرًا ، ثُمَّ ذَكَرَ لَهُ الصَّلاةَ ، وَالزَّكَاةَ ، وَالْحَجَّ ، وَالصَّدَقَةَ ، كُلَّ ذَلِكَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، يَقُولُ : أَكْثَرُهُمْ لِلَّهِ ذِكْرًا ، فَقَالَ أَبُو بَكْرٍ لِعُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ : ذَهَبَ الذَّاكِرُونَ بِكُلِّ خَيْرٍ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : أَجَلْ . ) ، واتە : ( پیاوێک پرسیاری کرد لە پێغەمبەر ( د.خ ) کام مجاھد گەورەترین پاداشتی ھەیە ؟ فەرمووی کامیان زۆرترین یادی خودا بکات ، دواتر پرساری کرد کام ڕۆژووەوان گەورەترین پاداشتی ھەیە ؟، فەرمووی : ئەوەیان زۆرترین یادی خودا بکات ، دواتر پرسیاری لێ دەکات دەربارەی نوێژ و زەکات و حەج و بەخشین ، لەھەموو ئەوانە ، پێغەمبەر ( د.خ ) فەرمووی : کامیان زۆرترین یادی خودا بکات ، ئەبوبکر ( ڕەزای خوای لێبیًت ) فەرمووی بە ( عمر ) ( ڕەزای خوای لێبێت ) ئەوانەی یادی خودا دەکەن ھەموو پاداشتەکەیان بردووە ، پێغەمبەر ( د.خ ) فەرمووی : بەڵێ .

م.محمد جاف

Leave a Reply